ئــان گــویــنــتــه‌ر: شەڕ دژی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش): کورده‌کان وه‌ك گەورەترین زەرەرمەند؟
وه‌رگێڕانی له ئه‌ڵمانیه‌وه: میران محه‌مه‌د.
کورده‌کانی سوریا و عێراق رۆڵی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یان بینی له تێکشکاندنی میلیشا تێرۆریسته‌کانی داعشدا. به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا پاداشتێکی یه‌کجار تاڵیان پێ بــڕا.
ئەمە سەردێڕی ڕێپۆرتاژێکی په‌یامنێر خانمی سویسری ئــان گـویــنــتــه‌ره، له سوریه و عێراقه‌وه بۆ گۆڤاری رۆژانە هەواڵی(20 خولەك)ی سویسری چاپی زیوریخ، که رۆژی دوشەممە رێکه‌وتی 13- 08- 2018 بڵاوکراوه‌ته‌وه.
ئەمەی خوارەوە دەقی ناوه‌ڕۆکی رێپۆرتاژه‌که‌یه بە زمانی کوردی وەك خۆی.
ئایا رێخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) به‌زێنراوه؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه، که گۆڤاری رۆژانە هەواڵی(20 خولەك) له ناوعێراق و سوریادا به‌دوای وه‌ڵامیه‌که‌یدا سه‌ره‌خولێی بو.
ده‌ره‌نجامه‌که‌ی: ته‌مه‌نی رێخراوی دەوڵەتی ئیسلامی وه‌ك ده‌وڵه‌تێکی نیمچه سه‌ربه خۆ، ئه‌شێ بوترێ بۆ هه‌تاهه‌تایه کۆتای هاتبێت! ئه‌وه‌ش به پله‌ی یه‌که‌م بۆ کاریگه‌ری به‌شداری کردنی جه‌نگاوه‌ره کورده‌کانی عێراق و سوریا ئه‌گه‌ڕێته‌وه.
کورده‌کانی عێراق و سوریا هه‌میشه دوپاتی ئه‌وه‌یان ده‌کرده‌وه بۆ (20 خولەك): به ئه‌رکی مرۆڤایه‌تی سه‌رشانی خۆیان و هێزه جه‌نگاوه‌ره‌کانیانی ده‌زانن، بۆ به‌شداری کردن له پاراستنی ئاسایشی ئه‌وروپادا دژی داعش بجه‌نگن.
به‌ڵام پرسیاره گرینگه‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه: له به‌زین و له‌ناوچونی داعشدا چی به کورده‌کان خۆیان ده‌بڕێت؟
راستیه تاڵه‌که: به‌داخه‌وه هیچ شتێکی باش. به پێچه‌وانه‌وه سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا کۆتایی هێنان ده‌بێت به‌و خودموختارییه‌ی که تا ئێستا له ناوچه‌کانیاندا بۆ کورده‌کان ره‌خساوه.
چی دی (کوردستان) جێی باسکردن نیه له عێراق
حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق له مێژه سه‌رقاڵی کارکردنه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی پێگه‌و ده‌سه‌ڵات و هه‌ژمونی کورده‌کان و فشه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌ی به‌ده‌ستیان هێناوه له هه‌رێم و ئه‌و ناوچاکوردیانه‌دا که پێشمه‌رگه له جه‌نگه خوێناویه‌کانیاندا له ده‌ستی داعشیان ده‌رهێنابو. به هۆی به‌هێزبونه‌وه‌ی حکومه‌تی ناوه‌ند دوای تێکشکاندنی داعش و هه‌ڵهاتنیان له خاکی عێراق، وه شکست هێنانی گشتپرسیه‌که‌ی مانگی ئه‌یلولی رابوردو بۆ سه‌ربه‌خۆیی، کورده‌کان ناچار به‌کشانه‌وه کران له‌و سنورانه‌ی که به خوێن دژی داعش ده‌سنیشانیان کردبو، له هه‌موشیان گرینگتر پارێزگای که‌رکوکی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت بو.
هه‌ر به‌راستی ئێستا له بودجه‌ی نوێی ده‌وڵه‌تی عێراقدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی کوردستان نه‌هێنراوه. به‌ڵکه له بریدا، به پارێزگاکانی باکور ناوی هاتوه. ئه‌مه‌ش به دڵنیاییه‌وه پێشبینی ئه‌وه‌ی لێ ده‌کرێت، پلان داڕشتن بێت بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ناوکۆکی و پایاهه‌ڵپژانه‌وه‌ێه‌کی نوێی نێوان به‌غداد و هه‌ولێر.
ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه ئه‌وه‌ی له عێراق رویدا دوباره ببێته‌وه
له ده‌سپێکردنی شه‌ڕی ناوخۆوه له 2011دا، له‌و ناوچانه‌ی باکور که خستویانه‌ته ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانه‌وه، کورده‌کانی سوریا بونه‌ته خاوه‌نی سه‌ربه‌ستی و ئازادییه‌ك که هه‌رگیز به‌خۆیانه‌وه نه‌دی بو. سه‌ربه‌ستی و ئازادییه‌ك که ده‌یانه‌وێت به هه‌ر نرخێك بێت بی پارێزن، جا چی ده‌بێت باببێت. ئه‌مه قسه‌ی زۆربه‌ی شه‌ڕڤانانی سه‌ر به هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه بون، بۆ گۆڤاری رۆژانە هەواڵی(20 خولەك).
هه‌رچی (گویدی شتاین بێرگ)ی شاره‌زای رۆژهه‌ڵاتیشه، له‌و باوه‌ڕه‌دایه، له کۆتاییدا ڕه‌نگه کورده‌کان له باشترین به‌ختیاندا بتوانن له‌گه‌ڵ رژێمی سوریدا له سه‌ر جۆرێك له حوکمی خودموختاری بگه‌نه رێکه‌وتنێك.
هێشتا گه‌لێ پرسیار چاوه‌ڕێی وه‌ڵامن:
حکومه‌تی سوری له ساڵانی داهاتودا به چ راده‌یه‌ك به‌هێز ئه‌بێته‌وه؟ دوای کۆتایی شه‌ڕی ناوخۆ، هێزه ئیسلامیه‌کان تا چ ئاستێك به هێز ده‌مێننه‌وه؟ تا چ راده‌یه‌ك هێزه‌کانی سوپا گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌کانی رژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د ده‌مێننه‌وه ؟ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌یه دیاری ئه‌که‌ن تا چه‌ند کورده‌کان ئه‌توانن ئه‌و خودموختارییه‌ی ئێستایان بپارێزن یان له ده‌ستی بده‌ن. شاره‌زای رۆژهه‌ڵات(گویدی شتاین بێرگ) درێژه به‌قسه‌کانی ئه‌یات و ئه‌ڵێت: به‌ڵام من ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه، ئه‌وه‌ی له عێراق رویدا لێره‌ش دوباره ببێته‌وه: گه‌ر بار‌و دۆخی حکومه‌تی سوری ئاسایی ببێته‌وه‌و هێزو ده‌سه‌ڵاته‌کانی جارانی بۆ بگه‌ڕێته‌وه، دیمه‌شق ئه‌وه‌ی له توانایا بێت، ده‌س ناگێڕێته‌وه بۆ به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی ئه‌و خودموختارییه‌ی ئێستای کورده‌کان ، گه‌ر پێی بکرێت ره‌نگه هه‌ر نه‌شی هێڵێت! چونکه حکومه‌تی سوری خۆێ هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا بڕوای به بونی ناوچه‌یه‌کی خودموختاری تایبه‌ت به کورده‌کانی نیه‌و به بونی وه‌ها ناوچه‌یه‌ك پشو لێ بڕاو ئه‌بێت.
زۆر راسته که ئه‌ڵێن: ته‌نها شاخه‌کان دۆستی کوردن
ئەو وته باوه‌ی، که ته‌نها شاخه‌کان دۆستی کوردن، زۆر راسته. ئه‌وه‌تا، هه‌ر چه‌ند کورده‌کان رۆڵی سه‌ره‌کی و کاریگه‌ریان گێڕا له شه‌ڕی دژواری دژ به داعش و تێکشکاندیاندا، که‌چی دۆستایه‌تییه‌کی راسته‌قینه‌یان نه‌برده‌وه. تورکیا بێت یان ئێران هه‌ر دوژمنیانن له ناوچه‌که. ئه‌وان ته‌نها چاویان له پاڵپشت و یارمه‌تی ئه‌مریکیه‌کان بوه. به‌داخه‌وه له ده‌ستدانی که‌رکوك له عێراق ده‌ریخست، که له‌ڕاستیا ئه‌مریکییه‌کان نانتوانن، پێویستیانیه یان نایانه‌وێت دۆستێکی راسته‌قینه‌ی جێی متمانه‌ی هه‌میشه‌یی کورد بن.
له سوریاش پرسیاره گه‌وره‌که ئه‌وه‌یه: پاش ته‌واو بونی ئه‌و شه‌ڕه ناوخۆ حه‌وت ساڵییەی سوریا، ئایا ئه‌مریکا ئه‌و 2000 سه‌ربازه‌ی له‌وێنە ئەیانکێشێته‌وه؟ بێت‌و ئه‌وه روبدات، هه‌ر به‌ڕاستی بۆ کورده‌کان کاره‌سات ده‌بێت، هه‌روه‌ك (شتاین بێرگ) ئه‌ڵێت: ترسی ئه‌وه‌م لێ نیشتوه، که کورده‌کان زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی ئه‌و شه‌ڕه نه‌گریسه بن، گه‌ر حکومه‌تی سوری جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ته‌وای خاکی سوریادا بکه‌وێته‌وه ده‌ست.
دوا هیوا
سوکایه‌تی و بێ رێزی و له هه‌مان کاتدا غه‌درو تاوانه، دوای به‌شداریکردنه کاریگه‌رو سه‌رکه‌وتوانه‌که‌یان له شه‌ڕی سه‌ختی دژ به رێخراوی تیرۆڕستی داعشدا، کورده‌کانی سوریا و عێراق توشی دۆڕان و له ده‌ستدانێکی وا بکرێن که هێشتا نه‌بینرا بێت.
ئێمه له بری هه‌مو دونیا جه‌نگاین، ڕۆڵه‌کانمان له پێناویانا دژی ئاژه‌ڵه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ژیانی خۆیان به‌خشی. پاداشتی ئه‌وه‌مان ده‌بێ له گه‌یشتن به مافی چاره‌ی خۆنوسین که‌متر نه‌بێت. ئه‌مه ئه‌و وته‌یه‌یه که هه‌میشه کورده‌کان دوباره‌ی ده‌که‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: https://www.20min.ch/…/Kampf-gegen-IS—Kurden-als-die-gros…