ڕێبوار وەلی محێدین: سیناریۆی کوشتنی جەمال خاشقجی چۆن بوو؟
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
ڕه‌وشتی دیكتاتۆره‌كان له هه‌موو جیهان به تایبه‌تی له وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان هه‌ر وا بووه كه به‌رامبه‌ر ئازادی ده‌ربڕین هه‌ره‌شه‌ی ژیان و قوتی ژیان له هاوڵاتیه‌كانی خۆیان بكه ئینجا هه‌ڕه‌شه‌كه ڕاسته‌وخۆبێت یان به به‌كارهێنانی فێڵی قێزه‌ون، هه‌مان شت بۆ جمال خاشقجی ده‌گونجێت، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك ڕای ئازادی خۆی ده‌ربڕی.
سه‌ره‌تا جمال خاشقجی كێیه: جمال ساڵی 1958 له مه‌دینه له سعودیه له دایك بووه، ڕۆژنامه‌گه‌ری له ئه‌ندیانا له ئه‌مه‌ریكا خوێندوه و له زۆر بوار كاری كردوه و ماوه‌یه‌ك ڕاوێژكاری ده‌زگای هه‌واڵگری سعودیه بووه، وه له سه‌رده‌می شا عبدالله وه‌ك باشترین و زیره‌كترین و پڕزانیاری ترین ڕۆژنامه‌نوسی سعودی به شاژنی بریتانیای ناساند، له ماوه‌ی كار كردنی له كۆتای نه‌وه‌ده‌كان چه‌ند جارێك له سه‌رنوسه‌ری چه‌ند بڵاوكراوه‌یه‌ك دوورخراوه‌ته‌وه كاتێك ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر بچوك و به‌زمانێكی زۆر نه‌رم كردووه به‌تایبه‌ت دوای به ده‌سه‌ڵات بوون و به‌هێزبوونی محمدی كوڕی سلمان شای سعودیه.
جمال دوای ئه‌وه‌ی سعودیه‌ی جێهێشت و چووه ئه‌مه‌ریكا بۆ یه‌كه‌م جار ڕاسته‌وخۆ له كه‌ناڵی bbc ووتی: من له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم یه‌ك كه‌س ووڵات به‌ڕێوه‌به‌رێت ئه‌م ووته‌ی جمال بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه محەمەد بن سلمان لێی توڕه‌ببێت و پێی بڵی بێده‌نگ به، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوه هۆی كوشتنی، له ئێستادا كه جمال خاشقجی وونه و دیار نیه هه‌موو ئاماژه‌كان په‌نجه‌ی تاوانباری بۆ سعودیه درێژ ده‌كرێت.
جارجار له ده‌زگا هه‌واڵگری و ڕاگه‌یاندنه‌كانی توركیا و ئه‌مه‌ریكا چه‌ند هه‌واڵێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه، واشنتن پۆست نوسیویه‌تی كه ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا چه‌ندین به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆی و ده‌نگی حاشاهه‌ڵنه‌گری لایه كه سعودیه و به‌تایبه‌ت محەمەد بن سلمان تێوه‌گلاوه.
سیناریۆی تاوانه‌كه
سه‌ره‌تا جمال خاشقجی بۆ رایكردنی كاروباری هاوسه‌رگیری سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی ووڵاته‌كه‌ی ده‌كات له ئه‌سته‌نبوڵ له كاتژمێر 2 ی پاش نیوه‌ڕۆ و دوای ئه‌وه نه‌هاتۆته ده‌ره‌وه، به‌پێی كامێره‌ی چاودێری چوارده‌وری كونسوڵخانه‌ی سعودیه كه ژماره‌یان 150 كامیرهیه بێجگه له كامیرهكانی كونسوڵخانه خۆی و كامیرهكانی فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌تا تورك و كامیره‌ی ئوتێلیكی نزیك كونسوڵخانه و كامیرهكانی ماڵی خودی كونسۆڵ خۆی سیناریۆكه به‌م شیوه‌یه ڕێكخراوه:
به‌ره‌به‌یانی 2 ی 10 ی 2018 به دوو فڕۆكه‌ی جیا 15 كه‌س هاتونه‌ته فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك و كاتژمێر 10 بۆ 11 كه‌سه‌كان فڕۆكه‌خانه‌یان جێهێشتوه چونه‌ته هۆتێل، ئه‌و 15 كه‌سه هه‌موویان ئه‌فسه‌ر بوون له ( ده‌زگای هه‌واڵگری سعودی و پاسه‌وانی شا و هێزی ئاسمانی ) وه ئه‌وه‌ی كه سه‌یره یه‌كێكیان دكتۆر بووه و به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكی دادوه‌ری.
له هه‌مان ڕۆژدا چه‌ند شتێكی سه‌یر له‌لایه‌ن ئه‌م كۆمه‌ڵه كه‌سه‌وه كڕاون وەك شمشار و جانتای جۆراوجۆر و سندوقێك.
دوای ئه‌وه‌ی كاتژمێر 2 ی پاشنیوه‌ڕۆ جمال چۆته كۆنسۆڵخانه‌ی سعودیه له ئه‌سته‌نبوڵ دوای 5 ده‌قیقه ئوتومبێڵێكی مرسیدسی ڕه‌ش و مێنی پاسێك ده‌چنه كونسوڵخانه‌كه و كاتژمێر 4 ی پاش نیوه‌ڕۆ هه‌ر دوو ئوتومبیله‌كه كونسهوڵخانهكه جێده‌هێڵن و به‌گوێره‌ی كامیره‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌كان ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌و ماڵی كونسوڵ ده‌چن، دوای ماوه‌یه‌ك ته‌نها مینی پاسه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كونسوڵخانه.
له‌وكاته‌دا ده‌زگیرانی جەمال له ده‌ره‌وه‌ی كونسڵخانه‌كه چاوه‌ڕێی ده‌زگیرانه‌كه‌ی ده‌كات كه بێته ده‌ره‌وه، دواتر هه‌ر پانزه كه‌سه‌كه به دوو فڕۆكه‌ی تایبه‌ت له كاتژمێر 9 بۆ 11 شه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سعودیه.
له ئێستادا پۆلیسی توركیا ده‌ستی كردووه به لێكۆڵینه‌وه چه‌ند پرسیارێك ئاڕاسته‌ی كاربه‌ده‌ستانی سعودیه ده‌كرێت، به‌ڵام وه‌ڵامه‌كانیان جێی باوه‌ڕی پۆلیس و ڕای گشتی جیهان نیه بۆ نمونه:
1- به‌پێی كامیره‌كان جه‌مال چۆته ناو كۆنسوڵخانه ته‌نها وێنه‌یه‌ك ئه‌وه پیشان بدات كه دوای ته‌واو كردنی ئیشه‌كه‌ی هاتۆته ده‌ره‌وه، وه‌ڵامی كاربه‌ده‌ستانی سعودیه زۆر سه‌یر و گه‌مژانه‌یه كه گوایه كامیره‌كان له كار كه‌وتون.
2- ئه‌گه‌ر جمال سه‌لامه‌ته و كاره‌كانی ته‌واو كردوه ئیمزایهكمان نیشان بده‌ن ئه‌ویش هه‌ر نیه.
3- ئه‌و ڕۆژه هه‌موو كارمه‌نده توركه‌كانی كونسۆڵخانه مۆڵه‌ت دراون و تا ئێستا ده‌س به‌كار نه‌بوونه‌ته‌وه.
4- له‌و ڕۆژه‌وه چه‌ند جارێك كونسوڵخانه پاككراوه‌ته‌وه و شۆراوه هۆكه‌ی چییه كه ئه‌وه كاری توركه‌كان بوو سعودیه‌كان ده‌یكه‌ن.
5- ئه‌و پانزه نه‌فه‌ره‌ی كه هه‌موویان ئه‌فسه‌ر بوون كه گوایه بۆ ماوه‌ی 4 ڕۆژ هاتوون بۆ پشوو هه‌مان ڕۆژ به فڕۆكه‌ی تایبه‌ت گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
به‌ڵام به‌پێی هه‌ندێ له زانیاریه‌كان ده‌ڵێت: جەمال دوای هاتنی بۆ كونسوڵخانه دوای كه‌متر له 10 ده‌قه كوژراوه و سه‌ره‌تا ئازاریان داوه په‌نجه‌كانیان بڕیوه و سه‌ریان له لاشه كردۆته‌وه و هه‌ر له ژووری سه‌ركونسوڵ، دواتر له ژوورێكی تری ته‌نیشتی سه‌ركونسوڵ لاشه‌كه‌ی له‌ت له‌ت كراوه و، دواتر خراوه‌ته سندوقێكه‌وه و به مینی پاسێك براوه‌ته مالی كونسوڵ له‌وێ ته‌رمه شاراوه‌ته‌وه.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە