دکتۆر کەمال میراودەلی: گەڕانەوە بۆ خاڵی سفر لە چوارگۆشەی یەکەمدا. بەشی پانزەهەم.
رووناکبیران (2)
تاکەی بێهوودە دەهٶل دەکوتن؟
( 1 )
کاره‌ساتترین شت له کاری نووسین له هه‌رێمی کوردستان ناعه‌قلانێتی خودی نووسینه: گه‌ر عه‌قڵ به‌رله‌هه‌موو شتێک ده‌ستنیشانکردنی ئامانجی عه‌قلانی و عه‌قلانیترین رێباز و ئامراز بێ بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه، ئه‌وا له کوردستاندا نووسین ، هه‌رچییه‌ک بێ و بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک بێ، گه‌یشتۆته بنبه‌ست.
نه هیچ ئامانجێکی دیاریکراوی هه‌یه، نه جمهوری دیاریکراوی هه‌یه: بۆ كێ ده‌نووسێ؟ نه ئاشکرایه ده‌یه‌وێ کار له كێ بکا و بیرورای كێ دروست بکا و هی کێ بگۆڕێ. ئایا ده‌یه‌وێ کار له ده‌سه‌لات بکا؟ چۆن؟ و تا چه‌ند سه‌رکه‌وتوو بووه و ده‌بێ؟ بۆ چه‌ند سال و دوای چی؟ ئایا ده‌یه‌وێ ره‌خنه بگرێ، ئایا ده‌یه‌وێ زانست و رۆشنبیریی پێش بخات؟ ئایا ده‌یه‌وێ زمان و ئه‌ده‌بیات و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی په‌ڕه‌پێبدات؟ نه پرۆسه‌که‌شی بێبه‌شه له ئاژاوه‌و خنکاندن به زۆروبۆریی و بێسه‌روبه‌ریی.
تامه‌زرۆی ئه‌وه‌م ته‌نیا یه‌ک گۆڤار،یه‌ک رۆژنامه، یه‌ک میدیا هه‌بێ بڵێم ئه‌وه هی هه‌مووانه، سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌نه، زمانه‌که‌ی ساغ و ستاندارده، ڕێبازه‌که‌ی زانستیی و بابه‌تییه، ئامانجه‌که‌ی دیمۆکراسی ونه‌ته‌وه‌ییه، تایبه‌تکارییه‌که‌ی داهێنان و به‌خۆداچوونه‌وه و خۆنوێکردنه‌وه‌یه، به‌رێوه‌بردن و کارکردنه‌که‌ی پرۆفێشنال و دامه‌زراوه‌یی یه.
( 2 )
20 ساله قسه ده‌کرێ، وتار ده‌نووسرێ، هاوار ده‌کرێ، پێشنیاز پێشکه‌ش ده‌کرێ، پرسه‌کان شیده‌کرێنه‌وه و ده‌فه‌لسه‌فیندرێن، به‌لام که‌س نازانێ کێ ئه‌و نووسین و پرۆژانه ده‌خوینێته‌وه، کێ ده‌بێ بیانخوێنێته‌وه، کێ هه‌ڵیانده‌سه‌گینێ، کێ به‌رپرسیاره له گوێگرتن له هاواره‌کان، له به‌دواداچوونی كێشه‌کان، له به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی داواکارییه‌کان، له کردنه‌وه‌ی گوێیه داخراوه‌کان، له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان، له دانانی سنوورێک بۆ ئه‌و ئاژاوه ئیعلامییه‌ی له گۆڕێیه، بۆ سه‌د جار دووباره بوونه‌وه‌ی دووباره‌بووه‌کان، وتنه‌وه‌ی وتراوه‌کان، کۆپیکردنه‌وه‌ی کۆپییه‌کان، داخستنی ژووره داخراوه‌کان که گه‌ره‌لاوژکه‌ران ته‌نیا ده‌نگی خۆیانی تێدا ده‌بیسن، بۆ خۆیان ده‌نووسن و ده‌ژه‌نن و دنیا له‌ده‌نگدانه‌وه‌ی خۆیاندا پێناسه دەکەن
ناشتوانم بلێم که ئه‌م هه‌موو نووسین و گازنده‌یه هوشیاریش زیاد ده‌کا. هوشیاری چییە گەر نەبێ بە هێزێکی ماددیی بگۆڕ؟ بە فەلسەفەیەکی نوێ بۆ ژیان؟
بیربه‌ندیی (ئێشکالی) نووسینی کوردیی خودی به‌کار‌هێنانی وشه و زاراوه‌یه:چ وه‌ک چه‌مک ، چ وه‌ک رێزمان، چ وه‌ک مانا گه‌یاندن. بۆیه ناکرێ پێوه‌ندیی نێوان نووسین و هۆشیارییش به بێ پێناسه‌ی زانستیی و مانا و مه‌به‌ستی هوشیاریی و دامێنه فه‌لسه‌فیی و کۆمه‌لییه‌کانی حاڵی ببین.
( 3 )
سه‌ره‌تای رێبازی عه‌قلانی، که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا، پێناسه‌ی شته‌کانه به شێوه‌یه‌کی جه‌ده‌لی دایه‌لکتیکی یان دووانه‌یی کۆدژه‌یی. که‌واته سه‌ره‌تاکه‌شمان که جه‌خت کردن بوو له سه‌ر عه‌قلانییه‌تی شته‌کان، ناعه‌قلانیی و ناشیاو ده‌بێ، گه‌ر پێناسه‌یه‌کمان بۆ وشه یان چه‌مکی عه‌قڵ خۆشی نه‌بێ.
ئه‌مه‌یه سه‌ره‌تای بێ سه‌ره‌تا و کۆتایی بێ‌کۆتایی قه‌یرانی كۆمه‌لگای کوردیی که خۆی له قه‌یرانی قسه‌و نووسین دا ده‌رده‌بڕێ و ئه‌ویش خۆی له قه‌یرانی عه‌قڵێکدا ده‌بینێته‌وه که ناپرسێ: ئه‌م هه‌موو نووسینه بۆ؟ ئه‌و هه‌موو وشه و زاراوه بێ پێناسه و ستاندارده تا که‌ی؟ که ئه‌میش به فه‌شه‌لهینان له پێناسه‌ی خودی عه‌قڵه‌وه له‌مه‌وه دامه‌زراندن و ره‌چاوکردنی ڕێباز‌و میتۆدییی عه‌قلانی له هه‌موو مه‌به‌ست و بوارێکی ژیاندا، ده‌ستی پێکردووه.
عه‌قڵ له‌ی گه‌لانی پێشکه‌وتوو و کۆمه‌لانی مۆدیرن بریتییه له مه‌نهه‌جی عه‌قلانی که ده‌مێکه له رێگای فه‌لسه‌فه‌وه دامه‌زراوه، بریتییه له مه‌نهه‌جی زانستیی و شیکاریی زانستیی که ده‌مێکه له رێگای پرۆسه‌ی پێشکه‌وتنی زانستی و ته‌کنۆلۆجی و ئه‌زموونی که‌ڵه‌که‌بووی زانسته‌وه چه‌سپاوه و کراوه‌ته به‌رنامه‌ی خودی ژیان و ره‌فتاری رۆژانه‌ی کۆمه‌ل و تاک خۆی. عه‌قل گۆچانێکی سیحری نییه به‌لام له سیحر به‌هێزتره، فه‌زایه‌کی خه‌یاڵی نییه، به‌لام له خه‌یاڵ داهێنه‌رترو موعجیزاویتره. چونکه عه‌قل ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی عه‌قله که سه‌رتاپای ژیانی مرۆڤ و کۆمه‌لگای مرۆڤیان داگیرکردووه: عه‌قل خۆی له به‌رهه‌می به‌رده‌وام و باشتردا ده‌رده‌خا، ناعه‌قلانی کۆمه‌لگای ئێمه‌دا له زڕیی و بێبه‌رهه‌مییه‌که و وه‌ستان و داوه‌شانه‌که‌یدا به‌رجه‌سته‌یه.
( 4 )
رێبازی عه‌قڵ سێ هه‌نگاوه: بیر ، به‌رنامه ، به‌رهه‌م. رێبازێکی کورت و چره و ناوه‌رۆکه‌که‌ی کات و کاره: به بیر ده‌ستپێده‌کا و به نەخشە و کار و جێبەجیکرندا دەڕوا و بە به‌رهه‌می به‌رچاو و کاریگه‌ر کۆتایی دێ.
ئه‌م پرۆسه عه‌قلانییه تا دووباره ده‌بێته‌وه زیاتر به خۆیدا ده‌چێته‌وه و زیاتر خۆی به‌کار ده‌خاته‌وه و ئه‌نجامه‌کان ده‌کاته سه‌ره‌تایه‌کی تازه بۆ رێبازی به‌هێزتر و به‌رهه‌می باشتر و ئه‌نجامی داهێنه‌رانه تر، بۆیه بازنه‌ی عه‌قڵ بازنه‌یه‌کی داخراو وخۆ دووباره‌کردۆوه نییه، به‌لکو حه‌له‌زۆنییه ، جوغزێکه بێ کۆتایی به‌رهه‌مدارو به‌رین و به‌هێز ده‌بێ.
عه‌قل خودووباره‌کردنه‌وه و قسه‌دووباره‌کردنه‌وه و به‌ڵێن دووباره‌کرنه‌وه‌ی بێ ئامانج و ئه‌نجام نییه وه‌ک له کۆمه‌لگای ئێمه‌دا باوه و بێباکانه ده‌هۆلئاسایی ده‌کوترێته‌وه.
عه‌قڵ پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئامانجی عه‌قلانی و جه‌وهه‌ره‌که‌ی ناسینی نرخی کاته وه‌ک ناوه‌رۆک و سه‌رچاوه و که‌ره‌سه‌ی راسته‌قینه‌ی به‌رهه‌م‌هێنان و دهێنان، و به‌بێ زانینی نرخی کات، خودی ژیان خۆی، که گه‌وره‌ترین و تاقه به‌هره و به‌خشراوی کاتیی مرۆڤه، بۆش و بێ مانا و بە فیڕۆدراو ده‌مێنێته‌وه.
( 5 )
دیاره ئه‌م چه‌ند وشه‌یه ده‌رباره‌ی عه‌قڵ کۆتایی سه‌ره‌تای چیرۆکی پێناسه‌که‌ی نییه. عه‌قڵیش جۆری هه‌یه به پێی خۆناسین و خۆناساندنی، به پێی ئامراز‌و ئه‌نجام و ئامانجه‌کانی: عه‌قلی خه‌رافی، عه‌قلی دۆگمایی، عه‌قلی سته‌مگه‌ریی، عه‌قلی ئه‌فسانه‌یی، عه‌قلی کۆنترۆلیی ، عه‌قڵی ئازاد، . هتد به‌لام له‌م بڕه عه‌قلاندنه‌ی عه‌قله‌وه هیوادارم ئه‌وه روون بێ که مه‌به‌ستی من عه‌قلی زانستییه، عه‌قلی فه‌لسه‌فییه، عه‌قلێک که پشت به پرینسیپی لۆژیکی و بنه‌مای زانستی دامه‌زراو ده‌به‌ستێ، مه‌به‌ستم مه‌نهه‌جی عه‌قلی زانستییه که پشت به داتا و فاکت و ژماره و تێگه‌یشتنی جه‌ده‌لی روودا و دیارده و، ستاندارد‌و ئه‌زموون و تاقیگه و شیکاریی بابه‌تیی و تۆژینه‌وه‌ی زانستی ده‌به‌ستێ- که به‌بێ دایه‌لۆگ داوا ناکا، به‌بی بیر‌و به‌رنامه‌ی فاکت و ژماره و تۆژینه‌وه بریار نادا، به بی زانست کار ناکا، به بێ به‌رهه‌م خۆی به‌کار ناخا، به بێ زامنی پێشکه‌وتنی پترهیچ شتێ دووباره ناکاته‌وه.
ئه‌مه عه‌قڵێکه که عه‌قڵ خۆی له سنوور‌و کۆت وقفله‌کانی خۆی رزگار ده‌کا و ده‌یخاته نا‌و فه‌زای گه‌ردوونی ئازادیی بێ سنووره‌وه.
که ئه‌و عه‌قله فه‌لسه‌فییه زانستییه له کار دابوو، ئیدی سه‌ره‌تاکان، پرینسپه‌کان عه‌قلانی و زانستیی ده‌بن، پرۆسه‌کان فه‌لسه‌فیی و زانستیی ده‌بن، ئامانجه‌کان و ئه‌نجامه‌کان و به‌رهه‌مه‌کان ستاندارددار و زانستیی ده‌بن و له‌مه‌وه هه‌ولی هوشیار بوونی خۆی وه‌ک پرۆسه ده‌دا و زمانه‌که‌ش ده‌بێته زمانێکی چڕ‌و پوخت و به مانا، ڕێزمانه‌که‌ش ساغ و ستراکتووری ده‌بێ و وشه‌کانیش له جێی خۆیان و بۆ مه‌به‌ستی دیاریکراو به‌کار دێن و هه‌موو چه‌مکه‌کانیش پێناسه‌ی دیاریکراوی خۆیان هه‌ڵده‌گرن
( 6 )
له مه‌وه دێمه‌وه سه‌ر هوشیاریی.
گه‌ر هه‌موو پاکانه‌مان بۆ بیست سال وتاری داوه‌شاوی کوردیی ئه‌وه‌بێ خه‌لکی هوشیار کردۆته‌وه، هوشیارییه‌که‌ش له‌وه‌دا چڕ بووبێته‌وه خه‌لک بزانن گه‌نده‌ڵیی هه‌بووه، سیستمه‌که گه‌نده‌ڵه و گه‌نده‌ڵکاران هه‌ن، ئه‌وه ده‌بێ بڵێێن ئه‌مه هوشیاری به‌رهه‌مهێنراوی وتاری کوردیی نییه ، ئه‌م هۆشیارییه زیاتر ئاکامی ئه‌زموونی رۆژانه‌یه. ئه‌نجامی کاره‌ساتاوی ئه‌زموونی ده‌سه‌لاتی کوردیی ئه‌وه‌نده زه‌به‌ندوزێده‌یه له هه‌موو لاوه لێی ده‌رژێ: له ماڵ، له کۆڵان، له جادده، له قوتابخانه، له هه‌ر شوێنێکدا که حیزب کاره‌ساتێکی نابیته‌وه، که هه‌موو شوێنێکه، له هه‌ر شوێنیکدا گه‌نده‌ڵی گه‌رایه‌کی نابێته‌وه که هه‌موو ده‌زگا و دایه‌ره‌که. ئه‌وه‌تا ئێستاش رژاوه‌ته نا‌و سه‌راو مه‌یدانه‌کانی بێده‌نگی و ئازادییه‌وه، ته‌نانه‌ت هۆشیاری و هاوار و تووڕه‌یی ئاخری گه‌یشتۆته په‌رله‌مانیش! گه‌ر بڵیین ئاکامه‌که: دروستکرنی ئازاییه‌که‌یه که خه‌لک ده‌وێرێ بڵێ: گه‌نده‌لی هه‌یه با گه‌نده‌لان بڕۆن و بڕۆخێن. دیسان ئه‌مه‌ش ناساندنێکی سیاسی دیماگۆگیی رووکه‌شه که دووره له تێگه‌یشتنی فه‌لسه‌فییانه‌ی هۆکار و هه‌لومه‌رجه‌کان و دیاریکردنی زانستییانه‌ی هه‌لومه‌رج و هۆ و هۆکاره‌کان و چاره‌سه‌ریی و به‌رنامه‌کان و دروستکردنی کۆمه‌لگایه‌کی عه‌قلانی که تاک و کۆمه‌ڵ و ده‌سه‌لات ده‌وری جیاواز و پیوه‌ندی عه‌قلییانه‌ی خۆیان له چواه‌رچیوه‌ی سیستمیکی عه‌قلانییدا ئه‌نجام بده‌ن.
( 7 )
به‌رهه‌می عه‌قلاندنی ئاخاوتن په‌رینه‌وه‌یه بۆ رێکخستنی کۆمه‌ڵگه به سیستماتیککردنی، واته به دروستکردنی سیستمی کۆمه‌لایه‌تی به‌رێوه‌بردنی پێوه‌ندییه‌کان له ریگای دامه‌زراوه‌کانه‌وه. ئه‌و کاته ئاخاوتن له‌وه‌ش ده‌رده‌چێ وتارێکی عه‌قلانی بێ خۆی له خۆیدا، یان وتارێکی عه‌قلانی بێ بۆ سه‌لماندن و دۆزینه‌وه و دروستکردن و داهێنان و پێشکه‌وتن، به‌لکو ده‌بێته وتارێکی عه‌قلانی بۆ رێکخستنی عه‌قلانی پێوه‌ندییه‌کان و ئیداره‌ی ژیانی به‌کۆمه‌لیی خه‌لکیش. ئه‌و وتاره عه‌قلییه پێویستی به‌وه هه‌یه جگه له بنه‌ماکانی لۆجیک و دایه‌لۆگ و دژه‌کۆیی و دینامیکی بگۆڕ، پرینسیپه‌کانی پێکسازیی (توافق) و شه‌ر‌عییه‌ت و ره‌وایی و دادپه‌روه‌ریی و یه‌کسانی بگرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌له‌وه به پرۆسه‌یه‌کی عه‌قلانی کارا قبوڵ بکڕێ، واته ببێته ده‌ربڕی ئیراده‌ی پێکه‌وه‌ژیان وپێکه‌وه پێشکه‌وتنی هاوبه‌ش.
له‌م دۆخگۆڕییه‌دایه که ئاخاوتنی عه‌قلانی کۆمه‌لایه‌تی ده‌بێته ئاخاوتنێکی ده‌ستووریی یاسایی، ده‌بێته دەقی دەستووریی و زمانی قانوون. واته ئه‌و پرینسیپه هاوبه‌شانه‌ی که له سه‌ریان رێک ده‌که‌وین تا هه‌موومان ماف و ئازادییه‌کانی یه‌کتر بپارێزین و قه‌واره‌یه‌کی پۆلیتی (شاریی) بۆ پرۆسه‌ی مێژوویی نه‌ته‌وه‌ییبوونمان و ده‌سه‌ڵاتی خۆیی دیاریبکه‌ین.
( 8 )
نه‌بوونی ده‌ستوور له هه‌ریمی کوردستاندا و نه‌بوونی حوکمی یاسای خۆڕسک دوای بیست ساڵ له ده‌سه‌ڵاتی خۆیی کوردیی، نیشانه‌ی نه‌بوونی ئاخاوتنی عه‌قلانی و له ئاکامدا وتاری عه‌قلانی هاوبه‌ش و هاوبه‌رژه‌وه‌ندیی و هاوچاره‌نووسی کورده له‌م ناوچه‌یه‌دا. بزریی ئه‌م ئاخاوتنه به باوبوونی وتاری حیزبیی و له‌مه‌وه دابه‌شدابه‌شی کۆمه‌ڵ و بێسه‌روبه‌ریی سیستم پرکراوه‌ته‌وه، یان راستتر باوبوون و زاڵبوونی ئه‌میان بۆته هۆی کوشتن و بێده‌نگکردنی ئه‌ویان. ئاشکراشه کام که‌مێتییه له‌م ئاژاوه‌ی ئاخاوتنه و غیابی ده‌ستوور و قانوونه سوودمه‌نده و کام زۆرینه زه‌ره‌رمه‌نده.
له ده‌ستووردا هه‌موو هه‌لومه‌رجه‌کانی عه‌قڵ و پرینسیپه‌کانی ئاخاوتنی عه‌قلانی به‌رجه‌سته‌و کارا ده‌بن: فره‌چه‌شنی شوناسی عه‌قلانیی به‌هۆی جیاوازیی که‌سیی، مێژوویی، تێگه‌یشتن، به‌رژه‌وه‌ندیی، هتد له ده‌ستووردا ئاشتده‌کرێنه‌وه و ده‌ستوور ده‌بێته قانوونی بنه‌ره‌تی، ده‌بێته دایکی یاساکان و سه‌روه‌ری رێنماییه‌کان و کۆعه‌قڵی گه‌ل و کۆپرۆسه‌ی عه‌قلانی هاوتاکردن و هاوكێشه‌کردنی کێشه‌کانی ده‌سه‌ڵات. به هۆی ده‌ستووره‌وه ده‌سه‌لات ده‌بێته ده‌سه‌لاتێکی بابه‌تیی عه‌قلانی دامه‌زراوه‌یی ناشه‌خسی و که‌ساندن و ستاندنی ناشه‌رعی ده‌سه‌لات رێی لێده‌گیرێ. چاوگه‌یه‌کی نێوبژی، مه‌رجه‌عێکی قایم لە دادگای دەستووریی باڵادا، بۆ به‌سه‌رداچوونه‌وه‌ی کێشه‌کان و بڕاندنه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کان دروست ده‌بێ. خه‌لک ده‌توانن له خۆیان و کۆمه‌له‌که‌یان و سیستمه‌که‌یان دڵنیا بن و باوه‌ڕیان به هاونێشتمانێتی خۆیان و هاوبه‌رژه‌وه‌ندیی هاونیشتمانییان هه‌بێ.
( 9 )
زۆر جار باسی نه‌بوونی زمانی هاوبه‌ش یان زمانی لێکتێگه‌یشتن ده‌کرێ. ئه‌مه خه‌یالێکی خودکاری و زاتیی ده‌مێنێته‌وه که له کۆمه‌لگای جه‌نجالی ئه‌مڕۆدا جێی نابێته‌وه: زمانی هاوبه‌ش وه‌ک هه‌لویستێکی نه‌نووسراو له نێوان که‌سان و گرۆیان مه‌به‌ست ناپێکێ. پێویستیمان به چاره‌سه‌رێکی بابه‌تیی هه‌یه، به زمانی هاوبه‌ش بۆ گه‌ل و کۆمه‌ل، له نێوان خه‌لک و ده‌سه‌لات، کۆمه‌ل و سیستم، ئامراز‌و ئامانج، ئێستا‌و ئاینده، ئه‌و زمانه ته‌نیا و ته‌نیا زمانی یاسا، یاسای ده‌ستووریی و ده‌ستووری نوێنه‌ری ئیراده‌ی هاوبه‌شه واته زمانی هاوبه‌شی هه‌موومان.
کاتێ ده‌سه‌لات به زمانی هێز و هه‌ڕه‌شه و درۆ و بەڵینی ساختە قسه ده‌کات نه‌ک ده‌ستوور و یاسای یه‌کسان، به زمانی دوێنێ قسه ده‌کا نه‌ک ئاینده، به زمانی شه‌ری نێوخۆ قسه ده‌کا، نه‌ک یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌وه ده‌یسه‌لمێنێ که ىێباکن له زه‌مه‌ن و زمانی عه‌قڵ فێر نه‌بوون و نایانه‌وێ فێری بن و ، که ئیراده‌ی گه‌لی خۆیان به‌لاوه گرنگ نییه‌و نایانه‌وێ رێزی لێ‌بگرن.که له رابردوودا ده‌ژین ونایانه‌وێ له‌و مۆته‌که خه‌به‌ریان بێته‌وه که بۆ ئه‌م گه‌له‌یان دروست کردووه، که گره‌وی ئه‌وان له سه‌ر مانه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی و تاوانه، نه‌ک ئاسۆیه‌کی نوێ بۆ ژیان و ویژدان.
لەوە دەرچووە ئەمە بە نووسین بگٶڕێ دەمێکە دەـمێکە کاتی کارە بۆ سیستمێک لە سەر دەستوور و یاسا دامەزرابێت. ئیدی بەس بێهوودە دەهۆڵ بکوتن.
=========================
ئەمەش پێش شەش سال بلاکرایەوە. شەش سالی تر بنووسانی دەسەلات بێهوودە دەهۆڵیان کوتا، سەدان تاوانی تری دەسەلاتیان وشەپۆش کرد.