سه‌عید عارف باپیر: چۆن پاسۆک پارسەنگی بەلای پارتی دا کەوت؟
وه‌کو که‌سێکی هه‌ندێک ئاگادار به‌ڕابوردوی (پاسۆک)، هه‌روه‌ها پابه‌ندێکی سه‌ره‌تایی ئه‌و حیزبه ئه‌م نوسینه ده‌نوسم، زیاتر بۆ ڕون کردنه‌وه‌ی دیده‌ی خوێنه‌رانی به‌ڕێزه له‌هه‌ر شتێکی تر.
( پاسۆک) وه‌کو حیزبێک له ساڵی 1976 دا ده‌رکه‌وت؛ په‌رچدانه‌وه‌یه‌کی شکستی هه‌ره‌س و ئاشبه‌تاڵی شۆڕشی ئه‌یلول بو، که‌سی ئاگای به‌ویژدان ڕێزی ئه‌م سه‌ره‌تایه‌ی له‌هه‌مو بارێک بۆ مێژو ڕێکخراوە ده‌گرێت. هه‌ر له و ساڵه‌ش دا، من که‌سێکی ئاگادارم له هه‌ندێ به‌رخوردی سه‌ره‌تای ئه‌و مێژووه، به‌قه‌ده‌ر بون و توانای خۆم.
(پاسۆک) له بیروبۆچون دا جگه له‌بیری نه‌ته‌وه‌یی، روداوی ڕابوردوی بزوتنه‌وه‌ی چه‌کداری کوردی جاڕسی کردبون، له‌و ماڵ مالێنهی، دوای جیابونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی چه‌کداری ئه‌یلول.
پاسۆک له بنه‌ڕه‌ته (کاژیکی)ه‌که‌یه‌وه، ئه‌و به‌شه کزه‌ی ناڕازی بوان بوه به‌رامبه‌ر جیابونه‌وه‌ی ساڵی 1964 له نێو بزوتنه‌وه‌ی چه‌کداری ئه‌یلول دا و تائه‌وه‌ی گه‌یشت به دوبه‌ره‌ی چه‌سپاوی سوتانی خه‌رمانی ڕه‌نج و خه‌بات، به زمانی خه‌ڵکی ساده به ( جه‌لالی) و ( مه‌لایی) ناو نران.
پاسۆک سستی و ژێماڵهیی کردنی ئه‌ندامانی (کاژ‌یک) ــ کۆمه‌ڵه‌ی ئازادی و ژیانه‌وه و یه‌کێتی کورد ـ به‌سه‌ر دوبه‌ره ی (جه‌لالی) و (مه‌لایی)، دیسان جۆرێک له‌هه‌ڵوێست و تێڕامانی تیا دروست کردبون. ئه‌مانه سه‌رجه‌م دیدو بۆچونی کادیره پێشکه‌توه‌کانی کاژیکیان له سه‌ره‌تای کۆستی هه‌ره‌س و ئاشبه‌تاڵ دا پێکهێنابو. تا ئێستا ئه‌و هه‌ڵوێستە به‌راییانه‌ی (پاسۆک) بێ چاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه.
له‌وێدا بیری پێکهێنانی پارتی یه‌ک هاتۆته گۆڕێ بۆ پاکژ کردنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی نه‌ته‌وه‌یی کورد. ئه‌مانه پێڕست و درێژ کردنه‌وه‌ی مێژویی تری ده‌وێت که ئه‌م نوسینه توانای هه‌ڵپێچانی ته‌واوی له هه‌مواردا نیه.
زۆر لێک دانه‌وه‌ی هه‌نوکه‌یی هه‌یه. به‌رامبه‌ر به‌دیارده‌ی به‌لاداکه‌وتنی زوربه‌ی ئه‌ندامانی پاسۆک به‌لایه‌نی (پارتی) دا، هه‌ر که‌س ئازاده له بیر‌و لێکدانه‌وه‌ی خۆی. من ته‌نها یه‌ک لایه‌نی مێژویی ده‌خه‌مه ڕو. خۆم تێی دا ژیاوم. چونکه من ته‌نها له‌و بواره‌وه له‌تێکی شکاوی ئاوێنه‌ی ڕاستیه‌کان لای خۆم شک ده‌به‌م.
(پاسۆک) وه‌کو حیزبێکی نوێ، به‌هۆی سیاسه‌تی پاوه‌نخوازی گۆڕه‌پانی شۆڕشه‌وه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره موخه‌زره‌مه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی چه‌کداری کوردیه‌وه، توشی ته‌نگ پێ هه‌ڵچنین بو، هه‌روه‌ها به‌هۆی کوژران و وازهێنانی سه‌رکرده بهتواناکانیهوه. له‌وێدا ته‌نها (پاسۆک ) بووه حیزبێکی بڕکهمردهی ناکام، کهمبونهوهیان بۆ گروپێکی بچوکی ناو باره‌گاو چادرە کز‌و خه‌مباره‌کانی سه‌رسنور، تائه‌وه‌ی حیزبه نه‌یارو نوکتهچیهکانی ده‌یان گوت: ئه‌و حیزبه‌ی به( مه‌نجه‌ڵێک پاپراخ تێر ده‌خۆن)، گاڵته‌یان به‌و سه‌ره‌نجامه ده‌کرد که‌خۆیان بۆ پاسۆک خوڵقاندبویان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا به‌پێوانه‌ی ئه‌م ڕۆژگاره ( پاسۆک ) حیزبێک بوو گیانی گه‌نج بونه‌وه‌و یاخی بون له مێژوی جارسی بزوتنه‌وه‌ی پێشوی کورد و غه‌دری نه‌ته‌وه‌یی دروستی کردبوو، به‌ڵام ئیتر وای به‌سه‌رهات و بڕی نه‌کرد ئامانجه‌کانی خۆی به‌ئاکام بگه‌یه‌نێت. به‌هه‌ر حاڵ، نامه‌وێت زیاتر له مه‌به‌ستی باسه‌که‌م دور بکه‌ومه‌وه، ئه‌ویش دوا سه‌ره‌نجام و چاره‌نوسی ئایندهی( پاسۆک)ه.
له‌بارێکی ئاوا ناجۆردا سه‌رکردایه‌تی پاسۆک کورتی هێنابو بۆ سه‌ر دو که‌سایه‌تی له‌دواساتی بزوتنه‌وه‌ی شاخ و به‌رگری چه‌کداری دا. 1986 ــ 1991.
ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆیاداوهری خۆم له ساڵانی ئاشت بونه‌وه‌ی گشتی 1986 به‌دواوه. له‌و ده‌مه‌دا( پاسۆک) هاته‌وه ناو گۆڕه‌پانی قۆڕغکراوی پێش‌و.
له پشتی دێی ( مالومه) بنکه‌ی سه‌رکردایه‌تی دانا نزیک له دێی ( یاخسه‌مه‌ر) ی بنکه‌ی سه‌رکردایه‌تی ( یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان) و له‌نزیک ئه‌و حیزبه‌وه که له‌ساڵانی 1981 به‌دواوه، دوای دابڕانی نێوانیان له سۆنگه‌ی دو ڕوداوی خوێناوی، له دێی ( مامه‌خه‌لان) و ( گه‌ڕه‌دێ) و ده‌رپه‌ڕاندنی پاسۆک بۆ سه‌رسنوره‌کان.(*)
ئه‌م گه‌ڕانه‌وه بهتهنهایهی سه‌رکردایه‌تی ( پاسۆک) بۆ ئه‌و شوێنه نیشانه‌یه‌کی نزیک بونه‌وه و له‌یه‌ک ئه‌مین بونه‌وه بوو بۆ دو حیزبی نه‌یاری پێش‌و، جێگه‌ی تێ ڕامان بو بۆ که‌سانێکی (پاسۆک)، به‌وه‌ی چوار پێنج ساڵ بوو به‌وه گۆش ده‌کران که یه‌کێتی پاوه‌ن خواز‌و که‌م فرسه‌ته. چۆن له ناحه‌زیه‌کی قوڵه‌وه له پڕ بون به‌دو دۆستی هێنده متمانه‌داری یه‌کتری، من یه‌کێک له‌و که‌سه تێڕاماوانه بوم و به‌ئاسانی بۆم قوت نه‌ده‌چو، چۆن هه‌مو هێلکه‌کان خراونه‌ته نێو سه‌به‌ته‌یه‌کی به‌ر ده‌ستی نه‌یاری دوێنێ.
کاتێک له‌و ده‌مه‌دا پرسیارم له که‌سی سکرتێر ده‌کرد(آ.م)، هه‌میشه وه‌ڵامی ته‌ماوی و سه‌رابیانه‌ی ده‌دایه‌وه، یان من وای تێ ده‌گه‌یشتم، ئه‌وه‌ش دنیای سیاسه‌ت بو، دیاره من به‌هه‌ڵه تێی که‌وت بوم ، هه‌مواری جوت مۆراڵی، دوروییهکانی ئه‌و دنیایه‌م نه‌ده‌کرد. ئیتر له‌و ڕێگه‌یه‌وه نه‌متوانی له وه‌ڵامی گرده بڕ تێر ببم.
له‌وێدا نیهگهرانیهک به‌ره‌و دوباره به‌سه‌ر کردنه‌وه‌و موراجه‌عه‌ی کردم. ئیتر خۆم ده‌گه‌ڕام به‌دوی تاپۆو تارمایی وه‌ڵامی بن بڕ دا. له‌و خاڵه‌وه، به‌مێژوی دو سه‌رکرده‌ی ته‌نهاو تاقانه‌ی ئه‌و حیزبه‌دا یه‌کانگیر بوم، خولیای چیوه کنه‌کردنی، ڕاستیه‌کانی ژیانیان بوم.
ئه‌وانیش ( حه‌مه مسته‌فا) ناسراو به (ئازاد مسته‌فا) و ( که‌ریم شێخ سه‌لامی به‌رده‌زه‌ردی) ناسراو به ( مولازم که‌ریم)، یه‌که‌میان له بنه‌ڕه‌تا کارمه‌ندی ته‌ندروسی بووه له‌پێشه ی شاریدا، ئه‌وی تریان ئه‌فسه‌رو ده‌رچوی کولێژی پۆلیسی به‌غدا بو. ئیتر هیچ سه‌رکرده‌یه‌کی تری دیار له مێژوی 1986و ئاشت بونه‌وه‌ی گشتی و له ته‌نهایی و ده‌ور چۆڵی حیزبه که‌دا له‌و کاته‌دا له گۆڕه‌پانی ئازاد شاخ دا له‌ئارادا نەبون، دور له دواتر‌و ئێستای دوای 1991 و ڕاپەڕین ..
له‌و مێژووه قوڵتری ژیانی( ئازاد مسته‌فا)ی سکرتێر، به‌پێی قسه که‌ره‌که‌ی من (م ئومێد ) ..و ئاگاردارێک له چالاکی ئه‌وکاته‌ی له‌شه‌سته‌کانی؛ به (جه‌لالی) بون ده‌ست پێ ده‌کات، له‌سه‌ر داوا‌و بڕیاری ( کاژ‌یک ) و له حه‌فتا کاندا به‌تایبه‌ت لهدواکاتی نزیک هه‌ره‌س و ئاشبه‌تاڵ دا له‌نێو پارتی دا بووه‌ک، وه‌کو جه‌لالیه تێکه‌ڵکراوه‌کانی دوای حه‌فتاکان و وه‌کو کاژیکێک له‌نێو پارتی بووه . هەروەهاخۆیشی (آ،م) ئه‌و قۆناغه‌ی بۆ باس کردوم .
یه‌کێک بووه له وانه‌ی به‌یانی ناڕه‌زایی کاژیکیان ده‌رکردووه که به (به‌یاننامه‌ی پێنجونی کادێره ناڕازی یه‌کانی کاژ‌یک ) ناوزهدکراوە له ئه‌ده‌بیاتی کاژ‌یک دا و له‌سه‌ر ئه‌و به‌یانه لهههردولای (پارتی) و (کاژ‌یک) تاوانبار بون و ئەگەر ئاشبهتیاڵ و میانجگهری هه‌ندێک که‌سی نزیک له باره‌گای بارزانی کەوا ملی ئەو کادیرانەی کاژیکی له‌په‌ت و به‌ندیخانه‌ی ڕایات ڕزگار کردون. ئەگین بێ سەروشوێن دەبون وەکو هەمو ئەوانی تر .
وه‌لێ مێژوی (که‌ریم سه‌لام) به پارتی بون و ئه‌ندام بونی له یه‌کێتی قوتابیان دەست پێدەکات، دواتر به‌ته‌زکیه‌ی حیزبی له ساڵی 1972 دا چۆتهکۆلێژی پۆلیسی به‌غداو به‌پله‌ی ئه‌فسه‌ری یه‌ک ئه‌ستێره له‌وێ ده‌رچووه، پاش ساڵیک دامه‌زراندن له کاری ده‌وڵه‌ت دا ساڵی 1974دا و له ئه‌نجامی تێکچونی ڕێکه‌وتن نامه‌ی ئازاردا چوه‌ته‌وه ڕیزی بزوتنه‌وه‌ی چه‌کداری که پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌رکردایه‌تی ده‌کرد، له‌وێ بووه به‌جێگری فه‌رمانده‌ی بهتاڵێۆن له بهتالێۆنهکهی( حسه‌ین به‌گی جوانڕۆ)، دوای هه‌ره‌س وه‌کو عائیدون هه‌واڵه‌ی باشوری عێراق کرابوو وه‌کو کارمه‌ندی فه‌رمانگه‌ی نفوس و تا گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سلێمانی بۆ سه‌رکاری فه‌رمانگه‌یی به‌هه‌مان پیشه. دواتر ناچارکردنی به‌هاتنه ده‌ره‌وه ی بۆ شاخ له ساڵی 1978دا. ئه‌م زانیاریانه‌م له‌خۆی بیستوه له‌ماوه‌ی ساڵانی 1986ـ 1988دا.
دردۆنگیهکی بن که‌وتو، له‌نێوان ئه‌م دو سهرکردەیهدا هه‌بوو.
که‌سانی نزیکیان ده‌یتوانی به ئاسانی بگات به و ڕاستیه ؛ هه‌نذیک جار وه‌کو گاڵته و پێکه‌نین له‌ڕوی یه‌کداو، هه‌ندێ جاریش جار له پاشه‌مله‌و به‌شێوه‌ی بریندار که‌ر. باری دو لایه‌نی ( جه‌لالی) و ( مه‌لایی) وه‌کو تانه توانج له یه‌کتر ده‌دا، ئه‌م نوسینهبواری وردتری به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی وه‌های تیا نابێت. وه‌لی لای کەسانی وەکو من ئه‌وه به‌ڵگه‌ی شکستی په‌یامی( نهجهلالی) و ( نهمهلایی) بونیان بو، دەیانەویست لەو قاوغە نەفرەتیە دەرچن .
سەرەنجام: یان دواتر پاسۆک به کوێ دا گوزه‌ری کرد؟
به‌هۆی هه‌راشی دور نه‌بینینی ئه‌و لایه‌نه‌ی که پاسۆک له گۆڕه‌پان و پاوه‌نی دا ده‌ژیا دوای 1986(ینک) ..
لایه‌نی (که‌ریم سه‌لام )هه‌میشه ڕوی له گه‌شه‌بوون ده‌نا به‌بێ ویستێکی تایبه‌تی خۆی و کارێزمای لەحیزب دا به‌رده‌وام گه‌وره‌تر ده‌بوو، به‌وه‌ی که‌سێکی سه‌ربازی و مه‌یدانی بو، زیاتر له‌وه‌ی سیاسی و مونه‌زیرێکی حیزبی بێت، له‌و ڕۆژه‌ش دا به‌خت ڕوی له‌و سیفاتی مەیدانی سەربازی بو.
به‌پێچه‌وانه‌ی ( حه‌مه مسته‌فا)ی سکرتێر، زیاتر نوسه‌رو ئه‌دیب بو زیاتر له سیاسه‌تیش کادرێکی ناوه‌ندی بو له بزوتنه‌وه‌ی پێشوی دا‌و له‌نێو کایه‌ی جه‌لالی دا سیاسه‌ت و خه‌باتی کرد بو، له کۆپی ئه‌وان بۆ نه‌خشه ڕێگای سیاسی خۆی ده‌گه‌ڕا، له‌گه‌ڵ بونی هه‌ندێک ڕێزی تایبه‌تی بۆ (بارزانی و ئیدریس)ی کوڕی.
به‌گشتی سه‌رده‌م و کاته‌کان یارمه‌تی ( که‌ریم سه‌لام) یان زیاتر ده‌دا، هه‌روه‌ها نه‌خۆشی و مه‌رگی (حه‌مه مسته‌فا)ش یارمه‌تی ده‌رێکی ناگه‌هان بو بۆ (که‌ریم سه‌لام )، دور له‌حه‌زی خۆی، چونکه له سیاسه‌ت دا خۆی به فێرخوازێکی ئازاد مسته‌فا ده‌زانی. **(لە 1986وە نەخۆشی شێرپەنەجەی گەدەی تیا تەشخیس کرا)
ئه‌وانه مێژویه‌کی پێش نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی پێشوی ئه‌و که‌سه دیارانه‌ن که چاره‌نوسی پارته‌که‌یان که‌وت بووه ده‌ست، ده‌توانرێت هه‌ندێک ڕێچکه‌ی ئایندهی ئه‌و حیزبه په‌ژمورده‌یه ی پێ بخویندرێتهوه.
دواتریشی له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه پاش نه‌مانی ( ئازاد مسته‌فا)، هاتنه‌وه‌ی مولازم(شوان) یش به‌دره‌نگ وه‌ختی 1987، هیچی له‌وباره نه‌گۆڕی ؛ بگره به‌ره‌ی (که‌ریم سه‌لام)ی پته و تر کرد، ئه‌و به‌ڕێزه خۆی زیندووه خۆی ده‌توانێت له‌ڕاستیه‌کانی خۆی بدوێت..(مولازم شوان) .
له دوای ڕاپه‌ڕین 1991بۆ فراوان کردن و پڕ کردنه‌وه‌ی شوێنی چۆڵی سیاسی ( ئازاد مسته‌فا) و باری تایبه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی حیزب، که‌سانێکی تری ئاوارته هێنرانه نێو حیزبەکهوه، نه‌ک سه‌ر به پارتی بون، به‌ڵگو هه‌ندێکیان له ده‌زگا حه‌ساسه‌کانی ئه‌و حیزبه‌دا له کۆن و ئه‌و کاته‌دا کاریان ده‌کرد، یان به‌لانی کهمەوه سینە پڕ‌و داخ له‌دڵه‌کانی یه‌کێتی بون.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ نه‌بانی نادورئهندێشی هه‌ندێک سه‌رکرده‌ی یه‌کێتی، وای کرد باگردێنی گرانی پاسۆک بخولێته‌وه بۆ سه‌ر سه‌ربانی پارتی، ئه‌م باسه ورد کردنه‌وه‌ی زۆری ده‌وێت، به‌ڵام هیوادارم ڕۆشن کردنه‌وه‌ی ده‌لاقه‌یه‌ک بێت بۆ سه‌ر ڕاستیه‌کان و ئیتر ته‌قه‌ی ڕو له تاریکیکردن لە پاسۆک بەرەو کۆتایی بڕوات.
ههروههادهکری ئه‌مه پارسه‌نگێک بێت بۆ ئه‌و برا نوسه‌رانه‌ی که به ڕه‌مه‌کی ناتۆره ده‌به‌خشنه‌وه به‌سه‌ر هه‌مو ( پاسۆکی کۆن)دا و هیچ ههڵبواردنێکی تیا ناکه‌ن.
نازانڕیت ئاخۆ هیچ حیزبێکی تر ده‌بێت بتوانێت، هه‌تا سه‌ر له کایه‌کانی ( جه‌لالی) و ( مه‌لای) بون هه‌تا سه‌ر خۆی بپارێزێت.
ئه‌گه‌ر (نه‌فره‌ت)ه یان (ڕه‌حمه‌ت)، ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت سه‌رده‌م له‌وه‌ی تێ په‌ڕاندووه، یان( حیزب) له‌جیاتی ( خوێ) له‌دژی بۆگه‌ن و خه‌سار بون خۆیشی بۆگه‌نی کردووه.
به( ئه‌گه‌ر)ێک کۆتایی به‌م نوسینه دێنم هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر هیچی وای لێ سه‌وز نابێت. ئه‌گه‌ر ئازاد مسته‌فا بمایه ڕێچکه‌ی کاروانی پاسۆک ڕوی له کوێ ده‌بو؟
تێبـــــــینی: ئەم نوسینەم لەوەڵامی نوسەری بەڕیزدا دایەوە لە 2011دابڵاوم کردەوە.. دوور لە زانیاری دروست هەندێک تێبینی هەڵەیان دەخستەڕو بۆ ڕاستکردنەوەی زانیاری ئەوان نوسییم، ئەمجارە بەهەندێک ڕاستکردنەوەی هەڵەی ئیملایی وردەکاری کەمەوە دوبارە دەیخەمەوە رو.
(**) کاتی خۆی یەکێتی بەرمابەر پاسۆک بیانویەکی هەبو، لە ساڵی 1981بۆ چارەسەر کردنی بیانوەکە بڕیاری چاوپێکەوتنێکی سەرەتایی نێوانیان درا لە دێی ( مامەخەلان ) لەوێ لەلایەن فەیسەڵ، مامۆستا(سۆرانی گەرمیان) داوی چەکدانان لە پاسۆکەکان کرابو لەو کیشمەکێشەدا ( بێستونی تەنەکەچی و فارس)لەپاسۆک شەهید دەکرێن .. بەدوای دا وەکو تۆڵە پاسۆک لەدێی( گەرەدێ) کەمین دادەنێن، مامۆستا جەمال عەزیزو هاوڕێکانی وەکوهێزیكی یەکێتی تێدەکەوێت دەبنە قوربانی غەدری حیزبەکەیان، بەڵام دەسکەوتنی سیاسی بۆ یەکێتی ئەوە بو کە پاسۆکیان لە گۆڕەپان دورخستەوەو..چارەنوسی پاسۆکی بەرە مەنجەڵە یاپراخەکە برد..
- Latest Posts by
سەعید عارف باپیر: گۆڕان چی بەسەر دێت.؟
- All Posts