شێرزاد شێخانى: ملله‌تى به‌سته‌زمان.
هه‌ولێريات 89
ده‌زانن ئه‌مه تاكه ملله‌تى سه‌ر زه‌مينين كه حه‌نينمان دائيمه‌ن لۆ زه‌مانى پێشانه. ئه‌وه‌ش ته‌بعه‌ن له‌به‌دبه‌ختى و وه‌زعى ئه‌و‌ڕۆمانه. حه‌زمان لێيه بگه‌ڕێينه‌وه زه‌مانى كۆن هه‌رچه‌نده ئه‌و زه‌مان خه‌ركى به‌عام فه‌قيرو فه‌قه‌راتيش بون، ئينسان له‌زۆر شت مه‌حروم بو ، ده‌ستى به زۆر شت نه‌ده‌گه‌يشت.
باوه‌ر ده‌كه‌ن لۆ ده‌ركردنى جنسيه‌ى عيراقى ده‌بايه سه‌فه‌ره‌كى سێ رۆژيمان بكردبايه لۆ به‌غدايێ، به‌ڕه‌زاله‌ت له‌ئوتێله پييسه‌كانى مه‌يدانو حه‌يده‌رخانه چاوه‌ڕێمان بكردبايه حه‌تا به رۆح كێشان شه‌هاده‌ى جنسيه‌مان وه‌رده‌گرت لۆ ته‌عينات له‌دائيره‌يه‌كى حكومه‌ت.
ده‌زانن ئه‌گه‌ر خزمه‌كت له‌خاريج بايه، لۆ ته‌له‌فۆنه‌كى ده‌بايه بچيه به‌ريدى به‌غدا له‌وێوه ته‌له‌فۆنى لۆ بكه‌ى!. ده‌زانن حه‌تا ره‌سمى مله‌وه‌نيش ده‌بايه دوو مانگ چاوه‌ڕێت بكردبايه حه‌تا له‌به‌غدا لۆيان ده‌شوشتى و ته‌بعيان ده‌كرد!.
ئه‌گه‌ر چى ميلله‌ت به‌عام فه‌قيرو نه‌دار بو، به‌ران كه‌رامه‌تى پارێزراو بو، مامۆستا معاشى ده دينار بو، به‌ران وه‌كى پاشا ده‌ژيا. باسى قه‌درو قييمه‌تيشى ناكه‌م كه وه‌كى بابى خۆمان ته‌ماشامان ده‌كردن. ته‌له‌فۆن به‌س له‌مارى ده‌وره‌مه‌ند هه‌بو . سه‌ياره به‌س له‌لاى ئاغا‌و پياوه گه‌وره‌كان هه‌بو، ئه‌وانيش سايه‌قى تايبه‌تى خۆيان هه‌بو، ئه‌وانه‌ش وه‌كى به‌شه‌ك له‌خێزانه‌كه‌يان معامه‌له ده‌كران . وه‌ستاى مه‌تعه‌مو فيته‌ره‌كان، وه‌كى مندارى خۆيان ته‌ماشاى شاگرده‌كانيان ده‌كرد.
ده وه‌ره ئێستا به‌راورده‌كى بكه‌و ببينه ئه‌و وراته‌مان حه‌تا چه‌ند وێرانه . ئه‌خلاق له‌ئه‌زمه‌دايه، ويژدان نه‌ما لاى كاسب و مه‌سئولان .ته‌له‌به‌ى زانكۆ ده‌بته شاگردى مه‌تعه‌م. شاگرده فيته‌ر ده‌بته ئامر فه‌وج و كارگيرى حزبه‌كان. پياوه به‌ئه‌خلاقه‌كان زه‌ليل ده‌كرين، كوڕى به‌رده‌ركى سينه‌ماكان ده‌بنه به‌ڵته‌چى و شه‌قوه‌شێنى ده‌سه‌راتداره‌كان. حه‌قبێژه‌كان ئۆغريان كرد، ده‌مشڕو چڵكاوخۆر بونه ده‌مراستى ده‌سه‌رات و له‌سه‌ر شاشه‌ى ته‌له‌فزيۆن ده‌بنه محامى خاكفرۆش وخائينان. پێشمه‌رگه‌و خه‌باتگێڕه كۆنه‌كان به روح‌و گيان ديفاعيان له‌ميلله‌ت ده‌كرد، ئێستا عاره‌بانچين له‌شيخه‌ڵڵا، جاشومه‌فره‌زه خاسه‌كانيش بونه مه‌سئولى پايه‌دار. راسته ئێستا حه‌مو شته‌ك مه‌يسه‌ره‌و ژيان ئاسانتره ئينسان حه‌مو شته‌كى هه‌يه، به‌ران به‌چ كه‌لك دێ كه درت خۆش نه‌بى و چه‌پۆكى ده‌سه‌رات به‌سه‌ر سه‌رته‌وه بى.
وه‌ختى خۆى مندار له‌حه‌مو شته‌كى بێبه‌ش بو، ئێستا له‌دوو ساريه‌وه ئايپادى شه‌ش وه‌رقه‌يه‌يى لۆ ده‌كڕن. ئه‌و وه‌ختى سارى جاره‌ك درمان خۆش ده‌بو به گێژنه‌كان و گه‌مه‌ى بن له‌يلوگان، ئێستا حه‌مو ئێواره‌يه‌ك ده‌بى منداره‌كه‌ت ببه‌يه فاميلى مۆل وماجيدى مۆل. به‌رده خرمان هه‌رده‌گرته‌وه به‌ئاسن ده‌مانكوتى بيكه‌نينه كه‌لا، ئێستا كاكى جوجه‌ڵه پلاى ستێشنى سێ وه‌ره‌قه‌يى ده‌وێ ده‌بى لۆشى بكڕى، ئه‌گه‌رنا داكى حيسارت ده‌خاته سه‌رى. بڕۆ له‌زه‌لامه‌كى ئه‌وروپى ببپرسه، ئه‌رێ دونێ خۆشتر بو يان ئه‌وڕۆ. پێت ده‌رێ” ياه.. ئه‌تو باسى چ ده‌كه‌ى، كه‌ينێ زه‌مانى كۆن خۆشتر ب، ئه‌و زه‌مان هيچمان نه‌بو ، ئێستا حه‌مو شته‌كمان هه‌يه.
ده‌بڕۆ عه‌ينه‌ن پرسيار له‌پيره‌مێرده‌كى ته‌سبيح فرۆشى پێش مزگه‌فتى خانه‌قا بكه، يه‌كسه‌ر پێت ده‌رێ ” كوڕى بابم ئه‌تو باسى چ ده‌كه‌ى، ئه‌و زه‌مان له‌كێ و ئێستامان له‌كێ. ئه‌و زه‌مان ئاووكاره‌بامان هه‌بو، معاشمان به‌شى حه‌مو شته‌كى ده‌كرد، رێز‌و وئيحترام و ئه‌خلاق هه‌بو، ئێستا ته‌ماشا بكه بزانه، ئه‌وه حارى كاره‌بامانه، ئاوى خواردنه‌وه‌مان نيه، ئه‌خلاق نه‌ما، ئيحترام گوزه‌شت، هه‌يه‌و نيه، ده‌سه‌راته‌كى حه‌تا برێي بێ‌باك، ميلله‌ته‌كى به‌سته‌زمانو بێده‌ره‌تان “. ئه‌مه ملله‌ته‌كين وه‌كى ميزى حوشتر ده‌گه‌ڕێينه‌وه دواوه.
ئه‌رێ به‌راست ئه‌من حوشترم به‌س له‌فليمان ديتيه، ده‌بى راست بى ميزه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕيته‌وه دواوه، يان ئه‌وه له‌به‌دبه‌ختى ئه‌مه‌ى ملله‌تى كورده دائيمه‌ن وه‌زعي خۆمان به‌ميزى حوشتر به‌راورد ده‌كه‌ينه‌وه.
باقى وه‌لسه‌لام .
- Latest Posts by شێرزاد شێخانی
شێرزاد شێخانی: ئاشبەتاڵ بە ئاشبەتاڵ.
-شێرزاد شێخانی: ئایا بایکۆتی هەڵبژاردن چارەسەرە؟
-شێرزاد شێخانی: پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی.
- All Posts