دکتۆر کەمال میراودەلی: گەڕانەوە بۆ خاڵی سفر لە چوارگۆشەی یەکەمدا. بەشی چواردە.
ڕووناکبیران و دەسەڵات
ئینتیلێجنتسیا: ڕووناکبیران و دەسەڵات
( 1 )
گه‌لێکی بێ ئینتێلێجنتسیا گه‌لێکی بی رۆح و و یژدان و پاشه‌رۆژه.
ڕووناکبیرانن ده‌بنه رۆل-نموونه بۆ به‌شه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ی نوێ. ڕووناکبیران توێژیکی ڕووناکیین له نێوان گه‌ل و ده‌سه‌ڵاتدا، له نێوان ئێستا و ئاینده‌دا، له نێوان خه‌م و خه‌وندا، له نێوان مێژوو-و خه‌ڵکدا. گه‌ل بۆ ئه‌وان ده‌ڕوانێ بۆ تێگه‌ێشتن و هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌رهه‌ڵستکردنی ده‌سه‌ڵات و روونکردنه‌وه‌ی راستییه‌کان. ده‌سه‌ڵات ده‌بێ له به‌ر ڕووناکایی بیر‌و بۆچوون و روانگه و لێکدانه‌وه و توێژینه‌وه و دیراساتی ئه‌وان هه‌نگاو بهاوێ. بیری دامه‌زراوه‌کان، چوارچیوه‌ی ئاخاوتنه‌کان، ڕێبازی رووداوه‌کان، پرۆژه‌ی چاکسازییه‌کان و چاره‌سه‌ری ناکۆکییه‌کان و گرفته‌کانی کۆمه‌ل و دروستکردنی گوشاری دیمۆکراتی و مۆرالیی بۆ گۆڕین و بهرپرسیارکرنی ده‌سه‌ڵات- به کورتی نه‌خشه‌رێگای سەربەخۆیی و دادپەروەریی و پێشکه‌وتنی ئابووریی و كۆمه‌ڵیی و زانستیی ده‌بێ له چاوگه‌ی پاک و روونی ڕووناکبیرانه‌وه رێچکه بکات.
( 2 )
مه‌به‌ستم له ڕووناکبیران هه‌موو ده‌سته‌ی خوێنده‌واری وریا و تێگه‌یشتوو-و خاوه‌ن بیر و ڕای ئازاد و بۆچون و هه‌لوێست و پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیه. ئه‌مه هه‌موو ئه‌و ده‌سته پرۆفێشنالانهش ده‌گرێته‌وه که ده‌وری کار‌و چالاکی و فێرکردن و بنیاتنان و خزمه‌تکردنی کۆمه‌ڵانی گه‌لیان هه‌یه. ئه‌وانه‌ن که ژیرخانی مرۆڤیی و بیریی بنیاتنانی نه‌ته‌وه پێکدێنن.
هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه که بیر‌و زانست و کاری پرۆفێشنال ده‌که‌نه ئامرازی پێشکه‌وتی ئابووریی و رۆشنبیریی و کۆمه‌لایه‌تیی و له گه‌ڵ کارکرنهکهشیاندا شتێکی زیاده‌یان هه‌یه پێێ ده‌وترێ ویژدانی پیشه‌یی، که‌سێتیی، رێزییخۆگرتن، ده‌سپاکیی و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێش به‌رژه‌وه‌ندی تاک: واته هه‌موو مامۆستایان له مامۆستای سه‌ره‌تاییه‌وه تا پرۆفیسۆری زانکۆ، دکتۆرۆ پزیشک و پارێزه‌ر و دادوه‌ر و به‌رێوه‌به‌ری ئیداریی و ئابووریناس و ئه‌ندازیار و ئه‌فسه‌رو قوتابی زانکۆ‌و رۆژنامه‌نووس و باسکار و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و… هتد.
( 3 )
به‌لام دیاره وه‌ک له هه‌موو مه‌یدانێكی ژیاندا دهیبیبین و مێژووی هه‌موو گه‌لان نیشانی داوه، له هه‌موو بوارێک‌دا تاکهکهسانێک، ده‌سته‌یه‌ک، گروپێک، که‌م یان زۆر، ده‌رده‌که‌ون که ده‌بنه ڕێبه‌ر، که ده‌وری ڕێبه‌رایه‌تی ده‌بینن، ڕێبه‌رایه‌تی نه‌ک به قسه‌ی زل و ئادیۆلۆجییای دابڕاو و به‌رنامه‌ی بۆش، به‌ڵکو ڕێبه‌رایه‌تیی به نموونه‌یی بوون له که‌سێتی و کرداردا، به ڕاستیی نواندن له ئاخاوتن و ڕه‌فتاردا، به خۆنهدۆراندن و خۆ به‌ستنه‌وه به گه‌ل وخواسته‌کانی له ئامانج و ئاکاردا، به ڕه‌چاوکردنی به‌ها و ستانداردی به‌رز له پیشه و بیرکردنه‌وه و بڕیاردا.
( 4 )
پێویستیی هه‌ره گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد ئه‌مڕۆ سه‌لماندنی ئاماده‌بوونی ده‌سته‌یه‌کی ئینتیلێجنتسیای کوردیی رێبه‌ره که جێگه‌ی باوه‌ڕی خه‌لک بن، که ئاماده نه‌بن به هیچ نرخێک ویژادن و که‌رامه‌تی خۆیان بفرۆشن یان موساوه‌مه له سه‌ر ئامانج و خیروخۆشیی و ده‌رفه‌ته‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بکه‌ن، یان خیانه‌ت به ستانداردی زانستیی و بنه‌مای ئه‌خلاقی و و پرینسیپی پرۆفیشنالی پیشه‌که‌یان بکه‌ن، یان بێدادیی و جیاوازیگهریی قبوول بکه‌ن، یان بترسێندرێن و سه‌ریان پێشۆڕ بکرێ؛ ده‌سته‌یه‌ک که بتوانێ کاریگه‌ریی له سه‌ر ده‌سه‌لات هه‌بێ و ببێته په‌نا بۆ میلله‌ت و نموونه بۆ نه‌وه تازه‌کان و پشتگیری ده‌ره‌وه و ناوه‌وه به‌ده‌ست بێنێ و کەلتوورو پرۆژه و فیربوونی زانستی ئه‌ورووپی نۆده‌م بۆ کوردستان بگوێزێته‌وه.
به داخه‌وه تا ئێستا کورد ئه‌و جۆره ئینتیلێجنتسییایهی نییه. هه‌ر ئه‌مه‌شه وای کردووه مێژووی ئه‌م هه‌ژده ساڵه‌ی کورد به پێچه‌وانه‌ی یاسای سروشت و پێشکه‌وتنه‌وه به به‌راوه‌ژوو له سه‌ر سک بخشێ، به خۆی نامۆ بێ و به ئه‌وی دی سه‌رسام بێ، خۆتهپێن و دوژمن هه‌ڵسێنه‌وه بێ، باب په‌رست و خوشک کوژ بێ، شاخسهپێن و شارخنکێن بێ.
( 5 )
دیاره تاوانه حیزب یان ته‌نانه‌ت حکومه‌تیش به هیچ شێوه‌یه‌کی سیاسی نایاسایی ده‌ستبخاته ناو زانکۆ وه و په‌کی ستاندارد و ئاستی زانستیی و ره‌وش و ره‌وشتی پرۆفێشنالیی و ئازادیی بیر‌و ئاخاوتن بخا و ڕێگه له کۆبوونه‌وه و مانگرتن و چالاکی سه‌ربه‌خۆ و خۆپیشاندانیی ناتوندوتیژیی خوێندکاران بگرێ. به‌ڵام تاوانی ههرهگهورهتر و دزێوتر هی ئه‌و مامۆستای زانکۆ و ئهکادیمیییانهیه که ئاماده‌ن له‌و جۆره زانکۆیانه‌دا کار بکه‌ن و بێده‌نگ بن و ببنه نموونه‌یه‌کی خراپ تا ئه‌و خوێندکاره گه‌نجانه‌ش، کچ و کوڕ، هه‌ر ئه‌م جۆره سیستمه گه‌نده‌ڵه قبوول بکه‌ن و ببنه ئامرازێکی دروستکردنه‌وه‌ی له سه‌ر حیسابی که‌سێتیی و ئاستی رۆشنبیریی و زانستیی و پاشه‌رۆژی خۆیان و گه‌له‌که‌یان. هه‌موو که‌س ئازاده وه‌ک تاک چۆن ده‌ژی و چ ده‌کاو چ جۆره فه‌لسه‌فه و ستایلێکی ژیان هه‌ڵده‌بژێرێ. لێره‌وه من گرفتم له گه‌ڵ ئه‌وه نییه که پرۆفیسۆریکیش ژیانی ئهزبهنێتیی و خزمه‌تی پیاوانی حیزب بۆ خۆی ههلبژێڕێ گه‌ر ئه‌مه وه‌ک تاکه‌که‌س بکا نه‌ک وه‌ک به‌شێک، ده‌ورێک، پله‌یه‌ک له ناو سیستمی ده‌زگایی زانکۆ دا، ئه‌وکات، ئه‌م کاره ده‌بێته ناپاکیی، تاوان، ده‌لالی و جاشایه‌تیی بۆ حیزب و له ئه‌نجامدا ناپاکیی یه به پیشه و زانست و عه‌قڵ و نه‌ته‌وه و مێژوو.
( 6 )
ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕی نادادیی و نامرۆڤایه‌تی و تاوانه که حیزبی کوردیی ده‌سبه‌سه‌راگرتنی دارایی و ده‌رفه‌تی کار‌و ژیان بۆ ئامانجی حیزبایه‌تیی و کۆنترۆلی مرۆڤ و که‌رامه‌ت و ئازادییه‌کانی به‌کاربێنێ و ته‌زکییه‌ی حیزبیی بکاته تاقه مه‌رجێکی گرنگی دامه‌زراندنی که‌سی نه‌شیاو بۆ شوێنی نه‌شیاو و داڕزاندنی هه‌موو سیستمێکی به‌هایی و پیشه‌یی و مۆرالیی به هۆی ئه‌مه‌وه.
به‌ڵام تاوانه‌که هی ئه‌و دادوه‌رو و یاساناس و پارێزهرانهشه که له وڵاتیکی بێ ده‌ستوور و بێ یاسادا که رۆژانه ژنی تیا ده‌سووتێندرێ و ده‌کوژرێ و ناعه‌داله‌تی تیا ده‌کرێ و گه‌نجی تیا نامۆ‌و سه‌رگه‌ردان ده‌کرێ، سه‌ری خۆیان شۆڕده‌که‌ن یان بیده‌نگ ده‌بن، یان ده‌بنه دارده‌ستی تاوانکاران و یاسای بێیاسایی ده‌سه‌پێنن.
سه‌یرکه، دادوه‌ر و پارێزه‌ره‌کانی پاکستان چ ده‌ورێکی شێلگیر و جوانمهردانه و پرینسیپدارانهیهن له گێراندنه‌وه‌ی دیمۆکراتی وه‌ستان به‌رامبه‌ر عه‌سکه‌ر و حیزب‌دا هه‌بوو. بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی ساڵیک له خۆپیشاندان و مانگرتن و سووربوون له سه‌ر پاراستنی ئازادی دادوه‌ریی و رێزی پیشه‌که‌ی خۆیان سوور بوون. تا به ئامانجی خۆیان گه‌ییشتن. له ته‌موزی 2007 له سلێمانی بووم و برای به‌رێز د. به‌رهه‌م ساڵه‌ح داوه‌تی کردم ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رێزیان بم له‌گه‌ڵ دادوه‌رو پارێزه‌رانی سلێمانیدا. وابزنم 27 داواکاری گشتی و دادوه‌رو پارێزه‌ر له کۆبوونه‌وه‌که دا بوون. من ترسم هه‌بوو باسی پاره و خانوو-و ئیمتیازات بۆ خۆیان بکه‌ن، گه‌رچی دیاره ئه‌مه‌ش هه‌قی خۆیانه، به‌لام هه‌موویان جوانمهردانه باسی که‌لێنی گه‌وره‌ی نێوان گه‌ل و ده‌سه‌ڵاتیان کرد، باسی ناهه‌قیی و نادادییه‌کان، باسی ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵیی و دزیی سامانی گه‌له‌ی گه‌رچی له لایه‌ن دیوانی چاودێری ده‌سه‌لات خۆیه‌وه ئاشکرا کراون تاقه یه‌ک که‌سیش به دریژایی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دوو حیزبه له سه‌ر هیچ تاوانێکی گه‌نده‌ڵیی و دزیی و خراپبه‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات نه‌دراوه‌ته دادگا‌و سزا نه‌دراوه. دیاره ئه‌م جۆره کۆبوونه‌وانه ههرگیزهیچیان لێ شین نه‌بۆته‌وه. دوایی کاره‌کان خراپتر بوون، که‌لێنه‌که گه‌ورەتر بوو- جێگه‌ی پرسیاره گروپێکی ئاوای پارێزه‌ران و دادوه‌رانی به‌رێزی خاوه‌ن هه‌ڵوێست، با هی حیزبیشیان تێدا بی، بۆ ده‌بێ وه‌ک ڕووناکبیرانێ که رێزی پیشه‌که‌ی یان ده‌وری مێژوویی خۆیان ده‌گرن نه‌توانن یه‌کبگرن و کامپه‌ین بۆ ئازادیی دادوه‌ریی بکه‌ن و بکه‌ن ببنه فشارێکی راسته‌قینه له سه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆ دابینکردنی دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی و نموونه رێبه‌رێکی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵ؟ ئه‌ی ئه‌م گه‌له هه‌ژاره چاوه‌رێی کام گۆدۆ بکات؟
تاوانه که له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو پاره و سه‌رچاوه ئابووریی و تهکنۆلۆجییانه، راده‌ی خزمه‌تی ته‌ندروستی له ئاستێکی وادا بێ که مه‌گه‌ر له ده‌سته‌ی حیزبپێداوهکان بی و بتوانی بۆ ئوردون یان له‌نده‌ن یان ئه‌وروپا بچی بۆ چاره‌سه‌ی ئه‌گینا ده‌بێ خۆت ته‌سلیمی قه‌زاو قدهر بکه‌ی. تاوانه که مانگ له داوای مانگ ساڵ له دوای ساڵ به سه‌دان ته‌ن خۆراکی به‌سه‌رچوو دێته ئه‌م کوردستانه بێ خاوه‌نه‌وه و ده‌بێته ژه‌هری مه‌رگ، که بڵێسه‌ی کوشتن به سوتاندن له‌م خاکه‌دا دانەمرکێتهوه، که نه‌خۆشییه‌کانی سه‌ره‌تان و دڵ و نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان، به هۆی باری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، به شێوه‌یه‌کی خه‌ته‌رناک زیادیان کردووه، که جادده و رێوبانه‌کان بوونه ئهنفالگهی مه‌رگی رۆژانه‌ی به ده‌یان، به سه‌دان، که‌چی پزیشک و دکتۆره‌کانمان که پسپۆری ژیان و مه‌رگن و چاوه‌رێی ئه‌وه‌یان لێ ده‌کرێ ده‌نگی ژیان و مافی ژیان و ده‌ست و دڵی نه‌رمی ژیان بن له‌م وڵاته‌دا، به‌وه رازیبن که به مووچه‌یه‌کی که‌م رۆژه‌کانی خۆیان به‌سه‌ربه‌رن و ده‌نگێکی ناره‌زایی تاک یان به کۆمه‌ل دژی ئه‌و مه‌رگستانه به‌رزنه‌که‌نه‌وه و سه‌روه‌رییه‌ک بۆ خۆیان و پیشه به‌رزه ئینسانییهکهیهن تۆمار نه‌که‌ن.
( 7 )
تاوانه ده‌وڵه‌تی جێنۆساید دروستبکرێته‌وه و کورد ده‌وری سه‌ره‌کی له دروستکردنهوهیا ببینێ و به خشکه‌یی که‌رکوک و کوردستانی ئازادکراوی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی ته‌سلیم بکرێنه‌وه وته‌نانه‌ت له رووی مافی ئینسانیی هه‌ره سه‌ره‌تاییشه‌وه ژیان و جێنشینی و پاشهرۆژ بۆ ئاواره‌کان دابین نه‌کرێ و هه‌ڕه‌شه‌ش بۆ ته‌واوی کوردستان دروستبکاته‌وه، به‌ڵام تاوانه‌که زیاتر هی ئه‌و گه‌نده نووسه‌رو بۆشنبیرانهشه که بوونه‌ته ئه‌داتی ده‌ستی حیزب و ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و مێشک و دڵ و زمانی خۆیان قفڵ کردووه. به‌رای من ئه‌وه کاره‌ساته‌که‌یه.
خۆ تاوانی ڕووناکبیرانی ده‌ره‌وه له هی ناوه‌وه زۆر زیاتره و جێی داخ تره. ڕووناکبیرێک له ده‌ره‌وه که ره‌نگه هه‌ر هیچ پێویستی دارایی به ناوه‌وه‌ش نه‌بێ، بۆ ده‌بێ ببێته چقڵ له گه‌له‌که‌ی که نه‌توانێ ببێته گوڵ؟ بۆ نه‌بێته نموونه‌ی ده‌نگی ڕه‌خنه و ده‌ستی پرۆژه‌ی بنیاتنه‌رانه و ڕووناککه‌ره‌وه‌ی رێبازی خه‌ڵک و ئامرازی چه‌سپاندنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی دادپه‌روه‌ریی و یه‌کسانیی له جیاتی ئه‌وه‌ی ببێته به‌شێ له گه‌نده‌ڵیی سیستمی حیزبیی؟ بۆ که دهرواتهوه کوردستان ده‌بێته به‌ردی بن گۆم و له هه‌واڵی گه‌نده‌ڵبوون و پارچه پارچه ڕزین زیاتر هیچیان لێ نابیسین؟ دیاره هه‌موو وا نین و تاک‌تاکی به هه‌لوێست و خاوه‌ن یژدان هه‌ن. به‌ڵام له ئاستی ڕووناک‌بیری ڕێبه‌ردا نین.
( 8 )
کاتێ یه‌کێتی کاک قوبادی کوڕی مام جه‌لال ی به نوێنه‌ری هه‌رێم له ئه‌مریکا دانا، به راستی له سێ رووه‌وه من تووشی شۆک بووم: یه‌که‌م من ئه‌وه‌م له مام جه‌لال چاوه‌ڕی نه‌ده‌کرد، به‌لای که‌مه‌وه زیاتر له سه‌د پرۆفیسۆرو خاوه‌ن دکتۆرا و شاره‌زاو خاوه‌ن ئه‌زموونی سیاسی کورد هه‌ر له ئه‌مریکا، گه‌ر باسی ئه‌وروپاش نه‌که‌ین، هه‌یه. هه‌ندێ له ده‌زگاکانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مریکا کاریان کردووه، به لای که‌مه‌وه مام جه‌لال دۆستایه‌تی نزیکی له‌گه‌ڵ نیوه‌ی ئه‌وانه‌دا هه‌یه. بۆ له ناو هه‌موو ئه‌مانه‌دا باوه‌ڕی به کوردێکی تر نه‌بێ و کوڕێکی منالکاره و ساوێلکه‌ی سیاسی خۆی دابنێ له کاتێکدا له هه‌موو خه‌باتی سیاسیی ژیانیدا مام جه‌لال خۆی به‌وه ناساندووه که بنهمالهچی نییه و نه‌ک بۆ، به‌لکو دژی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ییش کار ده‌کات؟
باشه ئه‌ی ڕووناکبیرانی کوردی ئه‌وروپا و به تایبه‌تی ئه‌مریکا ئه‌مه‌یان بۆ قبووڵ کرد؟
من وام ده‌زانی ئه‌م کاره به سووکایهتپێکردنێکی ڕاسته‌وخۆ بۆ خۆیان و گه‌له‌که‌یان و ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن ئه‌زموونی دیمۆکراتی کوردستان و وێنای کورد له ده‌ره‌وه ده‌زانن؟ بۆ هیچ په‌رچه کردارێکیان نه‌بوو؟
به باوه‌ڕی من هه‌ر تاکێک له‌و ڕووناکبیرانه‌ی که ده‌یان ساڵه له ریکخراوی وه‌ک کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد و ئه‌نستیتوی کورد و رێکخراوه‌کانی تر کار ده‌که‌ن، له به‌ر زانست و ئه‌زموون و شاره‌زاییان، زۆر له کاک قوباد باشتر ده‌بوون و ئازادی زیاتریشیان ده‌بوو وه‌ک خۆیان و نوێنه‌ری به‌راستی و به ویژدانی گه‌له‌که‌یان قسه بکه‌ن نه‌ک هه‌ر هه‌له‌یه‌ک بیکه‌ن له سه‌ر مام جه‌لالی باوک بکه‌وێ؟ من دڵنیام مام جه‌لالیش گوێی لێ ده‌گرتن گه‌ر ئه‌و ڕووناکبیرانه‌ی ئه‌مریکا هه‌لوێستیان هه‌بایه.
به‌شی سێیه‌می شۆکه‌که‌م ئه‌وه بوو که بۆ ئه‌مریکا-ش ئه‌وه‌ی قبوول کرد؟ ئایا ئه‌مریکاش ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ی دا‌و کاره‌ساته‌ی دروست کرد هه‌تا مۆدێلی دیمۆکراسیی و روونکاریی و حوکمی یاسامان بۆ بێنێ یان پشتگیری دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و گه‌نده‌ڵی بێ ئاست و سنوور بکا وه‌ک تا ئێستا، له گه‌ڵ به‌ریتانیاش، کردوویانه؟
( 9 )
دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه گه‌لێکی بێ ئینتێلێجنتسیا گه‌لێکی بی رۆح و و یژدان و پاشه‌ڕۆژه. ئینتێلێجنتسیای کورد که ئه‌وه‌نده ده‌ورێکی بنچینه‌یی و جوامێرانه‌ی پێش ڕاپەڕین و له کاتی ڕاپەڕین دا‌و دوای ڕاپەڕین بۆ دامه‌زراندنی بنچینه‌کان و دامه‌زراوه‌کانی سه‌ربه‌خۆیی بینی و له ده‌ره‌وه‌ش هه‌میشه ده‌ورێکی نه‌ته‌وه‌یی دیار‌و شهرفمهندانهیان هه‌بووه، پێویسته له‌و خه‌وی غه‌فڵه‌تی بێده‌نگی و خۆدۆڕاندن به خه‌به‌ر بێن و ده‌ورێکی ویژدابیی دیمۆکراتی پێشه‌نگ بۆ رزگارکردنی گه‌له‌که‌یان له مه‌ترسی راسته‌قینه‌ی حوکمی حیزبیی نادادپه‌روه‌رو نادامه‌زراوه‌یی [نا موئه‌سسه‌ساتی] گه‌نده‌ڵ و دۆراندنی یه‌کبه‌یه‌کی ده‌رفه‌ته‌کان ببینن.
ئینتێلێجنتسیایهک که له‌وه‌ش تێپه‌ر بکا که ته‌نیا بنووسێ و هاوار بکاو ره‌خنه بگرێ به‌لکو پێویسته نموونه‌ی ئازایه‌تی و ئه‌خلاق و ئازادبوون پێشکه‌ش بکه‌ن، نه‌خشه‌ی گۆڕان و چاره‌سه‌ری بۆ گرفته‌کان دابنێن و کاری له سه‌ر بکه‌ن و دایه‌لۆگ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا بکه‌ن که به ناسکی له‌و پرینسیپانهدا یه‌کده‌گرنه‌وه و به‌راستی گۆڕانیان ده‌وێ و بۆی هه‌ول ده‌ده‌ن: گۆڕانی سیاسیی، یاسایی، په‌روه‌رده‌یی، کۆمه‌لایه‌تی، ئابووریی، کو‌لتووریی و له‌پێش هه‌موو شتێکدا ژیانی رۆشنبیریی ئازاد تازهبکهنهوه و حیزب له ژیانی کولتووری و میدیا و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یی و زانکۆ و ده‌زگاکانی حکومه‌ت دوور بخه‌نه‌وه.
یەکەمجار لە 15.08.2009 ىلاوکراوەتەوە. بە نیاز بووم چەند وتارێک دەربارەی سەربژاردە [نوخبە] و رووناکبیران وەک بەشێک لەم زنجیرەیە بوونسم، سەیرم کرد دیسان گەرانەوەیە بۆ خالی سفر لە چوارگۆشەی یەکەمدا لە ولاتی بێ دەستوور و پرۆسەی دیمۆکراسی دەستووریی و حوکمی یاسا و نەخشەی نەشونمای مرۆیی و کۆمەلیی و ئابووریی و تەکنۆلۆجی، هەرچی بوترێ و بنووسرێ پووشی بەر بایە، وەک دەبینن ئەم وتارە بۆ یەکەمجار لە 15 ی ئابی 2009 لە هاولاتی و ئەوسا کوردستانپۆست بلاوکراوەتەوە.