زەبەنگ بەهادین: یه‌كێتى و پارتى له تاى ته‌رازوى ئه‌مریكادا.
هاتنه‌وه‌ى دكتور به‌رهه‌م بۆ ناو یه‌كێتى نیشتیمانى كوردوستان به وویستى خوى نه‌بووه، وه به وویستى یه‌كێتى نه‌بووه، ئه‌م پرۆژه‌یه دوو سال زیاتره كارى بۆ ده‌كریت له لایه‌ن ئه‌مریكى یه‌كانه‌وه، وه ره‌زامه‌ندى ئێرانى یه‌كانیش وه‌رگیراوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
یه‌كێتى زۆر ده‌مێكه كێشه‌ى له‌گه‌ڵ دكتۆر به‌رهه‌م هه‌یه، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشانه ئه‌مریكى یه‌كان ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌یان داناوه، وه له هه‌مان كات په‌یوه‌ندى ئه‌مریكى یه‌كان به دكتور به‌رهه‌م په‌یوه‌ندى یه‌كى باشه و دۆستانه‌یه. له كۆتا سه‌فه‌رى دكتور به‌رهه‌م بۆ ئێران په‌یوه‌ندى یه‌كى تۆكمه‌ى له‌گه‌ڵ ئیرانى یه‌كان دروست كرد و، ره‌زامه‌ندى ئه‌وانیشى وه‌رگرتووه بۆ بوون به سه‌رۆك كۆمار. ئه‌مه چه‌قى سه‌ره‌كى جۆڵه‌ى ئه‌م هاوكێشه‌یه‌یه, بۆیه به‌رنگاربوونه‌وه‌ى پارتى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى له‌م بابه‌ته یان سینارێویه‌یكى دروستكراوه یان كارێكى بێ به‌رنامه‌یه‌یان بۆ گۆرینه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كانه.
ئه‌مریكى یه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت كه هاوكێشه‌ى هێز به گۆران و حیزبه ئیسلامى یه‌كان ناكرێت له هه‌رێمى كوردوستان وه‌ك چۆن لایان روون بووه‌وه كه سوونه‌ى عێراق ناتوانێت ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست له عێراق دا، بۆیه به دواى به‌دیلى شیعی‌دا گه‌ران.
له هه‌رێمى كوردوستانیش ئه‌مریكى یه‌كان گه‌رانه‌وه سه‌ر هاوسه‌نگى هێز له نێوان یه‌كێتى و پارتى, بۆ سه‌قامگیرى ناوچه‌كه و لاواز بوونى هه‌ردوولا له به‌رده‌م ئه‌مریكى یه‌كان، ئه‌م هاوسه‌نگى یه چاره‌ى كۆتایى یه لاى ئه‌مریكایە, به‌رنامه‌ى داهاتوى ئه‌مریكا ده‌ستگرتنه به‌سه‌ر سیاسه‌ت و جموجۆڵى ته‌واوى عێراق دا. ره‌نگه له هه‌ندێك بابه‌ت و هه‌ندێك حاڵه‌تدا رێگه بدات به‌ئێرانى یه‌كان هاوبه‌شیان هه‌بێـت، به‌ڵام هه‌رگیز ته‌واوى عیراق ته‌سلیمى ئێرانى یه‌كان ناكات.
پارتى شه‌رێكى دۆراو ده‌كات له ئێستاوه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت هه‌یمه‌نه‌ى خۆى بچه‌سپێنێت له هه‌رێمدا, هاتنى بارزانى بۆ سلێمانى هیچ له پێگه‌و ده‌سه‌ڵاتى پارتى زیاد ناكات له ناوچه‌ى سه‌وزدا, پارتى خۆى ئه‌وه باش ده‌زانێت وه‌ك چۆن یه‌كێتى ته‌سلیمى ده‌سه‌ڵاتى پارتى بووه له ناوچه‌ى زه‌رد، ئەمانیش هیچیان پێناكرێت له ناوچه‌ى سه‌وزدا. ته‌نانه‌ت ئیستا پارتى به یه‌ك چاوو سه‌یرى گۆران و یه‌كێتى ده‌كات. پارتى برواى به‌وه نى یه، كه یه‌كێتى و گۆران دوو ئاكارى سیاسى جیاواز بن، به‌ڵكو ئه‌و ئیستا پێكه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات.
یه‌كێـتى نیشتیمانیش ئێستا نه‌هجى كاركردنى خۆى گۆریوه‌و هه‌مان نه‌هجى پارتى جێ به‌جێده‌كات. ئه‌وه‌تا ده‌سه‌لاتى حوكمدارى و سیاسه‌تى حوكمه‌ت قوباد تاڵه‌بانى ئه‌یبات به‌رێوه مه‌له‌فى ئاسایش و زانیارى و په‌یوه‌ندى یه‌كان باڤیڵ ده‌یبات به رێوه. وه‌ك رێكارى نێچیر و مه‌سرور بریارى یه‌كلاكه‌روه‌ش بۆ بارزانى دانراوه. له‌ملاش بۆ هیرۆ خان.
ئیستا یه‌كیتى به ئاستى پارتى ئه‌فرێت و، بگره ئه‌مجاره ده‌یه‌وێت پێش پارتى بكه‌وێت. به‌لام ئه‌مریكا هه‌ر هاوسه‌نگى راده‌گرێت. دانانى هیمن هه‌ورامى به‌رامبه‌ر قوباد تاله‌بانى بۆ لەكه‌داركردنى ده‌نگه‌كانى قوباد تاڵه‌بانى یه پارتى یە، ده‌یه‌وێت ئه‌وه بسه‌لمێنیت كه هه‌ورامى ده‌توانێت به ته‌نها دوو ئه‌وه‌نده‌ى قوباد ده‌نگ ده‌هێنیت، هه‌ر بۆیه یه‌كیتى له‌وانه‌یه بگاته ڕێككه‌وتنیك له‌گه‌ل كومه‌لێك لایه‌ن، كه ده‌نگى قوباد زیاد بكرێت بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ىى ئه‌م حاڵه‌ته.
یه‌كێتى ده‌بێت له‌م زۆرنه هه‌وڵبدات زۆرترین خه‌لك ده‌نگ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى رێژه‌ى كورسى به‌رز بكه‌نه‌وه‌و تاوه‌كو پارتى نه‌توانێت رێژه‌یه‌كى زۆرى كورس له دهوك بهێنێت. ده‌بێت یه‌كێتى ئه‌م رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ گۆران و حیزبه‌كانى ئه‌م زۆنه بكات، جگه له نه‌وه‌ى نوێ كه ئه‌و ریژه‌یه به‌رز بكه‌نه‌وه ده‌نا كورسى یه‌كى زۆر له ده‌ست ئه‌ده‌ن.
پارتى بۆ ئه‌م به‌زمه ده‌كات؟ هاتنه‌وه‌ى ئه‌مریكى یه‌كان بۆ ناو هاوكێشه‌ى هه‌رێم، پارتى یه‌كانى شپرزه كردوه‌و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یانه‌وێت باڵانسى هێز به لاى خۆیاندا رابكێشن. به‌ڵام ئه‌وه‌یان له بیر كردووه ئه‌مریكا هاوسه‌نگى و ئارامى ئه‌وێت بۆ ئه‌م ناوچه‌یه‌یە، له ئێستا به دوا. بۆیه خۆ فرێدانه ئه‌م دۆخه ئاڵۆزه بۆ پارتى ته‌نها ناسه‌قامگیرى و ئاشوب به دواى خۆیدا ئه‌هێنێت، ئه‌گه‌ر نه‌زانێت به هێمنى پاشه‌كشه له‌م پلانانه‌ى بكات، چونكه ئه‌مركیا پلانه‌كانى خۆى ناگۆرێت و به‌رده‌وام ده‌بێـت له سه‌رى، پارتى بێه‌وێت یان نا.