بەهادین نوری: ڕێگەی ڕزگاركردنی عێراق‌و هەرێم لەگەندەڵكاری‌و دیكتاتۆرییە.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گەلی عێراق ڕژێمی ئیمپڕیالیزم و هاوكارانی تاقیكردەوە و ڕەتیكردەوە و شۆڕشی بەرپاكرد لە دژی. هەروەها حوكمی نەتەوەپەرستانی عەرەب و كوردیشی تاقیكردەوە لە 40 ساڵ حكومڕانی بە عسی سەدامی و كەسانی وەك عبدالسلام عارف لە بە غدا و پارتی و یەكێتیش لەم 27 ساڵە ی هەرێمدا. لە سایەی حوكمی ئەم نەتەوەییانەدا عێراق كەوتە گێژاوی دیكتاتۆریەت و جەنگ و خوێنڕشتن و كاولكاری و ئەنفال و كیمیا باران و… هتد. ئەمە وێڕای گەندەڵكاری بێسنوور.
هەرێمیش لە سایەی حوكمی نەتەوەیی كوردا – پارتی و یەكێتی – بوو بە گۆڕەپانی شەڕی برا كوژی، دوو ئیدارەیی، لووشدانی دەیەها ملیار دولار، قۆرخكردنی دەسەڵات، بڕینی مووچە لە كارمەندان، تەزویر كاری هە ڵبژاردن، هێشتنەوەی میلیشیای حیزبی تا ئەم چركەیەش لە باتی سوپای نیزامی و… هتد . چەپەكانیش نە گەیشتنە سەركورسی تا تاقیبكرێنەوە، بەڵكو پوكانەوە بە هۆی هەڵەكانیانەوە.
ڕژێمی ئیسلامی سیاسیش، كە لەم 15 ساڵەی پاش ڕووخانی سەدامدا حوكمیا نەگرتە دەست، بە هەمان شێوە كەوتنە كێبركێی لە گەندەڵكاری و زیاتر لە هەموانیان لووشدا. هەروەها ژمارەیەكی زۆر لە میلیشیای نایاسایی شیعەو سوونە دروستكران دژ بە یەكتر. شەڕی تایەفی شیعە و سوونە مزگەوت و حەسەینیە و جادە و چێشتخانەیان كردە جێگەی تەقینەوەو خوێنڕشتن و هەزاران لە مناڵ و ژن و پیاو ی بێگوناهـ بوون بە قوربانی ئەم ململانێیە. لەمەش زێتر، كارو كرداری نوری مالكی ناكۆكیەكانی لە نێوان پێكهاتەكانی عێراقدا ( شیعە و سونە و كورد ) توند تر كرد. ئەمەش بوو بە هۆكار بۆ ئەوەی داعش بە ئاسانی موسڵ و تكریت و فلوجە و زۆر لە شارە سوننە نشینەكانی عەرەب بگرێ و، هەزاران هاوولاتی بێگوناهـ بكوژێ. بێتوانایی پێشمەرگەكانی پارتی بوو بە هۆی ئەو كارەساتە گەورەیەش كە بە سەر خوشك و برا یەزیدیەكاندا هات.

سەبارەت بە هەرێم
هاوڵاتیان هەموو ئەم ڕووداوانە دەزانن. دەبێ هەموومان ئەوەش بزانین كە پارتی و یەكیتی لەم 27 ساڵەدا شتێكیان نەكرد، كە ئاماژە بكات بە پەشیمانی لەو هەموو هەڵەو خراپە كاریە. واتە چاوەڕێی هیچ گۆڕانكاری و جاكسازیەكیان لینا كرێ. دەیانەوێ حوكمڕان بن هەتا هەتایە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی خۆیان و بەس. هیچ دەرچەیەك لەم نەهامەتی و قەیرانە گشتگیریە نیە، جگە لە لابردنی ئەم جووتە موتەكەیە و دامەزراندنی ڕژێمێكی نوێ لە چە شنی ڕژێمی سەنگا فورە. ئەمەش دەبێ لە ڕێگەی خەباتی جەماوەری ئاشتیانەوە بێ، لە ڕێگەی پەرلەمانەوە، ئەمەش كارێكی ئاسان نیە، بەڵام بزوتنەوەیەكی میللی بە هێز دەتوانێ ڕایانماڵێ و گۆڕانكاری خوازراو جێبە جێبكات.
بۆ ئەم ئامانجە ستراتیجیە پیرۆزەی قۆناخی ئەمڕۆ پێویستە ڕێخراوێكی تازە، سیاسی جەماوەری، جیاواز لەوانەی پێشوو، ڕێخراوێكی مەدەنی دیموكراتی، دامەزرێنرێ …. ڕێخراوێكی نیمچە بەرەیی كە ئەندامان و لایەنگرانی لە هێندێ شتدا ڕاو بۆ چوونی جیاواز یان هەبێ، بەڵام لە پرسی سترا تیجیدا یەكبن.
با ئێستە ناوی بنێین ( بزافی چاكسازی دیموكراتی – ب چ د ) ، دواتر كۆنگرەی دامەزراندن بڕیار بەدەست دەبێ.

 

وەرگیردراوە لە سایتی ئاوێنە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت