لوقمان مستەفا: مێژوو سەلماندویەتی کەرکووک کوردستانیە.
لە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان، فاتح یەڵدز باڵوێزی توركیا لە عێراق، سەردانی شاری كەركوكی كرد و کە ئاشکرایە بێگانەیە بەو شارە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیشدا زۆر بێشەرمانە وتی: كەركوك شاری باو و باپیرانمانە.!
جەنابی باڵوێز…. مێژوو ئەوەی سەلماندووە کە کەرکووک شارێکی کوردستانیە، لەتەک ئەوەشدا وا ناسراوە کە شاری فرە نەتەوەو فرەئاینیەکانە، شاری پێکەوە ژیانە، شارێکە لە چەشنی مۆم خۆی دەسوتێنێو و دەتوێتەوەو ڕوناکی بەخشە بۆ هەمووان، بەڵام خەڵکانێک هەن خۆیان کردووە بەدەمڕاستی کەمە نەتەوەیەکی دیاری کراوو کە ئەجندای ووڵاتەکەی تۆ جێبەجێدەکەن، وەک تووتی قسەکانی ئێوە دەڵێنەوە، بیریان دەچێت و بیرتان دەچێت یا بە ئەنقەست خۆتان لە گێلی دەدەن و چاوتان مێژووی ڕاستەقینەی ئەوشارە کوردستانیە نابێنێت.!
بۆ کوردستانی بوونی ئەو شارە وێڕای مرافەعە گەورەکەی سەرۆک کۆماری عێراق کە جەنابی مام جەلال سەرۆک کۆماربوو ئەنجامیدا لەمەجلیسی حوکم و لەبەردەم سەرجەم ئەندامەکاندا بەپێشاندانی نەخشەی کۆنی عوسمانیەکان کە سنوری جوگرافی لیوای کەرکوکی ئەوکاتی تێدا دیاری کراوەو دانیشتوانەکەی زۆربەی بە کوردولەسەر کوردستان ئەژمارکراوە.
بۆیە زۆر دوور ناڕۆین تەنها دەگەڕێینەوە بۆ ئاماری ساڵی 1957بابزانین ڕێژەی دانیشتوان و تەنانەت گەڕەکەکانی ئەو شارە چەند بووەو چۆنە:
ژمارەی دانیشتووان
ژمارەی دانیشتووانی خەڵکی شاری کەرکوک لەساڵی (1957) بەم جۆرە بووە:
• کورد (178000) بووە.
• عەرەب (48000) بووە.
• تورکومان (43000) بووە.
• ئاشووری و کلدان (10000) بووە.
لەھەمان ساڵی (1957) دا ژمارەی کرێکارو کاربەدەستانی کورد لە کۆمپانیای نەوتی کەرکوکدا لەسەدا ھەشتا (80%) بووە، بەڵام سەرژمێری کردنی کرێکاری کورد لەساڵی (2003) دا لەسەدا بیست (20%) بووە ئەمە بەڵگەی ئەوپەڕی شۆڤێنیستی بەعس و دەووڵەتی عێراق دەردەخات، کە چۆن ساڵ لەدووای ساڵ کوردیان نان بڕاوو دەربەدەر کردووە. کارێکی تری ژێربەژێر ھەیە لەبارەی کەرکوکەوە ئەویش پەیمان و ڕێککەوتنی (تورکیا / عێراق) ە کەمن دڵنیام بەنھێنی ئەم کارە کراوە چونکە لەچەند ساڵی دووای سەربەخۆیی و دەووڵەمەندبوونی کوردستان دەترسن.
گەڕەکەکانی شاری کەرکوک:
• گەرەکە کوردنشینەکان (ڕەحیم ئاوا، ئازادی، مامۆستایان، شۆرجە، ئیسکان، بلاخ، قۆرییەشکاو، حەسیرەکە، تەپەی مەلا عەبدوڵڵا، دەروازەی باکووری کەرکوک، ئیمام قاسم، شۆراو، ئەحمەد ئاغا.خەبات)
• گەڕەکە تورکومان نشینەکان (مصلی، معلمین،ڕێگەی بەغدا، قەسابخانە، ئەڵماس).
• گەڕەکە عارەب نشینەکان (طریق بغداد، 1ی حزیران، وحدة، حریة، اشتراکیة، ممدودة، ٧نیسان، حی البعث، نصروالعروبة، قادسیة، غرناطة).
• گەڕەکە کلدوئاشوورییەکان (شاطرلو، عرفە، الماس).
کەچی جەنابی باڵوێز ئێوەو بەرەی تورکمانی لەپێش چاوی هەموو دونیاخۆڵ دەکەنە چاوی خەڵکەوە.! جارێک دروشمی کەرکووک شارێکی تورکمانیەو هەربە تورکمانیش دەمێنێتەوە لەو شارەدا بەرزدەکەنەوە، جارێکیش ئێوە لە ووڵاتێکیترەوە دێن و دەڵێن کەرکووک شاری باووباپیرانمانە.!
ئێوە هەرخەریکی پیلان و ئاژاوە گێرین و ئاژاوە بۆ پێکهاتەکانی شارەکە درووست دەکەن و هەوڵی شێواندنی مێژووی شارەکەدەدەن.!
هەر بۆیە بەرەی تورکمانی پشت ئەستورن بە ئێوەی ئاغایان واخۆیان لێبوە بەوپشیلەیەی کەلە ئاوێنەدا خۆی بەشێر دێتە پێش چاو.! ئەوە ئێوە دەست لە پشتیان دەدەن ئەگەر نا ئەو زومرەیە زاتی ئەوە ناکەن تەنانە سەیری نێو چاوی مناڵێکی کوردش بکەن.
ئەگەر نا ئەو بەرەیەی ئێوە لە پشتێوەن، بەبێ هۆ دژی هەمووجۆرە بڕیارو جموجوڵێکی کوردو هێزەکوردیەکانن لەو شارە کوردستانیەدا، لەهیچ هەڵبژاردنێکدا دوو کورسیان بەتەواوەتی نەهێناوە، کەچی خۆیان کردووە بەدەم ڕاستی تورکمان و خەڵکی ڕەسەنی کەرکوک.
تەنها بۆ ڕازی کردنیان و ئاوژاوە نەگێڕن لەشارەکەدا دوور کەونەوە لە نۆکەری بۆ بێگانە، لەلایەک پارتی دیموکراتی کوردستان پاڵپشتیەکی باشیان بوو بۆ جێگیر کردنی پێنچ کورسی کۆتای پەڕلەمانی لە پەڕلەمانی کوردستان، کەچی لە پەڕلەمانی عێراق تەنها دووکورسیان وەک کۆتا پێ ڕەوا بینرا بۆداندراوەو نقەشیان لێوەنەهات.!!
بەهەمان شێوە یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان لە %33دەسەڵاتی ئیداری لەو شارەداپێدان.!!
ئەگەر بە پێوەری مافی دەنگ دان و(استحقاق الانتخابات)بێت بێگومان ئەو ڕێژە خەیاڵاویەیان بەرناکەوێت، یاسا هەڵە قەبوڵ ناکات، بەخشین و خێرو سەدەقە لە جێبەجێکردنی یاسادا جێی نابێتەوە، هاتنەسەر سفرەی حازری زیاد لە مافی خۆیان ئەم کێشەیەی لێدەکەوێتەوە کە ئێستا بەرەی تورکمانی لێکردووین بە کەڵەگا و ووڵتێکی بێگانەی کردووە بەدەم سپی تورکمان و بەرەکەیان.
بێگوومان کورد لەم سیاسەتەدا فەشەلیهێنا وایان دەزانی بەرەی تورکمانی لایەنێکی سەربەخۆن، بەڵام بەهەڵەدا چوون، سەلمێنرا ئەوان تەنها جێبەجێکارن و ئەجندای دەوڵەتی تورک پیادەدەکەن. ئەمە فەشەلی دبلۆماسیەتی کوردیە تائێستا نەیان توانیوە تەنانەت ئیدانەی لێدوانەکەی یەڵدزیش بکەن.!
- بابەتەکانی تری لوقمان مستەفا سالح
لوقمان مستەفا: هەڵبژاردن تەنھا ڕێگایە بۆ گۆڕانکاری.
-لوقمان مستەفا: لە پشتی یاساوە لە کەرکوک چی دەگوزەرێ!
-لوقمان مستەفا: داگیرکاریەک بە بەر چاوی جیھانەوە.
- All Posts