عیماد عه‌لی: رۆڵی خه‌دیجه خانم له كوشتنی خاچوقچی چیبووه؟
لێره‌دا قسه‌مان له‌سه‌ر چۆنێتی كرده‌وه‌ی كوشتنی خاچوقچیه كه گومانی هه‌مه‌لایه‌نی زۆر ههڵدهگرێتو، ئه‌وه‌ی سه‌رسورهێنه‌ره تاكه لایه‌ن قازانجی لێبكات توركیایه و له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌ودا روویداوه، ئه‌گینا هه‌ڵوێستی خاچوقچی له‌مه‌ر كورد جێگه‌ی ناره‌زایه‌تی هه‌موانه و ئه‌وه ناهێنێت ئێمه هه‌ر باسیشی بكه‌ین، به‌ڵام چۆنێتی كوشتنه‌كه‌ی؛ ئایا به پیلان بوبێت له‌لایه‌ن سعودیاوه یان به رێكخستن و نهخشهبۆكێشانی موخابه‌راتی هه‌مه‌لایه‌ن و به تایبه‌تی میتی توركی له رێگه‌ی به‌كارهێنانی كه‌سانی خۆیه‌وه بوبێت، یان هاندان و له‌دووره‌وه نهخشهبۆكێشان و هاندانی خه‌ڵكی تر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌وه قسه‌ی یه‌كجار زۆر هه‌ڵده‌گرێت و پرسیاری هه‌مه‌لایه‌ن دوروژێنێت.
جه‌مال خاچوقچی بۆ جاری دووه‌م و بۆ وه‌رگرتنی پشتگیری ئه‌وه‌ی كه ژنی نیه چۆته كونسهڵگهری وڵاته‌كه‌ی له ئه‌ستنه‌نبوڵ و ده‌ستگیرانه‌كه‌شی كچێكی توركه و په‌یوه‌ندیه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانگه تایبه‌ته‌كان و خێزانه به‌ناوبانگه‌كان و بازنه‌ی نزیكی ئۆردهگانهوه هه‌یه.
ئه‌وه له لایه‌ك، له لایه‌كی تره‌وه خه‌دیجه خانمی به‌ناو ده‌ستگیرانی له جاری یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ خاچقچی رۆیشتۆته ژووه‌روه بۆ كونسڵخانه‌كه به‌ڵام له جاری دووه‌م له ده‌ره‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌و چاوه‌رێی كردووه، كه ئه‌و ره‌فتاره‌ی بۆته جێگه‌ی پرسیاری رۆژنامه‌وانان و ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه و هیچ مه‌عقولیه‌تێكی تێدا نیه كه له ده‌ره‌وه بمێنێته‌وه و به‌تایبه‌تی بۆ یه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵیدا چۆته ژووره‌وه و ئه‌وه‌ی له خاچوقچی بیستووه و هه‌ستی پێكردووه كه گومانی له ره‌فتاری كونسڵخانه‌كه هه‌بووه، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی به قسه‌ی خه‌دیجه ره‌فتاریان باش بووه له‌گه‌ڵیدا، خاچوقچی دلخۆش بووه.
سێ سه‌عات چاوه‌رێی كردووه ئینجا مشوریخوادرووه و راوێژكاره‌كه‌ی ئۆردوگانی ئاگادار كردۆته‌وه، كه ئه‌مه‌ش جێگه‌ی پرسیاره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویستیه‌كه‌ی خاچقچی ته‌نها چه‌ند چركه‌یه‌كی ویستووه، كه‌چی خه‌دیجه خانم ئه‌و ماوه درێژه ماوه‌ته‌وه كه ده‌كرێت فرۆكه نه‌ك له سعودیاوه، به‌لكو له ئۆرپاشهوه بكات به ئهستهنبوڵو، گوایه دواتر یه‌كسه‌ر به په‌یوه‌ندی كردووه به راوێژكاره‌كه‌ی ئه‌ردۆگانه‌وه و كه‌وتۆته سوراخی به ناو ده‌ستگیرانه‌كه‌یه‌وه، ئه‌مه خۆی بۆ خۆی چه‌ندین پرسیاری تر هه‌ڵده‌گرێت.
خهدیجهیهك نزیك له ناوه‌نده‌كان و توێژه‌رێكی توركی تایبه‌ت به كه‌نداو و جێیمتمانه‌ی ده‌سه‌لاتی توركیا بوبێت و ئینجا كه‌سوكاری خاچوقچی و به‌تایبه‌تی كوره‌كه‌ی ره‌تیده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌م كچه ده‌ستگیرانی خاچوقچی بێت و ته‌نانه‌ت خاچوقچی وتویه‌تی یه‌كجار بینیویه‌تی ئه‌ویش له كاتی داوه‌تكردنی بووه بۆ گوێگرتن له‌گۆرانی كوردی و عه‌له‌وی و وه‌ك پسپۆرێك و توێژه‌رێك له كاورباری عه‌مان مامه‌ڵه‌ی لهگهڵداكردووه.
بونی ئه‌م هه‌موو كه‌لێن و كه‌له‌به‌ره‌ی له كه‌یسی كوشتنی خاچوقچی و زانایی و شاره‌زایی میتی توركی و توانای هه‌مه‌چه‌شنی له دروستكردنی تۆری كێشه‌ی سیاسی هه‌مه‌لایه‌ن و ده‌رچون لێی وه‌ك چۆن مویه‌ك له هه‌ویر ده‌ربكه‌یت له لایه‌ك و هه‌ڵه‌شه‌یی ده‌سه‌ڵاتی سعودی و ره‌فتاری گه‌نجانه‌ی محه‌مه‌د سه‌لمان له لایه‌كی تره‌وه، وای كردووه كه گومان له چه‌ندین ده‌ست له‌م تاوانه بكرێت و ئه‌وه‌ی زیاتر گومانی سیخوری و موخابه‌راتی دروست كردووه سواربونی كه‌یسه‌كه‌یه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی توركیاوه و ئیتسغلالكردنی بۆ قازانجی سیاسی و خۆده‌ربازكردن له‌و قه‌یرانه سیاسی و ئابووریه‌ی تێیدایه. بۆیه ده‌كرێت گومانه‌كه زیاتر له كۆماری توركیای ترس و میت بكرێت، كه توانیبێتی هه‌م خاچوقچی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێت و هه‌میش كونسڵخانه‌ی سعودیا له ئهستنهبول، بێ ئه‌وه‌ی گومانی لێبكه‌ن، به‌ڵام پێشینه‌ی خه‌دیجه خانمیش قسه‌كان زیاتر ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر زیاتر وردبینه‌وه دونیایه‌ك گومانی لێده‌كرێت. ئه‌وه‌ی ده‌توانرێت بوترێت، ده‌شێت توركیا بێتوانایی موخابه‌راتی سعودیای ئیستغلال كردبێت و به جوانی كاری له‌سه‌ر ئه‌مه كردبێت و به زاناییه‌وه خۆی لێدهركردبێت.