مەرجە قورسەکانى ئەمریکا بۆ ئێران.
لە عەرەبییەوە زمانزا: عوسمان عومەر
ئەمڕۆ 4ى نۆڤەمبەرى 2018 پێگەى الدیار 12 مەرجى قورسى وەزارەتى دەرەوەى ویلایەتەیەکگرتوەکانى ئەمریکاى بۆسەر ئێران خستە ڕوو وئاشکرا کرد لەژێر ناونیشانى ستراتیژیەکى نوێ دەربارەى ئێران وەک دەولەتێکى ئاسایی مامەلەى لەگەڵ بکرێ و ئەم 12 مەرجەى داناوە:
A- پێویستە ئێران هەموو ووردەکارى سەربازىە پێشوەکانى سەبارەت بەچەکى ئەتۆمى بۆ رێکخراوى نێودەولەتى ووزەى ئەتۆم دەربخات و ئاشکرا بکات.
B- پێویستە هەموو ئەوکارانەى پەیوەندى بە پیتاندنى یۆرانیۆم بوەستێنێ و بەرهەم هێنانى پلۆتۆنیۆم و داخستن وڕاگرتنى بەرهەم هێنانى راکتەرى ئاوى قورس ئاراک.
C- ڕێگە پیدانى پسپۆران وشارەزایانى رێکخراوى نێو دەولەتى ووزەى ئەتۆم بدرێ بێ مەرج هەموو شوێنە ئەتۆمیەکان بپشکنن.
D- کۆتایی هێنان بە بلاوکردنەوەى هەموو جۆرە رۆکێتێکى بالیستى و ئەوانەى تواناى هەڵگرتنى کڵاوەى ئەتۆمییان هەیە.
E- ئازادکردنى هاو وولاتیە ئەمریکیەکان و هاوپەیمانان کەلە یران گیراون.
F- ڕاگرتن وکۆتایی هێنان بە هاوکارى و پاراستنى گروپە تیرۆریستیەکان لە خۆرهەلاتى ناوەراست لەناویان دا حیزب اللە, حەماس وبزوتنەوەى جیهاد.
G- ڕێزگرتن لەسەروەرى حکومەتى عیراق و ڕێگە پێدانى بە چەک دامالینى میلیشیا شیعەکان.
H- راگرتنى هاوکارى وپشتیوانى کردنى میلیشیا حوسیەکان و هاوکارى یەمەن بۆ دۆزینەوەى چارەسەر و گەیشتن بە ڕێککەوتنى سیاسى.
I- کشاندنەوەى هەموو هێزە ئێرانیەکان لەسوریا.
J- ڕاگرتنى هاوکارى تالیبان و تیرۆریستانى تر لە ئەفغانستان و ناوچەکە و رێگەنەدان بەلەخۆگرتن و حەواندنەوەوشوێن دابینکردن بۆ سەرانى قاعیدە.
K- دەست هەڵگرتنى فەیلەقى قودسى سەر بەسوپاى پاسدارانى ئیران لە پشتگیرى تیرۆرى جیهانى.
L- دەست هەڵگرتن لە هەرەشە کردن لە دراوسێکان بەبەکارهێنانى رۆکێتى دوورمەودا و دەست هەڵگرتن لەهێرشە تێکدەرانەکانیان وهەرەشەکردن لەڕێگە کەشتیەوانیە دەریاییە نێودەولەتیەکان.
لەبەرامبەردا ئێران وەک جارەکانى تر هەموو ئەو مەرجانەى رەتکردۆتەوە کەپابەندیان نابێ و بەسەریان دەسەپێنرێ قبولى ناکەن وتا دوا هەناسە بەرگرى دەکەن و دژى ئەمریکا دەجەنگن و ئامادەى تێکشکاندنى هەر شێرشێکى ئەمریکیەکانن.
سەرۆک دۆنالد ترامپ ڕۆژى هەینى دوو هەلبژاردەى خستۆتە پێش سەرانى ئێران یا پابەند بوون یا خۆیان توشى کارەساتێکى ئابورى گەورە دەکەن و لەقسەکانیشى ئەوەى دووپات کردەوە کە ئەوان دژى گەلى ئێران نین بەڵکو دژى رژێمى ئێرانن.
جیهان ڕووبەروى مەترسیەکى گەورە دەبێتەوە لە ڕووى ووزەو نەوتەوە کە 90 ساڵە توشى کارەساتى وا نەبۆتەوە گەر ئێران بە موشەکى دوورمەودا هێرش بکاتە سەر کۆمپانیاى ئارامکۆى نەوتى سعودى بەمەش سعودیە لە بەرهەم هێنانى 11,5 ملیۆن بەرمیل نەوت دەوەستێنرێ.
ئایا سەرانى ئێران چۆن سەدام وولاتەکەى خۆى وێران کرد وخەلکەکەى توشى نەهامەتى و وەیشومەى نەبونى وشەرى تایەفەگەرى و دابەشکارى کرد ئەوانیش کەلە رەقى دەنوێنن و گەل ووولاتەکەیان توشى کارەسات دەکەن؟ یا ملکەچى داواکاریەکان دەبن؟ یا سەرەتا کەمێ خۆیان جیڕدەکەنەوە لەبەرچاوى گەلەکەیان بۆ ئەوەى ریسوا نەبن و دواتر ووردە ووردە زۆر لەمەرجەکان جێبەجێ دەکەن و خۆیان لەشەڕى ئەمریکا لادەدن؟ چۆن لەجەنگى هەشت سالەیان لەگەل عێراق ئەو هەموو ئابلوقە ئابوریەى لەسەریان بوو خۆیان ڕاگرت و سیاسەتى ئیکتیفاى زاتى و سک هەلگوشینیان پەیرەو کرد ئەمجارەش دەست دەگرنەوە؟ ئایا گەلى ئێران ئەمجارە پشتگیرى و پشتیوانیان دەبن یا لەسیاسەتە چەوتەکانیان وەرز بون؟ خاکى ئێرانیش فراوانە ئایا ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى گەر جەنگ دژى ئێران رابگەیەنن سەرکەوتو دەبن یا شکست دەهێنن؟ ئایا هەر بەهۆکارى ئابوورى ئێران ناچار دەکەن کە ملکەچ بێ ناوچەکە لەشەرو پشیوى دوور دەبێ؟
لە پێگەى الدیارى رۆژى 4ى نۆڤەمبەر وەرگیراوە.