سەرکۆ یونس: پێدانى سەد ملیۆنەکە هیوایەک بۆ بوژانەوە.
حکومەتى هەرێمى کوردستان لەڕێگاى وەزارەتى دارایى و ئابورییەوە هەڵدەستێت بە پێدانى (100) ملیۆن دۆلار بۆ بەڵێندەرانى کوردستان، شایانى باسە ئەم گوژمەیە لەسەر داهاتى نەوتە کە خۆشبەختانە لەماوەى چەند مانگى ڕابردودا نرخى بەرمیلى نەوت بەرزبونەوەى بەخۆوە بینیوە و بەجۆرێک لە جۆرەکان ئەمەش دەبێتە هۆى زیاد بونى داهات و بودجەى هەرێم.
ئەم هەوڵە لە کاتێکدایە حکومەت لەسەرەتاى سەرهەڵدانى قەیرانى دارایى بەبڕى (1 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار) قەرزارى بەڵێندەرانە و لەماوەى (5) ساڵى ڕابردودا هیچ بڕە پارەیەکى نەداوەتەوە بە بەڵێندەران.
ئەم هەنگاوە لەبارودۆخێکدایە کە ئابورى هەرێم تا ئێستا بەدەست بەرکەوتەکانى قەیرانى داراییەوە دەناڵێنێت و قەبارەى بەرهەمى ناوخۆ دابەزینى بەرچاوى بەخۆوە بینیوە و بە دەیان کارگە و کۆمپانیاى ناوخۆى دارخراون و چەندین کۆمپانیاى بیانى هەرێمیان بەجێ هێشتوە و بەدەیان پڕۆژە بەنیوە چڵى بەجێ ماون و بەم هۆیەوە بەسەدان کرێکار بێکار بوون و ڕێژەى بێکارى لەهەرێمدا ستاندارى ئابورى و جیهانى تێپەڕاندوە و ئەمەش بوەتە یەکێک لە گەورەترین مەترسیەکانى ئابورى و کۆمەڵایەتى و تەنانەت هەندێ جار سیاسیش بۆ سەر هەرێم.
بۆیە ئومێد دەکەین بەم هەوڵەى حکومەتى هەرێم تاڕادەیەک ئابورى هەرێم لە دۆخى وەستاویەوە بگۆازێتەوە بۆ دۆخێکى جوڵاو و بەرە بەرە هەستانەوەى چالاکیە ئابورییەکان بێت و ئەو پڕۆژە تەواونەکراوانەى کە بەهۆى قەیرانى داراییەوە وەستاون بکەونەوە کار و دەرفەرتى هەلى کار بڕەخسێنن و تەکانێک بدات بۆ چارەسەرکردنى کێشە ئابورییەکان.
هیوادارین ئەم هەوڵە بەردەوام بێت و لە ساڵانى ئایندەدا و لەدواى پێکهێنانى کابینەى نوێ ى حکومەت لەگەڵ زیاد بونى داهاتەکانى بڕە پارەى زیات
- بابەتەکانی تری سەرکۆ یونس
سەرکۆ یونس: پارەو بێ پارەیی.
-سەرکۆ یونس: ووردە سەرنج، لەسەر بڕیاری ڕاگرتنی هەندێ لەباجەکان.
-سەرکۆ یونس: بڕوانامە، یان مەعریفە.
- All Posts