سەروەت هەڵەبجەیی: بزوتنەوەی گۆران بەرەو دابەزین لە لوتکە ملی رێیگرت.
له مێژووی هه‌ر وڵاتێک‌دا کۆمه‌ڵێک هێز و لایه‌ن له به ده‌سهێنانی ئازادی و سه‌روه‌ریه‌کانی دا کاریگه‌رن، ئه‌مه جیا له ڕۆڵی سه‌ره‌کی گه‌ل و دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌یه. کاریگه‌ری ئه‌و حیزب و لایه‌نه سیاسیانه له چۆنیه‌تی ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕش و ڕێکخستن و په‌یوه‌ندیه ناوخۆیی و ده‌ره‌کیه‌کانه به مه‌به‌ستی پاڵپشتی و ئابڕو پێدانی شۆڕشه. کوردستان وڵاتێکه که غه‌دری زۆری لێکراوه. مێژوو ده‌یسه‌لمێنێ که کورد چۆن بۆ ده‌ربازبوون له‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه به‌ره‌نگاری ڕژێمه دیکتاتوریه‌کان بووه‌ته‌وه.
له‌باشوری کوردستان کۆمه‌ڵێک قوربانی درا تا ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌مڕۆ مسۆگه‌ر بوو. هه‌ڵه‌بجه کیمیاباران کرا، گه‌رمیان و بارزان و شوێنه‌کانی دیکه ئه‌نفال کران و هه‌زاران که‌سیان تێدا بێسه‌روشوێن بوون. هه‌زاران که‌س له زیندانه‌کانی به‌عس و به دڕندانه‌ترین شێوه شەهیدکران. کۆڕه‌وه مه‌زنه‌که کرا و چه‌ندە ها نههامهتیتر به سه‌رماندا هات تا ئه‌مڕۆ کوردستان به ئازادی بژی. ئاخر منیش لە و باوەرەدام به پێی زه‌مه‌نێ که تییداین گۆڕانکاری له بیر و باوه‌ڕو تێڕوانینی خه‌ڵک بۆ داهاتوو به‌دی هاتووه. حیزبه‌کان به‌و ستراتژیه‌تی پێشووه ناتوانن درێژه به چالاکیه‌کانی خۆیان بده‌ن.
شه‌پۆلی گۆڕانکاری له حیزبه‌کان له هه‌ر وڵاتێک بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی زانیاری سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه. کاتێک که خه‌ڵک ناتوانن ئاواته‌کانیان له ئاوێنه‌ی حیزبێک دا ببینن بیر له گۆڕانکاری ده‌که‌نه‌وه. له کوردستانی خۆمانیش ئه‌مه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که یه‌کێتی نیشتمانی وه‌کوو یه‌کێک له بنه‌ماکان و ئه‌ستونی سیاسی وڵات تووشی جیابوونه‌وه‌یه‌کی گه‌وره بێت. من ئه‌مه به شتێکی ئاسایی ده‌زانم و به دڵنیایی یه‌وه له هه‌ر حیزبێک و وڵاتێک دا ڕوو ده‌دات، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی گرنگ ئه‌وه‌یه که ئه‌و باڵه‌ی که جیا ده‌بێته‌وه و وه‌کوو هێزێکی نوێ له گۆڕه‌پانی سیاسی وڵات دا خۆنوێنی ده‌کات نابێت هه‌موو ئه‌زموونه‌کان، پیرۆزیه‌کان ، سه‌روه‌ریه‌کان و ده‌سکه‌وته‌کانی لایه‌نه‌کانی دیکه له به‌رچاو نه‌گرێت. نابێت خۆیان به حه‌ق و هه‌موو به ناحه‌ق بزانن و باوه‌ڕی ئه‌وه به سه‌ر خه‌ڵک دا بسه‌پێنن که هه‌رچی ئه‌وان ده‌یڵێن سه‌رچاوه‌ی له ئاسمانهوهیهو ئه‌وه‌ی که لایه‌نه‌کانی دیکه ده‌یڵێن بیرۆکه‌ی ئهبووسۆفیانه و خه‌ڵکی پێ فریو ده‌درێت.
به‌داخه‌وه کوردستان تووشی دیارده‌یه‌کی سیاسی بووه‌ته‌وه. له وڵاتانی پێشکه‌وتوودا سه‌رجه‌م حیزب و لایه‌نه‌کان به‌وپه‌ڕی ئارامی و ئازادییه‌وه بانگه‌شه‌ی خۆیان ده‌که‌ن و پلان و به‌رنامه‌و ستراتژیه‌تی خۆیان ده‌خه‌نه به‌رده‌م تاقیکردنه‌وه‌کانی خه‌ڵکه‌وه و هه‌ر خه‌ڵکیشه که له ئاکامدا بڕیار له سه‌ر هه‌ڵبژاردنی بژارده‌ی دروست ده‌دات. له‌م وڵاتانه‌دا کۆکراوه‌یه‌ک له ئه‌زمون و خه‌باتی ڕابردوو له گه‌ڵ بیر و هزری نوێ و سه‌رده‌میانه، که‌شتی وڵات به‌ره‌و که‌ناره‌کانی ئارامی و سه‌قامگیری ده‌به‌ن.
له کوردستان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ک هێزێکی نوێ و به وته‌ی خۆیان به عه‌قڵیه‌تێک و پلان و ستراتژیهتێکی نوێ یه‌وه پێیان ناوه‌ته ناو کایه‌ی سیاسی یه‌وه. به وته‌ی خۆیان هاتوون تا ئارامی و پێشکه‌وتن و ژیان و گوزه‌رانێکی باشتر بۆ هاووڵاتیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن، به‌ڵام له ماوه‌ی ته‌مه‌نیاندا و به پێی بانگه‌شه‌کانیان سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون. یه‌کێک له خاڵه ههرهلاوازهکانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ئەوە بوو كاتێ كۆنگره‌ی به‌ست له‌بزوتنه‌وه‌یه‌كی جەماوەری بەرفراوان و مۆدیلێك خه‌باتی نوێ، خۆی كرده حیزبێكی ئۆرگانى. ئه‌مە ئەو هەڵەیەبوو وایكرد یه‌كه‌م دیدی پێچه‌وانه به‌رانبه‌ر به گۆڕانخوازان دروست ببێت و هەواداران و شوێنکەوتوانی ئەم بزوتنەوەیە نیشانه‌ی پرسیاری له‌سه‌ر دابنێن.
لە لایەکیتر هەموو هێزوو گوتار و قه‌باره‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری لاوازی و به‌ره‌و لەناو چونی یه‌كێتی نیشتمانى دامه‌زرابوو، لەدوای کۆچی نەوشیروان مستەفا کەشتی ئەو بزوتنەوەیە لە کەشێکی ئارام بۆ کەناری نائارامی و پەرتەوازەبوون ملی رێی گرت؛ وەهمی ئەم بزووتنەوەیە؛ لە خاڵی سەرەتایدا چەقی بەستبوو؛ لە دنیای سیاسەت دا وەها بووە هەرهێزێکی سیاسی کاتێک ئینشقاقی تێدەکەوێ و باڵێک لێی جیادەبێنەوە ئیدی ئەو حیزبە پێویستی بە کات و ستراتیجی نوێ دەبێت بۆ خۆرێکخستنەوەو پرکردنەوەی بۆشایی ئەو هێزەی لە هەناوی دەرچووە.
ئاخر فەیلە سوفەکانی بزوتنەوەی گۆران ڕه‌چاوی ئه‌گه‌ری به‌هێزبوونه‌وه‌ی یه‌كێتییان نه‌كردبوو. واته به‌هێزیی دەسپێکی ئەو بزوتنەوەیە له‌ئه‌نجامى لاوازی به‌رانبه‌ره‌كه‌یه‌وه بوو، نه‌ك له‌خودی بەهێزی خۆیان. هه‌ر بۆیه كاتێ یه‌كێتی سیاسه‌ت و ستراتیجی کاری خۆی گۆڕی، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ره‌و دابه‌زین له لوتكه ملی ڕێی گرت.
ستراتژیه‌تی میدیایی گۆڕان له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا زۆر ئازاری خه‌ڵکی کوردستانی داوه. له جێی هه‌وڵدان بۆ یه‌کگرتوویی و ڕێکخستنی نیوماڵی کورد، به ئاراسته‌ی لێکترازان و جیابوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان هه‌نگاویان ناوه. ئه‌ڵێن ئێمه و ئیدی هیچ که‌س. بێ گومان ئه‌گه‌ر گۆڕان درێژه به‌م سیاسه‌ته‌ی ئێستای بدات و له سه‌ر هه‌مان ڕێباز پێداگری بکات به گرفتێکی گه‌وره‌ی بۆ داهاتووی کوردستان ده‌زانم به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیر له شێوازی هێمنانه‌و دیموکراسیانه بکاته‌وه، ده‌توانێت به هاوکاری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی دیکه ئاسۆی وڵاته‌که‌مان پرشنگ دار بکات.