به‌هرۆز جه‌عفه‌ر: عێراق و هه‌رێمى كوردستان له لێوارى یاخیبونێكى تردا.
عێراق و هه‌رێمى كوردستان له جه‌مسه‌رگیری جیهانى و گه‌مه‌ى بازاڕ‌و گه‌نه‌ى جیوپۆڵهتیكدا هیچیان یه‌كه‌یه‌كى هه‌رێمایه‌تى یاریكه‌ر نین، به ئینگلیزییه‌كه‌ى خانه‌یه‌ك له‌ژێر یه‌كه‌وه‌ن (Sub- Unit). عێراق به‌گشتى و كێشه‌ى كورد به‌تایبه‌تى تیایدا هێزو په‌یوه‌ندییه‌كانى هێز نه‌خوێنراوه، نه‌ناسراوه. به‌مانایه‌كى تر ده‌وڵه‌ت چۆن “هێز” ی ئابوری و سه‌ربازى و كه‌لتورى خۆى دابه‌ش ئه‌كات له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌دا؟.
سه‌نته‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى كاروباره‌كانى خۆرئاواى ئه‌وروپا، سه‌باره‌ت به‌گرفته ده‌ره‌كیه‌كانى به‌رده‌م فیدراڵیزهكردنى یه‌كێتى ئه‌وروپا، ده‌رئه‌نجامى پانێڵێكیان ئه‌مه‌یه كه بریتى یه: له نایه‌كسانى دابه‌شبونى داهات، گه‌نده‌ڵى، توندوتیژى له‌ده‌ره‌وه بۆ ناوه‌وه.
به‌پێى زۆربه‌ى تیۆره كۆمه‌ڵناسیه سیاسیه‌كان، توندوتیژى ئاوها دێت: نه‌بونى ڕۆڵى ئه‌كتیڤى ده‌وڵه‌ت و یاسا، دواتر دروستبونى گه‌نده‌ڵى، ئینجا ئه‌مه ئه‌بێته هۆى جیاكارى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسی و ئابوری، ئینجا ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆى سه‌رهه‌ڵدانى توندوتیژى و یاخیبون (تمرد- Insurgency). ئه‌وسا ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆى ده‌ستێوه‌ردانى ده‌وروبه‌ر له‌ناوه‌وه‌ى ووڵات، ئینجا واى لێدێت هه‌ر گروپ و هه‌ر ده‌وڵه‌تێك به‌دواى به‌رژه‌وه‌ندى خۆى ئه‌كه‌وێت و، ژێر خان و سه‌رخانى ووڵاته‌كه دائه‌ڕمێت و، سه‌تا سه‌تى دانیشتوان ئه‌كه‌ونه به‌رده‌م كاره‌ساتى مرۆیی.
دۆخى سیاسی له‌هه‌رێمى كوردستان له‌وه ده‌رچووه باسى گه‌نده‌ڵى بكرێت، پرسێكه بێئه‌ندازه دووركه‌وتنه‌وه‌یه له به‌ها یاسایی و ئه‌خلاقى و نیشتمانیه‌كان، ئه‌مه‌ش تاكى كوردى تووشى هیستریایهك كردووه كه نازانن چۆن له‌و جه‌نگه‌ڵه ده‌ربازبن، كه تیایدا بنه‌ماڵه به‌ناو سیاسی و ئه‌منیه‌كانى كوردستان وا تێگه‌یشتون وێناى گه‌نده‌ڵى و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به‌هۆى دانانى میدیاى زۆره‌وه ئهشارێنهوه، یاخود هیچ نه‌بێت خه‌ڵك به‌ره‌و دۆڵێكى تر لهنهگبهتى ببه‌ن به‌هۆى كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن و سۆشیال میدیاوه!. شه‌ڕى دژى تیرۆر و توندوتیژى و یاخیبون بابه‌تێك نییه كۆمه‌ڵى مرۆڤى ده‌سته‌ڵاتدارى بێ ئاگا به‌رى پێبگرن، له‌دواى 11ى سێپته‌مبه‌رى 2011 ه‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان (6.3) شه‌ش تریلیۆن و سێ سه‌ت ملیار دۆلارى له‌و بواره‌دا خه‌رجكردووه، هه‌موو كاتژمێرێك له‌سه‌ر جیهان (15) ملیۆن دۆلار ئه‌كه‌وێت.
به‌هه‌مان شێوه عێراقیش، به‌هۆى دووركه‌وتنه‌وه‌ى حكومه‌ت له‌كۆمه‌ڵگه‌و، به‌هه‌ده‌ردانێكى بێشومار‌و، ده‌ستوه‌ردانى میلیشیا ئێرانیه‌كان و، كرێگرتهكانى تر‌ى ووڵاتانه‌وه، له‌و هه‌موو ساڵه‌دا “داعش” ى به‌رهه‌مهێنا، ئێستا به‌هۆى چاره‌سه‌ر نه‌كردنى پرسه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌و، شه‌قامه‌وه، سه‌رله‌نوێ توندوتیژى و شه‌ڕو یاخیبون له شێوازى جۆراوجۆردا بهدهرئهكهوێتهوه، یان به‌ڕێوه‌یه.
له‌هه‌رێمى كوردستانیش، كۆمه‌ڵه كه‌سانێك هیچ سه‌روه‌رییه‌كى سیاسی و ئه‌منى و كۆمه‌ڵایه‌تیان نییه، وه‌ك قارچك هه‌ڵتۆقیون و بونه‌ته ترس لاى هاوڵاتیان و، ده‌یان ملیارد دۆلاریان كۆكردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش خۆ سهپاندنێكه ئه‌گه‌ر به‌رى پێ نه‌گیرێت بۆ ده‌یان ساڵى تر كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى گیرۆده‌ى ئه‌بێت، وه‌ك چۆن ئێستاش ملیۆنان مرۆڤ باجى ململانێى دوو بنه‌ماڵه ئه‌ده‌ن كه سه‌دان هه‌زار كوردیان بهكوشتداوهو، سه‌دان ملیار دۆلاریشیان له‌پاڵیدا كۆكردۆته‌وه، ئه‌م دۆخه‌ش بێگومان سهرئهنجامهكهى (یاخیبون- تمرد) ه له‌شێوازى ئه‌وه‌ى كه له كۆنگۆ ڕووئه‌دات یان ئه‌وه‌ى لیبیا یان سوریا یان عێراقی سىهردهمى داعش. زۆرینه‌ى خه‌ڵك چاره‌یان نییه، یان په‌نا ئه‌به‌ن بۆ مزگه‌وته‌كان و پێویستیان به “خوا” یه‌كه یارمه‌تیان بدات، یان به‌ناوى حیزب و مێژووه‌وه خه‌ریكى دروستكردنى پاڵه‌وانى درۆینه‌و، سه‌رپێخستنى له‌شكرێكى تر له نه‌خوێنه‌وارى ئابوری و سیاسین كه ئاگایه‌كیان له‌م دونیایه نییه. كه‌س نییه ده‌ست ببا بۆ چاككردن و ڕێكخستنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌و “ئازایه‌تى” به‌رهه‌م بهێنێت، جیهانبینى و تێگه‌یشتنى خه‌ڵك بگۆڕێت…
- Latest Posts by بەهرۆز جەعفەر
بەهرۆز جەعفەر: لەبارەی پاڵێوگە نایاساییەکانەوە.
-بەهرۆز جەعفەر: کورد یان ئەردۆگان دەرفەتیان زۆرترە؟
-بەهرۆز جەعفەر: ئایا ئیسرائیل بەڕاستیەتی؟
- All Posts