ئەرکان محەمەد: پڕۆژە یاسای بودجە، وەک خاڵی ناکۆکی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق.
وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2019 ناردە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، پشكی هەرێمی كوردستانیش لەپرۆژەكەدا بەنزیكەی
9 ترلیۆن دینار دانراوە، لەبودجەی گشتی عێراق پشكی هەرێمی کوردستان بە( 12.67%) واتە بەهەشت ترلیۆن و 741حەو تسەدو چل و یەک ملیار و 406 چوارسەدووشەش ملیۆن و 26بیست و شەش هەزار دینار خەمڵێنراوە، ئەم بڕەبودجەیەش پێچەوانەی خواست وداواکارییەکانی نەتەوەی کوردە لەعێراقی یەکپارچەدا، هەر بەپێی ڕەشنوسی پرۆژەكە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانی هەرێمی کوردستان واتە ( سلێمانی – هەولێر – دهۆک) 126 ملیار و 700ملیۆنە، بودجەی وەبەرهێنانیش لەڕێگەی قەرزەوە بۆ پشكی هەرێمی کوردستان بریتیە لە 102 ملیار و 361 ملیۆن و 200 هەزار دینار، بە هیچ شێوەیەکیش لەبودجەی پەرەپێدان وەبەرهێنانی پارێزگاکانیش ئاماژە نەکراوە بەهەڵەبجەی شەهید، کە لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە وەک پارێزگا ناسێنراوە و لەیاسایی بوودجەدا بەهیچ شێوەیەک ئاماژەی پێنەدراوە، بەمەش بەتێكڕا بڕی بودجەی هەرێم بۆ ساڵی 2019 لە ڕەشنووسەكەدا دەكاتە هەشت ترلیۆن و 970 ملیار و 467 ملیۆن و 226 هەزار دینار، كە ئەوە بەڕێژەیەكی كەم بۆ هەرێم دادەنرێت، لەكاتێكدا پێشتر پشكی هەرێم لەبودجەی گشتی عێراق( 17% )بوو، بەهاكەشی دەگەیشتە زیاتر لە( 10 )ترلیۆن دینار.
لەپرۆژە یاسایی بودجەی گشتی عێراقدا داهاتەكانیش بە گشتی خەمڵێنراون بە بڕی 105 ترلیۆن و 569 ملیار و 686 ملیۆن و 870 هەزار، و خەرجیەكانیش خەمڵێنراون بە (128,443,052,427) 128 ترلیۆن و 443 ملیار و 52 ملیۆن و 427 هەزار دینار.
لەپرۆژە یاسای بوجەی 2019 پشكی هێزەکانی پێشمەرگە لەبودجەی وەزارەتی بەرگری عێراق دادەنرێت بەبڕی تەنیا 37 ملیار دینار مانگانە بەكۆی گشتی دەكاتە 444 ملیار دینار، بەڵام تەنیا دەزگای دژە تیرۆری عێراق، كە 12000 دوانزە هەزارچەكدارن بڕی 738091187 حەوت سەدو سیو هەشت ملیار دینار و نەوەدو یەك ملیۆن و سەدو هەشتاو حەوت هەزاری بۆ تەرخان دەكرێت، هەروەها ژمارەی چەكدارەكانی، كە لەبوجەدا پەسەند كراوە بە 122000 چەكدار دانراوە بڕی 2098290470 دوو ترلیۆن و نەوەدو هەشت ملیارو دووسەدو نەوەد ملیۆن و چوارسەدو حەفتا هەزار دینار تەرخان كراوە. ئەمەش لەکاتێکدایە کە ڕێژەی هێزەکانی پێشمەرگە بە 177 سەدو حەفتاو حەوت هەزار دیاریکراون. لە لایەكی دیكەوە هێزەکانی سەر بەوەزارەتی بەرگری عێراقی فیدرال بڕی 7865284700 حەوت ترلیۆن و هەشتسەد شەست و پێنج ملیارو دوو سەدو هەشتاو چوار ملیۆن و حەوسەد هەزار دیناری بۆ تەرخان كراوە، كە سەر ژمێریان تەنیا 184000 سەدوو هەشتاو چور هەزاركەسە!
هەروەها بودجەی تەرخان كراویش بۆهێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی وەزارەتی بەرگری عێراق بڕی 9963575270 نۆ ترلیۆن و نۆسەدو شەست و سێ ملیارو پێنج سەدو حەفتاو پینج ملیۆن و سەدو حەفتا هەزار دینار تەرخان كراوە بۆیان بەم پێیەش بێت لەبودجەی گشتی عێراقدا ئەولەوییەت دراوەتەهێزە چەکدارە شیعەکان وبەئاشکرا هەوڵی بەهێزکردنیان دەدرێت، کەوابێت دەبێت لەنزیکترین کاتدا هێزولایەنەسیاسیەکانی هەرێمی کوردستان وەڤدێک پێکبهێنن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق، داواکارین گەربۆتەنیاجارێکیش بێت خەمی بەدەستهێنانی کورسی و پۆست وەلابنێن و لەسەنگەری بەرگری بن لەمافەکانی گەلی کورد.