ئامانج کەریم: هەڵبژاردن لە نێوان هێزەکاندا بە نا هاوسەنگی !
هەرێمی کوردستان لەدوای ڕاپەڕینی بەهاری 1991هێزە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم بە شەرعیەتی شۆڕش گێڕی و ماکیاجی دیموکراتی بە پڕۆسەی هەڵبژاردنێکی ڕوکەش و بە ڕێکەوتنی ژێر بەژێر و سەفەقاتی سیاسی و ئابوری هەمیشە لە هەڕەمی جومگەکانی دەسەڵاتدا بوون. هەموو ئەو هێزو لایەنانەی تر کە لەچاو قەبارەی هێزە سەرەکیەکان بچوکترن بەشێوەیەک لە شێوەکان ناچار کراون لە دەرەوەی دەسەڵاتدا بمێننەوە یاخود گەر بەشداری دەسەڵاتیشیان پێ کرابێت لەژێر کاریگەری و سەپاندنی ئەجێندای سیاسی هێزە باڵادەستەکاندا بون، دەرفەتی دەست کراوەییان پێ نەدراوە تا لە ڕێگەی بەشداریان لە حوکم ڕانیدا ئەدای جۆریەتی سیاسەتی خۆیان بکەن بەڵک و هەمیشە بە کۆسپ خستنە مەردەمیان و ئاستەنگی دروستکردن بۆیان ناچاریان کردون یان دەبێت بەوشێوەیە بەردەوام بن کە ئەوان دەیانەوێت یاخود لە دەرەوەی دەسەڵات بن! هەر هێزوو لایەنێکیش پێداگری کردبێت لەسەر جێبەجێ کردنی ئەدای جۆریەتی سیاسەتی ستراتیجی خۆی گەر نەیانتوانیبێت دەستەمۆی خۆیانی بکەن لە پڕۆسەی حکومداری و تەنانەت پەڕلەمانیش ئاوتیان کردون بەزەبری هێز! وێڕای هەمو ئەمانە هێزە دەسەڵاتدارەکان لە کامپینی هەڵبژاردندا جگە لە بەکار هێنانی تەواوی جومگەکانی حکومەت داری بۆبەرژەوەندی خۆیان هەر لە دەزگای ئەمنی و کەرتی تەندروستی و کەرتی پەروەردەوە بیگرە هەتا دەگاتە داهات و ئابوری گشتی، بەشێوەیەک لە شێوەکان تێچوی کامپینی هەڵبژاردنی سەرۆک لیستەکانی دەسەڵات نزیک دەبێتەوە لە خەرجی ساڵانەی ساڵێکی حکومەت! کە ڕون و ئاشکرایە بە بەکار هێنانی داهاتی گشتی نەبێت هیچ کەسێک و هیچ کاندیدێک و هیچ حیزب و لایەنێک ناتوانێت ئەو بڕە تێچوانە دابین بکات. ئەمە لە کاتێکدایە کامپینی لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵات بە تێچویەکی ئێجگار کەم و بە هاوکاری لایەنگرانیان و دۆستەکانیان لەگەڵ بڕە داهاتێکی زۆر کەم کە لەچاو هێزەکانی دەسەڵاتدا بە بەرامبەری هەزار و بگرە زیاتریش بە بەیەک نایەتەوە، کە ئەمە ناهاوسەنگیەکی ئێجگار بەرچاوو ڕونەو دەکەوێتە چوارچێوەی ناعەدالەتیەکی ترو دەچێتە سەر خەرمانی تەواوی ناعەدالەتیەکان لە هەمو بوارەکانی ژیاندا، وێڕای ئەمانە و وێڕای ناهاوسەنگی لە چۆنیەتی کامپین و خۆنواندنی لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵات و لایەنە دەسەڵاتدارەکان. لایەنەکانی دەسەڵاتدار بەمەیشەوە ناوەستن هەڵمەتی ساختەو تەزویرێکی بێ شومار دەکەن وفەڕزیشی دەکەن بە حوکمی ئەوەی قۆرخی دەزگاکانی ئەمنی پۆلیس و ئاسایش کراوەو حیزب تەواو کۆنترۆڵی کردوە بە بیانوی هێنان و بردن و پاراستنی سندوق و پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان و هەر لەم ڕێگایەوە خستنە ژێر فشاری ئەندامان و کادیرو هەڵسوڕاوانی لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵات هەل و دەرفەتێکی ئاسان دەڕەخسێنن بۆ پڕۆسەی تەزویر کردن، ئەمەیش شتێکی حاشا هەڵنەگرەو هەندێک جار لە لایەن بەرپرسانی باڵای حیزبە دەسەڵات دارەکانەوە بەڕونی و لەسەر شاشەی تیڤیەکان لە میدیاکاندا دانیان پێدا ناوەو وتویانە بەڵێ (تەزویر دەکەین). ئەوەی مایەی تێڕامانە لێرەدا ئاماژەی پێ بدەین وێڕای تەواوی ئەوانەی باسمان کردن لە بەکار هێنانی تەواوی کەرتە حکومیەکان و داهاتی گشتی وێڕای پڕۆسەی ساختە کردن و تەزویرکردن، لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵات بەم ناهاوسەنگیەشەوە هەمیشە لە ململانێیەکی بەهێزە لەگەڵ لایەنەکانی دەسەڵاتداراندا و چاویان لە ئایندەیەکی گەشە بۆ دواڕۆژ و بۆ نەوەکانی دوای خۆیان لە گۆڕینی جۆریەتی ئەم مۆدێلە حوکم ڕانیە.