رزگار شێخ حه‌سه‌ن: پرۆژه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ره‌كی وه‌ك رێگایه‌ك بۆ په‌ره پێدانى قوتابخانه‌و باشتركردنى كوالێتى خوێندن.
گرنگى و هه‌وڵى به‌رده‌وامى پێشخستنى په‌روه‌رده لــه باشترین ههوڵـه به‌رده‌وامه‌كانى هه‌ر سیسته‌مێكه، كه ئامانجى گرنگى دان بێت به تاك و دروستكردنى كۆمه‌ڵگایه‌كى ته‌ندروست و پێشكه‌وتوو، یه‌كێك له ئه‌ركه گرنگه‌كانی سیستمی په‌روه‌رده‌ش بریتیه له گرنگیدان به پلان و به‌دواداچوون بۆ دیاریكردنی ئامانجی په‌روه‌رده و خستنه‌رووی ئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌كه ، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای گرنگی و گرنگى پلان و به‌دوادا چون و هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستی بۆ ئه‌نجامه‌كان، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش ئه‌كرێت له رێگای به‌رنامه و پرۆژه‌ی جیاوازی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه به ئاكام بگه‌یه‌نرێت، یه‌كێك له‌و پرۆژانه‌ش كه ئه‌كرێت مایه‌ی گرنگی بێت بریتیه له پرۆژه‌ى (برێتش كاونسڵ)، گرنگه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ئه‌م پرۆژه‌یه‌دا بیانوو نه‌هێنینه‌وه و رێگای نه‌شیاو نه‌گرینه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو دۆخی په‌روه‌رده‌یمان وه‌ك خۆی بنمینیتهوه و كاری پێویست تێدا نه‌كه‌ین بۆ چاكسازی و به‌ره‌و پێشچوون، زۆرمان وت له نه‌بونى قوتابخانه‌و ژینگه‌ى په‌روه‌رده‌یی ،به‌ڵام نه‌بوه هۆكارى سود بۆ پرۆسه‌ى په‌روه‌رده، دواجار كارى هه‌موانه لێره به دواوه متمانه بونه به توانا مرۆییه ناوخۆییه‌كان كه سه‌رچاوه‌ى گۆڕانكارین، گرنگه بایه‌خى ئه‌م دۆخه له‌ده‌ست نه‌ده‌ین،به گرنگ بڕوانینه توانه شاراوه‌كانى مامۆستا‌و یاریده‌ده‌رو به‌رێوبه‌رو ڕێنمایكارى په‌روه‌رده‌ى و دایكان و باوكان، خۆمان به‌دور گرین له بیانوى خراپیه‌كانى هاوڕێ و هاوزمانهكانمان خۆمان و هه‌وڵمان چه‌سپاندنی داد و پێشخستن بێت تا هه‌زاران منداڵى ڕزگار كرا‌و به‌رهه‌م بێت دور له‌و تێگه‌یشتن و بڕوایه‌ى ئێمه هه‌مان بوه بۆ ئیداره‌دان ،گرنگه له‌ڕێگه‌ى ئه‌م نیشاندهرانهوه دڵنیاى بده‌م لــــه بـاشترینى ئه‌م پلانه (گه‌ر پراكتیك بكرێت)
یه‌كه‌م: بنه‌ماى بڕیاردان له هه‌ڵسه‌نگاندندا تیمێكه لـه پیشه جیاوازه‌كان و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڵگه‌و ڕاگۆڕینه‌وه.
گرنگى و بایه‌خى ئه‌م كاره بریتیه له كۆتایهێنان به بڕیارى تاكه‌كه‌سى و ده‌رخستنى توانا لێهاتوه‌كان له بریارداندا ، واتا تیمى په‌ره‌پێدانى قوتابخانه دهسكراوهن بۆ ڕاوێژ‌و بهشداریپێكهردنى خه‌ڵكى شاره‌زا بۆ پێشخستنى توانا په‌روه‌رده‌ییه‌كان ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ئه‌رك و به‌رپرسیارى هێنده زۆره قابیلى نیه ته‌نها به‌رێوبه‌ر بتوانێت جێبه‌جێكات به‌ڵكو پێویستى به تیمێكهو ده‌توانى لایه‌نه لاوازه‌كانى خۆى به‌و تیمه بههێزكات .
دووه‌م: پرۆژه‌ی بریتیش كاونسڵ گۆرانیكارییه كارگێرییه‌كانی له چه‌نگی بهرێوهبهرهكاندا كورت نه‌كردۆته‌وه و ده‌رگای رزگاربوونی له گرفته كارگێرییه كردۆته‌وه، له‌و پرۆسه‌یه‌شدا (دڵنیام زانیارى له سه‌ر توانا‌و ته‌مه‌ندرێژى به‌رێوبه‌ر هه‌بوه له عێراقدا) به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاته‌كانى دابه‌شكردوه تا بتوانێت دابه‌شكارى له‌ئه‌ركدا بكات، پاشان كۆى تیمه‌كانى قوتابخانه به‌شدارن بۆ باشترینى ستاندهرهكان واتا مامۆستاى به‌توانا كاریگه‌ره بۆ ئاستى به‌ده‌ست هاتوى قوتابخانه‌و قابیلى رێزلێگرتنه به‌هه‌مان شێوه‌ش مامۆستاى لاواز كاریگه‌ره‌و لیژنه‌ى په‌ره پێدان ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌ركى هه‌وڵدان بۆ چاككردنى.
سێیه‌م: هه‌ڵسه‌نگاندنى خودی بۆ هه‌ریه‌ك له به‌رێوبه‌ر و یاریده‌ده‌ر و مامۆستا و ڕێنمایكارى په‌روه‌رده‌یی قوتابخانه، گرنگترینى دیاریكردنى بیست ستانده‌ره، كه بۆ هه‌ر ستانده‌رێك یه‌ك تا شه‌ش نیشانده‌رى هه‌یه واتا گه‌ر ورد بینه‌وه له ستانده‌رى (1 له كارامه‌یی ) (به‌رێوبه‌ر ده‌توانێت ڕابه‌رایه‌تى فێربوون و فێركردن بكات هانى به‌كارهێنانى ڕێگا نوێكانى وانه وتنه‌وه بدات بۆ دڵنیای له بوون له به‌رزى ئاستیان) ئهركو به‌رپرسیارى به‌ڕێوبه‌ر بۆ خود هه‌ڵسه‌نگاندنى كه هه‌ر نمره‌یه‌كى بدات به خود هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ى پێویستى به به‌ڵگه هه‌یه به پێى(6 نیشانده‌ر) واتا ئه‌م ستانده‌ره گه‌ر 4 به‌ده‌ست بێنێت، ده‌بێت به‌ڵگه نیشان بدات بۆ پێدانى نمره‌كه‌ى، ته‌نها ئه‌مه‌ش كۆتا به‌دواداچون نیه بهڵكى تیمى هه‌ڵسه‌نگاندن به‌دواى به‌ڵگه‌دا به درێژاى (3) ڕۆژ به دهستكراوانه له‌و ژینگه‌و به‌ڵگانه‌ى كه داواكراوه له قوتابخانه كار ده‌كه‌ن بۆ كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه.
چواره‌م: هه‌ڵسه‌نگاندن پێویست ده‌كات دا دایك و باوك به‌ئه‌رك و به‌شدار پێكراوبن له به‌ده‌ستهێنانى ئاسته‌كاندا.
پرۆژه‌كه گرنگى داوه به ئه‌ندامێتى دایك و باوكان و به‌رپرسیاریتیان له هه‌ماهه‌نگى وچاودێریكردنى ڕه‌وتى خوێندن، كه‌دیاره له به‌رامبه‌ر پێدانى داتا‌و زانیارى هه‌ڵه به هه‌ڵسه‌نگێنه‌رى ده‌ره‌كى، دایك و باوكان به‌رپرسیارى ویژدانی له كه‌مته‌رخه‌مى به‌رامبه‌ر منداڵه‌كانیان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیان، واتا ئاسان نیه به‌ڵگه‌و زانیارى هه‌ڵه پێشكه‌ش كه‌ن.
پێنجه‌م : بڕیاردان له ده‌سنیشانكردنى ئاست له لایه‌ن هه‌ڵسه‌نگێنه‌رى ده‌ره‌كى ، گرنگى ئه‌م لیژنه‌یا به ڕاى من له چه‌ن لایه‌نێكى كاركردنیاندایه :
1- پێكهاته‌ی لیژنه‌كه له رووی ژماره‌وه، واتا كه پێك هاته‌ى لیژنه‌كه له سێ سه‌ر په‌رشتیار پێك دێن ئه‌مه‌ش ده‌رگایه‌كی باشی كردۆته‌وه بۆ فره‌یی تواناكان و لێهاوتوییهكان له بواری په‌روه‌رده.
2- دیاریكردنى كاتى ئاماده‌بونى لیژنه‌ى ده‌ره‌كى و ئاماده‌بونى ته‌واوى ئه‌ندامانى ، واتا له‌به‌رامبه‌ر نائاماده‌یی هه‌ر یه‌ك له‌و ئه‌ندامانه ڕێگه پێدراوه ناڕازیبیت له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه، ئه‌مه‌ش تا راده‌یه‌كی زۆر دادپه‌روه‌ری له ههلسَسهنگاندنهكه و بریاری لیژنه‌كه دروست ئه‌كات.
3- هه‌ڵسه‌نگاندن پێویستى به گه‌ڕانه واتا به‌ڵگه له گرنگترینى ئهونیشاندهرانیه كه ده‌توانى ئاستى پێده‌ستنیشان بكه‌یت كه‌دیاره سه‌رجه‌مى قوتابخانه له قوتابیى مامۆستا ژینگه تیانوسهكان ڕاوه‌رگرتنى ده‌ره‌كى واتا دایك و باوكان ده‌توانى سودى لێوهرگرى بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان.
4- نیشانده‌رى پێدانى ئاست پێویستى به دیاریكردنى ستانده‌رى لاواز هه‌یه واتا كۆى كار ڕه‌ت ناكرێته‌وه به‌ڵكو هۆكارو نیشاندهرهكان ڕون ده‌بن، پاشان له‌به‌ر چاو گرتنى فیدباكى باش كه هۆكاره بۆ هه‌وڵ دان و به‌ره‌و چاككردن، جگه له‌وه‌ى كارت كراوه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنان و گواستنه‌وه‌ى ئهزمونهسهركهوتوهكان چ له ئاستى تاك یان ده‌زگا تایبه‌ت مه‌نده‌كان.
له كۆتاییدا گرنگه ڕوانینمان بۆ ئه‌م پڕۆژه ڕوانینێكى زانستیانه بێت واتا به پێی ئه‌نجام و پێدراوه بابهتییهكان ههڵسهكاندنی بۆ بكه‌ین و بیخوینینهوه، هه‌وڵ بده‌ین زۆرترین متمانه‌ى بۆ دروستكه‌ین هه‌ماهه‌نگ بین له هه‌وڵدا بین، به‌رده‌وام بهپێشنیارهكانمان ده‌وڵه‌مه‌ندى كه‌ین نه‌ك ڕێگرو دژ بین، گرنگیشه بزانین سه‌رنج و تێبینیه‌كانمان به ئامانجى هه‌وڵه بۆ پێدانى هێز به پرۆژه‌كه، هه‌ر چۆن له سه‌ره‌تاوه خوێنه‌ر بوین و به‌گرنگه‌وه ڕامان ڕاگه‌یاندوه ،له سه‌رنج تێبینهكانمان له پراكتیكدا هیچ ناوه‌ستین و ده‌نوسین به‌هیواى جێبه‌جێكردن و سه‌ركه‌وتن.