ئیسماعیل شاکر: یەکێتی وهەڵبژاردن، بێ کرکوک.
ئەگەر لە گۆشەنیگای نیشتمانییەوە لەم دۆخە بڕوانین، بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت و لەم نێوەندەشدا ئەگەری هەر گۆڕانکارییەک لە هەرێمی کوردستان تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە ئارادایە.
بەژداریکردنی یەکێتی لەهەڵبژاردنی پەرلمانی کوردستان لە 2018/9/30 دا بێ ئەوەی کرکوک و ناوچە جێناکوکە کان بەژداری بکەن، کە بە ناوچەی جێ نفوزی یەکێتی دادەنرێت وە لە داهاتودا ئەگەر ئەم ناوچانە بەژداری هەڵبژاردنەکانی هەرێم بکەن، ئەوە بەڵانسی هێز لەهەرێم لەبەرژەوەندی یەکێتی دا دەگوڕدرێت. چونکە بەهوی دەنگی ئەم ناوچانە یەکێتی لەهەڵبژاردنەکانی عراق دا دووەمی هەرێمە کەچی لە هەڵبژاردنی هەرێمدا سێ یەم بو، یەکێتی بەو سیاسەتە دارایی یە سەقەتەوە مەحاڵە قەرەبووی دەنگی ئەو ناوچانە بکاتەوە ئەگەر هەر سەرکەوتنێکیش بەدەست بهێنیت من بو ئەو سیاسەتە حەکیمانەی سەرکردایەتی یەکێتی ناگەڕێنمەوە بەلکو بو هیمەت و دڵسوزی جەماوەرەکەیەتی.
پێویستە یەکەمجار سەرکردە باڵاکانی یەکێتی نیشتمانی لە سەر هەمان سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام جەلال کێشە و گرفتەکانی خۆیان لە ڕێگای دانوستان و گرنگیدان بە وتە و داواکاری هەمووان و گەیشتن بە دەرەنجامێکی خوازراوی جەماوەری ئەو حیزبە بەرەو چارەسەری ببەن.
من پێم وایە یەکێتی بە سێ هەنگاو دەتوانێت قەرەپوی دەنگی ئەو ناوچانە بکاتەوە یەکەمیان گرنگیدانە بە بادینان دووەمیان سوک کردنی باری سەر شانی کادیرانی یەکێتی یە لە هەولێر بە دورخستنەوەیان لە ململانی ناوخویی یەکێتی، هەنگاوی سێ یەم کە وەک هەردوو هەنگاوەکانیتر گرنگە ئەویش گوڕینی سیستم و پلانی دارایی یە بەتایبەتی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بو نمونە لە هەڵبژاردنی 5/12 /2018 دا بڕی 25 هزار دینار خەرج کرا بو چاودێرانی سەر سندوقەکانی دەنگدان لەم بارودوخە سەختە دا کە کادیران تێیدا دەژین کە چی حزبی ڕکابەر 100 هەزار دیناری بو چاودێرانی خەرج کرد ئەمە بێ پلانییە یان بێ پارەیی کەمن بو بێ پارەیی ناگێرمەوە؛ ناکرێ بەرپرسانی یەکێتی ئەوەندە دەستەوەستانبن بەرامبەر ئەم کەم و کوریانە.
لە کۆتایدا ماوە بڵێم؛ دۆخی ناسکی هەرێمی کوردستان، کێشە سیاسی و ئابورییەکان وای کردووە ئەم نیشتمانە بەرگەی قەیرانێکی دیکە نەگرێت. بەهێزبوونی یەکێتی واتە بەهێزبوونی کوردستان. با ئەوانەی کە دەستێکی وەهایان هەیە، یارمەتیدەر بن، چ کەسانی ناوخۆی یەکێتی، هەروەها لایەنەکانی دیکە و تەنانەت کەسایەتییە سەربەخۆکانیش. هەموومان بەرپرسایەتیمان دەکەوێتە ئەستۆ. با نەوەکانی داهاتوو لەو کاتەیدا کە لاپەڕەکانی مێژووی کوردستان دەخوێننەوە شانازیمان پێوە بکەن، نەک بە پێچەوانەوە بە هۆکاری نەهامەتی و قەیرانەکانمان بزانن.