كارۆخ عوسمان: حلبوسی ڕوئیای كوردان دەگۆڕێت.
تەنھا پیاوی مەرد دەتوانێ بڕیاری مەردانە بدات. حلبوسی بڕیارێكی دەركرد سەرۆك پەرلەمانەكانی پێش خۆی لەعێڕاق و ھەرێمی كوردستان شەرمەزار كرد.
واچاكە لەمەودوا دەستەڵاتدارێتی پارتی و یەكێتی و دەست و پێوەندەكانیان (ئەگەر بۆ ماوەیەكیتر بمێنێت) بنۆڕنە ئەزمونی حكومەتی مەركەزی عێڕاق.
دەیانگوت بەغداد سود لەئەزمونی كوردستان وەردەگرێت، بەڵام ئێستا دڵنیابووین كە سەرلەبەری ئەو قسانە درۆی قۆڕو پڕوپوچ و بێ مەعنان. لەسەردەمی حەزرەتی حلبوسی پەرلەمانتار بەموچەی پیشە كۆنەكەی خانەنشین دەبێت.
لەحكومەتی مەركەزی عێڕاق ئیتر دابەستەی خانەنشین نەما. بەڕێز حلبوسی لەبەردەمی دادگای باڵای اتحادی عێڕاق لەخودی خۆیەوە دەستی پێكردو كردی بەبڕیاری پەرلەمانی بۆ ھەموان.
خۆ ئەگەر بەغداد لەسەر ئەم نەھجی كاركردنە بەردەوام بێت، شیعاری خەڵكی ھەرێمی كوردستان دەبێتە (گەڕانەوە بۆ ژێر سوڵتەی موتڵەقی بەغداد تاكە چارەسەرە بۆ گەڕانەوەی كەڕامەتی ئینسانی كورد لەباكوری عێڕاق).
ھەر چوارساڵ جارێك حلبوسیەك لەبەغداد بێتە ناو حوكمڕانی كوردان بەتێكڕا حوكمی ئەشكەوت نشینەكانی دوای شۆڕشی درۆینەی كوردایەتی ڕەت دەكەنەوە.
ئەو جۆرە حوكمڕانیەی كە سەرانی كورد بەپێودانگی شاخچێتی بەسەر خەڵكی باكوری عێڕاقیاندا سەپاندووە بەھۆیەوە بێزاریەكان ھێندە كەڵەكە دەبن لەئانی تەقینەوەیدا ھێزە چەتەگەرو مافیاكانی سەر بەدووبنەماڵەو دوو حزبەكە خۆی لەبەر ڕاناگرن.
ڕەنگە بۆ قۆناغی ئێستا بڵێن كە كوردان دیل و زەلیلی حكومەتی سوڵتەو معاڕەزەی ھاوبەندبن بۆیە فززەیەك لەبەر جەماوەر دەرنایەت، بەڵام بە بەردەوام بوونی ئەم دۆخە شێوەیەك لەبەگژداچوونەوە دێتە گۆڕێ كەھیچ بەبیری ئەو سوڵتە سەد كەسیەدا نەھاتبێت.
زەمەنی سەنگەرەكانی شاخ بەسەرچوون و ئەوەی لەمەوبەدوا ڕوودەدات شار شارو كوچە بەكوچەیە لەتاریە شەوەكاندا. ئەوەلەن ئەوانە دەكرێنە ئامانج كە بەگژداچوونەوەی مەدەنیەنیانەیان بەلاڕێدا بردو ئامانجی گەورەی خەڵكی ھەرێمیان خستە كیسە بن كونەكەی تاقمی داسەپاو لەپێناو خۆ خزاندنە نێو گەندەڵی و دانیشتن لەسەر كورسیە ڕەدووكەوتوەكانی حكومەت، ئینجا جاش بودەڵەی بەرگریكارەكانی ئەجێندای پۆخڵی جاشزادە قەبە قەبەكان و دواتریش خودی جاشزادەكان دەبن بەئامانجی گەلی چەوساوە.
ھەموو ئەو كردەوە پیرۆزانەش لەژێر دروشمەكانی:
* هەر بژی پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێڕاق.
* بەڵێ بۆ نەمانی حكومەت و پەرلەمان و سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان.
* نەخێر بۆ بەھەردان و دزینی سەروەتی خەڵك و خیانەت لەخاكی نیشتمان.
دێنە وجود.
جابۆیە لەئێستاوە خەمی ئەوان ڕۆژانە بەزەمەن و بازو ھەڵگرن باشە، باشە بۆ خۆیان و نەوەو نەتیجەو ئەحبابەكانیانە، چونكە ئەوسا ئەوەی لەدەست دەدات ئەوانەن، ئەوەشی بەدەست دەھێنێت گەلی چەوساوە.
گرنگترین دەستكەوتیش وەدەرنانی ئەو تاقمە نەفام و ناكەسبەچەی ئێستای حوكمگێڕی كوردستانە.