له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: بۆ پارله‌مانتاره‌كانی خولی پێشوی گۆڕان; مام بێستونتان لێدیاره؟.
هه‌موو ئه‌و پارله‌مانتارانه‌ی گۆڕان له هه‌رێم و عیراق، زۆر زیاتر له پارله‌مانتاری لایه‌نه‌كانی تر قه‌رزاری خه‌ڵكن، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی هه‌ر له نیوه‌ی ڕێ پشتیان كرده ده‌نگده‌ران و بزوتنه‌وه‌كه‌یان نمونه‌ی مه‌سعود حه‌یده‌ر كه من زۆر جار داكۆكیم لێده‌كرد له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌و قسهڵۆكهی له باره‌یه‌وه ده‌كرا، ئه‌وان قه‌رزاری خه‌ڵكانێكن كه خه‌ونیان به گۆڕانكاری و دنیای باشتره‌وه ده‌بینی، ئه‌وان قه‌رزاری كرێكار‌و دوكاندارو كۆڵكێش و عاره‌بانچی و كه‌مئه‌ندام و كابانی ماڵ و فه‌رمانبه‌رو ته‌واوی ئه‌و چینانه‌ن كه دركی سته‌مكاری ده‌سه‌ڵات ده‌نگی ئه‌وانی بردووه بۆ گۆڕان، ته‌نانه‌ت نه‌چوونی ئه‌م جاره‌ش بۆ ده‌نگدان په‌یوه‌ندی به‌و دركهوه هه‌یه‌و كێشه‌كه په‌یوه‌ندی به جۆرێك له پاشه كشه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه هه‌یه له‌هه‌ڵوێسته‌كانی پێشتری، ئێستا مه‌به‌ستمان ئه‌مه نیه، قسه له‌سه‌ر ده‌نگده‌رانی گۆڕان و هه‌ڵوێستی پارله‌مانتاران و به‌رپرسانی گۆڕانه به‌رانبه‌ر ده‌نگده‌ره‌كانیان.
چه‌ند پارله‌مانتار له سه‌ر سه‌باحی عه‌لی قاره‌مان هاته ده‌نگ، سه‌باح كه به‌ر له‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش دروست بێت ئه‌و به ده‌نگی به‌رز و به نیو جه‌سته‌وه دژی سته‌مكاری له قوڵای گه‌رمیاندا شه‌ڕی ده‌سته‌و یه‌خه‌ی ده‌كرد، چه‌ند پارله‌مانتار له مام بێستونی پرسیوه، ئه‌و پیاوه‌ی ده‌نگی بۆ هه‌موویان كۆكردوهتهوهو بۆ یه‌ك چركه ماندوو نه‌بووه، خۆ ئه‌گه‌ر یه‌كی 500 هه‌زار كۆبكه‌نه‌وه ده‌توانن ترۆمبێلێكی زۆر باشی بۆ بكڕن، كڕیتان دڵنیام مام بێستون بهرتاقای هه‌زار ده‌نگی لای مه‌سعود حه‌یده‌ری هه‌ولێره، كه‌ی هه‌مووتان پێكه‌وه چوونه نه‌خۆشخانه‌ی هیواو یه‌كی یه‌ك ملیۆن دینارتان به‌خشیه ئه‌و ئه‌و ژیانگه‌ی هیوایه.
ئاخۆ سندوقێكتان دانا له گرده‌كه بۆ ئه‌وه‌ی لانی كه‌م بزوتنه‌وه‌كه یارمه‌تی ئه‌و نه‌دارو بهلهنگازانهی پێبدات كه زۆر جار په‌نای بۆ ده‌به‌ن.
جگه له هه‌موو ئه‌مانه قسه‌ی ئێستای من له سه‌ر مام بێستونه، مام بێستون یه‌كێكه له نمونه‌ی هه‌زاران كه‌سی ماندووی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه كه ئه‌ركی سه‌رشانی ئه‌وانه‌یه كه له‌ڕێی بزوتنه‌وه‌كه‌وه سه‌ركه‌وتوون ئاوڕی لێبده‌نه‌وه، خۆی رازی ده‌بێت یان نا ئه‌وه‌یان شتێكی تره، قسه له هه‌ڵوێستی ئێوه‌یه ،ئه‌وانه‌ی كه به قسه هیچتان نه‌هێشتوه‌ته‌وه.
- Latest Posts by لەتیف فاتیح فەرەج
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: له چ ده‌ستێكی نا ئهمینداین.
-لەتیف فاتیح فەرەج: دەربارەی ئاکاری کوردی.
-له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: قوربانیه بادینیه‌كان و موسته‌شاره‌كان.
- All Posts