هەڤاڵ کوێستانی: نا بۆ بەشداری، بەڵێ بۆ بایکۆت.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
بزووتنەوەی گۆڕان، بۆگۆڕانکاریی ریشەیی لە سستمی حوکمڕانیی ئەم هەرێمەدا دامەزرا و شێوازی خەباتی مەدەنیانە و کاری پەرلەمانیشیی وەک چەقی ئە خەباتەی خۆی هەڵبژارد. خەبات پەرلەمانی، ئەگەر تا هەڵبژاردنی پێشووش شێوازێکی دروست و کاریگەر بووبێ، ئەوا لەو ساتەوە پارتی دیموکراتی کوردستان،دەرگای پەرلەمانی داخست، ئیدی لەوێ بەدواوە، خەباتی پەرلەمانی، لەم هەرێمەی ئێمەدا و لەمانەوەی هەژموونی پارتی و یەکێتیش لەگەڵیدا، کۆتایی هات.
هەتا ئەم دوو حیزبە جومگەسەرەکیەکانی داهاتیان بە دەستەوەبێ و،خاوەنی هێزی چەکداری حیزبیی خۆیانبن.. هەتا دادگا و سندووقەکانی دەنگدانیش لەژێر کۆنترۆڵی ئەماندابن، پرۆسەی هەڵبژاردن لەمەهزەلەیەکی سیاسی بەولاوە، شتێکتر نابێ. خۆ ئەگەر ئەم دوو حیزبە چەکدارە زانیبایان، دەنگدانی خەڵک ئاڵوگۆڕی دەسەڵات بە دوای خۆیدا دێنێ، دەنگدانیشیان یاساغ دەکرد.
هەربۆیەش بەشداریکردنی گۆڕان و لایەنەکانی دیکەش لەم هەڵبژاردنەدا، لەزیاتر قایمکردنی پایەکانی ئەو دوو حیزبە و لەشەرعیەتدان بەساختەکاری و لەزیاتر بێئومێدکردنی خەڵک و لەلاوازکردن و بەتاڵکردنەوەی ناوەڕۆکی گۆڕانکاری بەولاوە، شتێکی دیکەی لێشین نابێ.
بۆیە: سەرباری ئوەی هەڵبژاردن بەیەک لە رەگەزە سەرەکیەکانی دیمکراسی دەزانم و لەگەڵ خەباتیدوور لەتوندوتیژی و زەبروزەنگدام، بەڵام بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەو ژینگەیەدا کە ئەم دوو حیزبە سەپاندوویانە، بەهیچ شێوەیەک خزمەتی خەباتی دیموکراسیان و مەدەنیانەی خەڵک ناکات و ئەوەندەی دیکەش پەرلەمان سووک دەکات، بۆیە منیش دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ ئەو دەنگانەی داوای بایکۆتکردنی هەڵبژاردن دەکەن.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە