له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: له‌شفرۆشه‌كان و نوكتهبازهكان.
له دوای ساڵی 1991ـه‌وه به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێم ژینی شاخ و ئۆردوگاو په‌نابه‌ری ئێران و توركیان به جێهێشت و هاتنه سه‌ر عه‌رشی هه‌رێمی كوردستان، عه‌رشێك كه هه‌رچی نرخێكی هه‌بوو تاڵانكراو فرۆشرا، پاشی له رێگه‌ی رێكخراوه خێرخوازه‌كانه‌وه ئه‌وه‌ی بۆ میله‌تیش ده‌هات حه‌په‌لوش ده‌كرا، هه‌رزوو كرۆك و حه‌زو ئارزوی چلێسیانهی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و به‌رپرسانه‌وه ده‌ركه‌وت و ئیدی بوونه هه‌ڵوه‌دای ئافره‌تی جوان و مۆدێلی به‌رزی ئۆتۆمبیل و هه‌ڵگرتنی دۆلار له سه‌ر ڕه‌قه‌م ، ئه‌گه‌ر به‌رله هاتنی ئه‌وان چه‌ند موسته‌شارێكی كورد له خه‌می پاره‌و ژن‌دا بوون ئێستا ژماره‌كه زۆر زیاتر بوو ، هه‌ر له‌و سه‌ره‌تایه‌وه له ترسی كوشتن، له ناودان و تیرۆر و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن و زۆر شتی تر، ته‌واوی ئه‌و چیرۆكه ناخۆشانه به شاراوه‌یی مانه‌وه، تا ساڵی 2003 ژماره‌كه زۆر كه‌متر بوو له‌وه‌ی ئێستا، له 2003 ـه‌وه ده‌رگا به ڕووی هه‌رچی شتی نه‌شیاودا هه‌یه كرایه‌وه، له نێو خه‌ڵكدا هه‌زاران چیرۆكی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی ئه‌و به‌رپرسانه هه‌یه، هه‌ڵبه‌ت زۆر باش خۆیشیان دهیبیسنهوه، هه‌ندێك له چیرۆكه‌كان ئه‌وه‌نده كۆمیدین سه‌ره‌ڕای دیوه ناشرین و تراژیدیه‌كه‌ی بۆ پێكه‌نینیش ده‌شێن، ئه‌م چیرۆكانه دیوێكی تری مێژوه ناشرینه‌كه‌ی ئێمه‌ن كه زۆربه‌یان گرێدراون به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و وه‌زیرو پارلهمانتارو پله‌و پۆستدارهكانهوه.
له پشت هه‌ر یه‌ك له‌و چیرۆكانه‌وه “جه‌سته به‌خش ” له‌شفرۆشێك و نوكته بازێك هه‌یه، قسه كردن له نوكته باز لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌و به‌رپرسانه‌یه، كه هه‌ریه‌كه‌و بوكه‌ڵه‌یه‌كی حه‌كایه‌تخوانی نوكته بازیان هه‌یه كه به قسه‌كانی پێده‌كه‌نن و مه‌جلیس گه‌رم ده‌كه‌ن، ئه‌م بوكه‌ڵانه هیچیان له له‌شفرۆشه‌كان كه‌متر نیه بۆ به‌رپرسه‌كان، دنیای ئێمه دنیای ئه‌و دوو جۆره كاره‌كته‌ره به‌ڕ ێوه‌ی ده‌بات، كاره‌كته‌ری جه‌سته‌به‌خش كه دواتر به‌رپرسه‌كان چیرۆكی خه‌وتن له گه‌ڵیان بۆ یه‌كتر ده‌گێڕنه‌وه، كاركته‌ری نوكته‌باز كه كاری ئه‌وه‌ی بزهبخاته سه‌ر لێوی به‌رپرسه‌كان، ئه‌م كاره‌كته‌رانه له گه‌رمه‌ی شه‌ڕو كوشت و بڕو نه‌هامه‌تیدا له به‌زمی خۆیان ناکه‌ون.
چیرۆكه‌كان ده‌مێننه‌وه، له ناو خه‌ڵكدا بڵاو ده‌بنه‌وه، پاره‌و ده‌سه‌ڵات چیرۆكه‌كان ناشارنه‌وه، ههرشهشهو كوشت و بڕو چاو سوركردنه‌وه تا ئه‌و شوێنه بڕناكهن، كه خه‌ڵك نه‌زانێ فڵان مه‌كته‌ب سیاسی و فڵان سه‌ركردایه‌تی و وه‌زیر كێماسی و چڵێسیهكهی له كوێدایه، به‌ڵام له‌شفرۆشه‌كان و نوكته بازه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن، ئه‌وان ده‌بنه خاوه‌نی كۆشك و ته‌لارو ڤێلاو شتی تر، رێك وه‌ك به‌رپرسه‌كان، رۆژێك دێت هه‌موو ئه‌و چیرۆكانه به ناوه‌كانیانه‌وه بكه‌وێته به‌ر دیده‌ی خه‌ڵك، رۆژێك دێت ده‌زگا جاسوسیه‌كانی خۆیان كه له سه‌ر یه‌كتریان دروست كردوون چیرۆكه‌كان بخه‌نه ئه‌و گۆڕه.
- Latest Posts by لەتیف فاتیح فەرەج
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: له چ ده‌ستێكی نا ئهمینداین.
-لەتیف فاتیح فەرەج: دەربارەی ئاکاری کوردی.
-له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: قوربانیه بادینیه‌كان و موسته‌شاره‌كان.
- All Posts