سەروەت هەڵەبجەیی: کێشەی بەنزین مه‌ترسی لێکترازانی خه‌ڵک و حکومه‌تی.
که‌رتی گواستنه‌وه وه‌کوو یه‌کێک له گرنگترین به‌شی به‌کارهێنانی وزه له هه‌ر وڵاتێک‌دا بایه‌خ و تایبه‌تمه‌ندی زۆری هه‌یه هه‌ر بۆیه چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م که‌رته پلان و به‌رنامه و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی جیدی ده‌وێت. له‌م نێوه‌نده‌شدا به‌نزین وه‌ک سوته‌مه‌نی پێویستی زۆربه‌ی ئۆتۆمبێلەکان به تێڕوانین به وه‌به‌رهێنانی ڕولهزۆربونی ئۆتۆمبێل له جیهاندا وه‌کوو کاڵایه‌کی ستراتژیک سه‌یر ده‌کرێت. له کوردستان به‌رده‌وام دابینکردنی به‌نزینی پێویست بۆ هاووڵاتیان یه‌کێک له کێشه و گرفته‌کانی به‌رده‌م کابینه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بووه. ئه‌گه‌ر به وردی چاو بخشێنینه سه‌ر بارودۆخ و ئاڵۆزیه سیاسیه‌کانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که بێ گومان کوردستانیشی پێوه تێکه‌ڵاو بووه مه‌ترسی ئه‌وه‌مان له سه‌ره، که کاڵا ستراتیژه‌کان به تایبه‌ت به‌نزین وه‌کوو کارتێکی فشار دژ به کوردستان به کار بهێنرێت یان به‌م شێوازەش نه‌بێت له ڕێگه‌ی که‌م بونه‌وه و دهسنهکهوتنی له هه‌رێمی کوردستان ده‌توانێت ئاڵۆزی و کێشه‌ی زۆر به دوای خۆیدا بێنێت. هه‌ر چۆن له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردودا و له ژێر کاریگه‌ری قه‌یرانی نوێی بووه‌ته سه‌ره‌کی ترین کێشه‌ی به‌رده‌م حکومه‌ت و هاووڵاتیان و له‌م کات و ساته‌ش دا، که کورد پێویستی به یه‌کڕیزی و کۆده‌نگی نیشتمانییه مه‌ترسی لێکترازانی خه‌ڵک و حکومه‌تی لێده‌که‌وێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئێمه وڵاتی ئێران وه‌کوو نمونه بهێنینه‌وه و سه‌یری ڕێژه‌ی دانیشتوان، ژماره‌ی زۆری ئۆتۆمبێله‌کان و به‌کارهێنانی ڕێژه‌یه‌کی زۆری به‌نزین له لایه‌ن خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌وه بکه‌ین به تایبه‌ت له‌و ڕووه‌شه‌وه که ته‌واوی به‌نزینی پێویست له پاڵاوگه ناوخۆیه‌کاندا به‌رهه‌م نایەت و به‌رده‌وام یه‌کێک له هاورده‌کارانی ئه‌م کاڵایه بووه؛ بۆمان دهرئەکهوێت که حکومه‌تی ئێران پێش له جێ به جێکردنی گه‌مارۆی سه‌ر هه‌نارده‌کردنی به‌نزین بۆ ئێران له لایه‌ن کۆنگریسی ئه‌مریکاوه چلۆن به به‌رنامه و پلانێکی تۆکمه ڕوبه‌ڕوی ئه‌م هه‌ڕه‌شه بووه و توانی هه‌م ئه‌و ڕێژه به‌نزینه‌ی که له به‌ر ده‌ستیدایه و له پاڵاوگه‌کانی خۆیدا به‌رهه‌می ئه‌هێنێت له نێوخۆی وڵات دابه‌شی بکات و هه‌م له هه‌ڕه‌شه و ئاسه‌واری گه‌مارۆکان و کاریگه‌ری نه‌رێنی بۆ سه‌ر ئێران که‌م بکاته‌وه و له‌مه‌ش گرنگتر ڕێگری له به قاچاخ بردنی ئه‌م کاڵایه به تایبه‌ت له ڕێگای ناوچه سنوریه‌کانه‌وه بگرێت.
له ئێستادا حکومه‌تی هه‌رێم چه‌ندین بژارده‌ی له به‌ر ده‌س دایه. پێویسته پاڵاوگه ناوخۆیه‌کان نوێژه‌ن بکرێنه‌وه و ڕێژه‌ی وه‌به‌رهێنانی به‌نزین له‌و پاڵاوگانه‌ش به‌رز بکرێته‌وه و له هه‌مان کاتیش‌دا بیر له دروسکردنی پاڵاوگه‌ی نوێ له کوردستان بکاته‌وه، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌مه‌ش پێویستی به کات و بودجه‌یه‌کی زۆر هه‌یه و لانی که‌م بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا چاره‌سه‌ر نییه و نایشکرێت حکومه‌ت به نیازی ئه‌وه بێت که له ڕێگای وڵاتانی ئێران و تورکیاوه به‌نزین هاورده بکات له به‌ر ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری گۆڕانکاری له نه‌خشه‌ی سیاسی عێراق و مەرجی گەمارۆکانی ئەمەریکا بۆ سەرئێران بێ گومان گۆرانکاری نەرێنی روودەدات.
له‌م قۆناغه‌ی ئێستا و پێس بینی داهاتوو و تێڕوانین به‌م مه‌سه‌له‌یه که توانای دابین کردنی به‌نزینی پێویست به تایبه‌ت به‌م ڕێژه زۆره‌ی به‌کارهێنانیه‌وه له لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه بۆ حکومه‌تی هه‌رێم کارێکی ئه‌سته‌م ده‌بێت باشتر وایه حکومه‌ت کار به سیسته‌می دابه‌شکاری به‌نزین له ڕێگای دابین کردنی کارتی ئه‌لکترۆنی و دیاریکردنی ڕیژه‌یه‌کی پێویست بۆ هه‌ر ئۆتۆمبێلێک بکات و پێدانی به‌نزین له به‌نزینخانه‌کان له ڕێگای ئه‌و کارته‌وه بێت که شۆفێران له به‌رده‌ستیاندایه و هه‌ر کارتێکیش تایبه‌ت به ئۆتۆمبێلێک ده‌بێت که ژماره‌که‌ی له سه‌ر نوسراوه و به‌م جۆره‌ش ڕێ له هه‌ر چه‌شنه ساخته‌کارییه‌ک ده‌گیرێت. ئه‌گه‌ر حکومه‌ت ڕێژه‌ی به‌نزینی به‌رهه‌م هێنراو له پاڵاوگه نێوخۆیه‌کان و کۆی گشتی ئۆتۆمبێلەکانی هه‌رێم ده‌ربهێنێت و به پێی کاری پسپۆڕانه ڕێژه‌یه‌کی پێویست بۆ هه‌ر ئۆتۆمبێلێک دیاری بکات و له هه‌مان کاتیش‌دا له ڕێگای به کلتوری کردنی به کارهێنانی به‌نزین، ڕه‌نگه له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا توشی هه‌ندێ کێشه ببێته‌وه به‌ڵام بێ گومان ده‌ره‌نجامه‌کانی له درێژخایه‌ندا سود و قازانجی زۆری بۆ کوردستان ده‌بێت و له هه‌ر چه‌شنه ههڕهشهێکیش و له به‌رامبه‌ر هه‌ر پێشهاتێکیشدا کوردستان کاریگه‌ری ئه‌وتۆی له سه‌ر نابێت.
لێره‌دا بۆ قبوڵ کردنی ئه‌م پرۆسه‌ی دابه‌شکاری به‌نزین له لایه‌ن کۆمه‌ڵگای کوردستان و که‌م کردنه‌وه‌ی کێشه و گرفته‌کانی چ پێش و چ دوای جێ به چیکردنی پێشنیار ده‌که‌م:
A- له ڕێگای که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه پلان و به‌رنامه‌ێکی گونجاو بۆ هۆشیار کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا له ئامانج و ده‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌م سیاسه‌ته و چۆنیه‌تی ده‌سپێوه‌گرتنی به‌نزین له لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه و گرنگی پێدان به سیسته‌می گواستنه‌وه‌ی گشتی له شاره‌کاندا ده‌توانێت چاره‌دۆز بێت.
B- هانی خه‌ڵک بدرێت که له شاره‌کان و به تایبه‌ت له‌و کاتانه‌ی که زۆر پێویست ناکات که‌متر ئۆتۆمبێل تایبه‌ت به کار بێنن تا هه‌م له قه‌ره‌باڵغی شاره‌کان که‌م بکرێته‌وه و هه‌م ڕێژه‌ی به‌کارهێنانی به‌نزینیش که‌م بکرێته‌وه و ئه‌مه‌ش پێویستی به پێداچونه‌وه به سیسته‌می گواستنه‌وه‌ی گشتییه که باسم کرد.
C- له وڵاتی ئێران و هاوکات له گه‌ڵ جێ به جێکردنی به‌رنامه‌ی دابه‌شکاری سوته‌مه‌نی بۆ ئۆتۆمبێلەکان له ڕێگای کارتی ئه‌لکترۆنییه‌وه، پلانی به په‌له‌ی به غازی کردنی ئۆتۆمبێلەکان و دروس کردنی وێستگه غازیه‌کان جێ به جێکرا که به هۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی ئه‌و وڵاته به سه‌رچاوه‌کانی غازه‌وه توانرا سودی زۆری لێ وه‌ربگیرێت و ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵکیش به ده‌س بهێنن له به‌ر ئه‌وه‌ی که نرخه‌که‌یشی به‌راورد به به‌نزین گونجاوتره بۆ هاووڵاتیان.
لێره‌دا پێویسته حکومه‌تی هه‌رێم پلانی پێویستی بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر گرفت و قه‌یرانێک بێت که مه‌ترسی کاریگه‌ری له سه‌ر کوردستان و ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتیانی لێوه ده‌کرێت و به ته‌نیا بیر له هاورده‌کردنی پێداویستیه‌کان و بێ به‌رنامه‌یی له به‌کارهێنانیان نه‌کاته‌وه.