شه‌ریف هه‌ژاری: ئه‌مه گرنگترین هه‌ڵه‌ی ستراتیژی جوولانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانه له قازی محه‌مه‌ده‌وه تا ئێستا!
جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه و هه‌ر ته‌نیا له مێژووی هاوچه‌رخ دا كورت ناكرێته‌وه. بگره له كۆتاییه‌كانی مێژووی سه‌ده ناوهڕاستییهكانهوه، تا ده‌گات به سه‌ره‌تای قۆناغی مێژووی نوێ و، تا قۆناغی مێژووی نوێ و، هه‌تا قۆناغی مێژووی هاوچه‌رخ، هه‌ر به‌رده‌وامیی هه‌بووه. له‌م ڕووه‌وه ده‌توانرێ ئاماژه به دوو بزافی ناسیۆنالیستانه‌ی (كرداره‌كیی و تیۆریی) پێش قۆناغی مێژووی هاوچه‌رخیشی بكرێت، كه ئه‌وانیش (جوولانه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی میری كوردان: خانی له‌پ زێڕین) و، بیریی ناسیۆنالیستی هۆنهروهری مه‌زنی كورد (خانای قوبادی)یه!
یه‌كێك له هه‌ڵه ستراتیژییه‌كانی پێشه‌وا (قازی محه‌مه‌د) به پایته‌خت ناساندنی (شارچكهی مهاباد) بوو بۆ خۆرهه‌ڵاتی كوردستان. ئه‌م هه‌ڵه ستراتیژییه‌ی وایكرد كه به‌هۆی ئه‌و هۆكارانه‌ی كه له دواتردا ئاماژه‌ی پی ده‌ده‌م، شارۆچكه‌ی مه‌هاباد نه‌توانێت ببێته ناوه‌ندێكی (یه‌كێتیی ناسیۆنالیستانه) بۆ ناوچه‌كانی تری خۆرهه‌ڵاتی كوردستان. ته‌نانه‌ت، زۆر زوو لێكه‌وته‌كانی حساب بۆ نه‌كردن بۆ كۆماره دیموكراتیكییهكهی (پێشه‌وا قازی محمد) ده‌ركه‌وت. كاتیك كه خودی ناوچه و شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ری مه‌هاباد دانیان به ده‌سه‌لاته‌كه‌ی نه‌ده‌نا و، لێی جیاده‌بوونه‌وه. ئه‌مه په‌یوه‌سته به كۆمه‌ڵیك فاكتی جیۆپۆلهتیكیی و جیۆستراتیژی و ئابوری و بازرگانی و… هتده‌وه.
زیاتر له‌مانه‌ش، له ده‌ورانی ڕابهرایهتییهكهی دیارده‌ی ده‌گمه‌نی جیهانی خۆرهه‌ڵات وه‌ك (قاسملوو)ش دا، ئه‌م هه‌له ستراتیژییه‌ی پێشه‌وا قازی محمدی ڕاست نه‌كرده‌وه. ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و خاڵانه‌ی كه وه‌ك (شه‌ریف هه‌ژاری) له‌م ڕووه‌وه ڕه‌خنه‌ی ستراتیژیم له‌و بیرمه‌نده ده‌گمه‌نه هه‌یه! بۆ نموونه: گه‌ر ڕێبه‌رێكی وه‌ك د.قاسملوو، له پاش شۆڕشی گه‌لانی ئێران، ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له شاری كرماشان دابمهزراندبا، بێ گومان كاریگه‌رییه‌كانی بزافه ناسیۆنالیستهكهی بێ-ئه‌ندازه سه‌نگینتر ده‌بوو هه‌تا له شارۆچكه‌یه‌كی وه‌ك مهاباد دا. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی، ئه‌سته‌م بوو كرماشان كۆنترۆڵ بكرێت و، زیاتر ته‌ركیزی زلهێزانیشی به‌لای خۆیدا ڕاده‌كێشا.
بێ گومان، هه‌مان هه‌ڵه‌ی ستراتیژی، له سه‌رده‌می سه‌ركردایه‌تیكردنی سه‌ركرده‌كانی وه‌ك (شه‌ره‌فكه‌ندی، عه‌بدوڵای حه‌سه‌ن زاده و، مسته‌فای هیجری) ڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
زیاتر له‌وانه‌ش، هه‌موو نووسینه‌كانی (ئاپۆ، جه‌لال تاڵه‌بانی، مه‌سعود به‌رزانی و، نه‌وشیروان مسته‌فا)ش، له‌باره‌ی جوولانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆرهه‌لاتی كوردستانه‌وه، دركیان به ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵه ستراتیژییه‌ی جووڵانه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵات، نه‌كردۆته‌وه!
ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه گرنگترین ئه‌و فاكته ستراتیژیی و ههمیشهییانهن كه (كرماشان) ده‌كه‌نه بێ-وێنه‌ترین ناوه‌ند له ئاست هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان دا:
1-پێگه‌ی جیۆپۆله‌تیكی و جیۆ-ستراتیژی: شاری كرماشان پێگه‌یه‌كی ته‌واو جیۆ-ستراتیژی له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان دا هه‌یه. له رووی جیۆپۆله‌تیكه‌وه، پێگه‌كه‌ی له (ئاماده، هه‌ولێر و، كه‌ركووك) گرنگتر و پڕ-بایه‌ختره. خاوه‌ن ڕووبه‌ڕێكی گه‌وره‌ی زه‌وییه و، دانیشتووانه‌كه‌ی نزیكه‌ی (دوو ملیۆن كه‌س)ن. ئه‌م دوو ملیۆنه كاریگه‌ری ته‌واویان به‌سه‌ر ناوچه‌كانی (ئیلام و لوڕستان و هه‌مه‌دان)ه‌وه هه‌یه كه له خستنه‌ڕووی هۆكاره‌كانی دواتر دا به ته‌واوی ده‌سه‌لمێت.
ئه‌م شاره خاوه‌نی (چوارده) قه‌زا و شارۆچكه‌یه. پێگه‌ی جیۆ-ستراتیژی و جیۆپۆله‌تیكی كرماشان به‌جۆرێكه ناو جه‌رگه‌ی خۆرههلاته. له باكوریه‌وه پارێزگای سنه‌یه، له خۆرهه‌ڵاتییه‌وه پارێزگای هه‌مه‌دانه، له باشوری خۆرهه‌ڵات و باشورییه‌وه پارێزگای خوڕه‌م ئاوا (لوڕستان)ه، هه‌ر له باشورییه‌وه پارێزگای ئیلامه و، له خۆرئاواشییه‌وه باشوری كوردستانه.
به‌مه‌ش گرنگترین لینكی ستراتیژییه كه هه‌م (سنه و هه‌مه‌دان و لوڕستان و ئیلام) له چه‌قی كرماشان‌دا به یه‌ك ده‌گه‌ن و، ناوه‌ندی كرماشان ده‌توانێت وه‌ك سیمبوولێكی سیاسیی و كلتوری و ئابوری و ئاینیی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر دابنێ و، هه‌م له خۆرئاواشییه‌وه باشوری كوردستانه و به‌مه‌ش گه‌مارۆدانی كرماشان به ته‌واوی ئه‌سته‌م ده‌بێت بۆ داگیركه‌ر. هه‌ربۆشه، ڕژێمی تیرۆریستیی ئێران كرماشان به ناوه‌ندی پارێزگاكانی (خۆراوای ده‌وله‌تی ئێرانی ده‌ستكرد) ناوده‌بات و، زۆریش به ناوهێنانی (كوردبوون)ی كرماشان توڕه‌بوون ده‌یگرێ و، هه‌ر ئه‌مه‌شه و (له لاوازی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆرهه‌لات)یش دابووه كه (موجاهیدینی خه‌لق و سه‌رانی شاپهرستهكان و ته‌نانه‌ت ده‌سه‌لاتی نه‌گریسی ئاخونده‌كان)یش هه‌میشه هه‌ولی ڕاكێشانی خه‌ڵكی كرماشان به‌لای خۆیاندا بده‌ن.
ده‌بوو بزافی ناسیۆنالیستی كورد زۆر به سانایی له‌وه تێ گه‌شتبا و، باشترین بژارده‌ش ئه‌وه‌یه هێزه‌كانی خۆرهه‌لاتی كوردستان به‌تایبه‌ت گه‌وره‌كه‌یان كه (كرماشان) به فه‌رمی وه‌ك (پایته‌ختی سیاسیی) بناسێنێت. ئه‌مه‌ش په‌یامێكی زۆر ڕوونه بۆ داگیركه‌ران له لایه‌ك و، بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كوردیش به‌تایبه‌ت كرماشانییه‌كان له‌لایه‌كی دیكه‌وه. هه‌موو ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه جیۆپۆله‌تیك و جیۆستراتیژییانهی كرماشان وایكردووه به سانایی بتوانێت هه‌ژموون و باڵاده‌ستی سیاسیی به‌سه‌ر ناوچه‌كانی تر دا هه‌بێ و وه‌ك ناوه‌ندێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ڕۆڵ ببینێت. (ئه‌م خاڵه و خاڵه‌كانی داهاتووش به نیسبه‌ت شاری كرماشانه‌وه زۆری لایه‌نی تری هه‌یه كه شی بكه‌مه‌وه، له‌به‌ر كورتبڕی ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌خه‌مه‌ڕوو). هه‌روه‌ها، پێگه‌ی سه‌ختی جیۆپۆله‌تیكی كرماشان به‌جۆرێكه داگیركه‌ر ناتوانێت به‌سانایی داگیری بكات، چونكه له ڕووی هه‌ڵكه‌وته‌وه به تۆبۆگرافیاییشهوه به شاخی زۆر سه‌خت ده‌وره‌دراوه. به پێچه‌وانه‌ی (شاره‌كانی سنه و ورمێ و، شارۆچكه‌كانی مهاباد و بۆكان و هتده‌وه). ئه‌م دهورهدراوییهی به تۆبۆگرافیای سه‌خت، بۆ دیاریكردنی پایته‌خت و پاراستنی له دوژمن سوودی هه‌میشه‌یی هه‌یه، هه‌روه‌ها تا ئه‌ندازه‌یه‌كیش كه‌وتۆته چه‌قی خۆرهه‌لاتی كوردستانه‌وه، كه هه‌موو ئه‌مانه تایبه‌تمه‌ندی جیۆپۆله‌تیكی زۆر ستراتیژیی و هه‌میشه‌یین.
2-پێگه‌ی ئابوری: شاری كرماشان گرنگترین پێگه‌ی ئابوری هه‌یه له ئاست هه‌موو شاره‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان. له‌م ڕووه‌شه‌وه له (هه‌ولێر، ئاماده و كه‌ركووك) گرنگتره. سه‌ره‌ڕای پێگه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی (نه‌وت و گازی سروشتی)، ئه‌وا خاوه‌نی یه‌كێك له به‌پیترین ده‌شته‌كانی جیهانه (كه هه‌ولێر و كه‌ركووك و ئاماد خاوه‌نی ده‌شتی وه‌ها به پیت نین). له‌وانه‌ش زیاتر، خاوه‌نی گرنگترین به‌رهه‌مه ئاژه‌ڵیی و مهڕوماڵاتیهكانه. هه‌مووشی له قه‌زا و شارۆچكه‌كانی خۆیدا به سروشتیی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
3-پێگه‌ی بازرگانی: ڕاسته پێگه‌ی بازرگانی به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی له چوارچیوه‌ی ئابوری دایه. به‌ڵام بۆ دیاری كردنی پایته‌خت گرنگی به پێگه‌ی بازرگانییش ده‌درێت، بۆ نموونه: له‌نده‌ن یه‌كێك له گرنگترین شاره‌كانی پێگه‌ی ئابوری و بازرگانی جیهانه و به‌و شاره‌ش ناو ده‌برێت كه له‌وێوه نه‌خشه‌ی ئابوری جیهان داده‌ڕێژرێت. له‌م ڕووه‌شه‌وه، شاری كرماشان پێگه‌یه‌كی ته‌واو ستراتیژی بازرگانی هه‌یه. ئه‌مه بۆچی گرنگه؟ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته بهستهرهوهیهك له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریی وڵات و ته‌نانه‌ت ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ش دا و وه‌ك ناوه‌ندێك لێی بڕوانرێت.
شاری كرماشان به‌هۆی بازرگانی نه‌وت و گازی سروشتییه‌وه، هێڵی به‌سته‌ره‌وه‌ی گرنگی له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی باشوری خۆرهه‌ڵاتی كوردستان (ئیلام و لوڕستان) دا هه‌یه. چونكه له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه نه‌وت هه‌نارده‌ی جیهان ده‌كرێت. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بۆ داهاتووش ده‌توانێت هێڵی به‌سته‌ره‌وه‌ی گرنگی له‌گه‌ڵ (عه‌ره‌بستانی ده‌وڵه‌تی ئێرانی دروستكراو) دا هه‌بێت و له ڕووی بازرگانییه‌وه پێگه‌كه‌ی قایمتر و چه‌سپاوتر بكات. زیاتر له‌وانه‌ش، زۆرینه‌ی بازرگانی به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نیه‌كان و گۆشتی ئاژه‌ڵ و مه‌ڕوماڵات و پێستهوخوری له‌م پارێزگایه‌وه هه‌نارده ده‌كرێن.
4-باڵاده‌ستی كلتوریی و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زه‌كانی كوردی زاگرۆس-نشین له كرماشان دا: شاری كرماشان كۆكه‌ره‌وه‌ی زۆرینه‌ی ڕه‌گه‌زه‌كانی كورده‌وارییه له خۆیدا. كرماشان پڕ-بایه‌خترین كۆكه‌ره‌وه‌ی ڕه‌گه‌زه‌كانی كوردستان-زه‌مین و زاگرۆس-زه‌مینی هه‌یه.
هه‌ڵكه‌وته‌ی عه‌شیره‌تی گه‌وره‌ی جاف (تاوگۆزی، زه‌ردۆیی، كڵاشی، ئێناخی، باوه‌جانی، قوبادی و هتد) له ناو سنوری ئه‌م پارێزگایه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ و تا ده‌شتی شاره‌زوور درێژ ده‌بێته‌وه.
پێكهاته‌ی یارسان له‌م پارێزگایه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ و تا هه‌له‌بجه و كه‌ركوك درێژ ده‌بێته‌وه.
(له‌ك و لوڕ) له‌م پارێزگایه‌دا هه‌یه و به‌توندی لینكی بهستهرهوهیهتی له‌گه‌ل (ئیلام و لوڕستان و به‌ختیارییه‌كان)ی كوردی زاگرۆس-نشین دا.
(سنجابییهكان و گۆران و هه‌رسینی) سێ ڕه‌گه‌زی تری كوردهوراین و له‌م شاره‌دا پێگه‌ی گرنگ پێك دێنن.
(كاكاوهنیی و پایرهوهنیی و هویزمانهوهنی) سێ ڕه‌گه‌زی سه‌ره‌كی سنوری كرماشانن و له بنه‌ڕه‌ت دا سه‌ر به (هۆزی گه‌وره‌ی هه‌مه‌وه‌ند)ی چه‌مچه‌ماڵن و به‌شێكیشی تریان نه‌فی كراوون بۆ خۆراسان و به‌شێكیشیان له سنوری لوڕستان دان و به‌شێكیشیان له باكوری كوردستانن. دایكی موعه‌مه‌ر قه‌زافی كوردی هه‌مه‌وه‌ند بوو، باوباپیرانی له‌ناو ئه‌و ئهنفالكراوانهدابوو كه ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی ئه‌نفالی كردن بۆ دورگه‌كانی ئه‌فریقا و لیبیای ئه‌مڕۆ. دواتر (محمود خدری سه‌رۆك هۆزی هه‌مه‌وه‌ند) خۆی و ده‌سته‌یه‌ك له هه‌مه‌وه‌ندییه‌كان به پارتیزانانه له لیبیاوه تا چه‌مچه‌مال گه‌ڕانه‌وه. له‌م ساڵانه‌ی دووایش دا كاتێك سه‌رۆك هۆزی هه‌مه‌وه‌ند سه‌ردانی لیبیای كرد، به‌وردی نه‌وه‌ی ئه‌و كوردانه‌ی دۆزییه‌وه كه ئه‌نفال كرابوون بۆ ئه‌وێ. هه‌ربۆیه ئه‌م سێ پێكهاته‌یه‌ی كرماشان بهستهرهوهیهكی تری كرماشانن به لوڕستان و كوردانی خۆراسان و چهمچهمالهوه و هومایۆنیهكانیش هه‌ر له‌م هۆزه‌ن.
هه‌ورامییه‌كانی پاوه و نه‌وسوودیش هه‌ر له ناو سنوری ئه‌م پارێزگایه‌دان و چه‌قی هه‌ورامانن. ئه‌مانیش ڕه‌گه‌زێكی گرنگی به‌سته‌ره‌وه‌ی ئه‌م پارێزگایه‌ن به هه‌ورامییه‌كانی باشوری كوردستانه‌وه كه هه‌تا سلێمانی نفووزیان هه‌یه.
(كه‌ڵهوڕ و كولیای)یش دوو ڕه‌گه‌زی تری سه‌ره‌كی كرماشانن كه تا ناوچه‌كانی باشوری كوردستان درێژبوونه‌ته‌وه.
به‌و هۆیه‌ی هه‌موو ئه‌م ڕه‌گه‌زانه له كرماشانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن پارێزگاكه ده‌كاته ناوه‌ندێكی هه‌ره گرنگی پڕ-حه‌شیمه‌تی فره‌یی كلتوریی كه بۆ (پایته‌خت) گرنگترین لینكی به‌ستنه‌وه به ناوچه‌كانی كوردستانه‌وه (به لوڕستانیی كوردهواریشهوه) ده‌به‌ستێته‌وه. ئه‌م مه‌وقیعه له‌وه‌دا زۆر پڕ-بایه‌خه كه له ڕووی سرووشتییه‌وه ئه‌م پێگه‌یه‌كی هاتۆته‌بوون. هه‌ربۆیه زۆرینه‌ی شێوه‌زاره‌كانی زمانی كوردییش له‌م پارێزگایه‌دا هه‌ن.
5-ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئاینیی و ئاینزاكانی كوردستان له كرماشان دا: ئه‌م هۆكاره‌ش كرماشانی كردۆته هه‌م ناوه‌ندێكی (فره بیریی و فره ئاینیی) و هه‌میش كردوویه‌تییه ناوه‌ندێكی به‌سته‌ره‌وه‌ی زۆر كاریگه‌ری له‌گه‌ل ناوچه‌كانی تری كوردستان به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ براكانمان له لوڕستانی زاگرۆس-نشینی كورده‌واریی دا.
هه‌بوونی به‌شێكی گه‌وره له هه‌ڵگرانی مه‌زهه‌بی شیعه له كرماشان دا وایكردووه په‌یوه‌ندی ئه‌وان له‌گه‌ڵ (ئیلام و لوڕستانی كوردهواری)ی ئاسانتر و زیاتر بێت هه‌تا ناوچه‌كانی تر.
هه‌روه‌ها، هه‌بوونی پێكهاته‌ی یارسان له كرماشان و لوڕستان و ئیلام دا وایكردووه په‌یوه‌ندیشیان له ڕووی ئه‌م پێكهاتهیهشهوه به‌تینتر بێت.
به‌شێكی دانیشتووانی كرماشان (سوونه مه‌زهه‌ب)ن به‌تایبه‌ت له شارۆچكه‌كانی (ڕوانسه‌ر و جوانڕۆ و سه‌لاس و پاوه) و، هه‌ندێكیشیان (زه‌رده‌شتی)ین به‌تایبه‌ت له هه‌ورامان (پاوه و نۆدشه و ناوه‌ندی شاری كرماشان) دا.
ئه‌م پێكهاته ئاینیی و ئاینزایانهش به‌ته‌واوی پارێزگاكه‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگ كردووه‌و، په‌یوه‌ندیه‌كی به‌رفراوانی له‌گه پارێزگاكانی تری كوردستان دا پێ به‌خشیووه.
6-لایه‌نی مێژوویی و شارستانیی و شوێنه‌واریی: شاری كرماشان خاوه‌نی گرنگترین پێگه‌ی شوێنه‌وارییه له ئاست هه‌موو كوردستان و خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست دا. ئه‌گه‌ر كه‌ركووك و هه‌ولێر خاوه‌نی دوو قه‌لای شوێنه‌واری ناوازه بن كه بۆ سه‌رده‌می سۆمه‌ری و ئه‌كه‌دییه‌كان و سێ هه‌زار ساڵ پێش زایین بگه‌ڕێته‌وه. ئه‌وا كرماشان خاوه‌نی زیاتر له دوو سه‌د پێگه‌ی شوێنه‌واریین كه له قه‌لای هه‌ولێر ناوازهترن و، له پێش هه‌ولێریشه‌وه زۆرینه‌یان له (یونسكۆ)دا ئاماژه‌ی پێ دراوه و دانی پیانراوه و تۆماركراوون. زۆرینه‌شیان بۆ یانزه هه‌زار ساڵ پێش زایین ئه‌گه‌ڕێنه‌وه.
له‌وانه‌ش گرنگتر، ته‌نانه‌ت شوێنه‌واره‌كانی كرماشان له چاخی به‌ردینی كۆن تا چاخی به‌ردینی نوێ، تا قۆناغی پێش زایین، تا قۆناغی سه‌ده ناوهڕاستییهكان، تا قۆناغی مێژووی نوێ و هاوچه‌رخ، پێك دێنن. به‌م هۆیه‌ش ژماره‌یه‌كی بێ-شومار گه‌شتیار ڕووی تێ ده‌كه‌ن و خاوه‌ن شارستانیه‌تێكی شوێنه‌واریی بێ-وێنه‌یه له چاو ته‌واوی ناوچه شوێنه‌وارییه‌كانی هه‌موو كوردستان-زه‌مین دا.
شاره‌كه له ڕووی شارستانییه‌ته‌وه زۆر سه‌رنجڕاكێشه. له ڕووی مێژووییشه‌وه ئه‌وه هه‌ر به‌شێكی كورد و سه‌ركرده‌كانی كوردن كه قه‌دری نازانن، واباشتره سه‌ركرده‌كانی كورد چاوێك له مێژوو بكه‌ن، بزانن له مێژوودا چه‌ندجار شاری كرماشان له‌لایه‌ن ئیمپرتۆریهته داگیركه‌ره‌كانی فارسه‌وه كراوه‌ته پایته‌خت و، به قه‌شه‌نگترین و ڕازاوه‌ترین پایته‌ختی شارستانیه‌تیشیان هه‌ڵبژێراوه و، چه‌ندجاریش به‌هۆی خرۆشانی قاره‌مانانه‌ی كوردبوونی دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه له دژی داگیركه‌ران، ئه‌نفال كراوون!
7-لایه‌نی پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆژی و زانستی: له‌م ڕووه‌شه‌وه شاری كرماشان دانسقه‌ترین ناوه‌نده بۆ (پایته‌خت)ی نه‌ك هه‌ر خۆرهه‌لاتی كوردستان، بگره له دوور مه‌وداش دا بۆ (پایته‌خت)ی هه‌ر چوار پارچهكهش یه‌كه‌مینه!
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ری فارسی ئاریایی گه‌مارۆی توندی خستۆته‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنی كرماشانی كوردهواری. به‌ڵام نزیك به (300) جۆر پیشه‌سازی تێدایه. هه‌ر له پیشه‌سازی نه‌وت و گازه‌وه، تا ده‌گات به پیشه‌سازییه‌كانی له‌قوتوونان و پیشه‌سازی گیایی و، پیشه‌سازی به‌رهه‌مه ئاژه‌ڵییه‌كان.
له ڕووی زانستییه‌وه خاوه‌نی پێنج زانكۆ و ده‌یان په‌یمانگا و ناوه‌ندی زانستیی و توێژینه‌وه‌یه. ئیدی با بواری هونه‌ر و وه‌رزش و پاڵه‌وانانی كرماشانیش بووه‌ستێت!
8-باڵاده‌ستی كارگێڕی شاری كرماشان: جگه له ناوه‌ندی شاری كرماشان و به‌ستنه‌وه‌ی گونجاوی له‌گه‌ڵ (14 قه‌زاو شارۆچكه)كه‌ی خۆی دا و، به‌هۆی بوونی هێڵی وشكانی و ئاسمانیی و تا ئه‌ندازه‌یه‌كیش هێڵی ئاسنین، ئه‌مه وایكردووه یه‌كه‌ی كارگێڕی ناوه‌ندی شاری كرماشان توانای به‌ستنه‌وه و به‌ڕیوه‌بردنی یه‌كه ئیداریه‌كانی به‌خۆیه‌وه هه‌بێت. بۆ نموونه: مێژوو سه‌لماندوویه‌تی كه (مه‌هاباد) پێگه‌كه‌ی له ڕووی كارگێریشهوه وا ده‌كات ته‌نانه‌ت ناتوانێت سنه و مه‌ریوان به‌خۆیه‌وه ببه‌ستێته‌وه ڕۆڵی هه‌بێت به‌سه‌ریاندا، جا وه‌ره بتوانێت كرماشان و ئیلام و لوڕستان به‌خۆیه‌وه ببه‌ستێته‌وه!
ته‌نانه‌ت له به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی به‌ریتانیادا سه‌باره‌ت به زانیارییه‌كانی ڤیدیۆیه‌كی به‌ڵگه‌نامه‌یی شاری سنه هی ساڵی 1979 ،(تا ئێستا ئه‌و ڤیدیۆ بهڵگهنامهییهم بڵاو نه‌كردۆته‌وه)، هاتووه كه: ((سه‌ركرده‌یه‌كی كوردی خۆرهه‌لات به سیخوڕه ئینگلیزه‌كه‌ی ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌وان (شاری سنه) به پایته‌ختی (كوردستانی ئێران) ده‌زانن)).
هه‌ر به پێی به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كان، هه‌رچی حیزبی دیموكراتیشه: ((شارۆچكه‌ی مهاباد به پایته‌ختی كوردستانی ئێران ده‌زانن)).
له به‌ڵگه‌نامه نهێننیهكاندا بۆ شاری سنه وشه‌ی (City) ی به‌كارهاتووه و بۆ شارۆچكه‌ی مهاباد وشه‌ی (Town) به‌كارهاتووه. به‌ڵام حه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه، كه: نه (شاری سنه) و، نه (شارۆچكه‌ی مهاباد) هیچیان بۆ پایته‌خت گوونجاو نین. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌یه كه خرایه‌ڕوو.
چونكه پایته‌خت هه‌لبژاردن ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای سوودگه‌یاندنی ستراتیژی به دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ت و نیشتیمانه‌كه‌ت بێت نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای (ناوچه‌په‌رستی)، كه ڕۆحیه‌تی (ناوچه‌په‌رستی) دژه به ڕۆحیه‌تی (نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیی).
هه‌موو ئه‌م هۆكارانه و كۆمه‌ڵه هۆكارێكی تری ستراتیژی وه‌ك (گه‌ر كرماشان بكرێته پایته‌خت هه‌م بیریی نه‌ته‌وه‌یی كوردی تاكه‌كانی كرماشان زیاتر ده‌بێ و، هه‌م ئه‌و هۆكاره‌ش ڕێگایه‌كی ئاسانتره بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی بیری نه‌ته‌وه‌یی كوردی له ئیلام و لوڕستان و به ئاسانیی ڕێگاخۆشكهر ده‌بێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه به‌تایبه‌ت لوڕستان بۆ سه‌رزه‌مینی زاگرۆس-نشینی كورده‌واریی، واته: كرماشان وه‌ك كلیل وایه به‌نیسبه‌ت هه‌نگاونانی بزافی نه‌ته‌وه‌یی كورد ڕووه‌و ئیلام و لوڕستان و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌مه‌دان)ییش. هه‌ربۆیه شاری كرماشان له شێوه گشتییه‌كه‌ی دا وه‌ك (سیمبولی نیشتیمانی كوردستان)ه، هه‌م له ڕووی پێكهینهرهكانیی و هه‌م ئاین و ئاینزاكانیی و ئابورییه‌كه‌ی.
حیزبه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، به‌تایبه‌ت حیزبی دیموكرات كه گه‌وره‌ترین حیزبیانه ده‌بێت به وردی كار له‌سه‌ر ئه‌مه بكه‌ن. گه‌ر من بم له بری (مسته‌فای هیجری) ئه‌م ده‌رفه‌ته وه‌ك گرنگترین ده‌ستكه‌وتی تاهه‌تایی بۆ میژووم ده‌قۆزمه‌وه.
هه‌روه‌ها ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی خۆرهه‌لات ده‌توانن به فه‌رمی ئه‌مه ڕابگه‌یه‌نن، گه‌ر نه‌یان كرد، با دیموكرات خۆی ئه‌م پێشنیاره ڕابگه‌یه‌نێت، ڕه‌نگیشه په‌كه‌كه (پژاك) به‌بیستنی پرسێكی ئاوها زوو ڕایبگه‌یه‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی بۆ مێژوو بڵێت: ((ئه‌وه بڕیاری ئێمه بوو!!)). بێ-گومان ئه‌گه‌ر ڕژێمی ئێران ڕێگه به په‌كه‌كه (پژاك) بدات بۆ ڕاگه‌یاندنی پرسێكی ئاوها!!
خۆ ئه‌گه‌ر حیزبی دیموكرات هه‌ر به‌رده‌وام (مهاباد) ناوبنێت به (پایته‌ختی سیاسیی)، له‌وه‌دا له ڕووی ستراتیژییه‌وه هیچ سه‌ركه‌وتوو نابێت، ڕه‌نگه هێزی تر ئه‌و فهراغهشی بقۆزنه‌وه!!!
له سێ چاره‌كه سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه، حیزبی دیموكرات له‌وه‌دا شكستی هێناوه كه وه‌ك دیفاكتۆ (مهاباد) بكاته (پایته‌خت). مه‌به‌ست له (پایته‌ختی سیاسیی) ئه‌وه‌یه (یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی بێنێته بوون و، ته‌واوی ناوچه‌كانی خۆرهه‌لاتی كوردستان) به‌خۆیه‌وه ببه‌ستێته‌وه و، پێگه‌و ڕۆڵی به‌سه‌ریاندا هه‌بێت. به‌لكو ته‌نیا له چوارچێوه‌ی مره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز و قسه‌دا ماوه‌ته‌وه. چونكه ئه‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی تێدا نییه و ته‌نانه‌ت هه‌ر له سه‌رده‌می كۆماری كوردستانیش دا ئه‌وه سه‌لما كه پێگه‌ی مهاباد ناتوانێ كاریگه‌ری كۆكه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر ناوچه نزیكه‌كانی خۆشی هه‌بێت. به‌لكو هێدی-هێدی ناوچه نزیكه‌كانی خۆشی لێی یاخی ده‌بوون.
وه‌ك خوێندنه‌وه‌ی ستراتیژییش، پێموایه: به دیاری كردنی (كرماشان) وه‌ك (پایته‌خت) ته‌نیا له ده ساڵ دا كاریگه‌رییه هه‌ره گرنگه‌كانی له‌سه‌ر پێشخستنی دۆزی كورد به‌تایبه‌ت له خۆرهه‌لات دا ده‌سه‌لمێت. به‌مه ده‌توانرێ بیری نه‌ته‌وه‌یی تاكه‌كانی شاری كرماشان گه‌شه‌ی ته‌واوی پێ بدرێ و په‌ره‌بسه‌نێت. گه‌ر كرماشان بووروژێ ئه‌سته‌مه بۆ داگیركه‌ر كۆنترۆل كرێ. چونكه جوگرافیای سیاسیی له ڕووی پێگه‌كه‌ی و ئابوریه‌كه‌ی و دوو ملیۆن دانیشتوانه‌كه‌ی و بازرگانیی و لینكه چڕه‌كانی تری، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن!
هه‌ر كوردێك كوردپه‌روه‌ر بێت، ده‌بێت دان به‌م حه‌قیقه‌تانه‌دا بنێ و ئه‌مانه به سودی نه‌ته‌وه بزانێ و ده‌ستخۆشی بكات. نه‌ك به‌هۆی ناوچهپهرستییهوه (كه ڕۆحیه‌تێكی نانه‌ته‌وه‌ییه) تانه و ته‌شه‌ر بهاوێت. ئه‌ڵبه‌ته تانه و ته‌شه‌ر هه‌م كلتوری داگیركه‌ران و هه‌م نه‌ریتی ئه‌و خێزانانه كوردانه‌یه كه بێ-په‌روه‌رده و ترسنۆك بوون! نووسه‌ره توانادارهكان و مرۆڤه ئازاكانیش نابێت حساب بۆ تانه و ته‌شه‌ر بكه‌ن، له پێناو دڵسۆزیان بۆ نه‌ته‌وه و نیشتیمان.
ده‌بێت ئاماژه به‌وه‌ش بكرێت، گه‌ر (پایته‌خت) بگۆڕدرێت ئه‌وا (دنیا) ناڕوخێت. زۆر ولات له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی دا پایته‌ختیان گۆڕیووه، وه‌ك (كه‌مال ئه‌تاتورك هه‌ستا له‌به‌ر پێگه‌ی جوگرافیی ئه‌سته‌نبوڵی گۆڕی به ئه‌نقه‌ره، ولاتی به‌رازیلیش پایته‌ختیان گۆڕیان و هتد).
ڕه‌نگه ئه‌و پرسیاره‌ش بێته بوون كه بوترێت: بۆچی له‌م كاته‌دا ئه‌م مه‌سه‌له ده‌وروژێنرێت!؟
له‌ڕاستیی ده‌بوو ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له ده‌ورانی پێشه‌وا قازی محمده‌وه دركی پێ كرابایه و بوروژێنرابایه. هه‌ر له بێ-مه‌وقیعی جوگرافی مهاباد دابووه كه كوردانی (كرماشان و ئیلام و لوڕستان) خۆیان به غه‌ریب ده‌زانن! هه‌روه‌ها، ئێمه‌ی كورد ده‌بێت ئیدی خاڵه لاوازه ستراتیژهكانمان ساڕ‌ێژ بكه‌ین، به‌تایبه‌تر هه‌موو توانا‌مان بخه‌ینه‌گه‌ڕ نه‌هێڵین (ئیلام و لوڕستان)مان لێ جیابكرێته‌وه. به (پایته‌خت)ناساندنی كرماشان، كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌تینكردن و زیندووكردنه‌وه‌ی ڕۆحیه‌تی (كوردبوون)ی ئه‌و ناوچانه و خودی كرماشانیش زۆر زیاتر و سه‌نگینتر ده‌بێت! بۆیه تا ڕۆژێك زووتر ئه‌م هه‌ڵه ستراتیژییه ڕاست بكرێته‌وه، كاریگه‌رییه ئهرێنییهكانیشی له‌سه‌ر بزافی ناسیۆنالیستی كورد (به‌گشتیی) به‌رهه‌مدارتر ده‌بێت.
مهاباد قوربانیی زۆری داوه، زۆر شۆڕشگێڕی ده‌گمه‌نی وه‌ك (شه‌هید پێشه‌وا قازی و، سه‌دان كه‌ڵه پیاوی ده‌گمه‌نی دیكه)ی هه‌بووه.
مهاباد زیاتر له قه‌باره‌ی مه‌وقیعی جوگرافی خۆشی، قوربانی بۆ كورد و كوردستان داوه و، چه‌ندانجار داگیركه‌ران جینۆسایدیان كردووه. هه‌ربۆیه ده‌كرێ مهاباد شوناسی (پایته‌ختی شۆڕشگێڕی)ی كوردی لێ بنرێ، به‌لام بۆ (پایته‌ختی سیاسی)ی نابێت.
ڕووم له خودی (مسته‌فای هیجری)یه، چونكه ئه‌و ئێستا نه‌فه‌ری یه‌كه‌می گه‌وره‌ترین حیزبی ئه‌و به‌شه‌یه و پێی ده‌ڵێم: ڕێبه‌ر بیت یان سه‌ركرده، ده‌بێت له ساتی پێویست دا خاوه‌ن خه‌سڵه‌تی سه‌ركه‌شیی بیت، وه‌ك قازی له ڕاگه‌یاندنی كۆمار، قاسملوو له كۆتایی ساڵی 1978 بڕیاری رۆشتنه‌وه‌ی بۆ ناو ئێران دا بۆ به‌سه‌ركه‌وتن گه‌یاندنی شۆرشی گه‌لانی ئێران كه له‌وه‌دا به تیۆری و به كرده‌وه‌ش ڕێبه‌ربوونی خۆی سه‌لماند.
هه‌ربۆیه، (مسته‌فا هیجری) بۆ ئه‌م كاره پێویستی به كه‌مێك سه‌ركه‌شیی هه‌یه. شۆڕشگێڕ ده‌بێت له پێناو سوودی ستراتیژیی نه‌ته‌وه‌یی دا سه‌ركه‌شیی ئه‌نجام بدا و، گوێ له (ناوچهپهرستهكان) كه دژن به ڕۆحیه‌تی (نه‌ته‌وایه‌تیی) نه‌دات!
مێژوو ئه‌م هه‌نگاوه دانسقانه تا هه‌تایه تۆمار ده‌كات، زه‌مه‌نێك ئێسكه‌كانی مسته‌فای هیجری له خاكدا نامێنن، به‌ڵام ئه‌م كارانه بۆ نه‌ته‌وه و نیشتیمان (هه‌میشه‌یی و ژیانیی)ن و تا هه‌تایه وه‌ك ده‌ستكه‌وت تۆمار ده‌كرێت.
هه‌رچه‌نده، گه‌ر مسته‌فای هیجری ئه‌م بڕیاره‌ش نه‌دات، واقیع و داهاتوو ئه‌مه ده‌هێننه بوون. بۆیه گرنگه پێش قۆزتنه‌وه‌ی لایه‌نی تر، گۆڵ تۆمار بكه‌یت و، مێژوو بۆ خۆت لای نه‌ته‌وه‌كه‌ت تۆمار بكه‌یت!
ئه‌وه‌ش ڕوونه، ئاماژه‌مان به‌وه‌دا كه زۆر هۆكاری تر هه‌یه كه بۆ (پایته‌خت) ناساندنی (كرماشان) نهمانخستۆتهڕوو، چونكه بابه‌ته‌كه زۆر درێژه ده‌كێشێت، به‌تایبه‌ت كرماشان خاوه‌ن ئاوی سروشتی سازگاریشه وه‌ك ڕوباری سیروان و هتد. به‌وپێیه، ماوه‌یه‌كه ڕژێمی داگیركه‌ری ئێران به‌وردی دركی به عومقی ستراتیژی كرماشان بۆ دۆزی نه‌ته‌وایه‌تیی كورد كردۆته‌وه، هه‌ربۆیه سیاسه‌تی گۆڕینی ئاڕاسته‌ی ئاوی ڕوباره سروشتییه‌كانی پارێزگای كرماشانی گرتۆته‌به‌ر و خووشی داوه‌ته سیاسه‌تی سوتماككردن و (جینۆسایدی كلتوری) تێیدا. نموونه‌یه‌كی بچوكیش له‌م باره‌یه‌وه، وشككردنی زیاتر له ٥٠ هەزار هێكتاره لە دارستانەكانی (به‌ڕوی) پارێزگای كرماشان دا!
تێفكرینه سیاسیی و ستراتیژییهكانم بۆ ئه‌م بابه‌ته:
1-پێشنیار ده‌كه‌م نووسه‌رانی (نه‌ته‌وه‌یی) نه‌ك (ناوچهپهرسته نانهتهوهییهكان) كه‌مپه‌ینی: (كرماشان پایته‌ختی خۆرهه‌لاتی كوردستان) ڕابگه‌یه‌نن. ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری بووژاندنه‌وه‌ی هه‌ست و بیری نه‌ته‌وه‌یی كوردی له‌سه‌ر (كرماشان، ئیلام ، لوڕستان و هه‌مه‌دان) ده‌بێ و، ده‌ستكه‌وته ستراتیژییه‌كانی هه‌میشه‌یی و بێ-شوومارن!
2-هه‌ر هێزێكی كوردی له ئاینده‌دا كرماشانی به‌ده‌سته‌وه بێت (یاخود: ده‌نگی پارێزگای كرماشان بباته‌وه) كلیلی ده‌سه‌لاتدارێتیی خۆرهه‌لاتی كوردستانی پێ ده‌بێت. یه‌كێتیی تووایه‌وه، مناڵه وردكهكانیش گاڵته‌یان پێ ده‌كرد و هه‌قیشی بوو گاڵته‌ی پێ بكه‌ن، ڕێكخستنه‌كانی هیچی به‌سه‌ر هیچه‌وه نه‌ما، (سلێمانی و هه‌له‌بجه و سه‌یدسادق و ده‌ربه‌ندیخان و گه‌رمیان و باڵه‌كایه‌تیی) به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دۆڕاند و، كهركووكیشی به داگیركه‌رانی (فارس و عه‌ره‌ب) فرۆشت. به‌لام به هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه، ماده‌م خه‌ڵكی كه‌ركووك (ته‌نانه‌ت گه‌ر به داگیركهریشیان بفرۆشێ!) هه‌ر ده‌نگیان به یه‌كێتیی دایه‌وه‌و ده‌ده‌نه‌وه، یه‌كێتیی زیندووبوویه‌وه. چونكه كه‌ركووك نه‌وتی هه‌یه! به‌لام كرماشان نه‌ك هه‌ر ته‌نیا له ڕووی نه‌وته‌وه بگره له ده‌یان ڕووی تره‌وه له كه‌ركووك گرنگتر و ده‌وله‌مه‌ندتر و پڕ-بایه‌ختر و جیۆ-ستراتیژیتره، هه‌ربۆیه هه‌ر هێزێك كرماشانی هه‌بێت، هێزی كاریگه‌ری خۆرهه‌لاتی كوردستانی ئاینده‌یه!
3-نابێت له‌م پرسه‌دا، هێزه‌كانی خۆرهه‌لات حساب بۆ بۆچوونی هێزه‌كانی باشور بكه‌ن. چونكه ئه‌كرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (مه‌سعود به‌رزانی) له مهاباد له دایك بووه، ئه‌وا پارتیی هه‌ر (مهاباد) به پایته‌خت بزانێ. ده‌بێت هێزه‌كانی خۆرهه‌لات ئه‌وه بزانن: نه‌وشیروان مسته‌فا تا دوو ساڵ پێش مردنی هه‌ر (سلێمانی-په‌رست)ێكی زۆر توند و داهێنه‌ری ئه‌و بیره تهنگهتیلهیهش بوو. له‌م باره‌یه‌وه (وته‌كانی مام جه‌لال، كۆسره‌ت ره‌سول، بیره‌وه‌ریه‌كانی محمود سه‌نگاوی و، هتد) ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن.
له ڕاستییش دا سلێمانی له ڕووی خه‌بات و ڕووناكبیرییه‌وه زۆر له هه‌ولێر له‌پێشتر بوو. به‌لام هێنده جیۆپۆله‌تیكی هه‌ولێر كاریگه‌ری هه‌بوو، عاقیبه‌ت (نه‌وشیروان مسته‌فا)ش دوو ساڵ پێش مردنی باسی له (پایته‌خت)بوونی هه‌ولێر و گرنگی پێگه جیۆپۆله‌تیكییه‌كه‌ی كرد. ئه‌ی باشه گرنگی جیۆپۆله‌تیكی و جیۆستراتیژی كرماشان كه زۆر بێ-وێنه‌یه و زۆر پڕ-بایه‌ختره له چاو (هه‌ولێر، كه‌ركووك و ئامه‌د) چ حیزب و سه‌ركرده‌یه‌ك ئه‌توانن نادیده‌ی بگرن!؟ هه‌ربۆیه گرنگه هێزه نه‌ته‌وه‌ییه خه‌مخۆره‌كانی خۆرهه‌لات چیتر ئه‌م پرسه دووانهخهن!
4-کرماشان لە ناو دۆزی کورددا نەخراوەتەکار، ئەگەر بخرێتەکار ئەزانرێ چ سەنگ و قورساییه‌كی بێ وێنە ئەبەخشێ. چونکە پێکھێنەر و کاریگەرییە مێژوویی و ئابوریی و بازرگانیی و جوگرافییەکانی وا دەکەن کە یەکەم دەرچە بێ وەک کلیلی کوردبوونەوەی ئیلام و لوڕستان. مستەفای ھیجری ده‌توانێت ئەم دەسکەوتە ستراتیژییە مێژووییە بۆ خۆی بقۆزێتەوە، گەر ئەویش نەیقۆزێتەوە، ئایندە ھەر کرماشان دەکاتە دیفاکتۆ!
ئه‌وه گرنگی پێدانی ستراتیژی نییه كه ئه‌ندامێكی حیزبی دیموكرات بڵێت: ئه‌وه‌تانێ (ده دیل)مان داوه‌ته‌وه به ڕژێمی ئێران له پێناو دوو هاولاتی دیلكراوی كرماشانیی دا. مه‌به‌ستی من سیاسیی-ستراتیژییه، نه‌ك په‌راوه‌ی ڕۆژ.
بۆ نموونه: گه‌ر د.قاسملوو له سه‌ره‌تای ساڵی 1979 به‌كرده‌وه هه‌ڵه ستراتیژییه‌كه‌ی (پێشه‌وا قازی محمد)ی ڕاست بكردبایه‌ته‌وه و، كرماشانی وه‌ك (پایته‌ختی سیاسی)ی ڕابگه‌یاندبایه و له كرماشان نیشته‌جێ ببووایه و ته‌نیا هۆزه‌كانی جاف و هه‌ورامییه‌كان پشتیوانیان لێ بكردبایه (ئه‌زانم هه‌ندێك له ناوچه په‌رسته‌كان دژی ئه‌و كاره‌ی ده‌وه‌ستانه‌وه!)، ئه‌وكات ده‌ره‌كه‌وت چه‌ندێك كاریگه‌ری گه‌شه‌سه‌ندنی بیری نه‌ته‌وه‌یی كوردی له‌سه‌ر لاوانی كوردی شیعه له (كرماشان، ئیلام، هه‌مه‌دان و لوڕستان) ده‌بوو. ئه‌وكات ده‌سه‌لما چه‌ندێك ته‌ركیزی زیاتری زلهێزان به‌لای دۆزی خۆرهه‌لاتی كوردستان دا جه‌زب ده‌كرا به‌تایبه‌ت كرماشان نه‌وتی هه‌یه، زه‌وی به‌پیتی هه‌یه و شارێكه گه‌وره و به‌نفووز و كاریگه‌ره. ئه‌وكات ساغ ده‌بوویه كه ڕژێمی ئاخوندهكانیش نه‌یان ده‌توانی به سانایی كۆنترۆڵی بكه‌ن و، (موجاهیدینی خه‌لق و شاپهرستهكان)یش ئه‌و فهراغهیان بۆ فه‌راهه‌م نه‌ده‌بوو كه تا ئه‌ندازه‌یه‌ك كوردانی شیعه‌ی كرماشان جه‌زب بكه‌ن!
5- له ئێستا و دواڕۆژ دا کەسانێکی بە ئاگا‌و ھوشیار باش تێ دەگەن کە ئەم بابەتەی من چەندێک لە خزمەت عومقی ستراتیژیی دۆزی نەتەوەیی کورددا بووەو، به ئاشكرا لێكهوتهكان و کاریگەرییه گرنگه‌كانیشی لەسەر بەرەوپێشخستنی دۆزی کورد بەگشتیی و بەتایبەت لە خۆرھەڵات داده‌نێت. ئەوکات کەسانێک دەزانن کە چەندێک لە دڵسۆزیم بۆ نەتەوە خوێناوییە داگیرکراوهکەم ئەم تێفکرینە ستراتیژییهم خستۆتەڕوو. هه‌ربۆیه هه‌تا ڕۆژێك زووتر كرماشان وه‌ك (پایته‌ختی سیاسیی) خۆرهه‌ڵاتی كوردستان دابنرێت، زیاتر كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی بیری نه‌ته‌وه‌یی كوردی تاكه‌كانی (كرماشان، ئیلام، هه‌مه‌دان و لوڕستان) داده‌نێ و، زۆرتریش دیدی زلهێزان و بیانییه‌كان بۆ دۆزی خۆرهه‌لات ڕاده‌كێشێت، چونكه كرماشان نه‌وته‌كه‌ی و ده‌شته به پیته‌كه‌ی و سه‌دان شوێنه‌واره دانسقه جیهانییه‌كانی، ته‌ركیزی بیانییه‌كان بۆ لای خۆی كه‌مه‌ند كێش ده‌كات. ڕاسته ئێستا كرماشان داگیركراوه، به‌لام هه‌ر ناوهێنانی به (پایته‌ختی سیاسی)ی خۆرهه‌لاتی كوردستان، بۆ دۆزی كورد گرنگترینه!
هه‌ر بۆیه: به‌ڵێ بۆ ده‌ست پێ كردنی كه‌مپه‌ینی به (پایته‌ختی سیاسی)ی ناساندنی شاری (كرماشان) بۆ خۆرهه‌ڵاتی كوردستان. هه‌ر كه‌س و لایهنهكیش ئه‌م كه‌مپه‌ینه ڕاده‌گه‌یه‌نن با ڕایبگه‌یه‌نن، گرنگ لای من ئه‌وه‌یه: ئه‌م بابه‌ته‌م له سوودی ستراتیژیی و هه‌میشه‌یی نه‌ته‌وه‌كه‌م شی كرده‌وه!
ئاینده‌ش ئه‌م تێفكرینه ستراتیژییهم ده‌سه‌لمێنێت!
ماسته‌ر له سیاسه‌ت و ستراتیژی به‌ریتانیا و ئه‌مریكا له زانكۆی له‌نده‌ن.