ئیسماعیل شاکر: کورد بون و کوردستانی بون.
دوو وشەی لێک جیاوازن. هەمو کوردێک کوردستانییە، بەڵام هەمو کوردستانیەک کورد نییە. قەدەر وای کردوە هەندێک نەتەوەی تر لە کوردستان بژین و بە وڵاتی خویانی بزانن و کوردستانی بن.. گەلی کورد هەمیشە خوازیاریی پێکەوە ژیان بووە لەگەل نەتەوەکانی تر بە ئاشتی. بەڵام بەداخەوە حزب هەیە لەکوردستان نەتەوەپەرستانە بیردەکاتەوەو ، کورد بون لە لایان لەهەموو شتێک پیروزترە تا ئاستی پەڕگیری.
ئەگەر سەیری ناوەڕاستی سەدەی ڕابردو بکەین ئەو کاتەی لە 14- 05- 1948 لە موزەخانەی ئوڕشەلیم لە تەل ئەبیب دەولەتی ئیسڕائیل ڕاگەیەنرا، تەنانەت بەریتانیا دژیی بو، کە ناوچەکەو بەشێکی تری جیهان لە ژێر کونتڕولی خوی دا بو، تەنها ئەمریکا دانی بە دامەزراندنی وڵاتی ئیسرائیلدا هێناو، هەر یەک لە وڵاتانی وەک گواتیمالا و هەمو وڵاتانی عەرەی و ئیسلامی دژیوەستانەوە و لەشکرکێشی گەورەیان کردە سەر بۆ ئەوەی ڕێگری لە بوونی دەوڵەتی جولەکە بکەن. وەک گوڵدا مائیر لە یادگارییەکانی دەڵێت: پێمان خوش بوو ، هەروەها ئامادەبوین لەگەڵ عەرەب لەچوارچێوەی وڵاتی ئیسرائیلدا وەک برا بژین، بەڵام ئەوان ڕەتیان کردەوەو، شەڕیان هەڵبژارد. ئێستاش هەمومان ڕوڵ و پێگەی ئیسڕائیل دەبینین، کە چ کاریگەرییەکی هەیە لە سەر واقعی ئێستای ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست.
نمونەیەکی ترمان هەیە ئەویش ڕۆژئاوای کوردستانە، دور لە پەڕگیری و نە تەوەپەرستی، ئێستا کورد چۆن بە ئاشتییانە لەگەڵ نەتەوە و ئایینەکانی تر دەژین و، چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا دەستکەوتی باشتر بە دەست بێنیت، هەرچەندە ڕەوشی سەر خاکی سوریا بە کوردستانیەکەشییەوە، پەیوەستە بەکۆمەڵێک ململانێی سیاسی و لەشکری هێزە گەورەکانی جیهان و ناوچەکە، چارەنوسی سیاسی و سیادی تا ئاستێک نادیارە، بەڵام هەنگاوەکانی کورد لە باکوری سوریا، هەنگاوێکی ئاشتیانەو دڵخۆشکارەیە بۆ ئایندەی کورد لەو وڵاتەو، بوونی خۆیان وەک دەوڵەتداری چەسپاندووەو، بوونەتە جێی متمانەو باوەر بۆ دۆست و نەیارەکانیان.