عیماد عه‌لی: مه‌لابه‌ختیار و هه‌ڵوێستی ئهمریكاو سه‌ركرادیه‌تی په‌كه‌كه.
زۆر چاوه‌رێی ئه‌وه بووم كه سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای كوردستان قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی نوێی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه‌ی په‌كه‌كه بكات، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر له‌به‌ر دڵنه‌وایی توركیا و نازهه‌ڵگرتنی له‌مه‌ر هه‌وڵه‌كانی تێكدانی وه‌زعی كوردستانی رۆژئاوا وگێچهڵكردنی ده‌سه‌ڵاتی توركیا به‌و به‌شه‌ی كوردستان بێت بۆ هه‌ندێك وڵات، ئه‌وا بێده‌نگی كورد هیچ پاساوێكی نیه.
ئه‌مرۆ كاك به‌ختیار هه‌ڵوێستێكی ئازایانه‌ی نه‌رم و شیكردنه‌وه‌یه‌كی جوانی له‌مه‌ر كات و هۆكار و پاڵنه‌ره‌كانی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریكا له سهرقهبڵاندنی سێ سه‌ركرده‌كه‌ی په‌كه‌كه به بیانوی تیرۆر به ئاشكرا و به هۆكاری نهێنی و ژیربهژێری ده‌رئه‌نجامی گفتوگۆ له لایه‌كه‌وه و ململانێی وڵاتانی ناوچه‌كه و هاوكێشه و كارلێكه‌كانی نێوخۆی سوریا و ناوچه‌كه له لایه‌كی تره‌وه ده‌ربڕی.
كاك به‌ختیار ده‌ڵێت ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی به‌رژه‌وه‌ندیی زلهێزه‌كانه و هه‌ركاتێك پێویست بوو، پرنسیپ و ئازادی و فه‌لسه‌فه و دیموكراسی و مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌نه پێخۆر، به‌ڵی دانپێدانانێكی گه‌وره‌یه له‌لایه‌ن كاك به‌ختیاره‌وه كه ئه‌مریكا هه‌موو شتێك ده‌كاته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و وڵاتێكی خۆویست و به‌رژه‌وه‌ندی تایبهتپهرسته نه‌ك هه‌میشه پشتببه‌ستێت به چه‌مكی مرۆڤایه‌تی و دیموكراسی و ئازادای كه ئیدیعای ده‌كات، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا مانۆرێكی كردبێت له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا راگرتبێت ئه‌مرۆ وا پێویستی كردووه كه له‌م هه‌نگاوه‌یدا زۆر له بنه‌ماكنی بكاته پێخۆر و خۆی بخاته ژێر پرسیاره‌وه، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كیش هاوكۆوف بوبێت له گهڵێاندا و هه‌ر كاتێك به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی وایخواستبێت هه‌موو شتێك ده‌كاته قوربانیی خۆی و گه‌له‌كه‌ی. بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له كاتێكدا هه‌ندێك هه‌نگاوی تایبه‌تی خۆی له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لان كه‌وتبێته‌وه ئه‌وا واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه وڵاتێكی مرۆڤدۆست و خاوه‌ن بنه‌مای جیهاندۆستی و ئازادی و دیموكراسیه بۆ جیهان به گشتی. هه‌ڵوێستی به‌رده‌وامی ئه‌مریكا له كاتی سه‌رۆك جیفهرسۆنهوه كه به ئاشكرا وتبوی هه‌ر كاتێك بهرژوههدهیهكانمان كه‌وته حاڵه‌تی ترسناكیهوه دیموكراسی و ئازادی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌كینه قوربانیی. ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریكا چاوه‌رواننه‌كراو بێت و له‌پردا بێت و وه‌ك عهرهبونێك بێت بۆ دووباره نزیكبونه‌وه و ئاشتبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا به‌ڵام پاش قسه‌كانی گوته‌بێژه‌كه‌ی سه‌رۆكی توركیا كه وتی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریكا دواكه‌وتووه، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریكاش بێ‌نرخ كرا و ترس له‌وه هه‌یه كه شتی زۆرتر رووبدات.
ئه‌وه‌ی سه‌رسورهێنه‌ر بوو بۆ من كاك به‌ختیار باوه‌ری به‌تینی هه‌یه كه ئه‌مریكا ستراتیجیه‌كه‌ی به ته‌نها له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پره‌نسیپ و چه‌مكی وه‌كو ئازادی و دیموكراسی ومافی مرۆڤ وژیانی مه‌ده‌نی رۆنابێت و باسی له‌وه نه‌كردووه كه هه‌ركاتێك بهرژهوهندیهكهی بخوازێت ئه‌و ستراتیجیه‌ته یان ده‌خاته لاوه و پێشێلی ده‌كات یان ده‌یكاته قوربانی ستراتیجیه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای خۆی. ئه‌مه‌ش مافی خۆیه‌تی وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای كوردستان بێت له‌به‌ر هۆكاری خوێندنه‌وه‌ی هه‌مه‌جۆری هه‌ڵوێسته‌كانی له زۆرلایه‌نی جیهانی و ناوچه‌ییه‌وه.
ئه‌گه‌ر كاك به‌ختیار هه‌ندێك ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی په‌كه‌كه‌ش گرتووه و هه‌ڵه‌كانی خوێندۆته‌وه به‌ڵام دیدی ناوه‌نده‌كان و توركیاشی له‌به‌رچاو گرتووه له‌مه‌ر قسه‌كردن له‌سه‌ر په‌كه‌كه و رێره‌وی سیاسه‌تیان له‌م چه‌ند ساڵه‌دا.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵیه كه سه‌ركردایه‌تیه‌كی باڵای كوردستان هه‌ڵوێستی له‌مه‌ر پرسێكی ستراتیجی بۆ كوردستان به گشتی ده‌رده‌برێت و وا بوێرێت له‌نێو جه‌نجاڵی په‌یوه‌ندیه‌كان راست و هه‌ڵه‌ی زلهێز و وڵاتانی كاریگه‌ری وه‌كو ئه‌مریكا و توركیا بداته به‌ر ره‌خنه‌ی قه‌ڵه‌مه به پێزه‌كه‌ی و تاك بێت له هه‌ڵوێست ده‌ربریندا. تا ئه‌مرۆ تاكه له‌و سه‌ركرده باڵایانه‌ی كوردستانی باشوورههڵوێستی به روونی و ئاشكرا ده‌ربخات و به راده‌یه‌كی باش ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریكا به دووركه‌وتنه‌وه له پرهسنیپه مه‌ده‌نیه‌كانی جیهان له‌قه‌ڵه‌م بدات و له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا پشتگیریه‌كی باشی ناراسته‌وخۆش له سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه بكات. داخه‌كه‌م تا آیستا كه‌سانی به‌رپرسی باڵای كوردستانی باشوور نوزه‌یان لێوه نه‌هاتووه له‌مه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له هه‌ستیار و چاره‌نوسسازه‌ی گهلهكهمانبه گشتی، كه هه‌ڵوێست وه‌رگرتن نه‌ك ته‌نها به‌رگریه له سێ سه‌ركرده به ته‌نها به‌ڵكو به‌رگری و قسه‌كردنه له پرسێكی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تی و ئازادی و دیموكراسی له ناوچه‌كه‌و بۆ كورد به تایبه‌تی. ده‌ستی كاك به‌ختیار خۆش بێت و چاوه‌روانی هه‌ڵوێستی بوێری ترین ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسه هه‌نوكه‌ییه‌ی كورد و كوردستان به گشتی.