خالید ڕەزا ئەمین: کورتە سەرنجێک لەسەر موچە و خانەنشینکردنی پارلەمانتاران!
لیرەدا تەرکیز لەسەر فراکسیۆنی گۆران ئەکەین! !
شاراوە نیە پارتی و یەکیتی لەماوەی 27 ساڵی حوکرانیاندا، هیندە یاسا و ریسای خراپ یان لە پارلەمانی کوردستان دەرکردوە، کە هەموارکردنەوە و، هەلوەشاندنەوەیان کاریکی ئەگەر ئەستەم نەبێ، ئاسان نیە. هەتا ئەو کاتەی کە ئەو دو هیزە زۆرینەی پارلەمانی لە دەست ئەدەن. ئەبێ ئەو راستیە بزانین کاتیک یاسای خانەنشینکردنی پارلەمانتار و، دانی ئەو هەمو ئیمتیاز و موچە زۆرە بە یاسای جوت حیزبەکە، بە پارلەمانتاران دراوە، بزوتنەوەی گۆران لەدایک نەبوە. بۆیە لەدەرکردنی ئەویاسا و بەهەدەر دانانەدا هیچ ئۆبالێکی ناکەوێتە سەرشان.
کاتیکیش بزوتنەوەی گۆران دروست ئەبێ و، لەیەکەمین بەشداریکردنی لە خەباتی پارلەمانی دا 25 کورسی پارلەمان بەدەست ئەهینێ، بە پێێ ئەو بەلینانەی کە لە بەرنامەی هەلبژاردندا بە خەلکی کوردستانی دابو، کە دژی ئەو هەمو موچە زۆرە و ئەو هەمو ئیمتیازە بێ، کە پارتی و یەکیتی بە یاسا بۆ پارلەمانتارانیان دانابو.
ئەوەبو پارلەمانتاران لە 20/8/2009 سویندی یاساییان خوارد. فراکسیۆنی گۆران لە مانگی نۆدا، پرۆژە یاسای کابانی مال و کەمکردنەوەی موچەی پلە بالاکانی پشکەشی پارلەمانکرد. لە ساڵی 2011 شدا، فراکسیۆنی گۆران پرۆژە یاسای نەهیشتنی خانەنشینی پارلەمانتاران یان پیشکەشکرد. بەلام هەمو ئەو پرۆژە یاسایەنە لە لیژنەکانی یاسایی و ناوخۆ بە دیکتاۆریەتی زۆرینەی ئەندامانی پارتی و یەکیتی رەدکرانەوە و، ریگەیان نەدا لەناو هۆلێ پارلەمان قسەو باسی لەسەر بکرێ.
بەرنامەی هەلبژاردن و سیاسەتی بزوتنەوەی گۆران بە نەگۆری ئەوەیە کە ئەبێ دادپەروەری کۆمەلایەتی ومالی جی بەجێ بکرێ، ئەبێ موچەی پلە بەرزەکان نزم بکریتەوە و، موچە نزمەکان بەرز بکریتەوە، هەتا ئەو جیاوازیە گەورەیە لە نیوان بەرزترین موچە و نزمترین موچەدا هەیە، بۆ نزمترین ئاست کەمبریتەوە.
بەلام کەمی ژمارەی کورسیەکانی بزوتنەوەی گۆران، ئەو چانسەی نەداوەتێ تا لەریی پارلەمانەوە ئەو نادادی و جیاوازیە گەورانە نەهێڵرێ.
مادام دیکتاتۆریەتی زۆرینەی پارلەمانی ریگر بوە لەبەردەم جێ بەچی نەکردنی ئەرکانی فراکسۆنەکانی گۆراندا، ئیتر نابێ ئەمە ببێتە تەنها بەهانەی پارلەمانتارەکانی فراکسیۆنی گۆران و، لە وەرگرتنی ئیمتیازە زۆرەکانی پارلەمانتاران دا، بێ هەڵویست و بێ دەنگ بن و پاساوی نا بەجێ بهێننەوە. بۆیە ئەرکی حیزبی، ئەرکی پیشەیی، ئەرکی ئەخلاقی و ئەرکی ویژدانیو دونیایی ئەندامانی پارلەمانی کوردستانە، ئەوانەی کە لەگەل ئەو هەمو ئیمتیاز و نازونیعمەتە !! دا نین، بەتایبەتی فراکسیۆنی گۆران، ئەبێ ئەو پارە (موفت)ە کە نانراوە پاداشت و برەکەی زیاتر لە 48 ملیۆنە، بۆ خۆیان و بۆ گیرفانی خۆیان وەر نەگرن.نابێ پاساوی ئەوە بهیننەوە و بۆ چی ئەوانی پیش ئەمان وەریانگرتوە ، بۆ ئەمان وەری نەگرن؟ ئەمە ئەگەر چی بەشیک لە راستی تیایە ، بەلام خۆ نابێ هەتا قیامەت ئەم هەڵەو پەیمان شکێنیە بەردەوام بێ و، ئەرکی بزوتنەوەی گۆرانە لەمرۆ دا کۆتایی بەم کارە دزیوە بهێنێ.
من پیشنیار ئەکەم:
یەکەم/ ئەو برە پارەیە کەناوی پاداشت یان ئیمتیازە، لە لایەن هیچ یەکێ لە 23 پارلەمانتارەکەی فراکسیۆنی گۆرانەوە، بە شەخسی وەر نەگیرێ.
دوەم/ ئەو برە پارەیە کە بەسە یەکەوە گوژمە پارەیەکی زۆرە، بۆ کاری خیرخوازی لە لایەن بزوتنەوەی گۆرانەوە وەربگیرێ(ئەگەر وەر نەگیری دەسەلات بە جۆریکی تر بۆ خۆیی ئەبات!)، کۆی پارەکە لە مەراسیمیک دا، بە ئامادەبونی فراکسیۆنەکە و نوینەری خەستەخانەی هیوا، کە ئیستە لە هەر کات زیاتر پیویستی بە پارەیە، بدریت بە خەستەخانەی هیوا.
سێیەم/ هەر پارلەمانتاریکی بزوتنەوەی گۆران، ویستی ئەو پارە (موفت)ە بۆ خۆی وەربگرێ، ئەوا بزوتنەوەی گۆران، ئەو کەسە بە فەرمی لە ریزەکانی خۆی من ناڵیم دوربخاتەوە، بەڵکە دەربکات.!
پەیامی منیش بۆ سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنی گۆران ئەوەیە، دلسۆزی و وەفاداری بۆ ریبازی نەوشیروان مستەفا نە بەقسەی زل ئەبێ، نە بە خۆ هەلکێشانی سەر شاسەی تیفی و تۆرە کۆمەلایەتیەکان. بەلکە بەکردار ئەبێ. بۆیە لیرەدا تەنها ئەم 3 خالە لە نامەکەی کاک نەوشیروان مستەفاتان بیر ئەخەمەوە، کە لە رۆژی 23- 01- 2012 دژی وەرگرتنی ئیمتیاز بڵاوی کردەوە لە پای ئیلتیزام نەکردنی دوان لە پارلەمانتارەکان، لە بزوتنەوەی گۆرانی دور خستنەوە و بە گەورەیی نوسیبوی (ئەمەوێ لای هەموتان رۆشن بێت کە بزوتنەوەی گۆڕان ئامادە نییە باجی هەڵەو تەماحی هیچ کەسێک بدا، تەنانەت گەر نوری چاویشم بێ، چونکە گەر بمانخەنە گۆشەیەک و موخەیەرمان بکەن لە نێوان سومعەی بزوتنەوەی گۆڕان و لە دەستدانی متمانەی سەدان هەزار هاوڵاتی لە پاڵ دەرکردنی چەند ئەندام پەرلەمانێک، ئەوە بێ دودڵی دوەمیان هەڵئەبژێرین)
ئەو سێ خاڵەی کە پیویستە بە بیرتان بهێنمەوە ئەمەی خوارەوەیە:
1- ئەو ئەندام پەرلەمانانەی گۆڕان کە داوای کڕین و تاپۆکردنی شوقە و ڤێلاکانی پەرلەمانیان کردوە، ئاگادارمان کردبونەوە کە با بە رونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی داوای لێبوردن لە خەڵکی کوردستان و دەنگدەرەکانیان بەکەن، چونکە ئەوان بەڵێنیان داوە بەرگری لە مافی گشتی خەڵک بکەن نەک لە ئیمتیازاتی خۆیان. بەڵام نەیان کرد، بۆیە دەبێ، ئیستقالە لە پەرلەمان بکەن، ئەگەر هەرنا ئەوە خۆمان بۆ رای گشتی بڵاو ئەکەینەوە کە ئەوانە چیتر ئەندام پەرلەمانی گۆڕان نین و پابەند نەبون بە بەڵێنەکانی هەڵبژرادەنەوە.
2- فراکسێۆنەکەتان پرۆژە یاسایەک پێشکەش بکا بۆ کەمکردنەوەی موچەی پەرلەمان و هەمو ئەو ئیمتیازاتانەی وەک ئۆتۆمبێل و شوقە و ڤێلا ئەدرێرتە ئەندام پەرلەمان، بە نیسبەتێک کە موچەی ئەندام پەرلەمان نزیک بکەوێتەوە لە بەرزترین ئاستی موچەی فەرمانبەرێکی حکومی، مەبەستم ئەو فەرمانبەرانەی حکومەت نیە کە دەرەجەی تایبەتیان هەیە.
3- فراکسێۆنەکەتان پرۆژە یاسایەک پێشکەش بکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی ئەندام پەرلەمان، هەڵوەشاندنەوەی هەمو ئەو یاسایانەی کە ئەندام پەرلەمان بەر لە تەمەنی تقاعدی خدمەی مەدەنی خانەنشین ئەکا، پرۆژە یاسایەکە زەمانەتی گەڕانەوەی ئەندام پەرلەمان بکا بۆ وەزیفەی بەر لە ئەندام پەرلەمانێتی، ئەوەشی کە وەزیفەی نەبو بۆ ماوەی ساڵێک موچەی بدرێتێ وەک زەمانەتێک تا کارێک ئەدۆزێتەوە، ئەم پرۆژە یاسایە لەبەر بەرژەوەندی خەڵکە، چونکە ئەندام پەرلەمان هان ئەدا کاری باش بکا بۆ ئەوەی جارێکی تر متمانەی خەڵک وەرگرێتەوە و ببێتەوە بە ئەندام پەرلەمان.
دەنگدەران و هەلسوراوانی بزوتنەوەی گۆران چاویان لە هەڵویستی پارلەمانتارەکانیانە ، هیوادارم ئاگایانە لەوە بێ کە سەدان دەنگدەرو هەلسوراوی گۆران لەسەر دەنگدان بەوان و بە بزوتنەوکەیان ئازار دران، نان براو کران، لە لیواری مەرگ گەرانەوە. خۆ ئەبێ شەرمی ئەوەش بتانگرێ؟…