ئیبراهیم عەباس: بەڵگە… تەنها بۆ ئەوەی بزانیت کورد خاوەنی چ جۆرێک لەسەرکردەیە.
ئەو بەڵگە دەنگییە هەستیارە، دەنگی سەرۆ قادر بەرپرسی ژووری عەمەلیاتی راگەیاندنی مەسعود بارزانی یە، کاری سەرۆ و خودی ئەو غورفە عەمەلیاتەی پارتی و بارزانی زۆر لە مەکتەبی Rا گەیاندن گرنگترە, چونکە هیچ کارێک بێ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی ناکەن و هەموو هەوڵێکیان بۆ رازیکردنی بارزانییە، بەڵام مەسرور بارزانی و پاراستن و نێچیرڤان بارزانی و مەکتەبەکەی هاوکارو پشتیوانن.
تکایە ورد گوێ لەم رێنمایانەی مەسعود بارزانی بگرن کە سەرۆ قادر بە نوێنەرایەتی ئەو، بە دەزگا راگەیاندنەکان و نووسەرانی پارتی ئەدات، تکایە هەر گوێگر مەبن و هەڵوێستە بکەن و رابمێنن لەو راستییەی کە مەسعود بارزانی و متەبەخە سیاسییەکەیان چەندە مەترسین لەسەر مرۆڤی کورد و خەریکی چ فیتنەو ئاژاوەگێرییەکن.
مێژووی ئەم تۆمارە دەنگیە ئەگەرێتەوە بۆ ناوەراستی بەهاری 2016 ئەو کاتەی کاک نەوشیروان مستەفا گەڕایەوە کوردستان و هەوڵی ئەوەی ئەدا کە رێککەوتنێکی سیاسی لەنێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی ئیمزا بکات، بەڵام پارتی و بارزانی بەم هەنگاوە کەوتوونەتە تەنگاوی و بارزانی ئەم رێنمایەو دەیان رێنمایی تر دەر ئەکات بۆ ئەوەی لە رێگای راگەیاندن پشێووی بنێنەوە، تکایە باش دیقەت بدەن مەسعود بارزانی چەندە لە کاک نەوشیروان داخ لە دڵەو ئەیەوێت ئەو داخەی دڵی لەرێگای نووسەرەکانی پارتیەوە بەسەر کاک نەوشیرواندا ببارێنن.
بەڵگەکە هی ساتەوەختی نزیکبوونەوەی یەکێتی و گۆڕانە، بەڵام گوێ لە روانگەی بارزانی بگرن ئەڵێت کەسانێکی نیشتمانپەروەر لە ناو یەکێتی و گۆڕان هەن کە قبووڵ ناکەن ئەو دوو لایەنە یەکبگرنەوە؟! هەرچەندە رووداوەکان پێجەوانەی ئەوەیان سەلماند و لە 2016/5/19 رێککەوتنە سیاسیەکە ئیمزا کرا، بەڵام ئەم وتەیە ئاماژەیەکی روونە کە مەسعود بارزانی و متبەخە سیاسییەکەی بنەماڵە بەهەر نرخ و جۆرێک بێت کەسانێکیان لەناو ئەو دوو حزبەو حزبی تریش چاندووە، بەڵام مەرج نییە بۆ هەموو کارێک سەتا سەت بەقسەیان بکەن.
بەر لەوەی گوێگری بەڵگەکە بیت، کەمێکیش ورد تر بیر بکەنەوە بەم جۆرە لە کەسانە ئەوترێت سەرکردە، یان هەر بەسەرۆک عەشیرەت و قەبیلە و سەرۆک دیوەخان ئەچن کە خەریکی تیکبەردان و لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی رێزەکانی خەڵکی کوردستانن. ئایا جگە لەسەرکردەکانی کورد هیچ سەرکردەیەکی دونیا ئەزانن هێندە دەروون نەخۆش و سیاکۆپات بن؟!