بەختیار نامیق: حیزب و هونەرمەندان و نوسەران، ڤیستڤاڵی فیلم و بابەکر دڕەیی.
حیزب دەبێت لە ئامانجەکانیدا کار لەسەر کۆی سێکتەرەکان بکات تا دەگاتە ئەو کاتەی دەبێتە بەشێکی گرنگ لە دەستەڵات، ئەو کات دەتوانێت ئەجێندای خۆی جێ بەجێ بکات، ئەگەر بزوتنەوەی گۆڕان بە پێ ی بەرکەوتەی خۆی لە هەڵبژاردنەکاندا ( سەرە ڕای دەستی دەرەکی و ساختەکردن و سزادانی دەنگدەر) کۆمەڵیک پۆستی وەرگرتبێت، ئەوا دەبێت ئەجێندای حیزبەکەی و بەرنامەی حیزبەکەی بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن لەبەرچاو بگرێت، سەبارەت بە فەرهەنگ و هونەر و نوسەران ئەگەر بزوتنەوەی گۆڕان لە بەرنامەیدا کاری لەسەر بە نیشتمانی کردنی کۆی سێکتەرەکان کردبێت، ئەوا وەک چۆن خاڵی جەوهەری کردنی گۆڕان هێزی چەکدار و پێشمەرگە و ئاسایش بە نیشتمانی بکرێت و لەسەرو حیزبەکانەوە بێت، ئەوا خاڵێکی گرنگی بە نیشتمانی کردن بریتی دەبێت لە بە نیشتمانیکردنی هونەر و و ئەدەب و دەبێت لەسەروی حیزبەکانەوە بێت، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستکردنی چاودێرێکی باش بەسەر کۆی دەستەڵات و حیزبەکانەوە و وە ژینگەیەکی ئازاد دەخولقێنێ تا هونەری باڵا و نوسینی باڵا بەرهەم بێت، ئەگەر چی واقعی کوردستان و دەستەڵاتی پارتی یەکێتی تەواوی سێکتەرەکانیان بە حیزبی کردوە لەگەڵیدا نوسەران و هونەرمەندانیشیان دابەش کردوە تا ئەو ئاستەی هونەرمەندان و نوسەرانیان دابەش کردوە بەسەر چەند ڕێکخراوێکی جیاوازدا و دوا جار ئەمە جگە لە بێهێزکردنی هونەرمەند و نوسەران و بێهێزکردنی چاودێرییەکی گرنگ بۆ حکومداری هیچی لێ بەرهەم نایەت، کە دەبو هونەرمەندان و نوسەران زۆر لە حیزب گەورەتر بن بە گۆڕانیشەوە، دەکرێت نوسەر یان هونەرمەند ئازاد بێت دەنگ بەکام بەرنامەی حیزبی دەدات، بەڵام دوا جار وەزیفەی ئەو چاودێری کردن و ڕەخنە کردنی کۆی دەستەڵاتە بەو لایەنەی کە خۆی دەنگیشی داوەتێ، وە دەبێت لە حکومەتەوە بودجەی تایبەتیان بۆ تەرخان بکرێت و هیچ حیزبێک کە چوە دەستەڵات بە پێ ی یاسا نەتوانێت دەست بۆ ئەم بودجەیە بەرێت لەبەر ئەوەی نوسەران یان هونەرمەندان لەگەڵیان نەبون.
ئەگەر هونەر و ئەدەب و نوسین بکرێت بە نیشتمانی دەبینە خاوەن چاودێڕێکی توندی بەهێز بەسەر دەستەڵاتەکانەوە، هەر لەم ڕوانگەیەوە ئەگەر بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕێ ی نمایندەکەیەوە لە شاری ڕۆشنبیری (بابەر دڕەیی) توانبێتی تا ئاستێک (بۆ ئەم قۆناغە) کار لەسەر بە نیشتمانی کردنی هونەر و نوسین و ئەدەب بکات، هەوڵێک ببێت بۆ ئەوەی بە تەدریج ئەم لایەنە گرنگە لە دەست حیزب دەربهێنرێت، ئەوا جێگەی دەست خۆشیە ، بەڵام ئەوەی جێگەی پرسیاری قورسە لە کاک (بابەکر دڕەیی ) و وەزیر و لایەنی بەرپرس، کە لە کۆی چالاکیەکانیدا تا ئاستێک وێنەی حیزب غایب بوە کە کارێکی باشە، پرسیارەکە ئەمەیە ئەگەر ڤیستڤاڵی فیلم وەک بەشێک لە ئەجێندای بە نیشتمانی کردن سەیر بکەن بۆ دەبێت ( مەلا بەختیار ) کە هیچ پۆستێکی حکومی نیە، ئەو بچێت بودجە بۆ ڤیستیڤاڵی فیلم پەیدا بکات، ئەمە لە کاتێکدایە ئێمە وەزیری ڕۆشنبیری و بەڕیوەبەرە گشتیەکانمان هەیە، ئەگەر وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتیەکانی تر هیچیان نەوتبێت ئەوا دەبێت (بابەکر دڕەیی) کە کار بۆ بە نیشتمانی کردن دەکات قسەی لەسەر قسەکانی (مەلا بەختیار ) هەبوایە تا ئاستی وەزیریش قسەی خۆی هەبوایە، ئەگەر حکومەت ئەم پارەیەی تەرخان کردوە بۆ دەبێت کەسێکی حیزبی کە هیچ سیفەتێکی ئیداری نیە لەناو وەزارەتی ڕۆشنبیریدا بڵێت من پارەم پەیدا کردوە، خۆ ئەگەر هەر کەسێکی تر لە هەر حیزبێک بوایە ( بە گۆڕانیشەوە کە خۆم هەڵسوڕاوم ) نەدەبو جەنابی و وەزیرو بەڕێوەبەرە گشتیەکان ڕێگە بدەن، دەبو ڕونکردنەوەیان هەبوایە، لە پێش هەمویانەوە ڕوی نوسینم لە کاک (بابەکر دڕەیی )ە.
- بابەتەکانی تری بەختیار شارەزوری
بەختیار نامیق: هەڵبژاردن ئەم حیزبانە بە کۆێ دەگەیەنێ؟
-بەختیار نامیق: سێ جوت برا شەش کەسیەکە.
-بەختیار نامیق: دانا ئەحمەد مەجید دەتوانێ چی بۆ گۆڕان بکات.؟
- All Posts