کوردیش با جەمال خاشەقچى بناسێ کێ بووە؟
عوسمان عومەر: لە وتارێکى محەمەد حەبەش کەنۆ وەرگیراوە بەهەندێ دەستکاریەوە.
بەپێى هەواڵە ڕۆژنامەوانیەکانى ئەم چەند ڕۆژەى رابوردوو, دواى ئەوەى لە 2ى ئۆکتۆبەرى 2018 هاورێ لەگەڵ دەزگیرانە تورکەکەى خدیجە جەنگیز بەرەو کونسلخانەى وولاتەکەى دەچن بۆ ڕاهیکردنى کاروبارى هاوسەرگیریەکەیان. بەڵام ڕێگە بەدەزگیرانەکەى نادرێ لەگەلى بچێتە ژوورەوە ئەو دەچێتە ژوورەوە دواى ماوەیەک دەنگوباس و پەیوەندى بەدەرەوە نامێنێ. بەگوێرەى هەوالەکان بە دوو ئاراستە تیمێکى 15 کەسى لەقاهیرەو سعودیە بەفرۆکەى تایبەت دەگەنە ئەنقەرە و دەچنە ناو کونسلخانەى شانشینى عەرەبى سعودى. هەر بەگوێرەى ئەو هەوالانە چەند کەسیکیان پسپۆرى کیمیاوى و هەندێکیان سەرپەراندن بوون و، گوایە بە مشار لەت و کوتیان کردووەو، لاشەکەشى دیارنەماوە. بەپێى هەندێ هەواڵ هاوکارى مۆسادى ئیسرائیلیشیان لەگەل بووە. بەگوێرەى وتارێکى الدیار، لاشەى خاشەقچى گەیشتۆتە شارەکەى لە نیزیک جدە بە چەند ئۆتۆمبیلیکى جام رەش و چەند سندوقێکیان لێ داگرتووە، دواتر بەنزینیان بە سندوقەکان دا کردووەو سوتاندویانە خەلکیش بینویانە. پێدەچێ لاشەى لەتوکوتکراوى خاشەقچى بێت. ئەوە رێچکەو رێبازى جولانەوە ئیسلامیەکانە لە 1400 ساڵەوە، دواى کۆچى دوایی پێغەمبەر(د .خ) لەو کاتەوە ململانێیەک لەنێوان شیعەو سوونە تا رۆژگارى ئەمرۆ بەردەوامە.
گەر لاپەڕەکانى مێژووی ململانێى نێوان هێزە سیاسیە ئیسلام گەراکان هەڵدەینەوە، چەند ڕوداوێک بەرچاو دەکەون وەک: چەند کەسێک هەڵدەکوتنە سەرمالى خەلیفە عوسمان و پەنجەى هاوسەرەکەى دەقرتێنن و دواتر سەرى خۆشى لێدەکەنەوە و بەهەلهەلەو سلوات و اللە واکبر لێدان بۆى دەردەچن. کوشتنى ئیمامى عەلی (ر.خ) و سەرپەڕاندنى حسینى کورى (ر.خ) و گالتە پێکردنى.. لەداردانى عەبدولاى کورى زوبەیر و هەڵواسینى لاشەکەى بە دیوارى مەککەوە تا بۆگەن بونى دواى تکاو رجاى دایکى لەحەجاج، کە بابنێژری کە نێژرا تەنها ئیسکە پەیکەرێکەی بووە. کۆمەڵکوژى فاطمیەکان و هۆزى بەنوهیلال لە باکورى ئەفەریقا. پارچە پارچەکردنى جەستەى ئیبن المقفع و پارچەکانى فرێدرانە ناو تونى حەمام و، کۆمەلکوژى ئەمەویەکان لەلایەن عەباسیەکان و تەنانەت دەست نەپاراستنیش لەنەوەکانیان و هەلتەکاندنى گۆرەکانیان. لەوکاتەوە تائەمرۆ هونەرى نواندن بەجەستەو لاشەو کۆمەلکوژى و سەرپەراندن و لێک هەلزراندن یا دووکەرتکردن و هەندێ جاریش کولاندنى ناوەوەى جەستەى مرۆڤ و دەرخواردنى بەخەڵک, گەر بە دوورودرێژى باس لەوکردەوانە بکرێ ئەوا پێویست بەچەند بەرگێک کتێب هەیەو گەر ئەو مێژووە بخوێنێتەوە ئەوا پڕیەتى لەووشەى کوشتن، سەربڕین و رەجمکردن و لەداردان و خنکاندن و پارچەپارچەکردن.
ململانێى نێوان شیعەو سونەکان و فۆڕمی ئیسلامی سیاسی، دیمەنەکانیمان لەبەرچاوە لە سوریا لەنێوان گروپە جیهادیەکان و گەر بەدوادا چون بکرێ هەریەکەیان قیزەونترین کوشتو کوشتارو و سەربڕین و تەقینەوەو بۆمبڕێژکردن و تەنانەت پێست گرونىشى تێدا هەبووە.
خاشەقچى زورنا ژەنى هەردوو لایەن بووە, سەرەتاى دەرکەوتنى دەگەرێتەوە بۆ دواى ڕوداوەکانى 11ى سیپتەمبەرى ئەمریکا کاتێ شانشینى سعودیە هەلێانبژارد بۆ سپیکردنەوەى رووى رەشى سعودیەکان لە دەرەوە بەهۆى ئەوەى کە ئینگلیزى زانێکى باش و گەنجێکى ریکپۆش و قۆزبووە، سەرەتا کراوە بەڕاوێژکارى تورکى الفیصل سەرۆکى دەزگاى ئیستخباراتى شانشینى پیشوتر, لەوکات و سەردەمەدا زۆر کارى تیرۆرو لەناوبردن بەبەرچاوى خاشەقچیەوە ئەنجامدراون بۆ ئۆپۆزسیۆنە سعودیەکان و وورتەى لێوە نەهاتووە. خاشەقچى ماوەى 20 ساڵ هەوڵى داوە ڕووى رەشى وەهابیەکان بدرەوشێنێتەوە تا ئیخوانەکان فریویان داو زەفەریان پێ بردو بەرەو لاى خۆیان ڕاکێشا و وایان لێکرد، کە سعودیە جێ بهێلێ و ئەو تەمەنەى ماویەتى بۆ درەوشانەوەى ئیخوانەکان کاربکات لەسەروهەمویانەوە ئیردۆغان و خۆرئاوا .
خاشەقچى بەردەوام لەهاتوچو بوو لەنێوان دوو گلاوترین دەزگاى ئیسلامیەکان، ئەویش ئیخوان و وەهابیەکان بوو, وازى لەشانوباڵ پیاهەڵدانى دیکتاتۆرە سعودیەکان هێناو بکەوێتە پیاهەڵدانى قیزەونترین دیکتاتۆرى ئەم سەردەمە رەجەب تەیب ئیردۆغان. پشتگیرى و پشتیوانى لێکرد کاتێ عەفرینى داگیرکرد و بەشان و باڵى تاڵانچی و گرۆپە توندرەوەکانى سەر بە ئێردۆغان هەڵیدەدا. بەچاوى خۆى داگیرکردنى عەفرین و ئەوەشى بینى چۆن سەگەهارەکانى ئێردۆغان لاشەى پیرۆزى بارین کۆبانێ لەتو کوت کراو چۆن نواندن کرا بە جەستەى پیرۆزى. بەلایەوە کارێکى سروشتیى ئاسایی بووەو جوقەو وورتەى لێوە نەهات, هەر ئەویش بوو پشتیوانى لە بیرۆکەى ترسوتۆقاندن دەکرد کاتێ داعش سەربازەکانى سوریاى سەردەبڕى ئەوەى بەتەکتیکى دەرونى ناودەبرد. چونکە لە لۆگۆى حیزبەکەیان نوسراوە واعدوا لهم مااستطعتم من قوة ومن رباط الخيل ترهبون به عدو الله و عدوكم .
کەواتە خاشەقچى نەکەسێک نە نوسەرێکى بێلایەن و نەداهێنەرێکى زانستخواز بووە، بەلکو یەکێک بووە لە تیوریستەکانى ئیسلامى سیاسى و دەرەئەنجامى گلاوى گروپە ئیسلامیەکان و تاوانەکانیانى دەردەخست دژى هەموو پێکهاتەکانى سوریا لەناوچەکە وبەتایبەت کورد تا ئیستا باجى ئەو تاوانکاریە دەدات.
چەند هۆکارێکیش هەن کەوا دەوڵەتە خۆرئاواییەکان و بەدەنگ هاتنیان لەسەر ئەو بابەتە:
• ئیخوانەکان لە خۆرئاوا کاریگەرییان بەسەر ڕاگەیاندنەکان و شوێنى بریاربەدەستەکانەوە هەیە, تەنانەت لەم ماوەیە ڕاگەیاندنەکانى ئەمریکا بڵاویان کردۆتەوە دەولەتى قەتەر 16 ملیۆن دۆلارى خەرج کردووە لەپێناو کاریگەر خستنە سەر شوێنى بریاردان و کاریگەرى بەسەر ترامپەوە هەبێ. دەریش کەوتوە قەتەر یەکێکە لەو دەولەتانەى بکڕیی رۆژنامە ئەمریکیەکانە جگە لە دەسەلاتى ئابورى و ڕاگەیاندن لە بەریطانیاو ئەلمانیا. بۆنمونە قەتەر توانیویەتى نیوەى شەقامى وولستریت و نیوەى کۆمپانیاى فۆلسفاگن بکرێ و وەبەرهێنانى گەورە لە بەریطانیاو ئەلمانیا بکات. ئەمەش کاتێ ئیخوانەکان کتێبى پرۆتۆکۆلاتى زایۆنیستەکانیان وەرگێڕا وایکرد بیروهزرى ئیخوانەکان بگۆرێ بۆ پەلهاویشتن و کاریگەرى دروستکردن بەسەر دەولەتانەوە. لە ئەدەبیاتى ئیخوانەکان دا هاتووە بەهۆى ئابورى و ڕاگەیاندنەوە جولەکە توانیویانە دەست بەسەر جیهان دا بگرن، بۆچى ئیمەش رێچکەى ئەوان نەگرینە بەر؟. بۆیە لە رۆژگارى ئەمرۆدا ئیخوانەکان کاریگەری زۆریان بەسەر جیهانى ئیسلامى و شەقامى عەرەبیەوە هەیە، بەمەش توانییان بەڕە لە ژێر پێى وەهابیەکان دەربێنن و جیهانى خۆرئاوا ڕوو لەوان دەکەن، هەموو کاتێکیش خۆرئاواو گروپە ئیسلامیەکان بۆ مەرامەگلاوەکانى خۆى بەکار دێنن. بینیمان چۆن ئەفغانستانیان دژى سۆڤیەتى جاران بەکار هێنا لە ڕیگەى سعودیەوە ئەوکات سعودیەکان بەپانى و درێژى جیهان لەجموجوڵدابون.
• هۆکارى دووەمیش ئابورییە، ئەویش لە ئیستادا زۆربەى دەولەتانى جیهان گێچەل بەسعودیە دەکەن بەهۆى پارەداریەکەیەوە، بە وروژاندنى کەیسى خاشەقچى لەوانەش توکیا، کە نە خاشەقچى نە هەزارى وەک ئەو بەلایەوە گرنگ نین و خۆشى کەمى بە رۆژنامەنوسان و خەلکى تر نەکردوە، ئیستا سعودییەکان دەڵێن: کونسلخانە حورمەتى خۆى هەیە، بەلام باوباپیرانیان رێزیان لەکەعبە نەگرتووە و لەسەردەمى حەجاج بە مەنجەنیق ئاگربارانیان کرد، کاتی عەبدولاى کورى زوبەیر پەنایان بردە بەرى.
لەکۆتاییدا سعودیەکان هەموو ئەوتۆمەتانەى ئاراستەیان دەکرێ لەلایەن تورکیا و ئیران و وولاتانى خۆرئاوا رەتدەکەنەوە و، بێگومان ئەوانیش دەستەوەستان نابن بەڵکو ئەمەریکاو دەولەتانى خۆرئاوا ترسێکى زۆریان هەیە کە ئەو هەمو سەروەت و سامانەى سعودیە روو بکاتە چین و روسیا و لەوێ وەبەرهێنانى پێبکرێ بەوەش زیان بە ئابورى وولاتەکانیان دەگەیەنێت . ئەو ململانێ توندە پشت بەهەندێ دەقى ئاینى دەبەستێ و کۆتایی نایەت تا نەوت و غاز و وەبەرهێنان هەبێ, خاشەقچیش تاوانلێکراوى گەمەکردن بوو لەگەل ئیسلامیەکان, بۆ وەبیرهێنانەوەش کاتێ سادات دەستى بەگەمەکردن کرد لەگەل ئیسلامیەکانى بۆ بەرەنگاربونەوەى چەپەکانى میسر، سەرى خۆى تیدا چوو.
- Latest Posts by عوسمان عومەر
هیپاتیا، ژنێک لەسەردەمی نەخوێندەواری.
-بۆچی فرۆکەخانەی ئەتاتورک ناونرا؛ صبیحە.
-تا بەرانی شاخدار هەبێ، من خوریەکەی ببڕمەوە بیفرۆشم.
- All Posts