لوقمان غه‌فوور: شكاندن و له‌ناوبردنی میدیای ئه‌هلی.
ئێستا پێویسته سه‌رده‌می میدیای كوردی نه‌ك به‌سه‌رده‌می میدیای حزبی به‌ڵكو به‌سه‌رده‌می به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی دابنرێت.
میدیای كوردی له‌ئێستا له‌قۆناغێكی قورسدایه، پاشه‌كشێیه‌كی خراپی به‌خۆوه دیوه، كه له‌هیچ سه‌رده‌مێكی پێشتری ناچێت. ئه‌و رۆژانه‌ی ساڵانی 2000 بۆ 2012 و تا 2014 كوژایه‌وه كه میدیای كوردی و به‌تایبه‌تی (میدیای ئازاد) هه‌رچی بوتایه ئه‌بووه رای گشتی و شه‌قامی كوردی ئه‌جوڵاند. ته‌نانه‌ت میدیای حزبیش قورسایی و كاریگه‌ری خۆی هه‌بوو. ده‌شێت زۆر میدیاكار دركی پێبكات، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه به‌شێكی زۆر ئێستاش به‌هه‌مان خه‌ونه‌وه سه‌وڵی یه‌خته‌كه‌یان لێده‌ده‌ن له‌ناو ده‌ریای به‌رینی رۆژنامه‌وانیدا.
ئێستا كه‌م كه‌ناڵی میدیای هه‌یه مۆركی حزبی پێوه نه‌بێت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان له‌مۆركی حزبیش ده‌رچوون هه‌نگاویان ناوه بۆ مۆركی شه‌خسی، ئه‌م په‌رته‌وازه‌ییه بۆ ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه شه‌خسییه ده‌گه‌رێته‌وه كه له‌نوخبه‌ی رۆژنامه‌نووسی كوردیدا، دروستبووه. به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ی ئێستا به‌ناوی ئازاده‌وه قسه‌ده‌كه‌ن بوون به به‌شێك له‌میدیای شه‌خسی نێو حزبه‌كان. میدیاكارێك دروستبووه له‌دوای هه‌ڵچوونێكی سیاسی په‌نا بۆ دروستكردنی پێگه‌یه‌كی میدیای ده‌بات و چه‌ند كه‌سێكی سیاسی و عه‌سكه‌ری نێو حزبێكی تر پشتوانی ماددی و مه‌عنه‌وی ده‌كه‌ن.
من كاتێك رۆژنامه‌نووس بووم ئه‌گه‌ر مانگانه حزب مووچه‌ی نهدامایهتێ، خه‌رجی رۆژانه‌م پێ نه‌بوو، ئێستا رۆژنامه‌نووس هه‌یه له‌سه‌ر نه‌بوونی مووچه كه‌ناڵێكی گه‌وره‌ی میدیای جێهێشتووه، كه‌چی له‌م قه‌یرانی داراییه‌دا پێگه‌یه‌كی ئهلهكترۆنی رۆژنامه‌نووسی به‌رێوه ده‌بات، پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌مه چۆن و له‌كۆێوه یارمه‌تی ماددی ئه‌م پێگه‌یه‌ی چنگ ده‌كه‌وێت، جگه‌له‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك كه‌سیشی به‌خۆیه‌وه گرێداوه.
دیوێكی تری رووداوه‌كان زۆربه‌ی میدیاكان یه‌ك بۆن و یه‌ك ره‌نگیان لێنیشتووه، هه‌موویان له‌خه‌می خزبهكانیاندان، شتێكی كه‌م ماوه به‌ناوی میدیای ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆ، بۆ نمونه هیچ جیاوازییه‌ك به‌دیناكه‌یت له‌نێوان NRT و كوردسات-دا، له‌نێوان رووداو و گه‌لی كوردستان، له‌نێوان KNN و كوردستان 24دا، له‌نێوان په‌یام و سپێده‌دا، هه‌موو یه‌ك بۆنی حزبی لێدێت، چۆن كوردستان 24 به‌رگری له سیاسه‌تی پارتی ئه‌كات، به‌هه‌مان هه‌ناسه NRT به‌رگری له جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌م قسانه‌م دروستی تێدا نییه با كه‌سێكی لێكۆڵیار ژماره‌یه‌ك هه‌واڵی سایتی پی ی‌و كه‌ی میدیا و شار پرێس له‌یه‌ك مانگی رابردوودا وه‌رگرێت، بزانه جیاوازییه‌كه‌یان له‌رووی ده‌ربڕینه‌وه چه‌نده؟ من قسه له‌سه‌ر داڕشتنی هه‌واڵه‌كان ناكه‌م جیاوازی هه‌یه، به‌ڵام له‌رووی گه‌یاندنی په‌یامه‌وه هه‌مان په‌یام و هه‌مان بۆچوون، كه ئه‌مه له 10 رابردوودا كاری له‌و جۆره ئه‌سته‌م بوو، جا خراپییه‌كه له‌وه‌دایه له‌بری ئه‌م دیارده‌یه كه‌م بكات كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه زیاد ده‌كات.
دیوێكی تری میدیای كوردی له‌ئێستادا ئه‌و پانتاییه‌یه كه ئه‌درێت به رووداوه‌كان، نه‌نگییه رووداوێكی وه‌ك 16 ئۆكتۆبه‌ر به‌هه‌مان پانتای رووداوێكی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتی كوبه له‌گۆڕان قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت. شه‌رمه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی وه‌ك شه‌نگال به‌هه‌مان پانتای ململانێی نێوان مه‌لا به‌ختیار و به‌رهه‌م ساڵح له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت. به‌داخه‌وه یه‌كێك له‌و نمونه خراپانه ئه‌وه‌یه له‌ناكاو له‌سه‌عاتێكدا و له رۆژێكدا هه‌موو میدیای كوردی ئه‌بێت به‌یه‌ك ره‌نگ و له‌سه‌ر یه‌ك بابه‌ت قسه ئه‌كات، هه‌مووشی یه‌ك جۆر زانیاری بڵاوده‌كاته‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و حزبی خۆی، ته‌نانه‌ت خراپییه‌كه له‌وه‌دایه كه‌ناڵ هه‌یه 10 ده‌قیقه لهرووداوهكهوه دووره توانای چنگكه‌وتنی زانیاری نوێی نییه.
كۆتا قسه‌م ئه‌وه‌یه باسی هۆكاره‌كانی ئه‌م پاشه‌كشێیه ناكه‌م، كه زۆرن، به‌ڵام تاكه هۆكار بۆ میدیای ئه‌هلی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه شهخسییهیه كه میدیای ئه‌هلی تێدا كرایه قوربانی و كاتی ئه‌وه‌ش هاتووه ئیدی نابێت خه‌مخۆرانی میدیای ئه‌هلی بهێڵن هه‌ندێك كه‌س به‌ناوی رۆژنامه‌ی ئه‌هلی و ئازاده‌وه قسه‌بكه‌ن.