له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: یه‌كێتی و گۆڕان یه‌كده‌گرن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكی پاڤێڵ تاڵه‌بانی پێی وتم: به‌م زوانه یه‌كگرتنێكی به‌ره‌یی وه‌ك پێشتری سێ باڵه‌كه‌ی یه‌كێتی سه‌رده‌می شاخ له نێوان گۆڕان و یه‌كێتی دروست ده‌كرێت و ده‌رگاش به كراوه‌ی ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نگه‌لی دیكه‌ش ته‌ڤلی ئه‌و به‌ره‌یه بن، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه سه‌باره‌ت ورده كاری یه‌كگرتنه‌كه باسی زندوو كردنه‌وه‌ی رێكه‌وتنی ده‌باشانی كرد‌و وتی پێشتر چه‌ند مه‌كته‌ب سیاسیه‌كی یه‌كێتی بۆ ئیمتیاز‌و شتی تر نه‌یانهێشت ده‌باشان كه خه‌ونی تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فا بوو سه‌ر بگرێت ، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه وتی یه‌كێتی دان به‌وه‌دا ده‌نێن ئه‌وان خه‌راپ مامه‌ڵه‌یان له ته‌ك گۆڕاندا كردووه.
پاڤێڵ تاڵه‌بانی باسی له‌وه كردووه، كه له نێو سه‌ركردایه‌تی نوێ ی ئه‌و به‌ره‌یه‌دا هیچ سه‌ركرده‌یه‌ك ته‌مه‌نی ناگاته 60 ساڵ و له 25 ساڵیه‌وه ی تیایه تا 60 ساڵ، ژماره‌ی سه‌ركردایه‌تی و جیڤاتهكان به یه‌كسانی ده‌بێت و ژماره‌كه زۆر نیه‌و كوڕی تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فاش له سه‌ركردایه‌تیدا ده‌بن و به‌ره‌كه هاوسهرۆكیه، سه‌رچاوه‌كه وتی به‌ره‌كه ده‌رگایه‌كی نوێ به ڕووی په‌یوه‌ندی له ته‌ك پارتیدا ده‌كاته‌وه‌و هه‌وڵده‌دات هه‌موو ناشرینیه‌كانی رابردوو فڕێبدرێته فایلی توڕدراوی دیرۆكهوه و ژیانی سیاسی دروست ده‌ستپێبكات.
سه‌باره‌ت كه‌ركوك سه‌رچاوه‌كه وتی رێگه‌یه‌كی نوێ ده‌گیرێته به‌رو چی دی پشت ناكرێته كه‌ركوكیه‌كان، هه‌روه‌ها وتی شتێك نامێنێته‌وه به‌ناوی زۆنی سه‌وز و زۆنی زه‌ردو كوردستان یه‌ك كوردستانه، له داهاتوی نزیكیشدا چه‌ندین پڕۆژه‌ی گه‌وره بۆ پێشخستنی كوردستان راده‌گه‌یه‌نین و جاده‌و بان و رێگاكان فراوان و نۆژه‌ن ده‌كه‌ینه‌وه‌و به كرده‌وه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین كوردستان بكه‌ینه نمونه‌یه‌كی گه‌ش و پێشكه‌وتوی ناوچه‌كه.
سه‌رچاوه‌كه وتی كوڕه‌كانی تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مستهفاو بارزانی له دانیشتنێكدا وتویانه سیاسه‌ت به‌س تاپۆی چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ك نیه‌و سیاسه‌تیش كۆمپانیای تاڵان و بڕۆ نیه‌و بۆ خۆشگوزه‌رانیه بۆیه په‌یمانی شه‌ره‌فیان له‌و باره‌یه‌وه واژوو كردووه و هه‌روه‌ها به‌ڵێنی ئه‌وه‌ش دراوه كه میلیشیا چه‌كداره‌كانی كوردستان بكرێته سوپای نیشتمانی كوردستان و چی تر پێشمه‌رگه به‌و جۆره‌ی ئێستا پرش و بڵاو نه‌بێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی قسه‌ی بۆمن كرد باسی زۆر موژده‌ی دیكه‌ی كرد، كه ده‌شێت هه‌نگاو هه‌نگاو جێ به جێ بكرێن ، وتیشی ناوی بهرهتازهكهی یه‌كێتی و گۆڕان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی یه‌كێتی كوردستان یان ناوێكی گونجاو ده‌بێت.
كاتێك خه‌ریكی ئه‌وه بووم هه‌واڵه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وه‌ك وتارێك رێك بخه‌م له زه‌نگ و لێدانی ده‌رگاكه به ئاگاهاتم ره‌نوی كچم وتی باوه پاره‌ی موه‌لیده ” وزهدهر”هكه هاتوه.
- بابەتەکانی تری لەتیف فاتیح فەرەج
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: له چ ده‌ستێكی نا ئهمینداین.
-لەتیف فاتیح فەرەج: دەربارەی ئاکاری کوردی.
-له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: قوربانیه بادینیه‌كان و موسته‌شاره‌كان.
- All Posts