عیماد عه‌لی: كورد له‌گه‌ڵ كام به‌ره‌یه‌دا بێت باشتره؟
زۆر به راشكاوی، له‌م كاته‌دا به‌شداریكردنی ئێمه‌ی كورد له ده‌سه‌ڵاتی عیراق ته‌نها له پێناو به‌ده‌ستهێنانی قازانجی تایبه‌تی خۆمانه نه‌ك راستكردنه‌وه‌ی باری لاری عیراق، بۆیه ده‌بێت روانینمان له‌سه‌ر ئه‌وه بێت كه هه‌ر هه‌لێك بێته‌به‌ر بریاره راسته‌كه بدرێت یان خۆی فه‌رز بكات. بۆیه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت خۆمان له‌قه‌ره‌ی به‌ناو سیستماتیزه كردنی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له به‌غدا بده‌ین، به‌ڵكو ته‌نها هه‌موو شتێك له پێناو به‌شداری كردن و كاری تایبه‌تی پراگماتیانه بێت و، زۆر كار و كرده‌وه و شتی نهێنیشی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بكرێت ( تا به‌غدا كێشه‌ی نه‌بێت كێشه بۆ ئێمه دروست ده‌بێت و پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته)، بۆیه له‌سه‌ر ئه‌م رێسایه بێت، بۆ بهسشداری پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق، كام رێگه بگیرێته‌به‌ر له قازانجمان ده‌بێت؟
* بهههرشیوهیهك بێت به‌شداری ده‌سه‌ڵات بریاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بێت، نه‌ك كورد وه‌ك ئۆپۆزسیۆن به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی عیراق بمێنێته‌وه كه زیانی گه‌وه‌ری ده‌بێت، ئه‌وه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك له بژارده‌كان نه‌بێت و هه‌وڵی ئه‌وه‌ش بدرێت به بێ كورد هیچ حكومه‌تێك له عیراق دروست نه‌بێت.
* ئه‌و به‌ره‌یه رازی بكرێت و به روكه‌ش هاوكاری بكرێت كه هه‌م ئێران ناچار بێت روو له‌كورد بكات لێی رازی بێت و له‌به‌ر به‌شداری له به‌ره‌كه‌ی ئه‌و نزیك بێته‌وه و هه‌م ئه‌مریكاش له‌دژی ئه‌و ناوه‌نده‌ی سه‌ر به ئێران بێت خۆی له كورد زیاتر نزیك بێته‌وه و به تاكه هاوپه‌یمان بمێنینه‌وه و توركیاش خۆی له قه‌ره‌ی كورد نه‌دات.
* مانه‌وه‌ی وه‌زع به‌م شێوه‌یه و، ته‌نانه‌ت خراپتر بوونی به كام به‌ره ده‌بێت كه رووه و زیاتر لامه‌ركه‌زیه‌ت و جیگیربونی فیدارڵێزم مل ده‌نێت، بێگومان به كام بژارده ده‌بێت جگه له به‌ره‌كه‌ی نزیك له ئێران؟ بۆیه ئه‌وه گرنگترین فاكته‌ری هه‌ڵبژاردنی ئه‌و به‌ره‌یه ده‌بێت بۆ كورد.
* له رووی ستراتیجیه‌وه كام به‌ره هه‌نگاوێك له سه‌ربه‌خۆیی نزیكمان ده‌كاته‌وه له دوا جاردا، ده‌بێت بیر له‌وه بكرێته‌وه، ئه‌ویش له رێگه‌ی ئه‌وه‌ی كام به‌ره ناسه‌قامگیری سیاسی له عیراقدا فه‌راهه‌م ده‌كات، نه‌ك سه‌قامگیری كوردستان به وه‌زعی عیراقه‌وه ببه‌ستینه‌وه، به‌ڵكو كتومت پێچهوانهوهكهی راست ده‌بێت بۆ ئێمه.
بۆیه، له‌و دووبه‌ره‌ی شیعه‌ی ئێستا كه له ململانێدان، دیدگایان له‌ئاست داواكاری كورد روونه و به نیسبه‌ت ئێمه‌وه تا راده‌یه‌كی زۆرجیاوازیهكی ئه‌وتۆیان نیه، تا یه‌كێكیان باشترین بژارده و نمونه‌یی بێت بۆكورد. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی یه‌كێك له‌و به‌رانه ته‌نها له روانگه‌ی ئه‌وه‌وه بێت كه ئه‌و سهرجهمسهرانهیان له‌به‌ر نارازیبونیان روو له‌كورد بكه‌ن، ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌به‌رچاوی كاڵی كورد ده‌بێت به‌ڵكو له دژی سهرجهمسهری ركابه‌ر ده‌بێت. ئا ئه‌مه به وردی بخوێنرێته‌وه، كامیان ئه‌وه دیاری ده‌كات؟ ئه‌مه‌ش به خوێندنه‌وه‌ی هاوكێشه‌كان و داواكاری ئه‌مریكا و دژایه‌تی ئێران له‌مه‌ر هه‌ر به‌ره‌یه‌ك. بۆیه به‌ره‌كه‌ی مالكی ژه‌هرێكه و ده‌بێت كورد نۆشی بكات له پێناو ئامانجی دوورتر و گه‌وره‌تردا، بۆچی؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به هه‌ڵبژاردنی ئه‌م به‌ره‌یه، ئێران له كورد رازی ده‌كه‌یت و به‌م هه‌نگاوه ئه‌و قه‌رزه مه‌عنه‌ویه سیاسیانه‌ی ئێران ئیدعای ده‌كات ده‌ده‌یته‌وه وئه‌مریكاش له ناوه‌ند نارازی ده‌بێت و له ده‌رئه‌نجامدا ئه‌مه‌ش دیسان له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد ده‌بێت و له كورد نزكیتر ده‌بێته‌وه. واته به‌ره‌یه‌ك هه‌ڵبژێریت كه ئه‌مریكا نارازی بێت و ئیران رازی، ئه‌وه‌مان بۆ مه‌یسه‌ر ده‌كات كه ئێران له خۆمان رازی بكه‌ین و بۆ ئه‌و كاره‌ش له یه‌كتر نزیك ده‌بینه‌وه و كاری نه‌خوزاراو له دژمان روونادات و، ئه‌مریكا و به‌ره‌كه‌ی تر له دژی ناوه‌ندی سه‌ر به ئێران په‌یوه‌ندیان به‌كورده‌وه ئاسایی ده‌بێت و ئه‌گه‌ری گه‌وره‌ش ئه‌وه‌یه به‌هێزتر بێت.
له‌وانه‌یه هه‌ندیك خاڵی سه‌لبی هه‌بێت، زۆر بچوك بێت بهبهراودر له‌گه‌ڵ قازانجی دوورمه‌ودای ئه‌م هاوكێشه‌یه، ئه‌ویش بونی حه‌شد و رای توندی میلیشیاكان و موزایه‌ده‌ی ئه‌وانه له‌سه‌ر خاڵه چاره‌نوسسازه‌كانی وه‌ك ناوچه جی ناكۆكه‌كان و پێشمه‌رگه و بودجه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بكرێت به‌به‌شداری نه‌كردنی سونه ئه‌و كێشه‌یه‌ش سوك ده‌بێت و به به‌شداری كردنیشیان ئه‌و ناكۆكیانه چاره‌سه‌ر نابن و مه‌یلی سه‌پاندنی فیدراڵێزم لای سونه به‌هێزتر ده‌بێت و ناكۆكیه‌كانی نێوان ئه‌و دوو مه‌زهه‌به به سودی كورد ده‌كه‌وێته‌وه. بۆیه وه‌ك كارێكی تهكهتیكی كورت مه‌ودا و به فه‌رزكردنی مه‌رج و به رێككوتنی پێشوه‌خته‌ی ئاشكرا به‌ره‌كه‌ی مالكی و ئێران زۆر قازانجبه‌خش ترهبۆ كورد له به‌ره‌كه‌ی عه‌بادی.