عیماد عه‌لی: ئایا بایكۆت تاكه چاره‌سه‌ره؟
پێش وه‌خت هه‌مووان له‌وباوه‌ره‌دان، هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان بێ كه‌موكورتی نابن. له‌به‌ر چه‌ندین هۆكاری چاره‌نوسسازی حزبه ده‌سه‌ڵاتدار و ته‌نانه‌ت به‌ناو ئۆرپۆزسیۆنهكانیش ئه‌سته‌مه ساخته‌ی تێدا نه‌كرێت و به‌هه‌ر شێوه‌یكی بێت چاوه‌رێی پاك و بێگه‌ردی بكرێت:
A- ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی كوردستان پاش چه‌ندین گۆرانكاری و ململانێی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی و وابه‌سته‌یی لایه‌نه‌كان به ته‌وه‌ر و جه‌مسه‌ره‌كانه‌وه دێت، ئه‌گه‌ر به خۆشیان تا ئه‌ندازه‌یه‌كی دیار له ساخته‌كردن سڵ بكه‌نه‌وه به‌ڵام وڵاتانی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی ناهێڵن هاوكێشه‌كان به‌لای ئه‌واندا نه‌كه‌وێته‌وه، بۆیه هه‌موو ڕیگهیك ده‌گرنه‌به‌ر بۆ مانه‌وه‌ی قورسایی لایه‌نی وابه‌سته به‌وان له هاوكێشه سیاسیه نێوخۆییه‌كه و له‌پێناو مانه‌وه‌ی هه‌ژمونی هه‌رێمی و جیهانی به‌و شێوه‌ی له قازانجی لایه‌نه ململانێكارهكانی سه‌ر ساحه‌ی كوردستان و عیراقدا بێت.
B- لایه‌نه‌كان به خۆیان هه‌ر یه‌كه‌و ده‌یه‌وێت بۆ ئه‌ویتر بیسه‌لمێنێت كه قورسایی ئه‌و له ژێڕ ره‌حمه‌تی كه‌سدا نیه و میله‌ت متمانه‌ی پێ هه‌یه و ده‌نگی پێده‌دات، بۆیه هه‌موو رێگه‌یه‌كی شه‌رعی و ناشه‌رعی به‌كاردێنن و ته‌نانه‌ت ترسی گه‌وره‌ش له سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی ده‌كرێت.
C- ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات تا رادیه‌كی گه‌وره گۆرانكاری له قورساییاندا روویداوه و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به چاره‌نوسساز ده‌بینن بۆ دیاریكردنی ریژه‌ی خۆیان و لایه‌نی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می كوردستان و چۆنێتی به‌شداری له ده‌سه‌ڵات و مانه‌وه له‌ده‌ره‌وه یان ناچاربون بۆ ئۆپۆزسیۆن بوون و فه‌راهه‌م بوونی رێگه بۆ ده‌ست بهرهسهردا گرتنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن تاكهلایهنێكهوه و به‌كارهێنانی توانا و ئیمتیازاته‌كانی ده‌سه‌لات بۆ زیاتر لاوازكردنی لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن و ئیستغلال كردنی كه‌لتور و رۆشنبیری گه‌ل له فێربوون و به‌رده‌وامی له په‌نا بردن بۆ ده‌سه‌ڵات له ژیانی ئاسایی خۆیدا، بێ ئه‌وه‌ی پشودرێژی بۆ وه‌لانانی ده‌سه‌ڵات و جێگرتنه‌وه‌ی له خولێكی تردا هه‌بێت؛ به واتای بردنه‌وه‌ی نیمچه ره‌های هه‌ر لایه‌نێك و به‌بشداری لایه‌نی بچوك یان كۆتاكان، بێ به‌شداری لایه‌نی ركابه‌ری سه‌ره‌كی له به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات چه‌قبه‌ستوویی ده‌سه‌ڵات جێگیر ده‌كات.
D- له نێوخۆی عیراق و په‌یوه‌ندی لایه‌نه كوردستانیه‌كان به ناوه‌نده‌وه رۆڵی خۆی له ململانێی لایه‌نه كوردستانیه‌كان ده‌بینێت و له‌م هه‌ڵژاردنه به روونی ده‌رده‌كه‌وێت كه چ قورسایی كام جه‌مسه‌رێك له‌و په‌یوه‌ندیه یه‌كلا ده‌بێته‌وه.
E- به‌رێكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی عیراق وه‌ك خۆی سه‌ره‌رای هه‌راو هوریای ساخته، هاندانێكی گه‌وره‌یه بۆ بیركردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه عیراقی و كوردستانیه‌كان كه له هه‌ڵبژاردندا هه‌رچیه‌ك بكرێت به ئاسانی تێده‌په‌رێت، ئه‌وه ئه‌گه‌ر له‌عیراق وا بروات له كوردستان به‌ئاسانتر ساخته و فرت‌و فێل مه‌یسه‌ر ده‌بێت و، ئه‌گه‌ر لایه‌نی ده‌ره‌كی ده‌ستی تێدا بێت ئه‌وه هیچ هێزێك ناتوانێت رێگه‌ی لێ بگریت.
F- ئامرازه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی به‌رده‌ستی لایه‌نه‌كان یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن بۆ زاڵبون و مه‌یسه‌ر كردنی ده‌نگی زیاتر نه‌ك به‌ده‌ستهێنانی دیموكراسیانه‌ی ده‌نگی خه‌ڵك.
بۆیه، وه‌ك رۆژی رووناك دیاره، كه لایه‌نه‌كان و ته‌نانه‌ت به‌یارمه‌تی ده‌ره‌كیش بێت، هه‌موو هه‌وڵی خۆیان ده‌گرنه‌به‌ر بۆ فه‌رزكردنی ویست و ده‌نگی ره‌وا و ناره‌وای خۆیان و له‌م باره‌شه‌وه ته‌نها بێ ئومێدی زیاتر زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر به‌شداربواندا و، ته‌نانه‌ت به‌شداریكردنی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك رێگه له دروستبونی ئه‌و به‌ره نارازیه بایكۆته مه‌عنه‌ویه ده‌گرێت كه له بارودۆخێكی بابه‌تی و خودیی دیاریكراودا و له ژانگرتنێكی نێوخۆیی‌دا به به‌شداری هه‌مووان رۆڵی گه‌وره‌ی خۆی له وه‌لانانی ساخته‌چی و فریوده‌ر و فرتوفێلكهر هه‌بێت. بۆیه بایكۆت كردن تا راده‌یه‌كی باش هه‌ستی نارازیبون و پێویستی ئۆپۆزسیۆنی راستهینه ده‌سه‌پێنێت و له كاتی خۆیدا ده‌ستبه‌ری پشتگیری گه‌ل و به‌ده‌ستهێنانی چالاكیه‌كانی جاده ده‌كات، باشترین نمونه‌ش خۆپیشنادنهكانی ئه‌م دواییه‌ی عیراقه كه ئه‌وخه‌ڵكه نارازیه بایكۆتكاره گه‌وره‌یه‌ی هه‌ڵبژاردن بوو به یه‌ك ده‌نگ و ره‌نگ و له یه‌ك كاتدا هاته سه‌ر جاده و ده‌نگی خۆی هه‌ڵبڕی، بێ ئه‌وه‌ی هیچ رێكخستنێكی له‌دواوه بێت. به‌ڵام تا ئێستاش زه‌مینه‌ی باشتر ده‌وێت و هه‌له‌كه به‌جوانی نه‌ره‌خساوه بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر جوگهكانی دهسهڵاتداله لایه‌ن گه‌له‌وه، یان كاتی تایبه‌تی خۆی نه‌هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕینی ریشه‌یی رووبدات.