بەیار عومەر عەبدوڵا: نوێبونه‌وه.
ئه‌گه‌ر بڕیاربێت له‌م چه‌قبه‌ستویه ڕزگارمان بێت و نوێبینه‌وه و هه‌نگاو به‌ره‌و گه‌شه‌ی ئابوری درێژخایه‌ن بنێین و نزیكبینه‌وه له وڵاته گه‌شه‌كردوه‌كان، پێویسته له‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌دواوه‌وه حیزبه‌كانی باشوری كوردستان (به‌تایبه‌تی حیزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چونكه زیاتر له خه‌می گشتیدان) كێبڕكێ بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كامیان به‌رنامه‌ی وردتر و كاریگهرتریان هه‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار، كامیان به‌رنامه‌ی چڕتریان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی زۆترین هه‌لی كار دابینبكه‌ن و بێكاری كه‌مبكه‌نه‌وه.
یه‌كێك له پێشمه‌رجه گرنگه‌كانی گه‌شه‌ی ئابوری بریتیه له جێبه‌جێكردنی سیسته‌می لامه‌ركه‌زی و فیدرالیه‌ت، چونكه كێبڕكێ دروست ئه‌كات له نێوان پارێزگا و شار و شارۆچكه جیاوازه‌كاندا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كامیان زۆترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكه‌ن و كامیان زۆترین سه‌رمایه و وه‌به‌رهێنان به‌ره‌و لای خۆیان ڕابكێشن و هه‌نگاوی خێراتر بنێن به‌ره‌و پیشهسازیبون. واته گرنگه حیزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌م ههڵبژاردنهیدا ته‌ركیز بخه‌نه سه‌ر گه‌شه‌ی ئابوری كه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان و دابینكردنی هه‌لی كار و به‌ره‌وپێشبردنی گوزه‌رانیان. گه‌شه‌ی ئابوریش به‌بێ په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می لامه‌ركه‌زی و شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و داهات بۆ پارێزگاكان جێبه‌جێنابێت.
به‌كورتیه‌كه‌ی، چركردنه‌وه‌ی هه‌مو وزه و تواناكان بۆ گۆڕینی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی بۆ په‌رله‌مانی سودێكی ئه‌وتۆی نیه و كوتینی ئاسنی سارده. بۆچی؟ چونكه یه‌كه‌م له هه‌رێمی كوردستاندا پاره و هێزی چه‌كدار له ده‌ستی دو حیزبدایه، ئیتر سیسته‌مه‌كه په‌رله‌مانی بێت یان سه‌رۆكایه‌تی، هیچ له‌و واقعه ناگۆڕێت و زۆر له هێزی ئه‌وان كه‌مناكاته‌وه. ئه‌مه به‌و مانایه نیه كه بێهیوابین و كۆڵبدیهن، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌بێت له جاران زیاتر هه‌وڵبدین كه پاره و چه‌ك له ده‌ستی حیزبه‌وه بخه‌ینه ده‌ست حكومه‌ت. به‌ڵام ناكرێت ژیان و خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیانیش بكرێت به قوربانی ئه‌و ململانێیه‌ی كه پێناچێت به‌م زوانه كۆتایی بێت. ئه‌كرێت هه‌ردو شه‌ڕه‌كه هاوزه‌مان پێكه‌وه بكرێن، به‌ڵام زیاتر ته‌ركیز بخرێته سه‌ر په‌ره‌دان به ئابوری و باشكردنی گوزه‌رانی هاوڵاتیان، به تایبه‌تی له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕیندا، چونكه زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتوه له ئه‌نجامی ئه‌م ململانێ درێژخایه‌نه و په‌یڕه‌وكردنی ئه‌م سیسته‌مه مهركهزیهدا.
ئه‌گه‌ر به نمونه وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كی وه‌ربگرین. له ساڵی (2006 ـه‌وه تا 2015)، 5.5 ملیار دۆلار وەبەرهێنانى ده‌ره‌كی له هه‌رێمی كوردستاندا كراوه؛ لەم 5.5 ملیارە، نزیکەى 5 ملیاری لە پارێزگای هەولێردا بوه، وە نیو ملیارى لە پارێزگای دهۆک وەبەرهێنراوە، و تەنها 30 ملیۆن دۆلاری لە پارێزگای سلێمانى وەبەرهێنراوە. واته 90% ى سەرمایەى بیانى له هه‌رێمی كوردستاندا، لە پارێزگای هەولێر وەبەرهێنراوە لە کاتێکدا تەنها لە 36% ی ژمارەى دانیشتوانى کوردستان لە پارێزگای هەولێر نیشتەجێن. له به‌رامبه‌ردا کەمتر لە 1% ی وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كی به‌ر پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌وێت، لە کاتێکدا 38% ی دانیشتوانی هەرێم لە پارێزگای سلێمانیدا ده‌ژین. به واتایه‌كی تر، زیاتر له 99% ی وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كی له سنوری زه‌ردا بوه و كه‌متر له 1% ی له سنوری سه‌وز و نیلیدا بوه.
نێچیرڤان بارزانی و سه‌رانی پارتی به ئاشكرا ئه‌یانه‌وێت سیسته‌مه‌كه زیاتر بهرهومهركهزیهت به‌رن و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كه‌مه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌یانه لێیان وه‌ربگرنه‌وه و ناوچه‌ی سه‌وز و نیلی كه جێنفوزی پارتی نین، هێنده‌ی تر به‌ره‌و هه‌ژاری و لاوازی به‌رن. ئاشكرایه كه خزمه‌ت به پاره و ده‌سه‌ڵات ئه‌كرێت، پاره و ده‌سه‌ڵاتیش به‌هۆی سیسته‌می لامه‌ركه‌زیه‌وه ئه‌درێت به پارێزگاكان، بۆیه سه‌رانی پارتی له ڕێی دژایه‌تی سیسته‌می لامه‌ركه‌زی و په‌یڕه‌وی سیسته‌مێكی ته‌واو مه‌ركه‌زیه‌وه، توانیویانه ئه‌م سنوره له پاره و ده‌سه‌ڵات و خزمه‌تگوزاری بێبه‌ش و بێبهریبكهن؛ وه‌ك ئه‌بینین له هه‌ولێری پایته‌خت به‌هۆی بونی پاره و ده‌سه‌ڵاته‌وه شه‌قامی 100 مه‌تری و 120 مه‌تریان به زیاد له ملیارێك دۆلار ته‌واو كردوه، ده‌ستیشیان كردوه به شه‌قامی 150 مه‌تری، به‌ڵام سلێمانی هێشتا شه‌قامی 100 مه‌تریشی نیه و شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كانی زۆربه‌ی هی زه‌مانی ڕژێمی به‌عسه و له دوای ڕاپه‌رینه‌وه هیچ شاڕێیه‌كی سه‌ره‌كی له سلێمانیدا دروستنه‌كراوه. به كورتیه‌كه‌ی بۆ پرۆژه‌كانی هه‌ولێر و سنوری زه‌رد پاره هه‌یه، به‌ڵام بۆ پرۆژه‌كانی سلێمانی و سنوری سه‌وز و نیلی پاره نیه.
بۆیه هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، به تایبه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه زۆرترین ده‌نگی له پارێزگای سلێمانیدا هێناوه به‌بێ ته‌زویر، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پێویسته به‌رنامه‌ی سه‌ره‌كیان بكه‌ن به‌وه‌ی كه له ڕێی سیسته‌می لامه‌ركه‌زیه‌وه، ده‌سه‌ڵات و پاره‌ی زیاتر بدرێت به پارێزگاره‌كان و ده‌سه‌ڵاتی لێپرسینه‌وه‌ی زیاتریش بدرێت به ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگار بتوانێت زیاتر خزمه‌تی شار و ناوچه‌كه‌ی خۆی بكات و گه‌شه به كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار بدات و ئه‌گه‌ر كهمتهرخهمیشی كرد، ئه‌نجومه‌نێكی به‌هێزی پارێزگا بتوانێت لێیبپرسێته‌وه و لهكارلایبدات. به‌ده‌ر له‌مه، ئه‌بێت بۆ چه‌ند ساڵێكی تریش كات به‌فیڕۆ بده‌ین و له كاروانی گه‌شه‌ی ئابوری دواكهوین و له ناو هه‌مان بازنه‌ی ململانێدا بخلوێینهوه، كه پشكی شێری زیانه‌كانی به‌ر سنوری سه‌وز و نیلی ده‌كه‌وێت.
دواجار، كاتێك خه‌لكی ئه‌م سنوره ده‌نگ به گۆڕان یان هه‌ر هێزێكی تر ئه‌ده‌ن، له به‌رامبه‌ردا چاوه‌ڕێی خزمه‌تگوزاری و دابینكردنی هه‌لی كارن. ئه‌مانه‌ش له ڕێی پاره و ده‌سه‌ڵاته‌وه دابینئهكرێن كه ته‌نها سیسته‌می لامه‌ركه‌زی و فیدرالی ئه‌توانێت ده‌سته‌به‌ریان بكات.
بۆیه باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م دۆخه، په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می لامه‌ركه‌زی و فیدرالیه، چونكه له سایه‌ی سیسته‌می لامه‌ركه‌زیدا، له جیاتی ئه‌وه‌ی گرنگی به سنورێك بدرێت و سنورێك پشتگوێ بخرێت، هه‌ر شاره‌و كێبركێ ئه‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زۆرترین سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌كی به‌ره‌و لای خۆی ڕابكێشێت. ئه‌گه‌ر ناعه‌داله‌تیش ڕوی دا‌و شارێك له ڕوی ئابوریه‌وه كه‌وته دواوه، ئه‌ركی حكومه‌تی ناوه‌ندیه له هه‌ولێر كه هاوسه‌نگی ڕابگرێت و یارمه‌تی ئه‌و شاره بدات تا هه‌ڵده‌ستێته‌وه سه‌ر پێی خۆی، كه ئه‌مه‌ش ئارامی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر دابین ئه‌كات له نێوان شاره‌كاندا. نه‌ك شاره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندتر و شاره هه‌ژاره‌كان هه‌ژارتر بكات كه وا ئه‌كات نائارامی سیاسی زیاتر ڕوبكاته ئه‌م سنوره، كه پارتی به به‌رنامه كاری بۆ ده‌كات.