شه‌ریف هه‌ژاری: مووشه‌كه‌كان بۆ كۆیه: هۆكارهكانیی، په‌یام و ئامانجه‌كانی چی بوون و، لێكه‌وته‌كانی چۆن ده‌بن!؟
مێژوو سه‌لماندوویه‌تیی هه‌ر دیكتاتۆرێك له ئه‌نجامی (به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی جه‌ماوه‌ری ناڕازی، بێ-كاری، كه‌م ده‌رامه‌تی، نه‌بوونی ئازادی و هتد) ڕووه‌و كۆتایی هه‌نگاوی نا، دووچاری خه‌سڵه‌تێكی ناجێگیریی و شڵه‌ژانی ڕه‌فتار ده‌بێ و، كورد وته‌نی: شێتانه ڕه‌فتار ده‌كات!
ئه‌و ئۆرگانه دوواكه‌وتووه خورافاتییهی كه شا ئیسماعیلی سه‌فه‌وی داهێنه‌ری بو و خومه‌ینی ده‌مه‌زه‌ردی كرده‌وه و، ناوی نا: (سیستمی ویلایه‌تی فهقهێ)، كۆنخوازترین و خوێنڕێژترین و فاشیسترین ئۆرگانی حكومه‌تدارییه له ئاستی جیهان دا و، به‌هۆی پیربوونی وه‌لی فهقهێكهی كه (خامنه‌ی)یه و، فراژووبوونی ده‌نگی ئازادایخوازی دژی ئه‌و فۆرمه كۆنخوازییه خوێنڕێژییه‌ی به سته‌مكارییه‌وه گه‌لانی ئێران به‌ڕێوه ده‌بات، وای لێهاتووه كه تێیدا دووچاری فره بڕیاری له‌لایه‌ن (خامنه‌یی، رۆحانی، ئاخوند و جه‌نه‌راله مرۆڤ سه‌ربڕه‌كان) بووه‌ته‌وه. بۆیه ڕاسته خامنه‌ییه قسه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌كات، به‌لام ره‌هه‌نده‌كانی (هه‌ركه‌سه‌و بۆ خۆی!) وه‌خته به‌ته‌واوی له ناوی ڕژێمی ئێران دا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه. هه‌ركه‌سیان بڕیاری مووشهكبارانكردنهی كۆیه‌یان دابێت، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه په‌یام و ئامانجهكانیی بوون و، دواتریش ههولهدهین به‌شێكی لێكه‌وته‌كانی بخه‌ینه‌ڕوو.
سه‌ره‌تا: سڵاو بۆ قاره‌مانێتیی ئه‌مڕۆی جه‌ماوه‌ری خۆرهه‌لات له (كرماشانی پایته‌خت و قیبله‌ی نه‌ته‌وه‌یی)ه‌وه تا (ورمێ)ی خولقێنه‌ری دیارده‌یه‌كی ده‌گمه‌نی جیهانیی وه‌ك (قاسملوو).
كورد ده‌لێت: (بۆ ڕیش چوو كه‌چی سمێلیشی خسته بانی). ئاخونده‌كان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ڕیشیان مووشهكبارانهكهیان كرد، به‌لام ئاگری ئه‌م مووشه‌كه پهڕۆینانه هه‌م ڕیشی سوتاندن و، عاقیبه‌تیش سمێڵیشیان ده‌سووتێنێ.
هۆكارهكانیی مووشه‌كبارانه‌كه:
1- داڕمانی ده‌سه‌لاتی ڕژێمه‌كه له ناوخۆی ئێران دا و هه‌ولدان بۆ سهرقالكردنی جه‌ماوه‌ر به شهڕفرۆشیهكانی ده‌ره‌وه‌ی.
2- شكستی ئه‌جێنداكانی ئێران له (سوریا، لوبنان، فه‌له‌ستین ، یه‌مه‌ن) و، هه‌ولدان بۆ ڕێگریكردن له ته‌واو خاپوربوونی ئه‌جێنداكانی له عێراقی سه‌ر كاغه‌ز دا.
3- گه‌مارۆ ئابورییه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ری و، كهمهرشكاندنی ڕژێمه‌كه زۆر زووتر له‌وه‌ی كه پێشبینی كه‌مێك خۆڕاگری لێ ده‌كرا، بۆیه ده‌یه‌وێت بڵێت: نه‌كه‌وتووم و توانای هێرشم ماوه!
4- سه‌ره‌كیترین هۆكار: سوتاندنی كنسوڵخانه‌ی ئێران له به‌سره، كه ترسناكترین گورزی كه‌مه‌رشكێن بوو بۆ ڕژێمی ئێران. چونكه ته‌نیا گورزێكی سیاسیی كاریگه‌ر نه‌بوو بۆ ئێران، به‌ڵكوو گورزێكی كه‌مه‌رشكێنی مه‌زهه‌بی (عه‌قیده‌یی) بوو دژی سیستمی ویلایه‌تی فه‌قهێی خومه‌ینیی (پێشنیار بۆ نووسه‌ران ده‌كه‌م ناوی ئه‌و سیستمه بنێن: سیستمی تیرۆر!) و، له هه‌مان كاتیش دا خۆپیشاندانی ئاخونده‌كانی كه‌ربه‌لا دژی سیاسه‌تی ئاژاوه‌نانه‌وه و سیستمی ویلایه‌تی فه‌قهێی خومه‌ینی و، به شه‌یتان ناساندنی خومه‌ینی-خامنه‌یی، ئه‌وه‌نده بۆ سیستمی خومه‌ینی-خامنه‌یی كه‌مه‌رشكێن بوو، كه پێشبینی لێكترازانی هێنده گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری شیعه‌ی عێراق نه‌كرابوو دژی سیستمی شیعه‌ی ئێران. چونكه شیعه‌كانی عێراق سه‌لماندیان سیستمی ویلایه‌تی فهقهێ: دروستكراوی خومه‌ینییه و، پڕه له درۆ‌و خورافات و تیرۆركردن و ئاژاوه‌نانه‌وه و، ئه‌مان ژێر پێی ده‌نێن و، له عێراق ئه‌و باوه‌ڕه جێی نابێته‌وه.
په‌یام و ئامانجهكانیی:
1- په‌یام و ئامانجی سه‌ره‌كی ئێران ئه‌وه‌بوو: ڕێگا بگرێت له‌وه‌ی به‌ته‌واوی ده‌سه‌لاتی له عێراق دا بچووك بكرێته‌وه و نه‌مێنێت. هه‌روه‌ها ڕێگاش بگرێت له زیادبوونی گوتاری ناڕه‌زایی دژی سیاسه‌ته‌كانی ئێران له (كه‌ربه‌لا، نه‌جه‌ف، به‌غدا و باشوری كوردستان) به‌وه‌ی چاو له دانیشتووانی به‌سره بكه‌ن. ئه‌وه‌ش له ڕێی سیاسه‌تی ترساندن و تۆقاندنه‌وه ئه‌نجامی دا. هه‌روه‌ك مووشكبارانكردنی كۆیه و فرۆكه‌خانه‌ی به‌سره و هاوه‌ن بارانكردنی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد و، ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی خۆته‌قاندنه‌وه‌ی تیرۆریستیی له عێراق كه ئه‌مرۆ شاهیدحالی بووین له سه‌لاحه‌دین. له‌و ڕێیانه‌وه، ئێران ده‌توانێت ڕێگا له‌وه بگرێت كه ته‌واوی كنسول و بالوێزخانهكانی له عێراق نه‌سووتێنن. له‌وه دا ڕه‌نگه سه‌ركه‌وێت. به‌لام له هه‌ندێ ڕووی تره‌وه گورزی ستراتیژیی له خۆی وه‌شاند كه دواتر له لێكهوتهكان باسی ده‌كه‌م. كه‌وابوو ئێران ده‌یه‌وێت بڵێت: ئیتر بچووكردنهوهم قبوول ناكه‌م، به‌تایبه‌ت دووای سوتاندنی كنسولی ئێران له به‌سره، كه پێشتر به‌سره وه‌ك (قوم و تاران وابوو بۆ ئێران)، بۆیه ئه‌یه‌وێت ڕێ له بچووكتربوونهوهی نفوزی خۆی له عێراق دا بگرێت، چونكه ڕاسته‌وخۆ له ئیرانیش ده‌سه‌لاته‌كه‌ی خاپوور ده‌بێت.
2- په‌یامی دووه‌می ئێران بۆ باره‌گاكانی (ئه‌مریكا، ئیسرائیل و، سعودیه) بوو له باشوری كوردستان و (عێراقی سه‌ر كاغه‌ز)دا، كه هاوشێوه‌ی كۆیه و فرۆكه‌خانه‌ی به‌سره ده‌تانكه‌مه ئامانج. ئێران له‌مه‌یاندا سه‌رنه‌كه‌وت، دواتر له لێكهوتهكانیی دا بۆتان ڕوون ده‌بێته‌وه.
3- په‌یامی مووشه‌كبارانه‌كه بۆ هێزه‌كانی باشوری كوردستانیش ئه‌وه‌بوو: ئه‌گه‌ر هه‌ر ڕۆژێك كلكتان به‌رز بكه‌نه‌وه، سه‌رتانی پێوه ئه‌سووتێنم. به‌وه‌ی ئێران تۆڕێكی به‌رفراوانی ڕوواندنی سه‌كۆی مووشه‌كی له پێگه‌كانی خاكی كوردستان هێناوه‌ته‌بوون، له‌سه‌ر چیای سورێن و، چیای حه‌مرین و هتد. هه‌روه‌ها ئێران ئه‌یه‌وێت له ساتی رووخاندنی دا كوێرانه باشوری كوردستان بكاته ئامانج.
4- په‌یامیش تێیدا بۆ هێزه عێراقییه‌كان به‌گشتیی ئه‌وه‌بوو: بیر له‌وه نه‌كه‌نه‌وه كه به‌ئاسانیی ڕووبه‌ڕووی نفوز و سیاسهتهكانم له عێراق دا ببنه‌وه. پێموایه له‌مه‌شیاندا تا ئه‌ندازه‌یه‌ك سه‌ركه‌وت.
5- په‌یامی بۆ یوئێن و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ئه‌وه‌بوو: حساب بۆ یاساكانی مافی مرۆڤ ناكه‌م و، هه‌ركاتێك بهرژهوهندییهكانم له عێراق بكه‌ونه مه‌ترسییه‌وه، گه‌ر كه‌مپی یوئێنیش بێت (وه‌ك ناسنامه‌ی ئاواره‌كانی كۆیه كه سه‌ر به یوئێنن) ده‌یكه‌مه ئامانج. له‌مه‌ش دا تا ئه‌ندازه‌یه‌ك هه‌ر سه‌ركه‌وت.
6- ئێران وه‌ك هه‌میشه به‌ته‌واوی سه‌لماندییه‌وه كه دوژمنی هه‌ره سه‌ره‌كی ئه‌و: نه‌ته‌وه‌ی كورده. بۆیه له دروست بوونیه‌وه تا رووخانی، هه‌ر كورد وه‌ك ئامانج و نێچیری جینۆسایدكردنی سه‌ره‌كی خۆی داده‌نێت. له‌مه‌شیاندا ئێران ڕاست ده‌كا و، كوردیش ئه‌زانێت كه ئێران چ ڕژێمێكه!!
7- به‌و مووشه‌كبارانه ده‌شیه‌وێت هه‌ولی بلاوكردنه‌وه‌ی بێ-متمانه‌یی و بێ-سیقه‌یی له نێوان هێزه كوردییه‌كان بدات، به‌تایبه‌ت له نێوان هیزه‌كانی باشور و خۆرهه‌لات، كه (گوایه) هه‌ندێك هێز له پشت خۆشخزمهت كردنی ئێرانه‌وه‌ن بۆ ئه‌م كارانه‌ی، كه ئه‌مه‌ش هه‌ر زیاتر ماڵی كورد په‌رت ده‌كات. دیاره هه‌ندێك قه‌له‌م به‌ده‌ستی ناهوشیاری خۆرهه‌لات زۆرزوو تێكه‌وتن و، روونیشه یه‌كێتیی و پارتیی دژی یه‌كتر ده‌یان بابه‌تیان له‌م باره‌یه‌وه بلاوكردۆته‌وه، ئیتر نازانرێ ئه‌و قه‌له‌م به‌ده‌ستانه‌ی ئه‌م بابه‌تانه بلاوده‌كه‌نه‌وه سه‌ر به ئێرانن یاخود نا، چونكه په‌رته‌وازه‌یی ده‌نێنه‌وه. به‌لام ئێران له‌مه‌ش دا سه‌رنه‌كه‌وت، دواتر له لێكهوتهكان ده‌یخه‌مه‌ڕوو.
8- پێشموایه، ئامانجی ئێران لێدانی هه‌ردوو سكرتاریه‌تی حیزبی دیموكرات بوو، دووان له مووشه‌كه‌كانی له سكرتاریه‌تی حدك یان دا، به‌لام ئه‌وانه‌ی تر به سكرتاریه‌تی حدكا ه‌وه نران نه‌ی پێكا، ئه‌وه‌ش شكستێكی تری ئامانجهكهیهتیی. (هوشیاری سیاسیی كورد: دوو دیموكرات و زۆر دووی تری لێ كه‌وتۆته‌وه، په‌رتبوونی هه‌موو هێزه‌كانی گشت به‌شه‌كانی كوردستانیش بووه‌ته واقیع، كورد بشخرێنه ناو شووشه‌ی بیبسیشهوه هه‌ر له یه‌كتر جیاده‌بنه‌وه!).
لێكهوتهكانیی:
1- له ڕووی ئابورییه‌وه: ئه‌م هێرشه زیاتر له 150 ملیار تمه‌ن تێچووه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ناوخۆی ئێران به ده‌ست نه‌داری و هه‌ژاری و بێ كارییه‌وه داڕووخاوه. كه‌چی ڕژێمه‌كه‌ی دڕنده ئاسا پاره له خوێنی خه‌لكه‌كه‌ی ده‌گرێته‌وه و بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی ده‌یخاته‌گه‌ڕ. له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش دا ئامانجێكی وه‌های نه‌پێكا، ئه‌مه‌ش لێكه‌وته‌یه‌كی نه‌رێنی ترسناك ده‌بێت بۆ ڕژێمی ئێران.
2- له ڕووی سیاسییه‌وه: چه‌ندان ئاماژه‌ی دۆڕاندنی سیاسیی بۆ ئێران تێدابوو، ئیسرائیل نزیكه‌ی 250 جار له ئێرانی داوه له سووریا، باره‌گاكانی خاپوركردووه و، نزیك به سێ هه‌زار جه‌نه‌رال و پاسداری لێ كووشتووه، كه‌چی ئێران نه‌یوێراوه فزه بكات. هه‌روه‌ها ناڕه‌زایی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ولاتان و دامه‌زراوه جیهانییه‌كان له‌م مووشهكبارانكردنهی سه‌ر كورد، ده‌لاله‌تی تری سیاسیی گرنگن له دۆڕانی ئێران له‌م كه‌یسه‌دا. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ساغیش بوویه‌وه كه كاربه‌ده‌ستانی ئێران له ڕووی سیاسییه‌وه توانای قه‌ناعه‌ت پێ كردن و فهرمانكردنیان به‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی عێراق دا له ده‌ست داوه، بۆیه په‌نا بۆ مووشكباران ده‌به‌ن.
3- له ڕووی سه‌ربازییه‌وه: مووشكبارانهكه سه‌لماندی توانای سه‌ربازی ئێران زۆر لاوازتره له خۆههڵكێشانهكانی. ئه‌گه‌ر ئێران به مووشه‌كباران ئامانجه‌كانی له كۆیه‌ی بنده‌ستیی دا نه‌پێكا بێت، كه هیچ ڕێگرییه‌كی ئاسمانی لێ نییه و، ناوچه‌كه‌ش هه‌مووی گروپی ڕوێنراوی سه‌ر به ئێرانه. ئاخۆ له ئه‌گه‌ری شه‌ری ئێران و ئه‌مریكا، یان: ئێران و ئیسرائیل، یاخود: ئێران و سعودیه، ئێران چۆن به‌رگه‌ی گورزی ئه‌و ولاتانه ده‌گرێ و، چۆنیش ده‌توانێت به‌م مووشه‌كه فشۆلانهوه ڕووبه‌ڕوویان ببێته‌وه!؟
كه‌وابوو له رووی سه‌ربازیشه‌وه گورزێك بوو له توانای سه‌ربازییه‌كانی خودی ڕژێمی ئێران كه‌وت. گریمان ئێران راست ده‌كا و له ناوخۆی خۆیه‌وه موشه‌كه‌كانی ئاراسته كردووه، به‌لام وتارێکی “مورتەزا عەزیمی” لە ماڵپەری “ئێران وایر” باس لەوەدەکات کە ئێران ۱۷ مووشەکی ئاراستەی بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات کردووه، كه‌چی تەنها شەش مووشەک گەیشتوونەتە دەوروبەری شوێنی مەبەست! شه‌ش مووشه‌كه‌كه‌ش زۆربه‌یان ئامانجیان نه‌پێكاوه. (ئێران خۆی ده‌ڵێت: حه‌وت مووشهكم ته‌قاندووه!، یه‌كێكیان له نزیك گوندێكی ڕانیه كه‌وتۆته خواره‌وه).
4- له ڕووی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورده‌وه: ئه‌م هێرشه ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردی گه‌یانده لووتكه. بیری نه‌ته‌وه‌یی كوردی بووژانده‌وه. یه‌كگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی هێنایه‌بوون. داخوازی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی كوردی كرده ڕۆژه‌فی میدیا و بلاوكراوه جیهانییه‌كان و كێشه‌ی كوردی زه‌قتر كرده‌وه و زیاتر به كۆمه‌لگاكانی جیهانی ناساند. بۆ یه‌كه‌مجاره له پاش سالی 1991 ه‌وه كه كورد هێنده یه‌كگرتوو بێت، باشور و باكور و خۆراوا هه‌موویان پشتیوانیان بۆ خۆرهه‌لات ده‌ربڕی، ئه‌مه بۆ كورد ئه‌و قۆناغه‌یه كه هه‌میشه ئێران لێی ده‌ترسا و، به‌دڵنیاییشه‌وه سه‌ری ده‌خووات!
5- له ڕووی به‌رزبوونه‌وه‌ی گوتاری ناڕه‌زایی جیهانیی و ناوخۆییه‌وه: زۆرینه‌ی سیاسیی و روناكبیران و ڕێكخراوه‌كان له ئاستی جیهان ناڕه‌زاییان دژی ئه‌م كاره ده‌ربڕی و، ئێرانیان وه‌ك ڕژێمێكی ترسناك و مرۆڤكووژ ناساند.
6- له ڕووی یاساییه‌وه: ڕژێمی ئێران جاریكی تر وه‌ك سه‌دان جاری تری بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وله‌تی سه‌لمانده‌وه كه یاساكانی یوئێن و مافی مرۆڤی خستۆته‌ژێر پێی ئاخونده‌كانه‌وه و هیچ حسابێكیان بۆ ناكا و، له هه‌ر كوێ ده‌ستی به هه‌ر ئازادیخوازێك بگات تیرۆری ده‌كات. له‌م ڕووه‌شه‌وه وێنای تیرۆریست بوون و جینۆسایدكاربوون و ئاژاوهخوازیی و حساب نه‌كردنی بۆ یاسا نێوده‌وله‌تییه‌كان به‌ته‌واوی سه‌لما.
7- له ڕووی ناوخۆییه‌وه: ئه‌م مووشه‌كبارانه له ناوخۆی خودی كۆماری ئیسلامیی دا، هه‌موو كوردێكی كرده پێشمه‌رگه، مانگرتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی خۆرهه‌لات، داهێنان و شۆڕشێكی داگیركه‌ر-ڕاماڵێنهری مۆدێرن بوو كه ته‌واوی ئازادیخوازانی جیهان و نه‌ته‌وه‌ی كوردی سه‌ربه‌رز و سه‌رسام كرد و، كه‌پۆی داگیركه‌ران و فاشیستانیشی شكاند، په‌یامی بۆ ڕژێمی ئێران و هه‌موو جیهانییش ئه‌وه‌بوو، كه: هه‌موومان پێشمه‌رگه‌ین و ئازادیخوازیین.
8- له ڕووی مافی مرۆڤه‌وه: به‌م هۆیه‌وه، جارێكی تر هه‌زاران ئازادیخوازی جیهانیی ئه‌و پرسیاره له ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و ی‌و ئێن ده‌كه‌ن، تاكه‌ی ئێران مافی مرۆڤ ژێر پێ بنێت، كه‌چی ئێوه‌ش ته‌ماشاكار بن!؟ چونكه به‌شێك له‌وانه‌ی كه به‌ركه‌وتن (ژن و مندال و په‌نابه‌ری یوئێن)ن. به كام یاسا كه‌مپی په‌نابه‌ران به مووشه‌ك لێی ده‌ردێ؟، خۆ ئه‌و هێزه‌ی لێی دراوه دژی خه‌باتی چه‌كداری بوون و هه‌موو خه‌باتێكی چه‌كداریان ڕه‌ت كردبووه‌وه. كه‌وابوو ئێران سه‌لماندی كه مووشه‌كانی بۆ پارێزگاریكردن له خۆی نیه، بگره بۆ قه‌تلوعامی په‌نابه‌ران و ئازادیخوازان و داپڵۆسینه.
هه‌موو ئه‌م ههڵسهنگاندنانهم له‌وه‌دا كورت ده‌كه‌مه‌وه، كه: ترس له جمهوری ئیسلامی شكاوه. شكۆی به ته‌واوی له ناوخۆدا شكا و، له ده‌ره‌وه‌ش دا شكۆی داڕووخاوه. ئهجێنداكانیشی وه‌خته به‌ته‌واوی تێك ده‌شكێن، بۆیه سه‌د له سه‌د ڕووخانی حه‌تمییه، ته‌نیا كه‌وتۆته سه‌ر كه‌مێك نه‌فه‌س درێژی!
ئه‌گه‌ر ڕژێمی ئێران به‌ته‌واوی سازش بۆ ئه‌مریكا نه‌كات (ئه‌گه‌ر سازشیش بكات له ستراتیژ دا هه‌ر ده‌ڕوخێت) ئه‌وا له مانگه‌كانی داهاتوودا گه‌مارۆی توندتری ئه‌مریكا ده‌كه‌وێته سه‌ر ئێران، ئێران ئه‌زانێت ئه‌سته‌مه بهرهگهی ئه‌و گه‌مارۆ تونده‌ی داهاتوو بگرێت، بۆیه ده‌یه‌وێت پێش گه‌مارۆكه هه‌ندێ په‌یامی ئاژاوهخووازانه بۆ ئه‌مریكاش بنێرێت. به‌لام له یادی ئاخونده‌كان نه‌چێت، گه‌ر له سه‌ره‌مه‌رگه په‌له قاژێ بكه‌ن، دوور نییه ڕۆحیانی ڕووه‌و جه‌هه‌نم پێوه ده‌رنه‌چێت!
سالانی رابردوو، ڕژێمی ئێران له جۆلان و فه‌له‌ستین شه‌ڕی ده‌كرد، كه‌چی ئێستا له ورمێ و سورێنهوه ده‌یكات، ئه‌مه‌ش پاشه‌كشه‌یه‌كی زۆر گرنگ و ڕووخێنه‌ره بۆی. به‌تایبه‌ت ئێران پێشتر ده‌یووت: به مووشه‌ك هێرش ناكه‌ینه سه‌ر خاكی عێراق، به‌لام كردی، ئه‌وه سه‌لمێنه‌ری پاشه‌كشه‌ی كاریگه‌ر و پهلهقاژێیهتیی!
په‌یامی (شه‌ریف هه‌ژاری)یش بۆ ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه: بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕێگا بگرێت له 11 ی سێپتێمبهرێكی تر، ده‌بێت (قیبله‌ی تیرۆری جیهانیی) كه (ڕژێمی ئێران)ه نه‌مێنێت و، سیستمه‌كه‌ی كه سیستمی ویلایه‌تی فهقهێیه (ویلایه‌تی تیرۆر) هه‌ڵ تهكێنرێت. ئه‌مریكا به وردی له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و تالیبان و داعش تێ ده‌گات و، جه‌نه‌راله‌كانی ئێران رۆژانه هه‌ره‌شه‌ی جینۆسایدكردنی گه‌لان و ئازادیخوازان ده‌كه‌ن و كردووشیانه، بۆیه دۆخه‌كه گه‌شتۆته دوو ئاڕاسته:
1- به‌ره‌ی تیرۆر به سه‌ركردایه‌تیی ئێران.
2- به‌ره‌ی كوردی ئازادیخواز و ئازادیخوازان كه (نازانرێ كێ به ڕاستگۆیانه سه‌ركردایه‌تییان ده‌كات)، كه من له چاوپێكه‌وتنێكی ئه‌مرۆی ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردی ئه‌مریكا له وه‌لامی ئه‌و پرسیاره‌ی: بۆچی هێزه‌كانی خۆرهه‌لات یه‌كگرتوو نابن و ناچنه‌وه قه‌ندیل؟
له وه‌لامدا ڕامگه‌یاند: (ئێران له هه‌موو لایه‌ك گرووپی وابه‌سته‌ی هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ڕاست ده‌كات پشتیوانی له هێزه‌كانی خۆرهه‌لات بكات هه‌تاوه‌كوو به یه‌كگرتوویی بچنه‌وه قه‌ندیل و كه‌مه‌ری ڕژێمی ئێران بشكێنن، ئه‌گینا خۆ ناكرێت هێزه‌كانی خۆرهه‌لات خۆیان بخه‌نه ناو قووڵاییهكهوه كه هه‌ر چوار ده‌وری ئاگر بێت، هه‌م له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه و هه‌م له لایه‌ن وه‌كیله‌كانی ئێرانه‌وه، گه‌مارۆ بدرێن و جینۆساید بكرێن. چونكه ڕێگا نادرێت هێزه‌كانی خۆرهه‌لات بچنه‌وه قه‌ندیل!).
له كۆتاییش دا ده‌ڵێم: به شه‌ش سه‌ده جینۆساید‌كردن، میلله‌تێ پاكتاو نه‌كرێ، هه‌رگیز پاكتاو نابێ! تا میلله‌تی كورد داگیر بكرێ، ده‌بێت فارسیش هه‌میشه له ژێر سته‌می دیكتاتۆریی دا بمێنێته‌وه.