كشتوكاڵ و پیشه‌سازی: ڕێگایه‌ك به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی
نوسینی/ بەیار عومەر عەبدوڵا
به‌هۆی ئه‌م سیسته‌مه مه‌ركه‌زیه‌وه كشتوكاڵ به گشتی و ده‌شتی شاره‌زور به تایبه‌تی كه یه‌كێكه له ده‌شته هه‌ره به‌پیته‌كانی جیهان فه‌رامۆشكراون، به‌ڵام له سایه‌ی سیسته‌می لامه‌ركه‌زی و فیدراڵیدا ده‌كرێت ببوژێنرێنه‌وه و به‌رهه‌می كشتوكاڵی نه‌ك هه‌ر به‌شی پێداویستی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بكات، به‌ڵكو لێشی هه‌نارده بكه‌ین. ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتی ده‌خاته سه‌ر كار و ئاسایشی نیشتیمانیش ده‌پارێزێت.
هه‌روه‌ها دهستكراوهترمان ئه‌كات له بڕیاره سیاسیه چاره‌نوسسازه‌كاندا؛ واته بۆ نمونه ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆییمان ڕاگه‌یاند، بێمنه‌ت ئه‌بین له هه‌ڕه‌شه‌ی دراوسێكان و داخستنی سنور. وه‌ك چۆن گرنگه كه سوپایه‌كی نیشتیمانی یه‌كگرتوی پڕچه‌كمان هه‌بێت كه بتوانێت به‌رگری له خاكی هه‌رێمی كوردستان بكات، به هه‌مان شێوه گرنگه كه خاوه‌نی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی خۆماڵی بین و ئه‌وه‌نده چاوله‌ده‌ستی ئێران و توركیا نه‌بین. به كورتیه‌كه‌ی ئابوریه‌كی نیشتیمانی به‌هێز له‌پاڵ سوپایه‌كی یه‌كگرتوی نیشتیمانی ڕێگه‌ی ڕاسته‌قینه‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، نه‌ك دروشمبازی و موزایه‌ده‌ی سیاسی و ڕیفراندۆمی ساخته و فریوده‌ر.
له سایه‌ی سیسته‌می لامه‌ركه‌زی و فیدرالیدا، ئه‌كرێت سود له پاره‌ی په‌ترۆدۆلار و په‌ترۆگاز وه‌ربگیرێت به‌شێكی بۆ موچه و به‌شێكیشی بۆ ڕاكێشانی ئاو و كاره‌با و خزمه‌تگوزاریه‌كانی تر هه‌م بۆ هاوڵاتیان و هه‌م بۆ كارگه و كێڵگه‌كان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی داخه ئه‌وه‌یه كه به‌هۆی سیسته‌می مه‌ركه‌زیه‌وه، كشتوكاڵ و پیشه‌سازی نه‌ك په‌ره‌یان پێنه‌دراوه، به‌ڵكو دژایه‌تیش كراون.
له ساڵی 2006 ه‌وه بۆ 2015، نزیكه‌ی 13 ملیار دۆلار له پارێزگای سلێمانی وه‌به‌رهێنان كراوه، له‌مه 8 ملیاری بۆ پیشه‌سازی بوه، وه له‌م 8 ملیار دۆلاره‌ی پیشه‌سازیش، زیاد له 3 ملیار دۆلاری بۆ كارگه‌كانی چیمه‌نتۆ بوه. ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوایه كه مه‌واده خامه‌كه‌ی له پارێزگای سلێمانیدایه، به‌رپرسانی زۆنی زه‌رد ئه‌و كارگه‌ی چیمهنتۆیانهشیان ئه‌گواسته‌وه بۆ سنوری خۆیان. به‌ڵام كه بۆیان نه‌كراوه بیگوێزنه‌وه، به‌رده‌وام له هه‌وڵدان بۆ په‌كخستنی. به‌م جۆره ئه‌قلیه‌ته حیزبۆكراتی و ململانێ ڕوخێنه‌ره‌وه چۆن ئابوری به‌هێز و ده‌وڵه‌ت دروست ده‌كرێن؟!
له كاتێكدا عێراق دۆستی نزیكی ئێرانه، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق گومرگێكی زۆری خستۆته سه‌ر چیمه‌نتۆی ئێرانی بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له پیشه‌سازی ناوخۆیی بكات و هاوڵاتیان ناچار بكات زیاتر چیمه‌نتۆی عێراقی بكڕن، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستاندا هیچ پارێزگاریه‌ك له پیشه‌سازی خۆماڵی نه‌كراوه و هیچ گومرگێكی ئه‌وتۆ نه‌خراوه‌ته سه‌ر چیمه‌نتۆی ئێرانی، بۆیه زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان چیمه‌نتۆی ئێرانی ده‌كڕن. سه‌ره‌نجام كارگه‌كانی چیمه‌نتۆش له پارێزگای سلێمانی ناچار زۆرترین به‌رهه‌میان بنێرن بۆ باشوری عێراق، چونكه له‌وێ حكومه‌تی عێراقی پارێزگاری له پیشه‌سازی خۆماڵی ئه‌كات و وایكردوه كه چیمه‌نتۆی عێراقی بتوانێت كێبڕكێی چیمه‌نتۆی ئێرانی بكات له نرخ و كوالیتیدا.
حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ك پارێزگاری له پیشه‌سازی خۆماڵی نه‌كردوه، به‌ڵكو سزاشی داوه. بۆ نمونه حكومه‌تی هه‌رێم كه پارتی زاڵه به‌سه‌ریدا، ده‌زانێت كه پارێزگای سلێمانی هه‌ندێك پیشه‌سازی هه‌یه، ده‌یه‌وێت پهكیانبخات، بۆیه به‌رده‌وام نرخی ئاو و كاره‌بایان له‌سه‌ر زیادده‌كات. هه‌روه‌ها چیمه‌نتۆی پارێزگای سلێمانی كه ده‌چێت بۆ كوردستانی ڕۆژئاوا بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه له پاش جه‌نگ، وه‌ختێك چیمه‌نتۆكه به سنوری زه‌ردا تێپه‌ڕده‌بێت، هه‌ندێك جار ڕێگری لێده‌كرێت، هه‌ندێك جاریش به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه ڕێگه‌ی تێپهڕبونیان پێده‌درێت، سه‌رانه‌یان لێده‌سه‌ندرێت.
بۆیه گه‌ر بمانه‌وێت به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاوبنێین و ده‌وڵه‌ت دروستبكه‌ین، ده‌بێت سیسته‌می لامه‌ركه‌زی و فیدرالی په‌یڕه‌وبكه‌ین و ده‌سه‌ڵات و داهات به شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی شۆڕبكه‌ینه‌وه بۆ سه‌رجه‌م پارێزگا و شار و شارۆچكه‌كان، كه ئه‌مه‌ش واده‌كات كێبڕكێیه‌كی دروستكه‌ر دروستبێت و كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا گه‌شه‌بكات. ئه‌مه‌ش ده‌بێت به سه‌ره‌تایه‌ك بۆ بنیاتنانی ئابوریه‌كی نیشتیمانی به‌هێز و ئاسایشی خۆراك دابینئهكات، كه پێشمه‌رجی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت و ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیین.