چۆن چونەناوەوەى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا کراوە لەلایەن موخابەراتى ئەوکاتى عیراقەوە. بەشى یەکەم.
ئامادەو زمانزا: عوسمان عومەر
بەراى بەندە کاتێ ئەمریکا ولاتێکى داگیرکرد، بێگومان چاوەروانى ئامادەکارى لێ دەکرێ بۆ داگیرکردنى وولاتێکى تر, کاتێ ئەفغانستانى داگیرکرد پلانى داگیرکردنى عیراقى داڕشتبوو. هۆکارەکەش پاش جەنگى 8 ساڵەى عیراق و ئێران، عیراقى خستبوە ژێر قەرزێکى زۆرەوە بەتایبەت قەرزی ویلایەتە یەکگرتوەکان، کە نەیدەتوانى بیداتەوە. بۆیەش عیراق بەناچارى پێشنیارى داگیرکردنى کوەیتى کردو گڵۆپى سەوزى بۆ داگیرسێنرا.
سالم جومەیلى سەرۆکى بەشى ئەمریکا لە موخابەراتى عیراق باسى چونیەتى چونە ناوەوەى موخابەراتى عیراق بۆ ناو وەزرارەتى بەرگرى ئەمریکا (پنتاگۆن) و دەزگاى ئەمنى قەومى و کۆنگرس دەکات و چۆن زانیاریان لەسەر هێرشکردنە سەر عیراق بەدەست هێناوە، ئەوەشى رەتکردۆتەوە کە عیراق پەیوەندى بە القاعدەوە هەبوبێ. ئەم باتەم لەرووسیا الیوم خوێندەوە و پێم باش بوو وەرى بگێرمە سەر زمانى کوردى بەشێوەى پرسیارو وەلام:
بەڕیزتان وەک ئەفسەرێکى موخابەراتى پێش کۆتایی هاتنى جەنگەکە هەموو بەڵگەنامەو دیکۆمینتەکان دەسوتێنن و بەرێزتان ئەو بەڵگانەتان لەیەکێک لەماڵەکانى بەغدا کە شوێنى گۆردراوى دەزگاکەتان بوو سوتاند، بەلام بێگومان ئەو بەلگەو دیکومێنتانە لەبیرەوەریتان دا ماوە.
پرسیار/ ئەمریکا بە چ بیانویەک هاتە عیراقەوە گوایە عیراق هاوکارى قاعیدە دەکات؟ تاچەند زانیاریەکان راستن؟
وەڵام/ بێگومان ئەمریکا لە ئامادەباشیدا بوو، بۆ ئەوەى راى گشتى وولاتەکەى و وولاتانى دونیا سازبدات بۆ جەنگ دژى عیراق، دوو بابەتى ووروژاند: یەکیان/ چەکى کۆمەلکوژ، ئەوى تریان گوایە عیراق پەیوەندى بەقاعیدەوە هەیە و، لاى ئەوانیش قاعیدە رێکخراوێکى تیرۆریستیە! مەبدەئیا ئێمە بەهەموو شێوەیەک لە شێوەکان نە پەیوەندیمان لەگەل قاعیدە هەبوو نە هیچ رێکخراوێکى تیرۆریستى تر، لە دونیادا.
لەهەشتاکانى سەدەى رابوردوو هەندێ پەیوەنىمان لەگەل هەندێ ڕێکخراوى تایبەت هەبوو، بەڵام لە نەوەدەکان بە فەرمانێکى سەرۆکایەتى کە تێیدا هاتبوو بەهەمو شێوەیەک لە شێوەکان پەیوەندى لەگەڵ هەر رێکخراوێک کە پەیوەندییان بەکارى تێرۆریستیەوە هەیە بەدووربگرن لەجیهاندا. ئەو پەیوەندییە بێ بنەمایەى بوش باسى لێوەدەکرد گوایە سەدام حسین نوێنەرى ناردووە بۆلاى ئوسامە بن لادن، بەلام هیچ شتێکى ڕوون نەدەکردەوە.
ئێمە سالى 1993 تازە لەشەرى کوەیت دەربازمان ببو عیراق لەهەوڵى ئەوەدابوو کە پەیوەندیەکانى لەگەل وولاتە عەرەبیەکان و بەتایبەت سعودیە کە هەلویستى دژ بوو ئەو کاتە، سەرۆک فەرمانیکى دەرکرد بۆ دەزگاکەمان هەموو توانامان بخەینە گەڕ و بە ئاراستەى سعودیە کار بکەین. ئەوکات من بەرپرسى سوریا بووم و پەیوەندیمان لەگەل ئیخوانەکانى سوریا هەبوو, کۆمەلى عدنان عقلە ئەوان پەیوەندیان لەگەل ئوسامە هەبوو کە نیشتەجێى سودان بوو. ئەوان پێشنیاریان بۆ کردین کە پەیوەندى بە ئوسامەوە بکەین و رەزامەندیمان وەرگرت کە نامەیەک لە رێگەى ئەوانەوە بۆ ئوسامە بنێرین و دژى سعودیە کاربکەین ئەو نامەیەش لەڕێگەى براکەى عدنان عقلەوە بوو کە لە ووڵاتێکى دراوسێى عیراق نیشتەجێ بوو, بانگهێشتى بەغدامان کرد و لە ئوتێل مەنسور میلیا چاوم پێى کەوت و پێمان راگەیاند نامەیەکمان بۆ بگەیەنێتە ئوسامە کەواتە تۆ ئیستا هەڵوێستت هەیە لەهاتنى ئەمەریکیەکان بۆ سعودیە واتە دوژمنەکەمان هاوبەشە و پیمان راگەیاند کەواتە با هاوکارى یەکتر بین بۆ فشار خستنە سەر سعودیە بۆ ئەوەى کۆتایی ئەمەریکیەکان لە جەزیرەى عەرەبى بهێنێ. بەنامەکەوە چوو بۆ سودان, دواى مانگێک گەرایەوە بۆلامان و وەلامەکەى بەم شێوەیە بوو: چاوى بە ئوسامە کەوتبوو نامەکەشى پێگەیاند بوو, وەلامەکەى ئوسامە بەم شێوەیە بوو: رژێمى بەعسى عیراق رژێمێکى کافرە و خۆى بەرپرسە لەپەلکێشکردنى ئەمەریکیەکان بۆ ناوچەکەو نایەوێ نە چاوى پێیان بکەوێ و نەهاوکاریشیان بکات و نەکاریان لەگەڵ بکات.
لەریگەى حەسەن تورابیشەوە هەولەکانمان بەردەوام بوو، بەلام ئوسامە هەر لەسەر هەلویستى پێشوى خۆى بوو تاکو سالى 1995 بەردەوام بوو پێش ئەوەى بچێتە ئەفغانستان و شەر دژى ئەورژێمەى، کە رووسەکان پشتیوانیان بوو بەرپا بکات. لەو ماوەیەش دا نامەیەکى ترمان بۆ ئوماسە نارد, ئەمریکیەکانیش خۆیان هەماهەنگیان هەبوو لەگەل ئوسامە بۆ ئامادەکارى بۆ گەیشتن بە ئەفغانستان بۆ شەر دژى ڕووسەکان.
پرسیار/ کەواتە لەراستى دا ئەمریکیەکان خۆیان هاوکاربون لەگەل قاعیدە، نەک ئێوە کە ئوسامە رەتى کردبۆوە پەیوەندى لەگەل ئێوە هەبێ؟
وەڵام/ من زۆر ئاگادارى شیوازى پەیوەندیەکانى ئوسامەو ئەمریکیەکان نەبووم, بەلام دواتر بۆمان ڕونبۆوە کە هەماهەنگییان هەیە لەگەل جەماعەتى قاعیدە دژى رووسەکان. کاتێ بووش ووتى: سەدام حسین یەکێک لە ئەفسەرەکانى ناردووە بۆ لاى ئوسامە چیتر لەسەرى نەرۆیشت ئەوەش راستگۆیی بوو لە قسەکانى، بەلام لە ناوەرۆک درۆ.
پرسیار/ ئەوانەى پیشەوە پەیوەندییان بە ئوسامەوە هەبوو ئەى سەبارەت بە بوونى چەکى کۆمەلکوژ لە عیراق دا، ئایا بە فیعلى عیراق خاوەنى چەکى کۆمەلکوژ بوو، بەو هۆیەوە بە سوپایەکى گەورەوە ئەمریکا پەلاماری عێراق بدات؟
وەڵام/ بابەتیکى تریش ماوە کە پەیوەندى بە قاعیدەوە هەیە، پێش جەنگەکە ئەویش هۆیەکانى راگەیاندنى ئەمریکا باسیان لە بونى ئەبو مەسعەب زەرقاوى دەکرد لە عیراق و زەرقاوى پەیوەندى بەعیراقەوە هەبوو. ئێمە هیچ زانیاریەکمان لەو بارەیەوە نەبوو, من پرسیارم لە بەرپرسى دۆسیەى ئوردن کرد، بەتەلەفۆن باسى ئەوەم بۆکرد قسەى زۆر هەیە سەبارەت بە زەرقاوى و، پێى ڕاگەیاندم: کە ئاماژەیەک لەلایەن موخابەراتى ئوردنەوە دراوە پێمان کە زەرقاوى بریندارەو لە یەکێ لەنەخۆشخانەکانى عیراق چارەسەردەکرێ و شوێنەکەشیان بۆ دیارى کردین, بەپەلە موخابەراتى عیراقى هەمو شوێنێکى بۆ گەرا ماوەیەکى زۆریشى خایاند هیچ ئاسەوارێکیان نەدۆزیەوە, دووبارە دەڵێم: ئیمە نە لە ڕیگاى زەرقاوى نە ئوسامە پەیوەندیمان لەگەل قاعیدە نەبوو. هەولێک هەبوو کە پەیوەندى لەگەڵ حوکمەتى تالیبان ببەستین لەرێی یەکیک لە وەزیرەکانیانەوە, دەزگاى ئیستیخباراتى عیراقى پیشنیاریکى بۆ سەرکردایەتى کرد کە پەیوەندى لەگەل تالیبان ببەسترێ، بەلام تاریق عەزیز ووتى ئەوە لە بەرژەوەندى عیراق نییە.
پرسیار/ ئایا عیراق چەکى کۆکوژى هەبوو کە مەترسى بێ بۆسەر ئەمنى ئیقلیمى و جیهانى؟
وەڵام/ خۆیان ئەم بابەتەیان هۆنیبۆوەو شیکردنەوەو بۆچونەکانى خۆیانیان لەسەر بنیات نابوو, زانیارى ناراستیان پێ دەگەیشت لە لایەنى ترەوە, بۆیە هەوڵى ئەوەیان دا کە سەرنجى راى گشتى بۆ ئەو بابەتە ڕابکێشن, بێگومان عیراق لە ڕووی ئەمنیەوە داخراو بوو, هیچ سەرچاوەیان نەبوو کە راستیەکانیان پێ بگەیەنێ بۆیە پشتیان بەهەندێ لایەن دەبەست و زانیارى ناراستیان پێ دەگەیاندن، بۆنمونە: وێنەى ئەو کامیۆن و ئۆتۆمیبلانەى کە باسى لیوەدەکرا ئەوانە تاقیگەى دروستکردنى چەکى کیمیاویە، ئەوانە تاقیگەى ئەزمایشکردنى خواردەمەنى بوون لە شوێنە رئاسیەکان و، وینەیان گرتبوو بە تاقیگەى دروستکردنى چەکى کیمیاوى لەقەلەم درابوون.
پرسیار/ دەمەوێ وەک کەسێک کە لەبوارى موخابەرات دا کارت کردووە، بپرسم: ئایا ئەو دیوارە نهێنی و ئەمنیەی کە لەعیراق پەیرەودەکرا لە بەرژەوندى بوو یادژى؟ گەر کەمێ کراوە بوایە و شەفافیەت هەبوایە و دوژمن هەندێ شتى بزانیایە و هەندێ دەرەنجامى دەستکەوتایە ئەوە واى لەعیراق نەدەکرد وادانرێ ئەو هێزە نەناسراو شاراوەو ترسناکەیە؟
وەڵام/ بێگومان لە بوارى کارى موخابەراتى دا پێویستە کەمێ کراوە بى بۆ ئەوەى رێگە بەدوژمن بدەى هەندێ زانیارى بەدەست بهێنێ، بەلام لە ژێر کۆنترۆلى خۆت دا بێ. من لەوە دڵنیام بە حوکمى ئەزمونم دەلێم گەر ئەمریکیەکان سەرچاوەیان لەناو عیراق هەبوایە رؤژمان نەدەگەیشت بەو رؤژە. لەگەل ئەوەى دەمانزانى کێشەو گرفت لەنێوان سى ئاى ئەى و راوێژکارى ئەمنى قەومى کە دەیویست بەزۆرى زۆردارى ڕاى خۆى بسەپێنێ و دەستکارى لەهەندێ لەراپۆرتەکانى سى ئاى ئەى دەکرد. دووبارە دەڵێم گەر سى ئاى ئەى سەرچاوەى باوەر پێکراوى لەناو عیراق هەبوایە زانیارى راست و دروستى پێ دەدان. بۆیە وەک کارى موخابەراتى دەڵێم: پێویستە رێگە بە دوژمنەکەت بدەى کە سەرچاوەى هەبێ لەناوەوە بەلام لەژێر کۆنترۆلى خۆت دابێ وچیت دەوێ ئەو بیگەیەنێ تەنانەت گەر خۆشى هەندێ راستى بزانێ و لێی گەرێى بزانێ. ئیمە بەردەوام ئەوەمان دووبارە دەکردەوە کە نە چەکى کۆمەڵکوژمان هەیە، نە پەیوەندیمان بە قاعیدەوە هەیە.
لەلایەن لیژنەکانى گەران و پشکنین هەندێ بەلگەنامەیان لە دەواجنیک لە ناوچەى سەلمان دۆزیەوە، واى کرد متمانەیان پێمان نەمێنێ هیچمان بەدەستەوە نەما، کە بیلێین و لە پەیوەندیە نهێنیەکانمان پێمان ڕادەگەیاندن ئێوە برواتان بەهەموو جیهان هێناوە کە ئیمە خاوەنى چەکى کۆمەلکوژین و، دەتانەوێ بێنە ناو عیراقەوە بەو دوو هۆکارەوە پرسیار ئەوەىە: گەر ئەوە بۆ جیهان روون بۆوە کەوا نییە چۆن ئەوە بۆ دونیا دەسەلمێنن پاش ئەوەى کە هیچ نادۆزنەوە, ئیستا بۆ خەلکى دونیا روون بۆوە کە ئەوە راست نەبووە تەنها ستراتیژیەتیان لەناو بردنى سەدام حسین و دەسەلاتەکەى و داگیرکردنى عیراق بووە, پێیان رادەگەیاندین بە لە ناو بردنى سەدام و رژێمەکەى دەمانەوێ دیموکراتیەت لە عیراق و ناوچەکە فەراهەم بکەین, ئیستا دەبینى چۆن ئاژاوە هەموو ناوچەى خۆرهەلاتى ناوەراست و تەنانەت جیهانیشى گرتۆتەوە.
پرسیار/ وا تێگەیشتم کە ئێوە هاوکارى و پەیوەندیتان بە ئەمریکیەکانەوە هەبوە لەسەر ئاستى سیاسى و ئیستیخبارى؟
وەڵامەکەی بۆ بەشی دووەم چاوەڕوان بکە.