بەختیار شارەزوری و سەرکەوتی جیهاز: دۆسییەی سەرۆکایەتی هەرێم بەرەو کوێ.؟
ئەگەر ڕێککەوتنی ستراتیژی ڕێککەوتنێکی دابەشکاری بێت لە نێوان پارتی و یەکێتی و زۆنی سەوز و زەردا و لە گەورەتردا دابەشکاری بێت لە نێوان ئەنقەرە و تاراندا، ئەوا دەکرێت بڵێین لە ئاستی دابەشکردنی پۆستەکانیشدا هەمان دابەشکاریە ( سەرۆکی عێراق بۆ یەکێتی و سەرۆکی هەرێم بۆ پارتی .. كێ دابنێن لە بەغداد دەبێت پارتی پشتیوانی بکات و کێ دادەنێن لە هەرێم دەبێت یەکێتی پشتوانی بکات، تا دوای سڕکردنی سەرۆکایەتی هەرێم و وازهێنانی بارزانی ) ئەم دابەشکاریە لەسەرەوە دێتە خوارەوە تا ئاستی مدیر ناحیەیەک یان سەندیکاکان، لە ئاستی سلکە سەربازی و ئەمنیەکانیشدا هەمان دابەشکاریە هەتا دەگاتە بازرگانی کە لەنێوان خۆیاندا دابەشیان کرد بو، ئەگەر چی ڕەشنوسی دەستور سەرۆکایەتیە و تا ئیستا نە لەئاست ڕاپڕسی خەڵک یان پەرلەمان نەخراوەتە دەنگدانەوە، بەڵام پەیڕەوی سیستەمی سەرۆکایەتی کراوە. لە دوای دەرکەوتنی بزوتنەوە ی گۆڕان کە دەیویست دەستکاری ئەم نەخشەی دابەشکاریە بکات لە دو ئاستدا: گۆڕینی سیستەمی سەرۆکایەتی و کاندیدی سەرۆکایەتی و تەمەنی دەستەڵاتی، ئەمە بۆ خۆی بوە بنەمایەک کە نەهێڵێت هەرێم بەرەوە سیستەمی سەرۆکایەتی بچێت و تا ئاستێک لە کۆتا بڕیاری پەرلەماندا بە هەڵواسراوی مایەوە و مەسعود بارزانی وازی لە پۆستەکەی هێنا و دەستەڵاتەکانی دابەشکرد لە نێوان هەر سێ دەستەڵاتەکەدا ( دادوەری، حکومەت، پەرلەمان ) بەم شیوەیە: یەکەم/ دهسهڵاتی برگهكانی (13, 2, 8, 9, 5) لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان پەیڕەودەکرێن. دووەم/ دهسهڵاتی برگهكانی (16, 6, 7) لەلایەن دەستەڵاتی ئهنجومهنی دادوهریەوە پەیڕەودەکرێن. سێیەم/ دهسهڵاتی برگهكانی (1, 14, 15, 17, 18) لەلایەن سهرۆكایهتی ئهنجومهنی وهزیرانەوە پەیڕەودەکرێن. چوارەم/ دهسهڵاتی برگهكانی (10, 11, 12, 19) ئەوانە بە هاوبهشی لە نێوان (پهرلهمان و حكومهت) پەیرەودکرێن بە هەماهەنگی.
دوای گۆڕانکاری و خولی پێنجەمی پەرلەمان و گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت، کۆمەڵێک نیازی پارتی هەیە کە دەبێت سەرەتا پەرلەمان سەرۆکایەتی و هەردو جێگرەکەی دابنرێت ( سەرۆکی پەرلەمان بۆ یەکێتی (12 خاڵ) ، جێگری یەکەم بۆ پارتی (6 خاڵ ) ، جێگری دووەم بۆ گۆڕان (5 خاڵ )) دوای ئەوە دۆسیەی سەرۆکایەتی هەرێم جارێکی تر بێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ و کارا بکرێتەوە و دامەزراوەکە بخرێتە ناو دابەشکاری خاڵبەندییەوە، ئەگەرچی پارتی ئەم دۆسیەیە بە تایبەت و دۆسییەی حکومەت و پەرلەمان دەبەستێتەوە بە پۆستە ماوەکانی بەغداد و ئەو ناکۆکیەی بە هۆی 16 ئۆکتۆبەر و فایلی ڕیفراندۆمەوە تا ئاستی ئەوەی بیەوێت کۆتایی بە فیفتی بە فیفتی بهێنێت و بە زۆرینە مامەڵە لەگەڵ ئەم پێکهاتنانەدا بکات و لەسەر ئاستی ئیقلیمیش چی ئیران و چی تورکیا چی تر دوای بەهێزکردنی سەنتەر ئەو گرنگیەی نامێنێت، هەر بۆیە پارتی خۆی باش دەزانێ ئەگەر کۆی دەستەڵاتەکانی بەدەستەوە بێت, ئەگەر لەگەڵ یەکێتی ڕێککنەکەوێت ئەوا حکومەتێک دەبێت تەنها لە زۆنی زەرددا دەستەڵاتی دەبێت بە سەرۆکایەتی هەرێم و دەستەڵاتی دادوەریشەوە، کەواتە دەبێت حیزبەکانی تر بە تایبەتی تر گۆڕان بەشدار بێت لە کۆی دروستکردنی فایلی دەستەڵاتدا و گۆڕانیش ئامانجە هەرە سەرەکیەکەی گۆڕینی سیستەمی سەرۆکایەتیە بە پەرلەمانی و سەرەتاکانی وا دەردەکەوێت کە لە پەرلەمانەوە هەڵبژێرێت و دەستەلاتەکانی هەرێم بە پێ ی دەستور جارێکی تر خوێندنەوەی بۆ بکرێت، گۆڕانیش بوە بە پێداویستی بۆ هاوسەنگکردنی دەستەڵاتەکان هەر بۆیە لە دابەشکردنی پۆستەکانی سەرۆکایەتی هەرێمدا دەکرێت بەدەر لە خاڵبەندی بە سازانی سیاسی پۆستێکی گرنگی ناو سەرۆکایەتی هەرێم بدرێت بە گۆڕان، مادام سەرۆکی پەرلەمان بۆ یەکێتی و سەرۆکی حکومەت و هەرێم بۆ پارتی بێت کەواتە دەبێت جێگری سەرۆکی هەرێم بەر گۆڕان بکەوێت. قسە لەسەر جۆری سیستەمی حکومڕانیە ( پەرلەمانی یان سەرۆکایەتی ) بەو پێ یە کە لە پەرلەمانەوە هەڵدبژێرێت و مەسعود بارزانی خۆی کانید ناکاتەوە و نێچیرەڤان بارزانی بۆ ئەو پۆستە کاندیدە و پارتی بە حکومی زۆرینەی کورسیەکانی و بەرکەوتەی لە هەر چوار دەستەڵاتەکەدا پێ ناچێت وەک پێشتر پێداگری بکات لەسەر دەستەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم، ئەوەی دەمێنێتەوە گرنگە سیستەم لە سەرۆکایەتی یەوە بکرێت بە پەرلەمانی و دەبێتە بناغەیەکی باش بۆ داهاتو، ئەگەرچی ئەمجارە پارتی زۆرینە بێت ئەوا بۆ داهاتو باش دەبێت و دەستەڵاتەکانی تەنها تەشریفاتی دەبێت. سەرەتای یاریەکان دەستی پێ کردوە سازانێکی سیاسیش هەیە بۆ دروستکردن و پێکهێنانی هەر چوار دەستەڵاتەکە، دەکرێت لە داهاتودا گۆڕانکاری لە هەمو پڕۆژە و سیناریۆکاندا بکرێت کە لایەنەکان پێشکەشی دەکەن بە پێی دانوستانەکان، بەڵام تا ئێستا لە دەرەوەی حیزبەکان ناوەندێک یان ڕێکخراوێکی مەدەنی هیچ سیناریو و پێشنیارێکیان پێشکەش نەکردوە، دوا جار لە نێوان زۆرینە و فیتی بە فیتی و شەراکەت و بەشداری و ڕێککەوتنی ستراتیژی و دابەشکردنی پۆستە ماوەکانی بەغدادا ئەگەری گۆڕانکاری دەبێت. چاوەڕوانین.