عیماد عه‌لی: به‌شداری گۆران له حكومه‌تی ئه‌مجاره‌ی هه‌رێم به‌قازانجی ده‌كه‌وێته‌وه؟
كاتێك گۆران بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریی حكومه‌تی هه‌رێمی كرد، به نوسینێكی دوورودرێژ ره‌خنه‌یه‌كی توندم لێگرت و به زه‌ره‌رم زانی هه‌م بۆ خۆی و هه‌میش بۆ ره‌وتی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و، ئه‌وه‌م به باشزانی كه ببێت به ئه‌ڵته‌رناتیڤی ده‌سه‌ڵات نه‌ك به‌شدار بێت له‌گه‌ڵیدا و. له‌و كاته‌دا قۆناغهكهم به نه‌گونجا له‌قه‌ڵه‌مدا بۆ به‌شداری بزوتنه‌وه‌ی كۆران له حكومه‌ت، كه ژماره‌ی كودسیهكانی دوو به‌قه‌د ئه‌مه‌ی ئێستا بوو. ئه‌وه‌م لێڕادهبینی كه‌بۆ خولێكیتر ده‌نگه‌كانی زۆر زیاتری بكات به مانه‌وه‌ی له ئۆپۆزسیۆن نه‌ك وه‌ك ئێستا زۆر كه‌می بكاته‌وه.
هه‌موومان بارودۆخه گشتیه‌كه‌ی ئه‌و كاته‌مان له‌به‌رچاوه و ته‌نانه‌ت سیاسه‌تكردن و مانه‌وه‌ی گۆران له په‌یوه‌ندیه‌كانی به یه‌ك مه‌سافه له‌گه‌ڵ یه‌كیتی و پارتی به هه‌لزانی بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریبونی خۆی زیاتر بكات و، بتوانێت ببێت به ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی كارا بۆ هه‌ردوكیان و، ئه‌گه‌ر زیاتریش له یه‌كێتی نزیك بێت‌و ستراتیجێكی جوان دارێژێت و كاری ئاینده‌یی بكات ئه‌وا ئایندهی روون ده‌بێت. به‌داخه‌وه به‌شداریی له حكومه‌تدا كرد و له‌و هه‌ڵوێسته‌ی زه‌ره‌ری گه‌وره‌ی كرد و سه‌بری نه‌بوو و، ته‌نانه‌ت ئه‌مرۆ به خۆیان دان به‌و هه‌ڵه‌یه‌دا ده‌نێن و ده‌ڵێن چوار ساڵی ئارامی بوو به بڵقی سه‌رئاو.
ئه‌مرۆ هه‌مومان ده‌زانین بارودۆخ و سه‌نگی هه‌ر لایه‌نێك چه‌نده‌و كێ داشی سواره، بۆیه ده‌بێت هه‌ر لایه‌ك بزانێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه‌دا ده‌كات. گۆران به‌ده‌ر له‌وه‌ی باس له ساخته و ئه‌وه‌ی فرت و فێل و ده‌نگ دزین ده‌كات كه له هه‌ڵبژاردن كراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بخرێته سه‌ر ده‌نگه‌كانی هه‌ر نیوه به نیوه له جه‌ماوه‌ری و لایه‌نگرانی دابه‌زیوه‌و، له‌لایه‌كه‌وه كێشه‌ی نێوخۆیی و چه‌ندین هه‌ڵوێستی نه‌گونجاوی خۆی و له لایه‌كی تره‌وه نه‌وه‌ی نوێ و ته‌نانه‌ت یه‌كێتیش له ده‌نگه‌كانی بردوون و زۆری لێبۆته‌وه. ئه‌مرۆش، ئایا به‌م ئاسته جه‌ماوه‌ریه‌وه ده‌توانێت چی بكات و ستراتیجیه‌تی چه‌ند ساڵی داهاتووی چی ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی خۆیان وه‌ستاوه، به‌ڵام لێره‌دا ده‌كرێت بۆچونی شه‌خسی خۆم له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بخه‌مه روو، له‌وانه‌یه زیاتر بێڵایهنی پێوه دیاربێت و له ئه‌ندامانی خۆیان زیاتر سودی لێببینن:
زه‌ره‌ر له نیوه بگه‌رێته‌وه قازانجه‌و پلانی كورتمه‌وداو خوێندنه‌وه‌ی خودی خۆت و قۆناغه‌كه‌ش وا فه‌رزده‌كات كه بریاری راست به دراسه‌تی قوڵ بدرێت، واته خۆناسین و دیاریكردنی خاڵی لاوازی خۆ و به‌خۆداچونه‌وه و ره‌خنه‌ی خودی و خۆئاماده‌كردن و روانینی دوورمه‌ودا و پلانی ستراتیجی بۆ خوله‌كانی داهاتووی هه‌ڵبژاردن و چۆنێتی هه‌ڵسانه‌وه و ورهبهرزكردنهوهی هه‌واداران و خه‌ڵكانی گۆرانخواز كۆمه‌ڵێك فاكته‌رن بۆ بریاری دروست له به‌شداریكردن یان نه‌كردن له حكومتی داهاتوی هه‌رێمی كوردستان.
بارودۆخی گشتی و وه‌زعی كوردستان و مه‌یلی جه‌ماوه‌ر و خوێندنه‌وه‌ی بۆچونی خه‌ڵك و بیركردنه‌وه و ئاستی رۆشنبیری و راده‌ی دڵسۆزی و چۆنێتی بیركردنه‌وه‌ی سیاسیی كۆمهڵگاو هه‌ڵوێستیان له‌مه‌ر هه‌ر حزبێك و خاڵی لاوازی جه‌ماوه‌ر كه له راده‌ی به‌رژه‌وه‌ندخوازی ته‌سك خۆی ده‌بینێته‌وه، ئه‌مانه‌ش دیسان كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری گشتی و هۆكاری بابه‌تین بۆ یهكلابونهوه له به‌شداریكردن له حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان یان ره‌تكردنه‌وه‌ی.
له‌و باوه‌ره‌دام، پارتی ده‌یه‌وێت هه‌روا به باڵاده‌ستی بمێنێته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا روو له رازیكردنی هه‌ردوو حزب یه‌كێتی و گۆران ده‌كات بۆ به‌شداری لاوازیان له حكومه‌تی نوێ، بۆیه بۆ گۆران به‌م وه‌زعه‌ی ئێستای به‌ده‌ر له‌وه‌ی له ئارادابوو پێشتر‌و جیاواز له چه‌ندین ساڵی پێشووی، ده‌شێت بیر له خۆرێكخستنه‌وه و به نه‌رمی هه‌نگاونان بكاته‌وه كه چه‌ند پێویسته وه‌ك قۆناغێكی ناوه‌ندی له به‌شداریكردن له حكومه‌ت قازانج بكات و بتوانێت له‌و ماوه‌یه‌دا دووباره به‌خۆیدا بچێته‌وه و خۆی هه‌ڵسه‌نگێنێت و وه‌زعی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی خۆی رێكبخات و به تازه‌گه‌ری و به‌ستنی كۆنفرانس و كۆنگره و هه‌لبژاردنی سه‌ركردایه‌تی گونجاو به قۆناغه‌كه، به‌شداری له حكومه‌ت بكات‌و چۆنێتی كاركردن له چوارساڵی داهاتوو بخاته‌روو و، له‌و كاته‌شدا ده‌توانێت قه‌ره‌بووی زۆرێك له‌و زیانانه بكاته‌وه، ئه‌مجاره نه‌ك چوار ساڵی ئارامی، به‌ڵكو چوار ساڵی خۆرێكسختنهوه و پلانی دوورمه‌وداو ستراتیجیهتیهتی كاری حكومه‌تداری و به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات به‌قه‌د توانا و به‌شداری خۆی بتوانێت خزمه‌تی خه‌ڵك بكات، له به‌شدارینه‌كردن باشتره، واته ئه‌گه‌ر به‌شداری قازانجێكی رێژه‌یی بۆی هه‌بێت ده‌كرێت بڵێم به‌شداری نه‌كردن له‌م قۆناغه زیاتر ته‌پینی به‌دواوه ده‌بێت و زیاترلاوازی ده‌كات، واته به‌شداری حكومه‌ت بۆ چوار ساڵی خۆرێكسختنهوه و كهلێنپركردنهوه زۆر باشتره له خۆدورخستنه‌وه و ئۆپۆزسیۆنی كلاسیكی، به پێچه‌وانه‌ی چوار ساڵی رابردوو، كه له‌م كاته‌دا متمانه‌ی خه‌ڵك له‌و ئاسته نیه بۆ ئه‌وه‌ی دووباره باوه‌ری زیاتری پێبكه‌ن، بۆیه له نێوان به‌شداریكردن و به‌شدارینه‌كردن له‌م قۆناغه‌دا به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی به‌شداریكردن به قازانج ده‌بینم بۆ گۆران، به‌ڵام به جیاواز له‌خولی پێشوو، به سه‌نگی خۆی و پلان و به‌شداری راسته‌قینه و خۆسه‌پاندن و دووركه‌وتنه‌وه له نیوه ئۆپۆزسیۆن و نیوه ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌م خوله.
له ده‌رئه‌نجامدا ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مێكی خۆی هه‌بوو و دووباره به‌هێزیی خودیی خۆی به‌دوای هه‌نگاوه‌كانی خۆیدا هێنا ئه‌وكاته ده‌توانێت له خوله‌كانی داهاتوو هه‌ڵوێستی تری هه‌بێت و دووباره متمانه بۆ خۆی له لایه‌ن لایه‌نگرانی بگه‌رێنێته‌وه و له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆیدا ئاشت بێته‌وه. ئه‌وه‌ی گرنگه باسی بكه‌م ئه‌وه‌یه ده‌بێت گۆران پارتی و یه‌كێتی وه‌ك خۆیان بخوێنه‌ته‌وه و به یه‌كچاو ههڵێانسهنگێنێت وبه شێوه‌یه‌كی واقعی ته‌ماشایان بكات‌و، ئینجا مه‌یل وبیركردنه‌وه و ئاستی رۆشنبیری و گوشاره‌ی فكری خه‌ڵك به گشتی له‌به‌رچاو بگرێت كه زۆرجار ده‌ركه‌وتووه به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك سه‌نگی مه‌حه‌كه له حزبایه‌تی و ئینتیما و بیكردنه‌وه‌ی تاكی كورد له كوردستان، دواتر بریاری گونجاو و راست بدات.