puk-pdk

عیماد عه‌لی: هه‌ردوو حزب له‌كن و برای یه‌كن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هه‌ردوو حزبی ده‌سترۆیشتووی كوردستان دوا شت بیری لێبكه‌نه‌وه‌ یه‌كگرتوویی نێوماڵی كورده.‌
به‌ڵێ به‌ جه‌ختكردن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی عیراق له‌ په‌رله‌مان زیاتر نێوماڵی كوردییان تێكدا و بێگومان تا دێت كاردانه‌وه‌كان زیانی زیاتری ده‌بێت، به‌ڵام هه‌رچه‌ند یه‌كێتی ره‌فتارێكی نابه‌جێی نواند و حزبیانه‌ مامه‌ڵه‌ی كرد و بیری له‌ دواتر نه‌كرده‌وه‌ به‌ڵام خه‌تاكه‌ ته‌نها له‌سه‌ر یه‌كێتی نیه‌، له‌ حه‌قیقه‌تدا ئه‌گه‌ر حساب بۆ ده‌ستی ده‌ره‌كی نه‌كه‌ین پارتیش له‌ روانگه‌ی یه‌كگرتوویی نێوماڵی كوردی ئه‌و بۆچونه‌ی له‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی دوو كاندیدی كورد له‌ په‌رله‌مانی عیراق ره‌تنه‌كرده‌وه‌، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ئه‌و موكور بوونی ئه‌ویش بوو له‌ كاندیدكردنی نوێنه‌ری خۆی و ركابه‌ری كردنی كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی له‌ هه‌ڵبژاردنی نێو په‌رله‌مان و پێشوه‌خت نه‌كشانه‌وه‌ی كاندیده‌كه‌ی خۆی بۆ ریسوا كردنی هه‌ڵوێستی یه‌كێتی و سزادانی له‌ كوردستان، به‌ڵكو له‌سه‌ره‌تاوه‌ راگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مجاره‌ سه‌رۆكی عیراق پشكی ئه‌و ده‌بێت.
ته‌نانه‌ت داواكردنی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی كاندید له‌ نێو فراكسیۆنه‌ كوردیه‌كان له‌و روانگه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت كه‌ ده‌یزانی و یه‌قین بوو له‌و حاڵه‌ته‌دا نوێنه‌ره‌كه‌ی خۆی ده‌رده‌چێت و ده‌بێته‌ كاندیدی كورد بۆ سه‌رۆك كۆمار نه‌ك به‌رهه‌م صاڵح، ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پارتی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بوو كه‌ ئه‌و دیموكراسیتر بێت و خه‌تی سوری هه‌بێت و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای لا گرنگتربێت وقه‌واره‌ی گه‌لی كوردستانی له‌ پارتی پێ گرنگتر بێت، به‌ڵكو زیاتر بۆ ده‌رچواندنی كاندیده‌كه‌ی خۆی بوو و، خوای ئه‌كرد ماڵی كورد په‌نجاله‌ت ده‌بوو.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت