عیماد عه‌لی: ئایا ده‌بێت گله‌یی له ئه‌مریكا بكه‌ین؟
له مهقالهیهكدا به زمانی عه‌ره‌بی له 20 /8 /2017 له ( الحوار المتمدن) بڵاوكراوه‌ته‌وه، ناخی ئهمریكاو بیركردنه‌وه و هه‌نگاوه‌كانی و مه‌به‌ستی له هاورێیه‌تی هه‌ر لایه‌نێك له‌جیهان و بیری سه‌رمایه‌دارانه‌م به‌گشتی تێدا باس كردووه، كه گرنگی به چی ده‌دات و چۆن متمانه‌ی پێ ناكرێت و نابێت وه‌ك براگه‌وره و دوور له خوێندنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی و خه‌مڵاندنی سیاسه‌ته‌كانی و له‌به‌رچاو گرتنی پێشهاته‌كان، پشتی پێ ببه‌سترێت و به دۆستی هه‌تاسه‌ری كورد دابنرێت.
كورد وته‌نی: ئه‌گه‌ر یه‌كجار خه‌ڵه‌تاندمت خوا بتگرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كردت به دووجار خوا خۆم بگرێت. ئه‌وه‌تا ئه‌مركیا چه‌ند جاره به فێڵكردن و به‌كارهێنانی كورد وه‌ك دارده‌ستی خۆی و بۆ مه‌رامه‌كانی خۆی به‌كارهێناوه و ئێمه‌ش په‌ندمان لێ وه‌رنه‌گرتووه و مێژووی نزیكیشمان نه‌خوێندۆته‌وه، وا ده‌ركه‌وت كه ئه‌یه‌وێت ئه‌مرۆش كرده‌وه و سیاسه‌ته نامۆراڵێهكانی دوباره‌ی بكاته‌وه، كه له‌لایه‌ن زۆرێك له چاودێرانه‌وه پێشبینیكراوه..
بێگومان هه‌رچیمان پێبێت هیچ خه‌تای خۆمان نیه، چونكو زۆر عاقلێن و په‌ند له‌هه‌موو شت وه‌رده‌گرین و خه‌ڵك ده‌ناسین و هه‌ڵه دووباره ناكه‌ینه‌وه و سیاسه‌تی زلهێزه‌كان شرۆڤه ده‌كه‌ین وبه زانستیانه سیاسه‌ت ده‌كه‌ین و هه‌موو شتێك له‌به‌رچاو ده‌گه‌رین و ئه‌گه‌ره‌كان ده‌خوێنینه‌وه و ناخه‌ڵه‌تێین!!!
زۆر گوێم له‌گله‌یی و گازه‌نده و ره‌خنه و ته‌نانه‌ت تا راده‌ی جوێندان به ئه‌مریكاش، گوایه خه‌نجه‌ری له پشته‌وه له‌كورد داوه و خیانه‌تی لێكردووه و ئا له‌م جۆره زاراوه و چه‌مكه رۆژهه‌ڵاتی سواوانه‌ی له‌سه‌ر سیاسه‌ت له لایه‌ن هه‌مووانه ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌دوور له خوێندنه‌وه‌ی بیر و بۆچۆنی وڵاتان و سیاسه‌تی پراگماتیانه‌ی ئه‌مریكا به‌گشتی و كه‌سێكی بازرگانی سیاسی خاوه‌ن عه‌قڵی بازرگانی سیسه‌تی نێوبازاری به دوور له هه‌موو عورف و عاده‌ت و به‌ناو مۆراڵی سیاسی به تایبه‌تی له لایه‌ن یه‌كێكی وه‌ك ترامپه‌وه.
ئێمه له نێوان خۆماندا وه‌كو خه‌ڵكی باشوور زۆر پشتمان به سیاسه‌تمه‌دارانی رۆژئاوا ده‌به‌ست و ده‌مانوت كه هه‌ڵه‌كانیان زۆر كه‌مه و خاوه‌ن دیسپلینن و باوه‌ر ناكه‌ین حسابیان بۆ هه‌ر بریارێكی كتوپری سپۆنسه‌ره‌كانیان نه‌كردبێت و، به تایبه‌ت له سه‌ردانیان بۆ دیمه‌شق له‌و ماوه‌ی پێشوو، جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه كه هه‌رچه‌ند دواكه‌وتوون به‌ڵام له كاتی به‌هێزیدا ده‌رۆن قازانجی ده‌بێت و، ده‌بێت به‌رده‌وام بن نه‌ك له پاش هیڕشی توركیا بۆ عه‌فرین و جێگیربونی دواتر خه‌مسارد بن، به‌ڵام ئه‌م ماوه‌یه زۆر وه‌ره‌قه‌ی دا به رژێمی سوریا كه وا بكات له كاتی لاوازی كورد په‌نای بۆ ببات و ئه‌ویش لای خۆیه‌وه مه‌رجه‌كان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت، بێ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی كورد له‌به‌رچاو بگیرێت. به‌ڵام داخه‌كه‌م له‌مه‌شدا وه‌كو ده‌ڵێن (هه‌موومان له‌ك و برای یه‌ك) ده‌رچوین و حساباتمان ته‌كتیكیه و له خوێندنه‌وه‌ی ئایندهی نزیكیش زۆر كورت ده‌هێنین.
ماكی ئه‌مریكا و بیركردنه‌وه و بیروبۆچون و دیدگای بۆ سیاسه‌تی جیهانی هه‌روا بووه، نه‌ك له‌گه‌ڵ كورددا به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌و رژێمانه‌ی كه به خۆی هێنابونی بۆ سه‌ر كورسی عه‌رشی باڵای حوكم و بێده‌نگی ده‌كرد له دكتاتۆر بونیان تاوه‌كو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵیاندا كه‌وته لێژیه‌وه و كاتی گۆڕینیان هات پشتی لێ‌كردن له‌به‌رچاوانه، روخانی رژێمه‌كانی شاهنشای ئێران و سه‌دام حسێن و حسنی موباره‌ك و رژێمی گواتیمالاو كۆنگۆی دیموكراتی و دۆمێنیكان و چیلی و فیتنام و زۆرێك له ولاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و وڵاتانی ئه‌فریقی شایه‌تی بۆ ئه‌و قسه‌یه ده‌ده‌ن.
بۆیه حساب نه‌كردن بۆ پێشهاتێكی ئاوا له رووی نه‌زانیه‌وه بێت یان كه‌مته‌رخه‌می یان كه‌می ئه‌زمون و ساویلكه‌یی، ئه‌وا له ده‌رئه‌نجامی بارۆخی بابه‌تی و خودی كورده‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت نه‌ك سیاسه‌تی وڵاتێكی وه‌كو ئه‌مریكای به‌ناوبانگ به‌و هه‌ڵوێستانه.
ئه‌وه‌ی گرنگه، تاوه‌كو ئێستاش ئه‌گه‌ر كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا راست بێت به بێ حساب بۆ هاوبه‌شه‌كانی له دژی داعش، ئه‌وا رێگه‌ی زۆر هه‌ن ده‌كرێت كوردیش بیگرێته به‌ر و پراگماتیانه ره‌فتار بكات و ئه‌و فاكته‌رانه‌ی كه وای له ئه‌مریكا كرد تا ئه‌م كاته بمێنێته‌وه و به كورد پلانه‌كه‌ی جیبه‌جێ بكات و ئامانجه‌كانی بپێكێت وهۆكاره‌كان نه‌مابن بۆ زیاتر مانه‌وه‌ی، ده‌كرێت كوردیش به‌هه‌مان شێوه له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌و هۆكارانه وه‌كو خۆی به‌ڵكو زیاتریش بگه‌رێنێته‌وه سه‌ر گۆره‌پانی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ده‌توانێت له‌وباره‌وه هه‌نگاوی باش بنێت و هاوكاری شه‌یتانیش بكات، ئه‌وكات خودی ئه‌مریكا ناچار بێت كه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی بكه‌ونه خه‌ته‌ره‌وه و به‌خۆ ملكه‌چی بۆ ده‌ردانی هه‌ندێك ره‌فتاری ته‌كتیكی پێویستی كورد ئه‌و هه‌نگاوانه وا خۆیان فه‌رز بكه‌ن كه پاشه‌كشه بكات له بریارێك كه زه‌ره‌ر له كورد بۆ كورد بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو و خودی ئه‌مریكاش بدات و نه‌هێڵێت ئه‌مریكا به‌خۆی به به‌رزكی بانانه‌وه لێده‌ربچێت و سیاسیه‌تیش باوك و دایكی نیه و به‌رژه‌وه‌ندیه تا كۆتایی ده‌مێنێت و هاورێیه‌تی له سیاسه‌ت دا نیه. ره‌قه و دێر ئه‌لزور و هه‌جینیش گۆره‌پانی عه‌سكه‌رین بۆ به‌كارهینانیان وه‌ك ته‌كتیكی سیاسی له رێگه و ره‌فتاری عه‌سكه‌ریه‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه، له‌م سێ مانگه‌ی كه وابریاره ئه‌مریكا هێزه‌كانی بكێشێنێتهوه، ده‌كرێت كورد له سه‌رجه‌م پارچه‌كان و به‌تایبه‌تی له باشوور و رۆژئاوا به هه‌ماهه‌نگیه‌كی باشه‌وه سیاسیه‌تی واقعیانه‌ی بابه‌تیانه‌ی پراگماتیانه بكه‌ن و ئه‌مری واقیع فه‌رز بكه‌ن، ئایا ده‌وتوانن یان ده‌چنه ژێر ركێفی ماجه‌رای كشانه‌وه‌ی هێزی ئه‌مریكاوه و ده‌ستیان له‌بن هه‌مبانه‌كه‌وه ده‌رده‌چیت، وه‌كو نسكۆكهی 1975 ی شۆرشی باشووری كوردستان ده‌گه‌رێینه‌وه بۆ خاڵی سفر؟