عه‌دنان حسێن: كوردی عیراق، قبلهنماكهی زیاتر ده‌شڵه‌ژێت.
زمانزای: عیماد عه‌لی.
هه‌لێكی مێژوویی ده‌گمه‌ن، به‌ڵكو بێهاوتا، له قاپێكی ئه‌ڵماس له‌سه‌ر سینیه‌كی ئاڵتون له ناخی كاره‌ساتی كۆره‌وه ملێۆنهیهكه به‌ره‌و سنوری توركیا و ئێران له سه‌ره‌تای ساڵی 1991 بۆ كوردی عیراق فه‌راهه‌م بوو، ئه‌مه‌ش له ده‌رئه‌نجامی راكردن له ترسی پێشبینی كردنی سه‌ركوتكردنی درندانه و تۆقاندن هه‌ڵقوڵا، ئه‌ویش له ده‌رئه‌نجامی هه‌ره‌شه‌ی چه‌كی كیمیایی بوو، كه له ساڵێ 1988و له رۆژێك له‌و رۆژانه‌دا لێێدرابوو، له تاكه رۆژێكدا چوار هه‌زار كوردی دانیشتوی هه‌له‌بجه له‌ناوبران، بۆیه كورد رووی كرده رێگه‌ی پر له سه‌ختی و دۆڵه قوڵه‌كان و لاپاڵه‌كانی شاخه‌كانی كوردستان و،هه‌ندێكیان له ترسا كاتیان نه‌بوو مردووه‌كانیان له منداڵ و پیر له ده‌رئه‌نجامی كهشو هه‌وای زۆر سارد له‌ناوچون بنێژن، من وه‌كو كه‌سیی خۆم به چاوی خۆم هه‌ندێك له‌و دیمه‌نه كاره‌ساتبارانه‌ی ئه‌و(ئیكسۆسه)هم بینی، خۆمم له ناوه‌ندی میحنهتهكهدا له‌و كاتهدابینی كه نیڕدراوێك بووم بۆ روماڵكردنی راپه‌رینه‌كه‌ی پاش دۆرانی صه‌دام له رزگاركردنی كوه‌یت به‌رپابوو.
له‌وباوه‌ره‌دا نیم كه تاكه كوردێك یان خه‌ڵكی تر پێشبینی ئه‌و رۆژانه‌ی كردبێت كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌نده ده‌ست و دڵفراوان بێت؛ وڵاتانی هاوپه‌یمان كه سه‌ركردایه‌تی پرۆسه‌ی رزگاركردنی كوه‌یتیان ده‌كرد هێرشی صه‌دامیان بۆ سه‌ر ناوچه كوردیه‌كان وه‌ستاند، زۆنی سه‌روی هێڵی پانی 32 پله‌یان بۆ كورد دانا و خه‌ڵكی كۆرهوهكهش گه‌رانه‌وه شار‌و لادێكانیان. حزبه كوردستانیه‌كان كه له ساڵێ 1987( به‌ره‌ی كوردستانی)یان دامه‌زراند، كشانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی عراقی و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی له ناوچه پارێزراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه به‌هه‌لزانی و به‌رێوه‌بردنێكی خۆجێتیان دامه‌زراند و” له سالێ 1992، په‌رله‌مانێكی نێوخۆییان هه‌ڵبژارد، به‌ڵام هه‌ردو حزبی سه‌ره‌كی ( دیموكراتی كوردستانی) به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانپی و( یه‌كێتی نیشتمانی ) به سه‌رۆكایه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی، زۆر چاوه‌روانیان نه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی كێبركی بكه‌ن بۆ ده‌سه‌ڵات و ده‌سترۆیشتوویی و، به ئه‌نقه‌ست ده‌ستیان بۆ ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا برد‌و، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یان دروست كرد و به فیفتی فیفتی سازانیان له‌سه‌ر كرد. ئه‌وه یه‌كه‌مین ئاماژه‌ی ( خیانه‌ت) بوو له خه‌ونی كورد بۆ پیاده‌كردنی مافی چاره‌نوس تاوه‌كو سه‌ربه‌خۆییی ته‌واو و، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ شڵه‌ژانی قیبله‌نما كوردیه‌كه.
پاش ئه‌وه كاورباری به‌رێوه‌به‌رێتیه خۆجێیهكه سه‌قامگیر بوو، ناكۆكی دروستبوو له نێوان هه‌ردوولایه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی له بازرگانی و گومرگی به تایبه‌تی له‌سنوره‌كانی توركیاوه ده‌هات. هێزه هه‌رێمیه‌كان ئه‌و بوێریه‌ی كوردیان لا په‌سه‌ند نه‌بوو بۆ دامه‌زراندنی خودموختاری، بۆیه له سه‌ره‌تادا بۆ له‌ناوبردنی هه‌وڵی قهتیسكردنیان دا.
رژێمی صه‌دام ئابڵوقه‌یه‌كی توندی خسته‌سه‌ر ناوچه كوردیه‌كان.. توركیا و ئێران له ههوڵهكانپان هه‌ماهه‌نگیان كرد بۆ چاودێری ئه‌وه‌ی له‌پشت سنوره‌كانیان له‌گه‌ڵ كورددا ده‌گوزه‌رێت و بۆ ده‌ستتێوه‌ردان ئاماده‌باشیان كرد ئه‌گه‌ر سیمای ( ترسێك)یان له كاریگه‌ریان له‌سه‌ر كوردستانهكانیان هه‌ست پێكردبا. دواترههرچوارلاكه درێژه‌یان به‌وه‌دا ناكۆكی چه‌كداری له نێوانیاندا بوروژێنن و ئه‌مه‌ش نزیكه‌ی سێ ساڵ به‌رده‌وام بوو، ناوچه‌ی خودموختاری دابه‌شبوو به‌سه‌ر دوو زۆنی نهخشهبۆنهكێشراو به‌ڵام له ئارادابوو و به‌چه‌ك پارێزگاری لێده‌كرا و هه‌ریه‌كه‌و حكومه‌تی خۆی هه‌بوو. ته‌نانه‌ت كه‌دواتر یه‌كیانگرته‌وه هه‌ردوو ناوچه‌ی هه‌ردوو حكومه‌ت به دوو به‌رێوه‌بردنه سه‌ربه‌خۆكه‌ی خۆیان له سه‌ر ئه‌رزی واقیع مانه‌وه. له‌پاش روخاندنی رژێمی صه‌دام و به‌شداری كورد به ئه‌كتیڤی له بنیاتنانی سسیتمی نوێی عیراق هه‌ردوو كیانی ئه‌ربیل( بارزانی) و سلێمانی (تاڵه‌بانی) و تاوه‌كو ئه‌مرۆ له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع ماونه‌ته‌وه.
ئێستا په‌ویه‌ندی نێوان هه‌ردوو حزبه سه‌ره‌كیه‌كه له خراپترین حاڵهتیدایه، له پاش ئه‌وه‌ی (یه‌كێتی نیشتمانی)، یان باڵێكی كه باڵی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانیه په‌یوه‌ندی به دووباره گه‌رانه‌وه‌ی هێزی ئیتحادی هه‌بوو بۆ پارێزگای كه‌ركوك له پارساڵداو، ئه‌وه‌ش بووه هۆكاری دارمانی به‌رێوه‌به‌رێتی پارێزگاكه و دامه‌رزاندنی بهرێوهبهرێتیهكی نوێی دوور له هه‌ڵبژاردن، ئینجا پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆماری عیراق هاته‌سه‌ر و دابران و ناكۆكیه‌كه‌ی تاوه‌كو دوا سنوور فراوانتر كرد.
ئه‌م ناكۆكیه‌ی دوایی له‌سه‌ر ئه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا كه كامه‌یان مافی پۆستی سه‌رۆك كۆماری هه‌یه. ( یه‌كێتی نیشتملنی) وای دهبینێنت كه رێككه‌وتنێكی ستراتیجی له‌گه‌ڵ (پارتی دیموكراتی) له ساڵی 2006 ئیمزاكردووه كه رێگه‌ی پێده‌دات پۆسته‌كه له به‌رامبه‌ر پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمدا وه‌ربگڕێت، به‌ڵام ( دیموكراتی) وای ده‌بینێت كه ئه‌و رێكه‌وتنه به نه‌مانی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ته‌واوبووه و هه‌روه‌ها چونكو ئه‌و گه‌وره‌ترین حزبی كوردستانی و عیراقیه له په‌رله‌مانی ئیتحادی ( 25 كورسی) هه‌یه و له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان(45) كورسی په‌رله‌مانی هه‌یه، خۆی به شایسته‌تر ده‌زانێت. له واقیعدا پرسی سه‌رۆككۆمار شایانی ئه‌وه نه‌بوو كه ئه‌م هه‌موو ناكۆكی و ده‌ردانه‌ی لێبكه‌وێته‌وه، پێداگیری یه‌كێتی به پۆسته‌كه هیچ قازانجی پێناگه‌یه‌نێت. زه‌عیمی مێژوویی حزبه‌كه جه‌لال تاڵه‌بانی به‌درێژایی هه‌شت ساڵ ئه‌م پۆسته‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو، به‌ڵام یه‌كبون و یه‌كێتی نێو یه‌كێتی نه‌پاراست و گه‌وره‌ترین جیابونه‌وه‌ی تێیدا روویدا، مه‌به‌ستم بزوتنه‌وه‌ی گۆرانه كه جێگره‌كه‌ی تاڵه‌بانی نه‌وشیروان موسته‌فا له ساڵێ 2009دایمه‌زراند.
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار هیچ به‌هایه‌كی تر به ( پارتی)یش نابه‌خشێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م حزبه توانی پشتگیری زیاتر له 92% خه‌ڵك له ده‌نگده‌رانی كوردستانی له پێشنیاره‌كه‌ی راپرسی بۆ مافی چاره‌نوس و سه‌ربه‌خۆیی پارساڵ به‌ده‌ستبهێنێت و له هه‌ڵبژاردنه ئیتحادیهكهو ئه‌م دواییه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانیش وا ده‌ركه‌وت كه ئه‌م حزبه وه‌ك یه‌كه‌م هێزی كوردستانیه‌و گه‌وره‌ترین حزبه له سه‌رجه‌م عیراقدا.
بێ‌واتا بوو كه یه‌كێتی نیشتمانی ده‌ستبگرێت به پۆستی سهرۆككۆمارهوه و (كاندیدێك) له ده‌ره‌وه‌ی خۆی بۆ ئه‌وه هاورده بكات، پاش ئه‌وه‌ی سێ خول به‌ده‌ستیه‌وه بوو(2006 – 2018)و، هیچ هه‌ستێكی باشی لای رای گشتی عیراقی له‌سه‌ر ئه‌وانه بهجینههێشت كه له‌و پۆسته‌دا بوون‌و، هه‌روه‌ها سوربونی(پارتی) له لێسه‌ندنه‌وه‌ی پۆسته‌كه له (یه‌كێتی) هیچ واتایه‌كی نه‌بوو، كه ئه‌لته‌رناتیڤی باشتر له ئارادابوو، ئه‌ویش له وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاری زۆردا خۆی ده‌بینیه‌وه. ئه‌مه‌ش جگه له شڵه‌ژانی قیبلهنماكه، وای ڵیكرد كه هه‌ردوو حزب رووبكه‌نه پرسێكی لاوه‌كی له‌سه‌ر حسابی ئه‌وه‌ی به پرسی سه‌ره‌كی ناسراوه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه پێگه‌یه‌كی باشتر له پرۆسه‌ی بریاردانیان له به‌غدا هه‌بێت، ئه‌مه‌ش پێویستی به یه‌كێتی ریزه‌كانی كوردی ده‌وێت نه‌ك شڵه‌ژانی قیبله‌نمای حزبه كوردیه‌كان.
ئه‌وه‌ی له كورد چاوهرواندهكرا كه12 ساڵ له‌پێش هه‌موو عیراقیه‌كان له دیكتاتۆریه‌تی صه‌دام رزگاریان بوو، ئه‌زمونێكی دیموكراسی له پێناو خۆیان و خه‌ونه مێژووییهكهیاندا دابمه‌زرێنن، بۆ ئه‌وه‌ی نمونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتو پێشكه‌ش به عیراق بكه‌ن كه كه‌وته ده‌ست دیكتاتۆریه‌تێك له جۆرێكی تر. له هۆكاره‌كانی ئه‌م كه‌وتنه‌ی عیراقیش شڵه‌ژانی قیبله‌نمای كورد بوو، كه ئه‌گه‌ر سه‌قامگیر بوایه و تائێستاش مه‌رجی سه‌قامگیری عیراقه، كه ئه‌مه‌ش نایه‌ته‌دی به بێ ئه‌وه‌ی كورد چێژ له سه‌قامگیری خۆیان پهبوهست به به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كه‌یان نه‌بینن.