شەریف ھەژاری: ئایا دیموكراسیه‌ت چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كورد ده‌كات!؟
شێواندنی مێژووی ھەڵۆیەکی دەگمەن، خزمەتە، یان: تاوان!؟
کارەساتی عەقڵی بەشێکی بچووک لە کوردانی خۆرھەلات کە خۆیان بە (دیموکرات) دەناسێنن، ئەوەیە: لایان ئاساییە لە دیبەیتێکی کراوەی کەناڵێكی پارتیی دا، پشیلەیەک مێژووی ھەڵۆیەکی دانسقە کە شەھیدێکی ئەم کوردستانەیە، بشێوێنێت. تەنیا لە پێناو ئەوەی وەسفێکی (به‌پله) سه‌ركرده‌كه‌یانی کردووە!
شێواندنی مێژووی ھەڵۆیەکی دەگمەن كه شه‌هیدی گۆڕ غه‌ریبی كوردستانه لەلایەن پشیلەیەکەوەو، دواتریش بەراوردکردنی ئەو ھەڵۆ دانسقەیە بە قازێك (ی به پله سه‌ركرده)، خزمەتە یان تاوانە!؟
ئایا دیموکراسی چارەسەری کێشەکانی کورد دەکات!؟
لە خۆرھەلاتی ناوەڕاست، بەم نەفەس کورتیی و خۆ فەرزکردنەی سەرکردەکانی کورد (بەسەر لایەنگرە زەلیلەکانیان دا)، قورسه دیموكراسیه‌ت بێتەدی!
بەڵام، مێژووی سیاسیی دەیسەلمێنێت، کە: سیستمی دیموکراسی باشترین سیستمی دەوڵەتداری جیھانییە!
ئەو تۆزقاڵە دیموکراسییەی لە (عێراقی سەر کاغەز و، تاڕاده‌یه‌ك له توركیا)ش دا ھەیە، زۆر باشترە لەو دەسەڵاتە خوێنمژە زوحاککارانەیەی کە ئەسەد و خامنەیی لە (سوریا و ئێران) پیاده‌ی ده‌كه‌ن!
ڕۆژ نییە بەھۆی ئەو دەسەلاتە خوێنڕێژانه‌ی ڕژێمەکانی ئەسەد و خامنەییهوه، لاوانی کورد خەڵتانی خوێن نەکرێن. دواترینیشیان شەھیدکردنی دوو کۆڵبەری تری کوردە لە سنوری تەوێڵە کە دوێنێ مافیا تیرۆریستەکانی فارسی داگیرکەر ئەنجامیان دا!
کەوابوو، هه‌بوونی تۆزقاڵێک لە کەشی دیموکراسی مرۆڤخوازترە لە حوکمی دیکتاتۆریی-ستەمکاریی!
بەو مانایەی کەشی سیاسیی ئێستای (عێراقی سەر کاغەز و، تاڕاده‌یه‌ك له توركیا)ش مرۆڤخوازترە تا کەشی دیکتاتۆرییەتی خوێناوی سوریا و ئێران!
ئه‌مه به مانای ئه‌وه نییه كه (تورك و عه‌ره‌ب)فاشیست نین و سه‌دانجار جینۆسایدی كوردیان نه‌كردووه و نایكه‌ن. به‌ڵكوو به مانای خوێندنه‌وه‌یه‌كی پراگماتیكانهیه بۆ هه‌بوونی تۆزقاڵیك كه‌شی دیموكراسیی-سیاسیی له (عێراق و، تاڕاده‌یه‌ك له توركیا)ش دا به به‌راورد به ڕژێمه داگیركه‌ره‌كانی تر له ئێران و سوریا دا.
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه (به‌پله) سه‌ركرده‌ی كورد وتوویه‌تی: (دیموكراسیه‌ت چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كورد ناكات!)، ئه‌وا پێموایه:
کورد بە دیموکراسیەتی ڕاستەقینە بە تەواوی به مافەکانی خۆی دەگات و ته‌واوی كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر ده‌كات. بەلام هه‌روه‌ك چۆن خەباتی پارتیزانی سەختە و قوربانیی ده‌وێت، ھەر بەو شێوەیەش خەباتی دیموکراسییش نەفەس درێژی دەوێت و زۆر به‌ربه‌ست و سه‌ختیت بۆ دروست دەکرێت!
لە ڕووی نێودەوڵەتیشەوە، لەبەر ئەوەی سیستمی دیموکراسی سیستمێکی جێی پەسەندی زۆرینەی دەوڵەتە پێشکەوتووەکانی جیھانە، لە قازانجی دۆزی کورددا نییە کە (بە پلە!) سەرکردەکانی بە ئاشکرا ڕایگەیەنن: (دیموکراسیه‌ت چاره‌ی کێشه‌كانی کورد ناکات!).
چونکە مرۆڤی ھوشیاری-سیاسیی باش لە من تێ دەگات و، دەزانێت بەکارھێنانی دەستەواژەی (دیموکراسیەت کێشەی کورد چارەسەر ناکات) لە لایەن ھەندێ (بەپلە) سەرکردەی کوردەوە، چەندێک ده‌بێته هۆی زەرەردان له پرسی کورد لە ئاستی نێودەوڵەتیی دا، بەتایبەت لە ئاست ئەو ڕوناکبیر و پڕۆفیسۆرە بیانییە-جیھانیانەی کە دیموکراسی-خوازن و سۆزیان بۆ پرسی کورد ھەیە!
ته‌نانه‌ت ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (گه‌ر له‌سه‌ر كاغهزییش بێت) هه‌ر پشتیوانی هه‌ڵبژاردن و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و (سیستمی دیموكراسیی) بۆ ته‌واوی ده‌وڵه‌ته‌كانی جیهان ده‌كات.
له ئاستی جیهانییش دا، زۆر نه‌ته‌وه له ڕێی دیموكراسیه‌ته‌وه به مافی سه‌ربه‌خۆیی گه‌شتوون، وه‌ك باشوری سوودان و هتد. زۆر نه‌ته‌وه‌ش له ڕێی شۆڕشی چه‌كدارییه‌وه به مافی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان گه‌شتوون، وه‌ك ئه‌مریكا، وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین و، به‌شێك له نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا و خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست.
كه‌وابوو، (به پله) سه‌ركرده‌كانی كورد ده‌بێت خۆیان هوشیار بكه‌نه‌وه و، له خۆیانه‌وه قسه فڕێ نه‌ده‌ن، چونكه هه‌م به‌كارهێنانی (دیموكراسیه‌ت چاره‌ی كێشه‌كانی كورد ناكات) و هه‌م هه‌ندێ سه‌ركرده‌ی تریش كه ده‌ڵێن: (باوی خه‌باتی پارتیزانی نه‌ماوه)، له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا به‌كارهێنانی ئه‌و دوو ده‌سته‌واژه‌یه هه‌ڵه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی دۆخه‌كان كورد ده‌توانێت سوود له یه‌كێكیان وه‌ربگرێت، یاخود له هه‌ردووكیان وه‌ربگرێت!
گەر ھەموو سەرکردەکانی کورد ئەو دەستەواژەیەیان بەکاربھێنابایە، بەکارھێنانی دەستەواژەی (دیموكراسیه‌ت چاره‌ی كێشه‌كانی كورد ناكات) لەلایەن (بەپلە) سەرکردەیەکی خۆ بە (دیموکرات)زان و خۆ بە (كوردی ئێران) زانەوە، ئەوپەڕی ناھوشیاری سیاسییە!
چونکە تۆ لەلایەک داوا دەکەیت ڕژێمی ئێران ڕێگات پێ بدات بچیت تەسلیم ببیتەوە له پێناو ئه‌وه‌ی خەباتی مەدەنی بکەیت. لە لایەکی تریشەوە بە مووشەکبارانکردنیشت سەد و ھەشتا پلە بگۆڕێیت ئه‌وه‌ش هه‌ر نه‌رێنییه.
مرۆڤی سیاسیی پێویسته لۆژیكانه بیربكاته‌وه، نابێت به‌هۆی ته‌كتیكه‌كانی ڕۆژه‌وه، هه‌میشه سه‌د و هه‌شتا پله له گۆڕان دا بێت!
زیاتر لەوانەش، گەر ڕۆژگارێک ئەم تۆزقاڵە نەفەسە دیموکراسیەی لە (عێراق) دا ھەیە، لە دوای ڕژێمی ئێرانەوە لە ئێرانیش دا بێتەکایەوە، ئەوا مرۆڤی ستراتیژی-زان دەزانێت کە ئێران بەرەگەی ناگرێ و بەزوویی ھەڵەوەرێ، بۆچی!؟
چونکە گەر لە (عێراق) بە عەرەبی شیعە و سوننەوە زۆرینەبن و کوردیش له ناو یه‌كترا ناتەبا بن و، عەرەبی شیعە و سوننە سوكانی ئەو باڵانسەیان ڕاگرتبێت، ئەوا لە ئێران بە کەمترین دیموکراسیەتەوە ئەوە دەسەلمێت کە فارس دەبنە کەمینەو (ھەمان باڵانسی سیاسی وەک عەرەبی شیعە و سوننەی عێراق) یان پێ ڕاناگیردرێت.
چونکە ئەوکات سوکانی بالانسە سیاسییەکە بە دەست زۆرینەی کەمە نەتەوەکانی (کورد، ئازەری، بلووچ، عەرەب) ەوە دەبێ و، بەوەش ئێران دابەش دەبێت.
ھەر ئەو ھۆکارە ستراتیژیەشە وادەکات ڕژێمی فارس-سەپێنی ئێران زۆر دڕندەیە. چونکە دەزانێت بە جێ بە جێ کردنی کەمترین دیموکراسی (ھاوتای ئەوەی لە عێراق و، تەنانەت لە تورکیاش ھەیە!) بەپێچەوانەی دۆخی ئێستای عێراق و تورکیاوە، سوکانی باڵانسەکە لە دەستی فارس دا نامێنێتەوە.
ئەم ھاوکێشەیەش (سەد لە سەد) دەیسەلمێنێت کە بەکارھێنانی دەستەواژەی (دیموکراسی چارەی كێشه‌كانی کورد ناکات) لە خزمەت دەولەتی فارسی ئێران دایە و، گه‌ر له نه‌زانینییه‌وه نه‌بووبێت، ئه‌وا دوور نییە لە ڕێی یەکێتییەوە وەک (به‌پله سیاسییه‌ك!) کە توانای بیرکردنەوەی ستراتیژی نییە، ئەمەشی فێر نەکرابێت. ھەروەک چۆن ئێستا دەزانێ دە ساڵە ھەڵەی کردووەو بەخۆشیا ناچێتەوە!
ھونەری خۆ بە ھەڵەزانین لەوەدا گرنگە کە بە خۆت دا بچیتەوە، بەلام (بەپلە) سەرکردەکانی کورد بشزانن ھەڵەیان کردووە، لە ناچاری دا دەگەنە ڕادەیەک کە ئیتر ناتوانن هه‌ڵه ستراتیژییه‌كه‌یان بشارنەوەو، کەچی بە خۆشیان دا ناچنەوە!
ڕۆژانە چەندان کۆڵبەری خۆرھەلات لەلایەن ئەو ڕێمە دڕندەیەوە شەھید دەکرێن، گەر حیزێکی شۆڕشگێڕی تۆڵەسێن بتوانێت قەندیل بکاتەوە بە دایەنگای گورزی پارتیزانیی، ھێندەی ئەو ژمارە کۆڵبەرەشی لێ شەھید نابێ و، فارسی داگیرکەریش بە چۆک دا دێنێ!
(بە پلە) سەرکردە ھەیە دە ساڵە ھەڵە دەکات، واته (ده) ساڵه شوێنكه‌وته‌كانی له‌سه‌ر به‌رگری له هه‌ڵه‌ی (به‌پله) سه‌ركرده‌كه‌یان جنێونهماوه نه‌یده‌ن كه به‌وهۆیه‌شه‌وه خه‌باتی خۆرهه‌لاتی كوردستانیشیان په‌رش و بڵاو كرد. چونكه بیرۆكه‌یه‌كی ناشۆرشگێڕانهیان خسته ناو مێشكی هه‌ندێك له‌لاوه ناهوشیارهكانی كورده‌وه.
منیش لەو ساتەدا لە چەندان بابەت دا قسه‌كانیم وه‌ك (كاسبكارێكی دوکانداری کۆنەفرۆشەکەی بازاڕی دارەسوتاوەکەی سلێمانی!) له قه‌ڵه‌م دا، هه‌تاوه‌كوو وه‌ك (سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسیی) كه توانای خوێندنه‌وه‌ی ستراتیژی هه‌بێت. زه‌مه‌ن هات و ڕۆشت، ئێستا دوای ده ساڵ تازه به‌ڕێزیان ده‌ڵێن هه‌ڵه بوون، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه به‌كرده‌وه به‌خۆیان دا بچنه‌وه!
ئەوه‌ی هه‌میشه جەختم لێ کردبووەوە، ئه‌وه‌یه: خۆرھەلاتی ناوەڕاست واتە ھێز، بەلام بەوەشەوە وەک ڕوونم کردەوە ھەر لە ڕووی ناوخۆیی و بەتایبەت بۆ ئاستی نێودەوڵەتیش ھەڵەیەکی تری ستراتیژییه کە دەستەواژەی (دیموکراسی چارەی كێشه‌كانی کورد ناکات) بەکاربھێنرێت!
بۆیه گرنگه (به پله) سه‌ركرده‌كان بزانن چی ده‌ڵێن، گرنگتره شوێنكهوتهكانیشیان وه‌ك (تووتی) به‌رگری كوێرانه له هه‌موو شتێكیان نه‌كه‌ن.
له‌م ڕۆژانه‌دا، هه‌ندێك له پڕۆفیسۆره‌كانی زانكۆكانی له‌نده‌ن و كامبریدج و، توێژه‌رانی چاتم هاوسم دیووه، هه‌موویان جه‌ختیان له‌وه ده‌كرده‌وه، گه‌ر هه‌رێمی به‌رشه‌لۆنه له ئیسپانیا و، سكۆتله‌ندا له به‌ریتانیا به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر خواستی چنگخستنی سه‌ربه‌خۆیی، به نه‌فه‌س درێژیی زیاتر و بڕینی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی بۆیان دروست ده‌كرێت، هه‌ر له ستراتیژ دا پێی ده‌گه‌ن!
كه‌وابوو، دیموكراسیه‌تیش پرۆسه‌یه‌كی نه‌فه‌س درێژانه و به‌رده‌وامیی پێویسته، به‌مه‌رجێك خۆشت به‌كرده‌وه دیموكراسیخواز بیت!
ته‌نانه‌ت له عێراقیش دا، ئه‌وه دیموكراسیه‌ت بوو ڕێگای به كورد دا كه به (ڕیفراندۆم) خواستی چاره‌نووسی خۆی به گوێی جیهان دا بدات.
ئه‌وه كورد خۆی بوو كه داگیركه‌ری هێنایه‌وه‌و به‌رگری له خواستی بڕیاردانی چاره‌نووسی هاولاتیانی خۆی كه له (ڕیفراندۆم)هكهدا دابوویان، نه‌كرد.
به‌ڵام توێژه‌ران پێیان وایه له ستراتیژ دا كوردی عێراق هه‌ر به سه‌ربه‌خۆیی ده‌گه‌ن، گه‌ر له ڕێی دیموكراسیه‌ته‌وه نه‌فه‌س درێژ بن و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ری، به‌ڵام ده‌بێت هه‌م خۆیان له ناوخۆی هه‌رێم دا بیسه‌لمێنن كه دیموكراسییه‌ت پیاده‌ده‌كه‌ن و، هه‌م هێزێكی یه‌كگرتوویان بۆ خۆبه‌ڕێوه‌بردنیان هه‌بێت.
مه‌هزه‌له‌كه ئه‌وه‌یه: یه‌كێتیی و پارتیی و (خالید عه‌زیزی و عه‌بدولای حه‌سه‌ن زاده) خۆیان به دیموكراسیخواز ده‌زانن، كه‌چی به‌كرده‌وه دژی دیموكراسییهتن! حیزبه‌كانی كورد كه خۆیان دیموكراسیه‌ت قه‌بوڵ ناكه‌ن، كه نێچیرڤان نزیك بیست ساڵه هه‌ر سه‌رۆك وه‌زیره، كه مه‌سرور و لاهور به گۆرینی كابینه‌كان هه‌ر له پێگه ئه‌منییه بالاكان ده‌مێننه‌وه، كه به‌رهه‌م سالح دوو خوول سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم بووه‌و دوای چوار ساڵی تریش دوای عێراقه‌كه‌ی دێته‌وه هه‌ر داوای ده‌كاته‌وه، كه مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت: (ئێمه حیزبێكی چه‌كدارین و یه‌ك كورسیش بێنین چه‌ك دانانێین) به‌و مانایه‌ی هه‌ر ده‌بێت به زه‌بری هێز دووه‌م هێز بین، كه عه‌بدولای حه‌سه‌ن زاده و خالید عه‌زیزی له ساڵی 2006 دا له كۆنگره‌ی دیموكراته‌كاندا كه‌مینه‌بوون و قبوولیان نه‌كرد و جیابوونه‌وه، كه به‌رهه‌م سالح له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتییه‌كه‌ی دا كه‌مینه‌ی له‌گه‌ل بوو جیابوویه‌وه‌و دواتر له‌به‌ر پۆست ڕۆشته‌وه ناو یه‌كێتیی و، زۆر نموونه‌ی تر. هه‌موو ئه‌مانه ده‌یسه‌لمێنن زۆرینه‌ی (به‌پله) سه‌ركرده سیاسییه‌كانی كورد له پێناو له ده‌ست نه‌دانی پۆست و پله‌كانیان (به‌كرده‌وه) دیموكراسیه‌تیان قبوول نییه!
ئه‌گینا هه‌موو كوردێكی هوشیار له‌سه‌ری فه‌رزه هه‌میشه به‌رگری له سیستمی دیموكراسیه‌ت بكات، كه بێ گومان خه‌باتی دیموكراسییش قوربانیی دان و نه‌فه‌س درێژیی ده‌وێت، له پاڵ ئه‌وه‌ش دا هێزه‌كانی پارچه‌كانی تر ده‌بێت خه‌باتی پارتیزانی چڕ-تڕ بكه‌نه‌وه به‌تایبه‌ت له خۆرهه‌لات دا.
كه‌وابوو، گه‌ر سه‌ركرده‌كانی كورد خۆشیان دیموكراسیه‌تیان قبوول بێ ، (به‌تایبه‌ت له حكوومه‌تداری) له پێناو خه‌ڵك دا ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌لات بكه‌ن، جوانترین نموونه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و، سامانی میلله‌ت ئاوها به تالانی نابرێت. به‌لام گه‌ر خۆیان بسه‌پێنن و هه‌ڵه و تاوانه‌كانی خۆیان و ده‌وله‌ته داگیركه‌ره‌كانیش بخه‌نه ئه‌ستۆی دیموكراسییه‌ت، ناهوشیارییه و، ده‌یانه‌وێت چاوبه‌ستی كه‌سانی ناهوشیار بكه‌ن و، ئه‌و ده‌سته‌واژانه له ئاستی نێو ده‌وڵه‌تیی دا به قازانجی پرسی كورد و كێشه‌كانی كورد نییه!
به سانایی دهشسهلمێت كه ته‌واوی كێشه‌كانی كورد له هه‌بوونی دیموكراسیه‌كی ڕاسته‌قینه‌دا چاره‌سه‌ر ده‌بن، بۆیه گرنگه سه‌ركرده‌كانی كورد بیسه‌لمێنن به‌كرده‌وه دیموكراسیه‌تیان قبووله، ئه‌وكات جه‌ماوه‌ری كوردستان له به‌هاكانی دیموكراسیه‌ت دا نه‌فه‌سی ئاسووده‌یی هه‌ڵ ده‌مژن و، دیموكراسییه‌ت تاكه چه‌كی دژ به بیری ته‌نگه‌تیله‌ی فاشیسته‌كانه و بیری فاشیستیی داگیركه‌رانیش ڕاده‌ماڵێت! به‌لام ده‌بێت سه‌ركرده‌كانی كورد به‌كرده‌وه دیموكراتخوازبوونیان بسه‌لمێنن.
به‌هه‌رحاڵ، توێژینەوەیەکم بەدەستهوهیه و سه‌رقالم، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌ر جاره‌ی (بە پلە) سەرکردەیەک تێ ده‌گه‌یه‌نم کە ده‌ربڕینه‌كانی به قازانجی پرسی كورد نییه و هه‌ڵه‌ی كردووه، كه‌چی گه‌ر دوای دە ساڵ بە ھەڵەکەی خۆشی بزانێ و بە خۆشی دا نەچێتەوە، ھەر پەمپی شوێنكه‌وته‌كانی ده‌دات، ئه‌وه‌یه كاره‌ساته‌كه!
ئای چ زەمەنێکە: شێواندنی مێژووی ھەڵۆیەکی دەگمەن كه شه‌هیدی گۆڕ غه‌ریبی كوردستانه لەلایەن پشیلەیەکەوەو، دواتریش بەراوردکردنی ئەو ھەڵۆ دانسقەیە به قازێك (ی به پله سه‌ركرده!)، ئاخۆ بۆچی بە خزمەت دەزانرێ نەک بە تاوان!؟
تا ھەتایە وەک باھۆزێک ڕاماڵێنەر دەبم دژی كه‌سانێك به‌هه‌ر بیانوویه‌كی ئۆپۆرتۆنیستانهوه مه‌به‌ستیانه خۆسه‌پاندن و وهرهسات-سهپێنیی درێژه‌ی هه‌بێ و، به‌رده‌وام دژایه‌تیی هاتنه‌كایه‌ی (سیستمی دیموكراسیی ڕاسته‌قینه) ده‌كه‌ن. واته ته‌نیا ئه‌وكاته باس له دیموكراسیی ده‌كه‌ن، كه پلهوپۆستهكانیان نه‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، كه كه‌وته مه‌ترسییه‌وه‌و به‌پێی دیسپلینی دیموكراسیی ده‌بێت وازبهێنن، كه‌چی چه‌ندان بیانووی نالۆژیكی له هه‌ناوی بیری ئۆپۆرتۆنیستانهیان دێته‌بوون. له‌كاتێكدا به ده‌م خۆشیان به (تیۆرسێنی دیموكراسیی) ده‌ناسێنن!
هیچ كه‌سێكیش، هێنده‌ی ئه‌و كورده خۆرههلاتیانهی له ناو ڕاگه‌یاندنه‌كانی هێزه‌كانی باشور كارده‌كه‌ن، نه‌بوونه‌ته مسكێن و گوێ له‌مستی سیستمی وهرهسات- سهپێنیی. ئه‌و مسكێنانه به جۆرێ خوویان داوه‌ته جنێودان به ئه‌و نووسه‌رانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگای كوردستان نه‌كرێته سیستمی وه‌لی عه‌هدی، كه خۆیان له هیچ زارپیسی و جنێودانێك ناپارێزن. ئه‌و كورده خۆرههلاتیانه (شاعیری ده‌ربار) و (شاگردخهیات) ن و، ته‌نیا ئامانجیان هه‌ڵڵووشینی پاره‌ی تاڵانیی نه‌وته و، هێنده ئیراده و سه‌نگیان نییه كه بچن تێ بكۆشن جوولانه‌وه‌ی خۆرهه‌لات به‌هێز و شۆڕشگێڕانه‌تر بكه‌نه‌وه.