لوقمان مصطفی: سپاردنی قەیران بە قەیران ( کورسی سەرۆکی هەرێم بە نمونە).
وا بڕیاربوو لەگەڵ هەڵبژاردنی پەڕلەماندا و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێمیش بەڕێوەبچێ، بەپێی مادەى یەکەمى یاساکە، دەبووهەڵبژاردنى سەرۆکى هەرێم لەگەڵ هەڵبژاردنى خولى پێنجەمى پەرلەماندا ئەنجام بدرێت و هەنگاوەسەرەتاییەکان و بنەماکانی دیموکراسی لە هەرێم جێگیرببێت و دەستاودەستکردنی دەسەڵات لەکوردستانیش ببێتە کلتوور. بەڵام.. بەهۆی کێشەو ناکۆکی نێوان لایەنەسیاسیەکان لەسەرئەم پرسە ئەو پۆستە هەڵپەسێردرا.!
هەرچەندە لە بەشێک لە هۆکارەکانی دانانی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: (لە هەر سیستەمێکی سیاسیدا سەرۆکێك هەیە، یەکیتی گەل و ووڵات بەرجەستە دەکات و بە ناوی ئەوەوە لەسەر ئاستی سیاسی و نێو دەوڵەتی دەدوێت و وەك سەرۆکی باڵای ڕاپەڕاندن چاودێری بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتیان دەکات و پاڵپشتێکی سەرەکی یە بۆ سەقام گیری باری سیاسی و پێشکەوتنی کۆمەڵگا).
بەڵام بە داخەوە ئەم پۆستە چارەنوس ساز وگرنگەی گەلەکەمان لە هەرێمەکەی ئێمەدا بۆ بەرژەوەندی حیزبی بە شەخسەنەکراوە.
کێشەو ململانیە سیاسیەکان وایکرد کە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پڕۆژە یاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم کە لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووەوە لە چەند خاڵێکدا گەڵاڵە کرابوو،خرایە دەنگدانەوە،لە ئەنجامدا بە زۆرینەى دەنگى 39 پەرلەمانتار لە بەرانبەر دەنگى 15 پەرلەمانتاردا پەسەندکراو پۆستەکە هەڵپەسێنرا.
بەپێی مادەى یەکەمى یاساکە، هەڵبژاردنى سەرۆکى هەرێم لەگەڵ هەڵبژاردنى خولى پێنجەمى پەرلەماندا ئەنجام نادرێت.
بەپێی ماددەى دووەم یاساى دابەشکردنى دەسەڵاتەکانى سەرۆکى هەرێم ژمارە دووى ساڵى 2017 بەردەوامدەبێت.
لە مادەى سێیەمدا بە پێویست زانراوە، خولى پێنجەمى پەرلەمان لە ماوەى ساڵى یەکەمى تەمەنیدا و لەژێر ڕۆشنایی بنەما گشتییەکانى دەستوردا، بڕیار لەسەر چارەنوسى دامەزراوەى سەرۆکایەتى هەرێم بدات.
لە مادەى چوارەمدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە کار بە هیچ دەقێکى یاسایی ناکرێت کە پێچەوانەى حوکمەکانى ئەو یاسایە بێت.
لە مادەى پێنجەمیشدا هاتووە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان یاساکە جێبەجێبکەن لەدواى پەسەندکردنى لەلایەن پەرلەمانەوە.
بەپێی مادەى شەشەم، یاساکە لە ڕۆژى دەرچونیەوە کارى پێدەکرێت و لە ڕۆژنامەى وەقائیعى کوردستان بڵاودەکرێتەوە.
پەسەندکردنی ئەم پرۆژەیە لەکاتێکدابوو نزیکەى ساڵێکە سەرۆکایەتى هەرێم بێ سەرۆکە، لەگەڵ ئەوەشدا دامەزراوەکە هاوشێوەى ڕابردوو لە کارەکانى خۆى بەردەوامە.بەڕای زۆرینەی چاودێرانی سیاسی و پسپۆڕانی یاسایی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بەم شێوەیە ئانیەو هەر وەکو مووچە پاشەکەوت کراوە، لەخولی داهاتویشدا ئومێدی چارەسەرکردنی لێناکرێت،چونکە هیچ شتێک لەبابەتی کێشەکە گۆڕانی بەسەردا نایات.
هەر بۆ وەبیر هێنانەوە دوای دەرکردنی یاسای ژمارە یەکی ساڵی 2005ـی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، کاک مەسعود بارزانی لە 12-5-2005 وەکو یەکەم سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەرلەمان ھەڵبژێردرا و سوێندی یاسایی خوارد. دوای تەواوبوونی خولی سەرۆکایەتیەکەی وەک هەر سەرۆکێکی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەیتوانت وابەئاسانی دەست بەرداری پۆستەکەی بێت،لەئەنجامدا قەیرانێکی قوڵی بەدوای خۆیداهێنا.
ڕێک پێچەوانەی لۆلا داسیلڤای ،سهرۆكی پێشوی بهرازیل، كه نزیكهی (30) ملیۆن كهسی له ههژاریی رزگاركرد و وڵاتهكهی كرده ههشتهمین زلهێزیی ئابوریی جیهان، دوای ههشت ساڵی سهرۆكایهتی، سهرهڕای داوای زۆرینهی هاوڵاتیانی بهرازیل بۆ ههمواركردنی دهستور و مانهوهی بۆ ویلایهتێكی دیكه، بهڵام ئهو رازی نهبو و وازی له كورسی سهرۆكایهتی هێنا . کاتیک ماوەی سەرۆکایەتی کۆتایی هات زۆرینەی خەلکی بەرازیل رژانە سەرشەقام بۆئەوەی ویلایەتەکەی بۆجاری سیهەم دریژبکریتەوە. بەلام گوتی هەرگیز قبول ناکەم ویلایەتەکەم دریژبکریتەوە، چونکە بۆماوەی 20 سال خەباتم بۆدیموکراسی ودادپەروەری کۆمەلایەتی تەرخانکردوە.
بەڵام مەخابن لەمەڕ هەرێمەکەی ئێمە فریاد ڕەسێکی هاوشێوەی لۆلاداسیلڤای تێدایە نیە تابگریان بیهێنینەوە و دەسبەردارمان نەبێ ودەسبەرداری نەبین.
لەگەڵ ئەوەشدا لە مانگی (ئایاری/ 2018)دا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەبری وانەیەک لە ووڵاتان و نەتەوەکانیترەوە وەرگرێ،هەستا قەیرانی بە قەیران چارەسەرکرد،پاڵپشت بە پرۆژەکەی هەردوو فراکسیۆنی گۆڕان و یەکگرتوو، کە تەنها باسی لەوادە و دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد، بەهیچ شێوەیەک ئاماژە بە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نەکرد، لە کاتێکدا پێویستە هەردوو هەڵبژاردنەکە لە یەک رۆژدا ئەنجام بدرێت، بە پێی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم ژمارە (1ی ساڵی 2005) هەموارکراو، کەدەڵێت (دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لە کات وساتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان عیراقدا ئەنجام دەدرێت).
- بابەتەکانی تری لوقمان مستەفا سالح
لوقمان مستەفا: هەڵبژاردن تەنھا ڕێگایە بۆ گۆڕانکاری.
-لوقمان مستەفا: لە پشتی یاساوە لە کەرکوک چی دەگوزەرێ!
-لوقمان مستەفا: داگیرکاریەک بە بەر چاوی جیھانەوە.
- All Posts