عەبدولڕەحمان عەلی: کرێیەکی خزمەتگوزاری تریش زیادیکرد, بەزیادکردنی کرێیەکی تر، ژیانی هاوڵاتیان قورستردەبێت.
وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی هەرێم /بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسا .
بەنوسراوی ژمارە ( 1688)لەبەرواری ( 29- 5 – 2018 ) نوسراوێکی لەژێر ناوی وەرگرتنی کرێی خزمەتگوزاری ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێم کردوە وتایبەتە بەوەرگرتنی کرێی خزمەتگوزاری لەهاوڵاتیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراکی پارێزگاکان کە لەبەرواری ( 1-6 – 2018) هەستن بەجێبەجێکردنی ڕێککارەکان .
بەکوردی وکورتی لەمەودوا بۆڕایکردنی کاروبارەکانی کەتایبەتە بەپسوڵەی خۆراک کرێیەک وەردەگیرێت بەناوی خزمەتگوزاری لەهاوڵاتیان لەبەرامبەر ڕایکردنی کارەکانیاندا .
لەم نوسینەدا بڕی وەرگرتنی ئەو کرێیەلە بەرامبەر ئەوکارە خزمەتگوزارییەی هاوڵاتی داوای دەکات وبۆی دەکرێت ئاماژەبۆدەکەین کەبڕیارە هەرکەسێک لە (01- 08 -2018) وە یەکێک لەوکارانەیان گۆڕانکارییانە لەفۆرم یان پسوڵەی خۆراکەکەیدا بکرێت ، بەپێی جۆری کاروگۆڕانکارییەکە کرێی خزمەتگوزارییەکە بدات .
دوای بەدواداچونمان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری هەرێم کەوەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمە پێیان ڕاگەیاندین کە ئەم وەرگرتنی کرێی خزمەتگوزارییە ماوەی ساڵێکە لەهەموو شارەکانی عێراق جگەهەرێمی کوردستان کاری پێدەکرێت وخراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە ، وەئەو داهاتەشی کۆدەکرێتەوە لەهەرێم پارەکەی ڕەوانەی حکومەتی ناوەند دەکرێتەوەو ناچێتەخەزێنەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، و تەنها لە (30٪)داهاتەکەی بەبڕیاری بەڕێوەبەرێتی گشتی پلاندانان وبەدواداچونی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدڕاڵ خەرجدەکرێتەوەبەشێکی وەک هاندانێک بۆفەرمانبەران ئەوی تریشی بۆ پێداویستی فەرمانگەتایبەتمەندییەکانی عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە ، وە وتیشیان گەر ئەم کرێیە لەهەرێم جێبەجێنەکرێت ئەوا حکومەتی عێراق گرفت بۆپسوڵەی خۆراکی شارەکانی هەرێم دروستدەکات وناینێرێت .
لەئێستای دۆخی خراپ ونالەباری ئابوری دانیشتوانی هەرێم بەگشتی وفەرمانبەران وموچەخۆران بەتایبەتی جێبەجێکردنی بڕیارێکی لەوشێوەیەو وەرگرتنی کرێیەک بەناوی خزمەتگوزاری باری گرانی سەرشانی هاوڵاتیان وموچەخۆران قورسترو گرانتردەکات .
نرخی وەرگرتنی کرێی خزمەتگوزارییەکان بەمشێوەیە:
ــ مامەڵەی گواستنەوەی خێزان +هاوسەر 3000دینار
ــ جیاکردنەوەی خانە 3000دینار
ــ تۆمارکردنی مناڵی خواریەک ساڵ 3000دینار
ــ …………………….سەرویەک ساڵ 1000دینار
ــ زیادکردنی کەسێک بۆیەکەم جار 1000دینار
ــ ڕاستکردنەوەی ناو 1000 دینار
ــ داواکردنی سورەت قەید 2000دینار
ــ گۆڕینی ناوی سەرۆک خێزان 2000دینار
ــ کوژاندنەوەی ناوی دوبارەبوەوە لەکۆمپیوتەر 3000دینار
ــ سڕینەوەی ناوی وەهمی وزیادە 5000دینار
ــ وکالات الاستحداث 250000دینار
ــ وکالەتعویضیە 50000 دینار
ــ دمج وکالە 25000دینار
ــ پێدانی پسوڵەی خۆراک 1000 دینار
ــ دەرهێنانەوەی فۆرمی ونبوو 10000 دینار
ــ گواستنەوە لەبریکارێکەوە بۆیەکێکی تر 3000 دینار
عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا ….. بڕیاردەری لیژنەی بازرگانی وماف بەکاربەر لەپەرلەمانی کوردستان …. ٦-۸-۲۰۱۸.