شه‌ریف هه‌ژاری: ئه‌ی ئه‌مریكای گیڤارا كووژ!
ئه‌ی ئه‌مریكا له ناو كورد دا:
به‌رهه‌م ساڵحێكی حهپۆلت كرده سه‌رۆككۆمار!
نێچیری وهرهسهت كرده سه‌رۆك وه‌زیر!
قوبادی وهرهسهت كرده جێگری سه‌رۆك وه‌زیر!
ئه‌ی ئه‌مریكای گیڤارا كووژ!
ڕێگات به قاسملوو (بیرمه‌ندێكی ده‌گمه‌نی جیهانیی) نه‌ده‌دا بێته خاكه‌كه‌ت له پێناو دڵنهڕهنجانی (خومه‌ینی: خودای شه‌ڕ!). كاتێك ڕێت دا، له ڕۆژی هه‌ینیی دا، له جه‌ژنی قوربان دا، له دانوستاندن دا، له ناوه‌ڕاستی لیبرالیزمهكهی ئه‌وروپات دا، تیرۆریان كرد!
ئاپۆت خسته لیستی تیرۆر، كه‌چی وه‌ك ئازادیخواز مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ل جه‌نه‌راڵه جینۆسایدكاره فاشیسته‌كانی تورك دا كرد!
ئێستاش به شوێن (قه‌ره‌یلان) دا ده‌گه‌ڕێیت، به‌ڵام عاشقی خوێنڕێژییهكانی (ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس)یت و، ئه‌مڕۆش (ئه‌ردۆغان) دیسانه‌وه به ئاشكرا به (ئیمپریالیزم)ی دانایت، كه‌چی هه‌ر به (كورد)ی سته‌ملێكراو فێریت!
ئاخر به‌پێی كام دۆكترینی لیبراڵیزم (لیبراڵیزمهكهت!) ده‌بێ (ده‌میرتاش) به تیرۆریست بزانی، به‌لام ئه‌و (مهكهین)هی كه به فیگه‌ری نه‌مریی خۆتی ده‌زانی، له ڤێتنام ئازادیخواز بوو بێ!؟
ئه‌ی ئه‌مریكای گیڤارا كووژ!
تۆ نیشتیمانی: لنكۆڵن و مۆنرۆی،
حه‌یفه له دۆكترین و سیاسه‌ته‌كانیان لا ده‌ده‌ی!
ئه‌زانی دۆكترین و سیاسه‌ته‌كانی (لنكۆڵن و مۆنرۆ) چه‌ند مه‌زنن، چه‌ند جێی بایه‌خی سته‌ملێكراوان و، هه‌زاران ئه‌كادیمیستی وه‌ك منن!
ئه‌ی ئه‌مریكای گیڤارا كووژ!
تاكه‌ی ڕهشهكووژكردنی كوردان، ناتههژێنێ!
له منه‌وه بزانه:-
گه‌ر شاخ نه‌ما، گه‌ر خاك نه‌ما، گه‌ر ئاو نه‌ما، گه‌ر خۆر نه‌ما، ئه‌وكات ڕه‌نگه: كوردیش بمرێ!