شه‌ریف هه‌ژاری: ئایا له ئێستادا پێویسته دروشمی جولانه‌وه‌ی (باكور و خۆرهه‌لات) چی بێت؟
هه‌لگرتنی هه‌ر دروشمێك له لایه‌ن جولانه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌شی (باكور، یان: خۆرهه‌لات) پێویسته له ڕووی سیاسیی و مێژووییه‌وه به وردی ته‌ته‌ڵه بكرێ و، لۆژیكیانه له‌گه‌ل هاوكێشه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان زه‌مینه‌ی (مومكیناتی به‌ده‌ست هێنانی دروشمه‌كه)، دیاری بكرێت.
دۆخی جولانه‌وه‌ی كورد له به‌شه‌كانی (باكور و، خۆرهه‌لات) به چه‌ندین قۆناغ له ڕووی ده‌ستكه‌وتی سیاسیی و چنگخستنی مافی یاساییان، له دوای جولانه‌وه‌ی باشوری كوردستانن، كه باشور خۆی گرتووه و، له كۆنفیدرالیهتهوه (كه به دروشم باشوری كوردستان: فیدراڵیه) ڕووه‌و (سه‌ربه‌خۆیی) هه‌نگاو ئه‌نێت.
لای هه‌موان ڕوونه: هه‌مو نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌قی ته‌واوی یاسایی و سروشتی خۆیه‌تی كه به گشت مافه‌كانی بگات به ده‌وله‌تی نه‌ته‌وه‌یشه‌وه. به‌لام (ماف و هه‌ق) جیایه و، (مومكیناتی چنگخستنی ده‌ستكه‌وتی سیاسیی)ش جیایه.
هه‌ڵگرتنی هه‌ر دروشمێكی ستراتیژی بۆ جولانه‌وه‌كانی (باكور و خۆرهه‌لات) ده‌بێت لۆژیكییانه پشت به (مومكیناتی چۆنیه‌تی به‌ده‌ست هێنان)یان ببه‌سترێت. ئه‌گینا ئاساییه و مێژووییشه كه بڵێیت: (كورد كۆنترین نه‌ته‌وه‌ی خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاسته و ده‌بێت داوای سه‌ربه‌خۆیی بكا و، سنوره‌كانیشی له باشوری خۆرهه‌لاته‌وه كه‌نداوی عه‌ره‌بی یه و، له باكوری خۆرئاواشییه‌وه ده‌ریای ناوه‌ڕاسته). به‌ڵام دروشم لێدان و داواكاردن جیایه و، مومكیناتی به‌ده‌ست هێنانیشی جیایه. بۆ نمونه:
له سالانی په‌نجان به‌شێكی زۆری هاوبیرانی ڕێكخراوی (كاژیك) دروشمیان (سه‌ربه‌خۆیی كوردستان) بوو. ته‌نانه‌ت دواتر توانجیان له دروشمه‌كانی (قاسملوو، مه‌لا مسته‌فا، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و مام جه‌لال)یش ده‌گرت كه دروشمیان (خودموختاری یا حوكمی زاتی) بوو.
پاشتر، پاسۆكهكانیش دروشمی سه‌ربه‌خۆییان هه‌ڵبژاردبو و، دیسانه‌وه ڕه‌خنه‌یان له (قاسملو و مام جه‌لال و مه‌سعود به‌رزانی) ده‌گرت كه دروشمی (خودموختاری یاخود: حوكمی زاتی)یان كردبووه ئامانجی ستراتیژ.
سه‌یر ئه‌وه‌بوو، به‌شێكی پاسۆكیهكان زۆر له ئێرانه‌وه نزیك بوون و ده‌شیانزانی دروشمه‌كه‌یان چ له ئاست نێو ده‌وڵه‌تی و چ له دانوستانی ناوخۆ له‌گه‌ڵ داگیركه‌ری عه‌ره‌بی عێراق، هێچی لێ سه‌وز نابێت.
كه‌چی مافێكی سروشتی-یاسایی نه‌ته‌وه‌یه‌كیان كردبووه دروشم، به‌بێ ئه‌وه‌ی هێنده تێفكرینی سیاسیان هه‌بێت كه دروشمه‌كه‌یان له ئاستی نێوده‌وله‌تی دا گوێی لێی ناگیردرێت.
هه‌روه‌ك چۆن په‌كه‌كه له‌سه‌ره‌تادا به دروشم (سه‌ربه‌خۆیی) یان هه‌ڵبژاردبوو، به‌ڵام دوای چه‌ندین ساڵ كاتێك زانیان كه له یه‌كه‌م قۆناغی پێش ڕزگاری دا ئه‌سته‌مه دروشمێكی وا هه‌ڵبژێریت، ئه‌وكات كردیانه (كۆنفیدراڵ)ی و، پاشتریش (فیدراڵ)ی و، ئینجا (خۆسه‌ری)، تا ده‌گات به (كانتۆن)ی و، برایه‌تیی گه‌لان.
مرۆڤی سیاسیی ده‌بێت له‌وه تێ بگات كه له دوا پلیكانی په‌یژه‌دا به یه‌ك هه‌نگاو ده‌گاته سه‌ر سه‌ربانه‌كه، نه‌ك وابزانێت له یه‌كه‌م پلیكانه‌وه به یه‌ك هه‌نگاو ده‌گاته سه‌ر سه‌ربانه‌كه! چونكه گه‌روا بزانێت، بێ گومان ده‌كه‌وێته خواره‌وه!!
جولانه‌وه‌ی (باكور و خۆرهه‌لات) هێشتا زۆر پێویستی به پشتیوانی نێوده‌وله‌تییه بۆ ئه‌وه‌ی به به‌شێكی سه‌ره‌تایی مافه‌كانی خۆی بگات. بۆیه هه‌ڵگرتنی دروشمی (سه‌ربه‌خۆیی) له ئێستادا بۆ جولانه‌وه‌ی (باكور یا خۆرهه‌لات)، ناسیاسییهت-زانییه، به‌ڵام ڕه‌وایه. وه‌ك وتم: ڕاسته كورد مافی خۆیه‌تی، ڕاسته له ڕوه‌كانی (دین، فكر، خاك و یاسا) ئاساییه ئه‌و دروشمهت هه‌بێت، به‌ڵام نائاساییه‌كه له‌وه‌دایه كه تۆ به‌وردی هه‌لبژاردنی دروشم و چۆنیه‌تی جهزبكردنی سۆزی ولاتان بۆ دۆزه‌كه‌ت له یاد بكه‌یت!
ئیدی با ئه‌وه بوه‌ستێت بۆ ناوخۆی ده‌وڵه‌تانی ده‌ستكردی (توركیا و ئێران)یش، گه‌ر له ئێستادا جولانه‌وه‌ی كورد دروشمه‌كه‌یان بكه‌نه سه‌ربه‌خۆیی، له قازانجی تورانیه‌ت و فارسیزم دایه.
چونكه ئه‌وان به فێڵوفڕی خۆیان ده‌یانه‌وێت تۆ دروشمێكی وا هه‌ڵگریت بۆ ئه‌وه‌ی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی دا ڕه‌وایه‌تیی یاسایی بدۆزنه‌وه بۆ قه‌تڵ و عام كردنت و په‌یاكردنی بیانویی یاسایی دژی دۆزه‌كه‌ت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وله‌تانی دگیركهر به پڕوپاگه‌نده‌ی به‌رگری كردن له یه‌كگرتویی خاكی ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سیاده‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، هه‌موو دڕندایهتییهكیان بۆ ده‌چێته‌سه‌ر، به‌تایبه‌تیش له هه‌ندێ شاروشارۆچكهدا كه نه‌ته‌وه‌كانی تر وه‌ك (میوان!!) له‌سه‌ر خاكی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌ژین، ده‌توانن له ئێستاوه بیانكه‌ن به گژ تاكه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورددا. هه‌روه‌ها، سیاسه‌تی توندی فاشیستانه‌ی تر هه‌ر له ئێستاوه دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كورد بگرنه‌به‌ر. بۆ نموونه، بیرمه‌ند جه‌مال نه‌به‌ز ڕه‌خنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له (ئیدریس و مسعود به‌رزانی) گرت كه كه‌وتنه پێش سوپای پاسداران و له 1983 دا شارۆچكه‌ی جاجی ئۆمه‌رانیان گه‌مارۆدا. چونكه پرۆفیسۆر جمال نه‌به‌ز ڕایگه‌یاند: ئه‌و كاره ده‌بێته بیانوویه‌ك كه سه‌دامی فاشیست بیقۆزێته‌وه‌و كورد جینۆساید بكات. ئه‌وه‌بوو بینیشمان چۆن سه‌دامی فاشیست بیانووی درایه ده‌ست و جینۆسایدی گونده‌كانی ناوچه‌ی بارزانی كرد!
هه‌ر بیرمه‌ند جه‌مال نه‌به‌ز ڕه‌خنه‌ی توندی له مام جه‌لال و نه‌وشیروان گرت كه كه‌وتبوونه پێش سوپای پاسداران بۆ سه‌ر بیره‌نه‌وته‌كانی كه‌ركووك و هاتنه ناو شاری هه‌ڵه‌بجه‌وه. چونكه له نامه‌ی سه‌ر ئاوه‌ڵادا شی كردۆته‌وه كه ئه‌وه بیانوو ده‌داته ده‌ست سه‌دامی فاشیست كه هه‌رچی ده‌یه‌وێت به‌سه‌ر كوردی دا بهێنێت. ئه‌وه‌بوو سه‌ددام هه‌م كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و هه‌م گه‌رمیانی جینۆساید كرد.
سه‌ركرده‌ی سیاسیی ژیر ئه‌وه‌یه، وه‌ك قاسملوو هه‌رگیز نه تێكه‌ڵی سوپای ده‌وله‌تانی تر بێت كه ده‌وله‌ته داگیركهرهكهی بیقۆزێته‌وه‌و تاكه بێ-گوناحه‌كانی نه‌ته‌وه داگیركراوه‌كه‌ی جینۆساید بكات، نه بشكهوێته دوای گوتاری ده‌وله‌تانی دژبه‌ری ده‌وڵه‌ته داگیركراوه‌كه‌ی كه بیده‌ن به په‌ندا و دواتر نه‌ته‌وه‌كه‌ی باجه‌كه‌ی بدات.
له شۆرشی ئهیلوول دا ئه‌فسه‌رانی ئیسرائیل به مه‌لا مسته‌فایان وتبوو كه بیره نه‌وته‌كانی كه‌ركووك بتهقێنهرهوه، مه‌لا مسته‌فاش پێی وتبوون: بیری لێ ده‌كه‌مه‌وه. دواتر له لێكدانه‌وه‌ی بۆچوونه‌كه و پرسیاركردن دا، ئه‌فسه‌رێكی ئه‌مریكی دڵی بۆ كورد سووتابوو، به مه‌لا مسته‌فای وتبوو: كاری وا نه‌كه‌یت چونكه فاشیسته‌كانی به‌غداد ده‌یقۆزنه‌وه و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كورد جینۆساید ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌بوو مه‌لا مسته‌فا ئه‌و كاره‌ی نه‌كرد. ئیسرائیلیه‌كان ویستبوویان بۆ ئه‌وه‌ی عێراق تووش بكه‌ن و، بڵێن ئه‌وه‌تانێ كورد جینۆساید ده‌كات، به‌لام گه‌ر وا ببوایه كێ باجه‌كه‌ی ده‌دا؟ بێ گوومان خه‌ڵكی بێ-گوناحی كورد.
سه‌ركرده ئه‌بێت وه‌ك قاسملوو ژیر و دڵسۆز بێت بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی. چونكه هه‌رگیز قبوولی نه‌كرد كه تێكه‌ڵی سوپای سه‌دام ببێ و هێرش بكاته‌سه‌ر خۆرهه‌لاتی كوردستان. چونكه نه‌یده‌هێشت بیانوو بداته ده‌ست حكومه‌تی داگیركه‌ری ئێران كه تاكه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد جینۆساید بكات. خۆ ئه‌وه به‌هۆی كیمیابارانی هه‌له‌بجه و ئه‌نفاله‌وه نه‌بوو كه سه‌دام له باشوری كوردستان دورخرایه‌وه، به‌لكوو له‌به‌ر هێرشی سه‌ددام بوو بۆ سه‌ر كوه‌یت. ئه‌گینا هه‌موو ده‌وله‌تان به وردی ئاگاداری پرۆسه‌كانی ئه‌نفال و كیمیابارانی سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد بوون له 1961 ه‌وه تا 1991، به‌لام كه‌سیان نقه‌یان لێوه نه‌هات. هه‌روه‌ك چۆن ئێستاش بۆ پاكتاوی ڕه‌گه‌زی كورد له باكور و خۆرهه‌لات و خۆرئاوای كوردستانیش هه‌ر بێ ده‌نگن!
ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانی كوردستان گوتارێك ده‌قۆزنه‌وه كه بۆ جولانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد بێته‌بوون و له ئاست پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تیی دا یه‌كنه‌گرێته‌وه و به ناپه‌سه‌ند ته‌ماشا بكرێ و، به‌وه‌ش داگیركه‌ره‌كان بیانوویان ده‌كه‌وێته ده‌ست بۆ زۆر پیلان. بۆیه گرنگه كوردده نه‌ته‌وه‌ییه پاكژهكان وریای ئه‌وه‌بن، ناكرێ له كاردانه‌وه‌ی كرده‌وه فاشیستییه‌كانی (تورك و فارس)دا، ئیدی خێرا كورد (له‌سه‌ر كاغه‌ز) سۆزی هه‌ستێ و بڵێ (سه‌ربه‌خۆی)یمان ده‌وێ. چونكه هه‌ڵگرتنی دروشم ئاسانه، به‌ڵام به كرده‌وه چیت كردووه‌و زه‌مینه‌ی چیت خولقاندووه ئه‌وه لۆژیكییه! ده‌بێت سیاسییه‌كانی كورد زۆر فێڵاویتر بن له فاشیسته‌كانی تورك و فارس.
چۆن فێڵاویتر ده‌بن!؟
په‌سه‌ندترین دروشم ئه‌وه‌یه جولانه‌وه‌ی ئه‌و دوو به‌شه دروشمه‌كه‌یان: (مافی جاره‌نوس به شێوازی فیدراڵی) بێت، بۆچی!؟
چونكه تۆ له ڕووی په‌روه‌رده‌وه ئه‌ندام و كادیرانت به ئایدیاكانی چاره‌ی خۆنوسین گۆش ئه‌كه‌ی كه كورد وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه مافی سه‌ربه‌خۆبوونی هه‌یه و، له ڕووی نیودهوڵهتیشهوه ئه‌توانیت پشتیوانی بۆ دۆزه‌كه‌ت (توركیای فیدراڵی، یان: ئێرانی فیدراڵی) به‌ده‌ست بێنیت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م دروشمه ناته‌باش نیه له‌گه‌ل یاسا-دروستكراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كه بۆ سیاده‌ی ده‌وله‌ته‌كان داڕێژراوه. به‌ڵام كاتێك ئه‌ڵێیت: سه‌ربه‌خۆیم ئه‌وێ، ئه‌و دروشمه دژایه‌تی یاسا-دروستكراوه-نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه بۆ ده‌وڵه‌ته (به‌ناو) خاوه‌ن سیادهكانی توركیا و ئێران.
لێره‌دا هونه‌ر و فێڵه سیاسییه‌كه چیه!؟
ئه‌وه‌یه بۆ نمونه: گریمان سبه‌ینێ تۆ به‌و دروشمه (مافی چاره‌نوس به‌شێوازی فیدراڵی) توانیوته به‌شێكی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی و به‌شێك له فارسه‌كان به‌لای خۆت دا جه‌زب بكه‌ی و، له‌گه‌ڵیشی دا زۆرێك له ده‌وڵه‌تانی دونیا پشتیوانی له‌و دروشمهت ده‌كه‌ن.
بۆیه له هه‌ر ئانوساتێكدا كه ئێران شه‌ڕی تێ بكه‌وێ و ڕژێمی ئێران بڕوخێت، زۆر ئاساییه به پلانی تۆكمه و ورد و مێژووزانانه ته‌واوی ناوچه‌كانی خۆرهه‌لاتی كوردستان تا كوردهبهختیاریهكان و تا ئه‌چییه سه‌ر پنتێكی بچوكی كه‌نداوی فارس ڕزگار بكه‌ی و، خێرا سه‌ربه‌خۆیی ڕاگه‌یه‌نیت، كه نه‌ته‌وه‌كانی تر ئاگاداری پلانه ستراتیژییه نهێنییه‌كه‌ت نه‌بن!
ئه‌وه پێی ده‌ڵێن: سیاسهتزانینی به پلان و فێڵاوی.
بۆ نمونه: كه‌مال ئه‌تاتورك چی كرد (كه هه‌قوایه تورك به په‌یامبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی خۆیانی بزانن)!؟
هه‌ستا سه‌ره‌تا كورده‌كانی فریودا.
به‌بیانوی برایه‌تی ئاینییه‌وه شێخ عه‌بدولقادری نه‌هری له باكوری كوردستان بۆ پشتیوانی جولانه‌وه‌كه‌ی وه‌گه‌ڕ خست. چونكه كه‌مال ئه‌تاتورك باش ده‌یزانی گه‌ر سه‌ره‌تا كورد بكاته دوژمنی خۆی، جوولانهوهكهی سه‌ركه‌وتوو نابێت.
پاش ئه‌وه‌ی توانی هێزه‌كانی یۆنان و به‌ریتانیا له قوسته‌نتنیه (ئه‌ستانه: ئیسلام بوڵ: ئه‌سته‌نبوڵی ئه‌مڕۆ) بشكێنێت، ئه‌وكات ده‌وڵه‌تی توركیای نوێی ڕاگه‌یاند و پایته‌ختی جیاكرده‌وه و، له %80 ی یۆنانیه‌كانی ئیسته‌مبوڵی جینۆسایدكرد و، تاهه‌تایه له شارێكی یۆنانییه‌وه كردیه شارێكی توركی.
ئینجا كه‌وته كشتوبڕی ئه‌رمه‌نه‌كان و، به‌شێكی ئه‌و كشتوبڕانهشی به كورده جاشه‌كان ئه‌كرد.
دوای جینۆسایدی یۆنان و ئه‌رمه‌ن، ئیدی كوردهجاشهكان و كورده شۆڕشگێڕهكانیشی ته‌فروتونا كرد.
هه‌ربۆیه سه‌ركرده‌ی سیاسیی پێویسته قۆناغ له به‌رچاو بگرێ. خۆی نه‌خاته ئاستی ده‌ستكه‌وته‌كانی باشوره‌وه. یان له‌به‌ر لاوازبوونی جولانه‌وه‌ی كورد له خۆرهه‌لات هه‌ڵه‌ی تر نه‌كا و، واتێنه‌گات كه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه: دروشمه‌كه سه‌ربه‌خۆیی نییه!!
به‌ڵكو ئه‌بێت ته‌واو فێڵاویانه ستراتیژ و پلان دابڕێژێت. چونكه هه‌مووان ئه‌زانن كه ئێران ئاژاوه‌ی تێ بكه‌وێت، نه‌ته‌وه‌كان به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون. گرنگه له‌و شاروشارۆچكانه‌ی كه نه‌ته‌وه‌ی تر تێكه‌ڵاوی كوردن پێش ئه‌وه‌ی به ئاگابێنه‌وه و له ئێستاوه به دروشم دا به پلانی كورد بزانن، ئه‌وا كورد ده‌ستی خۆی بووه‌شێنێت.
له ساتی وادا، كورد زۆر به‌ئاسانی ئه‌توانێ ده‌رفه‌ته‌كه بقۆزێته‌وه و، هه‌ر له شه‌ڕه‌كانی سه‌ره‌تادا لای كورده بهختیارییهكانهوه بچێته سه‌ر پنتێكی كه‌نداوی عه‌ره‌ب. ئه‌وكات ئه‌توانێت (له‌و بگره و لێنیشهیهدا!) ده‌ستێك به‌سه‌ری ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌ی تردابێنێت كه له‌سه‌ر ڕێی ورمێ دان، یاخود تێكه‌لاوی ناوچه‌كانی كورده به‌ختیارییه‌كان بوون!!
ئه‌گینا له چه‌ندین به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی (به‌تایبه‌ت له كه‌ناڵی كه‌ی-ئێن-ئێن كه ئێستا ڤیدیۆیه‌كه‌ی له یوتوب دا هه‌یه) باسم له‌وه كردووه كه: وڵاتانی داگیركه‌ری كوردستان به ئاسانی نابنه ولاتێكی دیموكراسی. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا تۆ هه‌ر ده‌بێت دروشمێك هه‌ڵببژێریت كه هاوسه‌نگی سیاسیی-لۆژیكی (به ئاشكرا) ڕابگرێت و، بتوانیت هه‌م سۆز و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی به‌لای خۆت دا جه‌زب بكه‌یت و، هه‌م بیانوو نه‌ده‌یته ده‌ست تورك و فارسه‌كان تا وه‌ك چه‌كێك له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دا دژت به‌كاری بێنن. به‌لام ڕوونه كه ئاساییه به نهێنیی چ ستراتیژێكی تر داده‌ڕێژیت و له ساتی خۆیدا پراكتیزه‌ی ده‌كه‌یت.
خۆ ئه‌گه‌ر له ده‌سكه‌وته‌كان وردبینه‌وه، ئایا ده‌ستكه‌وته‌كانی باشوری كوردستان كاژیك و پاسۆكهكان به‌ده‌ستیان هێنا، یاخود پارتیی و یه‌كێتیی!؟
بێ گومان: به‌شی هه‌ره زۆری پارتیی و یه‌كێتیی به‌ده‌ستیان هێناوه. چ له 11ی ئازاری 1970 و چ ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی 1991.
خۆ ئه‌گه‌ر پارتیی و یه‌كێتیش وه‌ك كۆنه پاسۆكیهكان دروشمی (سه‌ربه‌خۆی)یان هه‌ڵببژاردبایه، نه ده‌وڵه‌تی عێراق دانوستانی له‌گه‌ل ئه‌كردن و، نه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش پشتیوانی دۆزهكهیانی ئه‌كرد.
بۆ سیاسه‌تزان و پلانداڕێژه‌ر گرنگه هه‌م حه‌وسه‌ڵه‌ی هه‌بێ و، هه‌م ته‌واو فێڵباز بێ و گه‌ر ده‌رفه‌ت خولقا، به‌ته‌واوی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بیقۆزێته‌وه (كه باشوری كوردستان زۆرجار ده‌رفه‌تیان له ده‌ست داوه).
ئه‌گینا تۆ تائێستا له (باكور و خۆرهه‌لات) له ڕووی جوگرافیی سیاسیی و ته‌نانه‌ت له ڕووی جیۆپۆلهتیكیشهوه (ئه‌و دوو چه‌مكه جیان و زۆر كه‌س تێكه‌ڵیان ئه‌كات!) نازانیت سنوریت نه‌ته‌وه‌یت تا كوێیه، یاخود: به سنوری نه‌ته‌وه‌یی خۆت نهگهشتویت، بۆچی هه‌ر له ئێستاوه دروشمێك هه‌ڵگریت كه هه‌م داگیركه‌ر و هه‌م ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه له هه‌ندێ ناوچه تێكه‌لاون له‌گه‌ل كورددا به ئاگا بێنیته‌وه له دژی خۆت، بۆچی كۆمه‌لگای نێوده‌وله‌تی بكه‌یته دوژمنی خۆت!؟
كێ ده‌ڵێت ڕوداوه‌كانی داهاتوو ده‌رفه‌تێكی وا به تۆ نابه‌خشن كه (دوو شارۆچكه‌ی ئاسایی كه كوردیشی تێدا نه‌بێت!!) كۆنترۆل بكه‌ی و، سنورت بكه‌ویته سه‌ر پنتێكی بچوكی كه‌نداوی عه‌ره‌ب، كه پێشتر خۆشت به سنوری خۆرهه‌لاتی كوردستانت نه‌زانیوه!! چونكه ده‌وڵه‌ت دروستكردن ئه‌و پلانه وردانه‌ی پێویسته! كه‌مال ئه‌تاتورك ئه‌نقه‌ره‌ی وه‌ك پاته‌خت دیاری كرد، به‌لام ده‌یزانی به‌بێ شاری ئه‌سته‌نبولی یۆنانه‌كان ئه‌وا توركیای نوێ بێ-بایه‌خ ده‌بێت، بۆیه ئه‌و شاره‌ی گرت و یۆنانهكانی جینۆسایدكرد و، شاره‌كه‌ی كرده توركی!
هه‌میشه (وه‌ك شه‌ریف هه‌ژاری) پێموایه دوو تایبه‌تمه‌ندی بۆ مرۆڤی سیاسیی و سه‌ركرده‌یی سیاسیی گرنگه:
1- مێژووناس بێ.
2- زۆرزان بێ.
له ساڵی 2009 له كۆبونه‌وه‌ی خوێندكاره یه‌كه‌مه‌كانی كوردستان كه من نوێنه‌ریان بووم، د.به‌رهه‌م ساڵح پێی وتم: ده‌مه‌وێت له‌مه‌ولا كتێبی مێژوویی بخوێنمه‌وه!!
بۆیه پێموایه: هه‌ندێك له هه‌ڵه‌كانی سه‌ركرده‌كانی كورد نه‌ناسین و په‌ند وه‌رنه‌گرتنه له ڕووداوه سیاسیه‌كانی ناو مێژوو! ئه‌وه‌تانێ سه‌ركرده‌كانی كورد تازه به تازه ده‌ست ده‌كه‌ن به خوێندنه‌وه‌ی مێژووی كورد و پیلانی مێژوویی گه‌لانی ناوچه‌كه!
كه‌وابوو، له ڕووی سیاسییه‌وه دۆزی كورد له باشوری كوردستان: له تێ په‌ڕاندنی قۆناغی ڕزگاریی دایه. هه‌روه‌ها قۆناغه‌كانی (ئۆتۆنۆمی، فیدراڵی) تاڕاده‌یه‌ك تێ ده‌په‌ڕێنێ و ئێستاش وه‌ك پراكتیك له سیستمی (كۆنفیدراڵی) ده‌چێت و هه‌نگاویش به‌ره‌و پێشه‌وه ئه‌نێت.
له‌كاتێكدا، پارچه‌كانی (خۆرهه‌لات و باكور) كه هه‌ر یه‌كێكیان له شێوازی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داگیركهرهكهیاندا پێویسته فۆرم و تایبه‌تمه‌ندی (جیۆپۆله‌تیكی و جیۆستراتیژی) تایبه‌ت به خۆی ڕه‌چاوبكات، ڕوونه له ڕووی سیاسیی و ده‌ستكه‌وتی سیاسییه‌وه نه‌گه‌شتۆته قۆناغی باشوری كوردستان.
كه‌وابوو، هه‌ڵگرتنی دروشمی سه‌ربه‌خۆیی له (خۆرهه‌لات و باكور) دا، به‌بێ ئه‌وه‌ی بستێك له خاكی خۆتت ڕزگاركردبێت و، ته‌نیا بۆ جووڵانه‌وه چهكداریهكهشت پشتیوانێكی ئه‌وتۆت نه‌بێت و، خودی براكانی خۆشت (له باشوری كوردستان) سات و سه‌ودات به‌سه‌ره‌وه بكه‌ن و، (حیزبایه‌تیی و ناوچه‌گه‌ریی و خێڵگه‌ری) بڕشتی له هێزی جووڵانهوهكانت بڕی بێت، ئایا له ئێستادا لۆژیكیی ده‌بێت!؟
گرنگه دروشمێك ههلنهبژێریت كه بۆ ئێستا نالۆژیكی بێ و، یان ده‌وله‌تانی تر یاخود هێزه‌كانی باشوری كوردستان بۆ مه‌رامی سیاسی‌یان به‌كارت بهێنن و سه‌ودات به‌سه‌ره‌وه بكه‌ن!!
ڕاسته ئه‌توانرێت باس له دوو هۆكار بكرێت بۆ هه‌ڵگرتنی دروشمی سه‌ربه‌خۆیی بۆ ئه‌و به‌شانه، به‌ڵام زۆر هۆكاری دیكه هه‌ن كه وا ئه‌كه‌ن واباشتره كه دروشمه‌كه (مافی چاره‌نووس به شێوازی فیدراڵی) بێت!
هه‌ڵگرتنی دروشمی سه‌ربه‌خۆیی، گه‌ر به تێفكرینی لۆژیكی ( نه‌ك به هه‌ست و دروشم ) بیگریته‌به‌ر، ده‌بێت كاتێك بێت كه هه‌ر هیچ نه‌بێت نیوه‌ی تاكه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ت له (قۆناغی بیریی نه‌ته‌وایه‌تیی) دابن و، زه‌مینه‌ی ڕه‌خساو هه‌بێت (یاخود) خولقاندبێت و، كه خۆت وه‌ك دیفاكتۆ بسه‌لمێنیت و، بزانیت سنوری نه‌ته‌وه‌یی و جوگرافیای سیاسیت تا كوێیه و، تاكه‌كانی نهتهوهكهتت پێ گۆش كردبێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا، هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ت (شیعه، سوونه، یارسان، زه‌رده‌شتی و،هتد) هوشیاركردبێتهوهو، بزانیت پایته‌خت و قووڵایی ستراتیژیت ده‌بێت كوێ بێت و، چۆن به پنتی ستراتیژیتر ده‌گه‌یت! ئه‌گینا گه‌ر زه‌مینه‌ت نهخولقاندبێ و هه‌ر دروشم بده‌یت ئه‌وا داگیركه‌رانی كوردستان دروشمه‌كه‌ت زۆر به سانایی بۆ پیلانی خۆیان ده‌قۆزنه‌وه. بۆ نموونه: نیوه‌ی كوردانی خۆرهه‌لات هه‌لگری باوه‌ڕی شیعه-مه‌زهه‌بن. باشه كامانه‌ن نوێنه‌رانی كورده شیعه مه‌زهه‌به‌كان له جوولانه‌وه‌ی خۆرهه‌لات دا!؟ ئایا هه‌ڵگرتنی ئه‌و دروشمه له ئێستادا نابێته هۆی ئه‌وه‌ی داگیركه‌ر به‌لای كه‌مه‌وه هه‌ندێك له كورده شیعه‌كان و ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی له‌گه‌ل كورد له هه‌ندێ ناوچه‌دا تێكهلن دژی بزافی نه‌ته‌وه‌یی كورد به‌كاربهێنێت!؟
له‌كاتێكدا له باشوری كوردستان حیزبه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك مێز بوون و ڕۆژێك پێشتر له هاوینه‌هه‌واری دوكان ڕێك كه‌وتبوون بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داگیركه‌ر، كه‌چی ڕۆژێك دواتر به‌شێكیان خیانه‌تیان كرد، ئه‌ی ئایا له خۆرهه‌لاتی كوردستان كه كورده‌كان به نزیكه‌ی نیوه (گه‌ر زیاتر نه‌بن) شیعه‌ن و به‌شێكیان لوڕ و له‌كن و، به‌شێكیان له خۆراسانن و، به‌شێك له ناوچه‌كانی خۆرهه‌لاتی كوردستان نه‌ته‌وه‌ی میوانی تری لێیه و، جوولانه‌وه‌ی كوردیش به‌هێز نییه، چۆن داگیركه‌ر ناتوانێت به زۆر پیلانی تر دژی بزافێكی لاوازی كوردی كه دروشمه‌كه‌ی (سه‌ربه‌خۆیی) بێت بكه‌وێته‌كار!؟ بۆچی مه‌گه‌ر جوولانه‌وه‌ی ئه‌رمه‌نه‌كانی توركیا و یۆنانییه‌كانی ئه‌سته‌نبوول به دروشم (سه‌ربه‌خۆخوازی) نه‌بوو كه ده‌وله‌تی تورك تا هه‌تایه سوودی له لاوازی بزافهكهیان و قه‌به‌یی دروشمه‌كه‌یان وه‌رگرت و تاهه‌تایه جینۆسایدی كردن و په‌رت-په‌رتی كردن و، ئێستا به قورسی ده‌توانیت له توركیادا ئه‌رمه‌نیی و گریكیت به‌رچاو بكه‌وێت، له كاتێكدا خاكی ڕه‌سه‌نی خۆیانه! ئه‌وه‌ش ده‌ره‌نجامی دروشمی قه‌به و جوولانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی لاواز!
گرنگه كورد لۆژیكی بێ و، هیچ نه‌بێت كه‌مێك زه‌مینه بسازێنێ، ئینجا دروشم بدات، یاخود ئه‌و دروشمه‌ی كه هه‌ڵی ده‌گرێت له‌وساته‌دا هه‌م كۆكه‌ره‌وه‌ی ڕه‌گه‌زه‌كانی كورد و هه‌م هاوسه‌نگی نێوده‌وله‌تیشی بۆ چنگ بخات!
به‌هه‌رحاڵ، له هه‌مووی گرنگتریش ئه‌وه‌یه: ئه‌وانه‌ی كه دروشمیان (سه‌ربه‌خۆی)یه، و ئه‌وانه‌شی دروشمیان (فیدراڵی)یه، برای خوێنیی و نه‌ته‌وه‌یی یه‌كترن و گه‌ر ناكۆكیش بن ئاساییه كه مشتومڕی له‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام نابێت له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی داگیركه‌ران دژی یه‌كتر بووه‌ستنه‌وه‌و داگیركه‌ران به‌كاریان بهێنێت.
ده‌بێت هه‌ڵگرانی هه‌ردوو بیرۆكه‌كه به‌ڕوونی ئه‌وه بڵێن كه: كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی ههرهكۆن و ڕهسهندار و خاوه‌ن چیاكانی زاگرۆس و، نه‌ته‌وه‌ی زاگرۆسیی، مافی ته‌واوه‌تی خۆیه‌تی كه سه‌ربه‌خۆیشی بوێ و ده‌وڵه‌تیشی هه‌بێت. چونكه زانستی شوینه‌وار و مێژووی كۆن سه‌لماندوویه‌تیی كه نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌سه‌ر ئه‌م خاكه له هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تر كۆنتره و خاوه‌نی خاكه‌كه‌یه و به میوانی بۆی نه‌هاتووه‌و ئاریایی نییه. بۆیه نابێت به به‌رچاوی داگیركه‌ره‌كانه‌وه پشت له براكه‌ی خۆت بكه‌یت و توانجی لێ بده‌یت كه دروشمی سه‌ربه‌خۆییه. به‌ڵكوو ته‌نیا ده‌بێت بڵێیت: ئه‌و هه‌قی خۆیه‌تی ئه‌و دروشمه‌ی هه‌بێت و، كوردیش هه‌قی ته‌واوه‌تی خۆیه‌تی كه ده‌وله‌تی هه‌بێت چونكه خاكه‌كه‌ی داگیركراوه. به‌لام له ئێستادا ده‌مانه‌وێت به فۆرمێكی فیدراڵی-نه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ل نه‌ته‌وه‌كانی تردا پێكه‌وه بژین.
تێبینی: (ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه وه‌لامم بوو بۆ پرسیاری هه‌ندێ به‌ڕێزان له‌وباره‌یه‌وه، كه له 26-5-2017 ه‌وه ئه‌م بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه‌م له سایته كوردییه‌كاندا بلاوكراوه‌ته‌وه و، له‌به‌ر پرسیاره‌كانتان جارێكی تر دامنایه‌وه).