شێرزاد شێخانى: كوشتنى به كۆمه‌ڵ له‌هه‌رێمى كوردستان.
ئيمپراتۆڕێك ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى رووخا، لێيان پرسى: هۆكارى نشوستى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ت چى بوو؟، له‌وه‌ڵامدا وتى: ئيشه گه‌وره‌كانمان دايه ده‌ستى ئينسانه بچووكه‌كان، ئيشه بچووكهكانيشمان دايه ده‌ست ئينسانى گه‌وره؟!.
ئه‌م حيكمه‌ته رێك له‌گه‌ڵ وه‌زعى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى ئێمه‌دا ئه‌گونجێ. ئه‌وه‌تا سهروهتو سامانى ميللهت دراوه‌ته ده‌ستى ( دز ) ، ئهمنيهتى وڵات دراوه‌ته ده‌ستى ( پياوكوژ ) ، عيلم ومهعريفهت دراوه‌ته ده‌ستى ( نه‌فام )، ميدياش دراوه‌ته ده‌ستى ( چڵكاوخۆر و خۆفرۆش )، لهىسهروشيانهوه سه‌روه‌رى ياسا دراوه‌ته ده‌ستى ( سه‌ركرده‌ى ديكتاتۆرو سته‌مكار ) !!.
له‌وه‌ته‌ى ئه‌م كيانه كوردييه‌ى به‌ناوى هه‌رێمى كوردستان له‌م ناوه‌دا ههڵتۆقيوه، به‌درێژايى بيستو حه‌وت ساڵى رابردوو، هه‌ميشه بهعهقلييهتى خێڵ وعهشيرهتگهرى وحزب حزبانى به‌ڕێوه‌ى ئه‌برێ، مه‌گه‌ر به رتووش و بۆ جوانكارى هه‌ندێ سيماى حكومه‌تدارى درابێته پاڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ، وه‌كو دروستكردنى زانكۆ وده‌زگاى مهعريفى، به‌ڵام ديسان ئه‌مانه‌ش خراونه‌ته خزمه‌تى ده‌سه‌ڵات وحيزبه فهرامانڕهواكانهوه، ده‌رچووانى زانكۆكانيش بونه‌ته حه‌ماڵ و عهتاڵ و به‌تاڵ. به‌هه‌مو پيوهرێك ئه‌م ده‌سه‌ڵاته حيزبييهى حوكمرانى كوردستان ئه‌كات فه‌شه‌لى هێناوه‌و، قه‌ت رۆژێك له‌رۆژان نه‌يتوانيوه ببێته ده‌سه‌ڵاتێكى ته‌ندروست بۆ ميللهتهكهى.
بينيمان چۆن له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتى پێنج دوكانى قه‌ڵادزێ، شه‌ڕێكى بێ‌ئامان رووى له‌وڵاته‌كه‌مان كرد، هه‌زاران رۆڵه‌ى ئه‌م كوردستانه بوونه قوربانى پێنج دوكان!. بينيمان چۆن حيزبێك بۆ پاراستانى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى خۆى هاناى برده به‌ر ئه‌و ديكتاتۆرهى كه جگه له ده‌يان هه‌زار رۆڵه‌ى كوردى ئه‌م نيشتمانهمان، هه‌زاران رۆڵه‌ى عه‌شيره‌تى سه‌ركرده‌ى ئه‌م حزبهشى خه‌ڵتانى خۆێن كرد. بينيمان دواى رووخانى رژێمى سه‌دام و بارينى ملياران دۆلار به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌ماندا، لهجياتى ههڵساندنهوهى ژێرخانى ئابوورى وڵاته‌كه‌مان، چۆن ئه‌م سه‌روه‌ته زل وزهبهلاحه بۆ كڕينى ويژدانى به‌شێكى بچووك و، بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى ئه‌ندامانى بنه‌ماڵه فه‌رمانڕه‌واكان ته‌رخانكراو، ميللهتى لێ بێبه‌ش كرا.
ئێستاش ئه‌بينين ميلله‌ته‌كه‌مان له‌چ رۆژگارێكى سه‌ختدا ژيان به‌سه‌ر ئه‌بات، كاره‌باى نيه، ئاوى خواردنه‌وه‌ى به‌حاڵ ده‌ست ئه‌كه‌وێ، مووچه‌ى نادرێتێ و لێى ئه‌بڕێ، گه‌نجه‌كانمان بێكارن، ده‌رچوانى زانكۆكان شاگردى چێشتخانهكانن، لهزستانو هاويندا سووته‌مه‌نى ده‌ست ناكه‌وێ، وڵات به‌گشتى بوه‌ته زبڵخانهيهكى گه‌وره بۆ فرێدانى پاشماوه‌ى وڵاتانى ده‌وروبه‌ر ،ئێستا كار گه‌يشتۆته سه‌ر تاوانى كۆمه‌ڵكوژى ميللهتهكهشمان كه هيچ ده‌سه‌ڵاتێكى ديكتاتۆر به سه‌دام حوسێنيشهوه به هه‌مو حيقدى شوفينيانهشيهوه بير‌ى له‌مجۆره تاوانه كۆمهڵكوژييانه نه‌كرده‌وه.
له‌مڕۆژانه‌دا لهتهلهفزيۆنى ( روداو) ى سه‌ر به سه‌رۆكى حكومه‌ته‌كه‌مان به‌رنامه‌يه‌كى تايبه‌تمان بينى له‌سه‌ر خۆراكه به‌سه‌رچووه‌كان و ئه‌وه‌ى پێى ئه‌وترێ ( ده‌زگاى كۆنترڵى جۆرى ) كه ئه‌مه ده‌زگايه له‌وڵاتانى ئينساندۆستدا له‌ده‌سه‌ڵاتى سه‌ر كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زيرانيش گرنگتر بايه‌خى پێئه‌درێ. له‌لاى ئێمه‌ش كه‌تۆته ده‌ست كه‌سانێكى بێ ويژدانى سه‌ر به ده‌سه‌ڵات كه يارى بهموقهدهراتى ئه‌م ميللهتهوه ئه‌كه‌ن. ئه‌وه‌ى بينيمان كاره‌ساتێكه كه ويژدانى هيچ كه‌سێك قبوڵى ناكات، ئه‌وه‌ى وتراش به‌شێكى بچوكى ئه‌م واقيعه تاڵهيه كه ئێستا ئێمه‌ى كوردى باشوور تيايدا ئهژين.
ده‌رمانى ئێكسپايه‌ر له دهرمانخهكانى هه‌رێمى كوردستان ساخ ئه‌بێته‌وه. خواردنى به‌سه‌رچوو ده‌رخواردى مناڵانمان ئه‌درێ ، كه‌لوپه‌لى بێ كواليتى بهبازاڕهكانماندا بڵاو ئه‌بێته‌وه، به‌نزينى سهڕهتاناوى لهبهنزينخانهكاندا دابه‌ش ئه‌كرێ، بۆنى پاڵاوگه‌ى ناياسايى شاره‌كانمان وێران ئه‌كات، ئه‌و نه‌خۆشييانه‌ى لهقامووسى هيچ وڵاتێكدا نه‌ماوه، لاى ئێمه له‌گه‌ڵ هاوين وزستاندا سه‌ر هه‌ڵئه‌ده‌نه‌وه. رێژه‌ى نه‌خۆشييه درێژخايه‌نه‌كان رۆژ به‌رۆژ زياتر ئه‌بن، وه‌زاره‌تى به‌ناو ته‌ندروستيش بێده‌نگه له‌ئاست ئه‌م ماڵويرانييه و، پاساو بۆ ده‌سه‌ڵات ئه‌هێنێ، و فهشهلهكانى بۆ پينه ئه‌كات، ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵات پله‌ى راستهقيينهى گهرماشمان لێ ئه‌شارێته‌وه و چه‌واشه‌كارى تيا ئه‌كات!.
ئه‌و خواردنه ژه‌هراوييانه‌ى به‌سه‌ر ميللهتهكهماندا ساخ ئه‌كرێنه‌وه، ئه‌و بهنزيبنه سهڕهتاناوييهى له سهيارهكانمان ئه‌كرێ، دڵنيام هه‌مان ئه‌و خواردن‌و بهنزينه نيه كه خه‌ڵكانى ده‌سه‌ڵات به‌كارى ئه‌هێنن، هيچ به‌دوورى نازانم سۆپهرماركێتو مۆڵى تايبه‌ت به‌خۆيانه‌وه هه‌بێت، ديسان به‌دوورى نازانم فه‌رده برنجى ئه‌وان به فرۆكه‌ى تايبه‌ت بۆيان بهێنن، ده‌رمانى تايبه‌ت له‌باشترين كۆمپانياى جيهانى بۆيان بێت، هيچ به‌دوورى نازانم ته‌نانه‌ت له‌ناو ماڵه‌كانى خۆشياندا فلته‌رى تايبه‌ت هه‌بێت بۆ پاككردنه‌وه‌ى هه‌واكه‌ى، باسى كاره‌باى بيستوچوار سهعاتيشيان ناكه‌م كه‌ته‌نها گڵۆپى بهردهرگاكانيان له‌وانه‌يه به‌شى گه‌ڕه‌كێكى شار بكات.
كاتێك بازرگانێك خواردنێكى به‌سه‌رچوو داخڵى هه‌رێم ئه‌كات، گه‌وره‌ترين سزاى ئه‌وه‌يه ده‌ست به‌سه‌ريدا بگيرێت و بسووتێنرێ، وبازرگانهكهش ته‌نها پارهيهكى كه‌م زه‌ره‌ر ئه‌كات، كاتێك چاوى بيست كه‌سى ئه‌م هه‌رێمه كوێر ئه‌بێ به ده‌رزى كۆمپانيايه‌ك، ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵات به‌و زل و زهبهلاحييهى خۆيه‌وه دێته ناو مه‌سه‌له‌كه‌و سوڵحى عهشايهرييان بۆ ئه‌كات. له‌ساڵانى نه‌وه‌ده‌كان سه‌دان بازرگانى به‌غدا له‌سێداره دران له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ته‌نها كاڵاكانيان گران كردبو و وڵات له‌ژێر ئابڵوقه‌دا بوو، كه‌س نهيدهويڕا لهغيابى كۆنترۆڵى جۆريدا يه‌ك ماده‌ى به‌سه‌رچوو يا ده‌رمانێكى خراپ بێنێته ناو وڵاته‌وه، چونكه سزاى له‌سێداره‌دان بو.
ئێستا ده‌سه‌ڵاتى عه‌شايه‌رى وحيزبى هه‌رێم شه‌ريكى كۆمپانياكانن، بۆيه چاوپۆشى له‌هه‌مو پێشێلكارييه‌كى ياسايى له‌و كۆمپانيانه ئه‌كه‌ن، لهوڵاتيكدا سزا ته نها بۆ خه‌ڵكى هه‌ژار بێت، سێداره‌و زيندان ته‌نها بۆ خه‌ڵكى ناڕازى بێت، ئه‌م وڵاته دارستانه و به قانونى دارستان ژيان به‌سه‌ر ئه‌بات.
كێشه‌ى ئه‌م ميللهتهى ئێمه لهوهدايه تازه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته فێرى ئه‌مجۆره حوكمرانييه بوه‌و ده‌ستبه‌ردارى نابێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ميللهتهكهشى له‌ناو بچێت، چونكه ئه‌وه‌نده مليارات دۆلاريان بۆ خۆيان هه‌ڵگرتوه به‌يانى له‌گه‌ڵ لێقه‌ومان بچن له‌ده‌ره‌وه خۆشترين ژيان بۆ خۆيان مسۆگه‌ر بكه‌ن. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌وه‌نده خوێنرێژ و ديكتاتۆره زۆر زه‌حمه‌ته به‌ئاسانى له‌ناو بچێ، ياخود لانيكه‌م بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئينسانيه‌ت و ويژدانى به‌رامبه‌ر ئه‌م ميللهته بجوڵێ، مه‌گه‌ر وه‌كو رژێمه ديكتاتۆرهكانى دونيا بههێزێكى ده‌ره‌كى له‌ناو بچێت، ئه‌گينا تا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌رده‌وام بێت، ئه‌بێ بترسين له‌ئاو خواردنهوهكهشمان نه‌وه‌ك ژه‌هرى تيا كرابێت.
- Latest Posts by شێرزاد شێخانی
شێرزاد شێخانی: ئاشبەتاڵ بە ئاشبەتاڵ.
-شێرزاد شێخانی: ئایا بایکۆتی هەڵبژاردن چارەسەرە؟
-شێرزاد شێخانی: پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی.
- All Posts