مەعروف ڕەسافی: كه‌سایه‌تی محه‌مه‌د.
تێبینی/ ئەم پەرتووکە کە بە ناونیشانی ( کەسایەتی محەمەد)، نوسراوەو، خاوەنەکەی نوسەر و ڕۆشنبیر مەعروف رەسافییە، زمانزاکەی نوسەرو رووناک‌بیر عیماد عەلی یە، بە بەش بەش بڵاوی دەکەیەنەوە لە وتاریکورددا. بەهۆکاریی ناوەڕۆکی ئەم پەرتووکە دەمانگەینێت بە ڕاستییەک، کەهەموومان لەشتە شاراوەکانی دینی ئیسلام بگەین، گەر حەوسەڵەی خوێندنەوەمان هەبێت، گەر بمانەوێت ئەو بیرباوەڕەی دوای کەوتون بەنەزانانە تێی نەگەن. وتاریکورد.
دەستپێك.
كتێبی كەسایەتیی محەمەد لە زەمانێكدا نووسراوە، كە بواری ڕۆشنگەری و بیری زانستخوازی لە جیهان و ناوچەكە و بە تایبەتییش لە عێراقدا، ڕۆڵی گەورەی خۆی لە بەعەقڵانی بیركردنەوە و پێشكەوتنی گەلاندا هەبوە. هەر لە عێراقدا، نووسەری وا هەبوون كە خۆیان لە ناخی بابەتە گرینگەكان دەدا و تەنانەت قوربانییان بە بەرژەوەندیی ژیانی تایبەتی خۆیان لە پێناو دەرخستن و گەیشتن بە حەقیقەت داوە. یەكێك لەو بابەتە هەستیارانەی كە هەمیشە جیهانی سەرقاڵكردوە و لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا سەریهەڵداوە، بابەتی ئایینییە كە بە تایبەتی توێژینەوە و لێكۆڵینەوەی لە بارەیەوە كراوە، بەتایبەتیتریش ئایینی ئیسلام وەك دوا ئایین كە هەندێك جار بە شێوەیەكی بێلایەنانە و دوور لە حەز و ئارەزوو و پشتخانی ئایینی و فیكری نووسەرەكان و بەتەنها بۆ دەرخستنی حەقیقەت كاریان لە سەر كردوە.
ئەم كتێبە (كەسایه‌تیی محه‌مه‌د) ئەگەر لە هەندێك شوێندا بە شێوەیەكی كەم و تا ڕادەیەك خۆی لەقەرەی جیاوازییە مەزهەبییەكان داوە و تا ئاستێك لایه‌نگیریی پێوە دیارە، بەڵام كاریگەرییەكی ئەوتۆی لە سەر جەوهەری نووسینی زانستییانەی بابەتەكە نەكردوە و كتێبەكەی لە بێلایەنی دوورنەخستوەتەوە.نووسەرەكە كرۆكی مەبەستی خۆی بە شێوەیەكی جوان پێكاوە، تا پلەیەكی نایاب لە قوڵبوونەوە لەحەقیقەتی چۆنێتیی بڵاوبوونەوەی ئایینی ئیسلام و كەسایەتیی محەمەد ڕۆچوە، بە بێلایەنی و واقیعییانە و عاقڵانە دواوە. نووسەر خۆی بەدوور گرتوە لە خەیاڵ و داستان و ئەفسانە و خورافات،بە پێی بارودۆخی ئەو زەمانە و ژێرخان و سەرخانی سەردەمی محەمەد باسوخواسەكانی كردوه، ڕەوتی بڵاوبوونەوەی ئایینی ئیسلامی وەك خۆی دەرخستوە.
لێرەدا من وەك وەرگێڕێك، لەبەر هەستیاریی بابەتەكە لەم ناوچەیەی خۆمان و بۆ ئەوەی بە هیچ شێوەیەك تۆمەتبار نەكرێم بە دەستتێوەردان لە كتێبەكە، سەرەڕای ئەوەی زۆر شتم تێدا بینی كە بیری زۆر كەس و خاوەن بیروبۆچوونی ئیسلامی دەورووژێنێت، بەڵام بۆ گواستنەوەی كتێبەكە بە ڕێگەیەكی زانستییانە و ورد وەك خۆی، هیچ حەقێكم بە خۆم نەدا، نە شتی لێ لابەرم و نەیش گۆڕانكاریی تێدا بكەم، هەرچەند زۆر كەس و ڕۆشنبیری میانڕەو ئامۆژگارییان كردم، كە دەتوانم بە سەر چەند دێڕێكیدا بازبدەم، تادواجار بڕیارمدا، تەنها وشەیەكیش لانەدەم، هەرچەند زۆرجار دووبارەكردنەوەی ناپێویستیشی تێدا بەدیدەكرێت، بەڵام بۆ باسكردنی حەقیقەت و جه‌وهه‌ری كتێبه‌كه، خۆم هەندێك شتی ناكۆك بە یەكم تێدا بینی و ویستم ئاماژەی پێبدەم، لە كۆتاییدا ئەوەیشم نەكرد و تەنانەت بە شێوەیەكی زۆركه‌م نەبێت، كۆمێنتیشم لە سەر نەنووسی و بۆ خوێنەرم هێشتەوە، ئەویش لەبەر بە زانستی مانەوە و بۆ ئەوەی وەرگێڕانەكەی كتومت وەك خۆی بمێنێتەوە. ئەمە لە لایەك، لە لایەكی ترەوە پشتم بە وەرگێڕانی كورتی وشە و ڕستە بە ڕستە و تێگەیشتنی كورتمه‌ودا و گواستنه‌وه‌ی واتاكان بەست، بۆ ئەوەی ئیجتیهادی تێدا نه‌كه‌م و هیچ گۆڕانێكی هەرچەند بچوكیش بێت، تێیدا ڕوونه‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌نده عه‌ره‌بییه جێبه‌جێ بكه‌م كه له‌هه‌ندێك شوێندا{(ناقل الكفر لیس بكافر)به‌واتای ئه‌وه‌ی كوفر بگوێزێته‌وه كافر نیه} له‌قه‌ڵه‌م بدرێم.وەرگێڕان پێویستی بە گۆڕینە بەو شێوە و ناوەڕۆكەی كە بەو زمانە بۆی وەرگێڕاوە، بۆیە بە بۆچوونی خۆم، زۆر بە ئەمانەتەوە كارم كردوە و هیوادارم لە ڕووی زانستییشەوە كتێبەكەم وەك خۆی كورداندبێت، ئەوەیش ناشارمەوە كە زۆرێك لە وشەی گەرمیانی و لوڕیی ڕەسەنم لە زۆر شوێندا بەكارهێناوە، چ لەبەر دەوڵەمەندكردنی زمانی وەرگێڕانەكە یان هیچ وشەیەكی پڕ به‌پێستی خۆی و جێگرەوەیەكی نەبوو لە زاراوەی سۆرانی‌دا. لەو بڕوایەدام كتێبێكی ئاوها بۆ تێگەیشتن لە حەقیقەتی بارودۆخی ناوچەكە و ئەو كەلتوورە و هاوردەكانی و كاریگەریی كەلتوور و ڕۆشنبیریی دوورگەی عه‌ره‌ب له سه‌ر ناوچەكە و میللەتی كورد زۆر پێویستە. ئاواتەخوازم منیش لەدەرخستنی حەقیقەتێكی زۆر گەورە و گرینگ بۆ گەلەكەم، بەردێكم خستبێتە سەر سەرەتای بنیاتنانی تەلاری زانست و مەعریفەت بۆ گەلی كوردلە ناوچەكەدا.
له‌و ڕێگه جه‌نجاڵییه‌ی ئێستای بیر‌و عه‌قڵی مروڤی كورد و ئه‌و زه‌مینه‌ی تێیداده‌ژی، جگه له‌وه‌ی بهنوزهنوزی ڕۆشنبیر و بیروبۆچوون و فه‌لسه‌فه‌ی تاكه‌كه‌سی به ڕێگایه‌كدا ده‌ڕوات تا ئه‌ژنۆ پڕ به دڕك و به‌ردو تاوه‌ری تیژ وچنراودا خۆی ده‌بینێته‌وه، كه ئه‌مه‌یش له خورافه و عه‌قڵی دواكه‌وتوویی و ناماقوڵیدا نه‌بێت، هیچی تری تێدا نابینرێت. كه‌چی باری سیاسی و هۆشیاریی گشتی و هاورده‌كردنی بیر‌و فه‌لسه‌فه‌ی دواكه‌وتوانه‌ی ئێكسپایه‌ر، وایكردوه ئه‌ركی ڕۆشنبیر و بیریاران زۆر قورس بێت و ئاسۆیه‌كی ئه‌وتۆی تێدا نه‌بینرێت، كه له دواڕۆژدا ڕێگه‌كه‌مان ڕووناك بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێت قازانج له‌وانی تری عه‌قڵانی وه‌ربگرین و یه‌كه‌مین هه‌نگاوی ڕاستودروستی خۆمان بهاوێژین، به‌دوور له خورافات و داستانی چه‌ندین سه‌ده‌ی لهمهوپێش، كاری وەرگێڕانی كتێبه گرینگه‌كان بۆ سه‌ر زمانی كوردی له‌م سەدەمەدا زۆر پێویستن.
ئه‌وه‌ی له عه‌قڵ و بیر‌و بۆچوونی دونیای كورده‌واریدا زاڵه، خۆشباوه‌ڕی و خه‌یاڵ و ئایدیاڵیهت و باوه‌ڕبوونی قوڵی زۆرینه‌ی ته‌نانه‌ت بژارده‌ی ڕۆشنبیرانی گه‌له‌كه‌مانه به میتافیزیك و گرینگی‌دان به خه‌ڵكی هه‌ڵگری ئه‌م كەلتووره، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت خاوه‌نه‌كه‌ی له دونیای خورافات و داستان و خه‌یاڵدا نوقم بووبێت، به‌هه‌ڕه‌مه‌كی دوای ئه‌و كه‌س و خاوه‌ن بۆچوونانه ده‌كه‌ون، ئه‌گه‌ر به تایبه‌تی خاوه‌ن كاریزمای تایبه‌تی خۆیان بن له قۆناغێكدا، كه یارمه‌تیده‌ره له خۆسه‌پاندنی بیر‌و بۆچوونیان به سه‌ر عه‌قڵی میلله‌تانی ساویلكه‌دا، بێ ئه‌وه‌ی زه‌ڕڕه‌یه‌ك قازانجیان پێبگه‌یه‌نن و ڕێنوێنییه‌كی ئه‌وتۆ بۆ ڕووناككردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی ژیانیان پێببه‌خشن.
پیرۆزكردنی خه‌ڵكانێك یان جۆره كه‌سایه‌تییه‌ك كه زیانی له قازانجی زۆرتربێت، وه‌لانانی كه‌سایه‌تیی خودی ئه‌گه‌ر له بیروبۆچوونیشیدا ڕاست بێت، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری به سۆز و ساكارییه‌وه بیرده‌كاته‌وه و كۆی هۆشیاریی گشتی له ئاستێكی زۆر باش‌دا نییه و بیری یه‌كگرتووی نییه و به‌ئاسانی و بێ لێكۆڵینه‌وه به هه‌موو شتێك باوەڕ ده‌كات، ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه خه‌یاڵی و ناوه‌ڕۆكێكی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌بێت و شتی گومانلێكراویش له‌خۆبگرێت.
ئه‌وه‌ی گرینگه بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای بیركردنه‌وه‌ی عه‌قڵانی و قازانجبه‌خش، تێڕامان و قوڵبوونه‌وه و توێژینەوە و وه‌رگرتنی په‌نده له به‌رهه‌مه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی مێژووی گه‌لانی پێشكه‌وتوو، خۆخه‌ریككردنه به‌كاری عاقڵمه‌ندیی دوور له خه‌یاڵ و خورافه و هه‌راوهوریا و شكۆ دروستكردن بۆ هه‌ر بیر و ڕێباز و فه‌لسه‌فه و كه‌سایه‌تییه‌كی دونیای خه‌یاڵیی ئه‌م ناوچه‌یه، به‌واقیعی ته‌ماشاكردنی سه‌رجه‌م كاره‌كته‌ره‌كانه، كه به پێی بیره كهڵهكەبوهكان پیرۆزییه‌كی ته‌نانه‌ت خه‌یاڵاوی به كاڵفامییهوه پێبه‌خشرابێت، ئه‌وانه‌ی ناوچه‌كه و دونیا له‌و بوارانه‌ی كه كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆیان له سه‌ر عه‌قڵ و بیری خه‌ڵكدا هه‌یه، له پێناو لابردنی كه‌شی باوه‌ڕبوون به‌ناو كه‌سی نائاسایی و مامه‌ڵه‌كردنی عاقڵانه له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و ڕووداوی مێژوویی دوور له پشتبه‌ستن به دۆخ و زه‌مینه‌ی تایبه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه له بارودۆخی تایبه‌تی خۆیاندا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه و كاریگه‌رییه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌یان (ئه‌گه‌ر نەرێنییش بێت) له سه‌ر ڕه‌وتی ژیانی خه‌ڵك جێهێشتوه، پێویستی به‌دواداچوون و ڕاستكردنه‌وه هه‌یه، بۆیه ده‌رخستنی حه‌قیقه‌ت گه‌وره‌ترین ئامانجه كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ڕۆشنبیرانی كوردستان.
ئه‌م كتێبه به‌بیری سه‌رده‌مانه و شیكارییه‌كی عه‌قڵمه‌ندانه و عه‌قڵێكی كراوه و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ڕۆشنگهرییانهوه مامه‌ڵه و باسی له كه‌سایه‌تییه‌كی گرینگی وه‌ك محەمەد كردوه، له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ژیان و بیروبۆچوون و ڕه‌فتار و بهسهرهاتهكانییهوه دواوه، به قووڵی و وه‌ك خۆی بێ خه‌یاڵ و چه‌واشه‌كاری و مه‌رایی، ڕۆچوه‌ته ژیان و گوزه‌ران و فیكر و عه‌قڵ و بیركردنیهوه، ئه‌و خورافاتانهیشی ده‌رخستوه، كه بۆخۆی یان لایه‌نگرانی به درێژاییی مێژووی جیهانی ئیسلامی ده‌رباره‌ی ئه‌م كه‌سایه‌تییه خستوویانه‌ته ڕوو، به پاشخانێكی بێلایه‌نانه‌ی تا ڕاده‌یه‌كی باش له مێژووی كه‌سایه‌تیی محەمەد و ئیسلامی شیكردوەتهوه و ڕاستودروستیی بابه‌ته‌كانی باسكردوه و به‌ڕاستی به ڕاڕه‌وی حه‌ق و حه‌قیانه‌ت و بۆ حه‌قیقه‌ت و له پێناو حه‌قیقه‌ت و ده‌رخستنی حه‌قیقه‌تی كاره‌كته‌ری محەمه‌د و زۆر شتی په‌یوه‌ندیدار، كاری كردوه.
مادەلی
مانگی 6ـی 2017
مەعرووف ڕەسافی
(1875 – 1945 ز) ژیاوە.
شاعیر و ئەدیبێکی عێراقی بوە.
ئەندامی ئەنجوومەنی نێرراوانی عوسمانی لە ئەستەنبوڵ بوە.
زۆربەی ژیانی لەوانەگوتنەوە و ڕۆژنامەوانیدا بە سەر بردوە.
ساڵی 1911یەكەم دیوانی شیعری لە بەیرووت چاپ کردوە.
لە توركییەوە بۆ عەرەبی بابەتی وەرگێڕاوە، وەك: نامیق پاشا، دیدو بۆچوون. ڕۆمانی (بەغداد 1909 ز)، چەندین پەخشان و شیعری تر.
دیوانەكەی چەندین جار چاپكراوەتەوە.
چەندین نووسینی چاپ نەکراوی لە دوا بەجێ ماوە وەك ئەم کتێبەی بەردەستمان، کە ساڵی 1933 ز لە شاری فەلووجە دەستی بە نووسینی كردوە. لە بڵاوكراوەكانی (الجمل)، (200 نامەی عێراقی).
نوسخەی ئەسڵیی ئەم كتێبە لەگەڵ بەڵگەی پاشكۆ، لە یەكێك لە كتێبخانەكانی زانكۆی هارڤارد پارێزراوەو ئەم چاپە یەكانگیرە لەگەڵیدا.
مەعرووف ڕەسافی: كتێبی كەسایەتیی محەمەد یان هەڵهێنانی مەتەڵێكی پیرۆز.
بەرگە كۆپیكراوەكان
هەشت بەرگی كۆپیكراو، دوو بەڵگەنامە و هەندێك پشتگیریی تێدایە، هەردوو بەڵگەكە؛ كتێبی (كەسایەتیی محەمەد یان هەڵهێنانی مەتەڵێكی پیرۆز)… ئەمانەیش ڕیزكردنی ناوەخنی بەرگەكانە:
بەرگی یەكەم: ناونیشانی لاپەڕە، لاپەڕەیەكی بێ نمرەیە، پاش لاپەڕەی یەكەم، ل1—ل139، ل150—ل176 (لەو نێوەدا هیچ دابڕانێك لە دەقەكاندا نییە)، بەڵام جێگۆڕكێ لە نمرەی لاپەڕەكانیدا كراوە، دوالاپەڕە هیچ نمرەیەكی پێوەنییە.
بەرگی دوەم: ناونیشانی لاپەڕە، ل177— 360.
بەرگی سێیەم: ناونیشانی لاپەڕە، ل361—- ل533، لەم بەرگەدا دوو لاپەڕەی جیاوازی هەمان نمرەی 446 ی پێوەیە.
بەرگی چوارەم: ناونیشانی لاپەڕە، ل534—- ل722. لەم بەرگەدا لاپەڕەی نمرە 567 ی پێوە نییە و ئەوانی تر بێدابڕان لە ڕەوتی نووسینەكە بەردەوامە.
بەرگی پێنجەم: ناونیشانی لاپەڕە، ل 723—- ل907.
بەرگی شەشەم: ناونیشانی لاپەڕە، لاپەڕە 907 — ل 1079، لاپەڕەی 1020 تێبینییەك لە پەراوێزیدا هەیە كە ناخوێنرێتەوە.
بەرگی حەوتەم: ناونیشانی لاپەڕە، ل 1080 –ل 1154. لەم بەرگەدا دوو لاپەڕەی كەمە، 1090 و 1097.
لە خوارەوە لاپەڕە 1154 دانراوە
كتێبەكە تەواو دەبێت
لاپەڕە یەك: وەسیەتی مەعرووف ڕەسافییه.
لاپەڕە یەك: پێ ناسەیەك بە ناونیشانی (وەسیەتی مەعرووف ڕەسافی) لاپەڕەی بێ‌ناونیشان و بێ نمرەیە: فەهرەستی كتێبی كەسایەتیی محەمەد.
لاپەڕەی ناونیشان بێ نمرەیە: فەهرەستی كتێبیكەسایەتیی محەمەد لەنووسینی مەعرووف ڕەسافی.
بەرگی هەشتەم: فەهرەست بە ڕیزبەندیی فراوان، لە كۆتایییەكەیدا لاپەڕەیەكی بێ نمرە هەیە كە(كورتە دەقەكانی سیستمی كۆمەڵایەتیی ئایینی یەهوودی) تێدایە.
تێبینی لە سەر تۆماركردن و چاپكردنی دەقەكە
چاكسازییە ئیملایییەكان لە دەقەكەدا تەنها دووخاڵی سەرپیتی تای كورت و یای كۆتایی دانراوە و تۆخكردنەوەی هەمزەیە بێهیچ ڕاستكردنەوەیەك لە پەراوێزەكاندا.
ئاماژە /……. / بۆ سەرەتای لاپەڕە (…) لە نووسینەكەدا.
فەرموودە و ئایەتەكان و دەقەكان، چۆنێتیی گەڕان بەدوایاندا لە پاشكۆیەكدا دانراوە كە ئاماژە بە لاپەڕە و دێڕەكان دەكات.
ڕوونكردنەوەیەك لە سەر نوسخە ئەسڵییەكەی
ڕێگەپێدانی ڕەسافی بۆ نەقڵكردنی ئەم نوسخەیەم بینی.. لە كتێبەكەم كەسایەتیی محەمەد بە ڕاستی و تەواوم بینی، لە نوسخەكەدا هەڵە نییە… ڕێگەی پێدەدەم بگوترێتەوە و لێیەوە بگوازرێتەوە… ئەمەم نووسی بۆ ئەوەی بزانرێت.
مەعرووف ڕەسافی